ئەدەب و هونەر
  مردن و کۆتایی ..٣٠
ماكوان كه‌ريم
کەوتینەڕێ بەرەوە نەخۆشخانە لەگەل عەلی یەمەنیدا .. کەچووینە ئەوێ تەماشام کرد سەیران خان دەگریا ..
- ماکوان: خێرە سەیران خان چی روویداوە هێرۆ چۆنە ..؟
- سەیران : هی چباش نیە ، دوای ئەوەی بردمە حەمامی خەستەخانەکە شۆردم داوای ئاوی کرد بۆم هێناو ووتم - ماکوان داوای لێکردوویت شایەتومان بهێنیت و موسڵمان بیت ..
بەڵکو جنۆکە لە لاشەتدا دەربکات، خوای گەورە رەحمت پێبکات شیفات بدات .. ئەویش هەمووی بەقسە کردم .. شەیتومانی هیناو تۆبەی کرد و ئاوم بۆ هێناو تۆزێك قسەی خۆشی کرد ، دوورەکعات نوێژی کرد و لەگەڵ ئازیز دەستان کرد بە قسەو و وەزعی زۆر باش بوو ..
دیسانەوە لەپڕ ڕەشانەوە خوێنی بەیکەوە هەڵدەهێناییەوە ..، ئەوە ئێستا منو ئازیز هاتوینەتە دەرە وە چاوەڕین بزانین دکۆرەکان لەژووەوەن چی دەڵێن ..؟
ماکوان : ئەی هەنگوینو ڕەشکەکەت پەیداکرد ؟
- سەیران:هەنگوینم کڕیوە .. بەس بڕواناکەم ئەصڵ بێت ڕەشکەیش لە کوردستان هێناومە زۆرمان هەیە ..!
- ماکوان : عەلی هەنگوینی ئەصل نیە ؟
- عەلی : بەڵێ زۆرم هەیە . لەیەمەنەوە هێناومە .
- ماکوان: دەبڕۆ تۆزێك بهێنە بۆ هێرۆ تاییتەوە قسەیشت بۆ دەکەم لەگەڵ ئازیز .. ؟
عەلی خێرا ڕایکرد بیهێنیت وسویچی سەیارەکەی لە من وەرگرت ..
چوومە لای ئازیز و چۆنی چاکیکم لەگەڵ کرد .. هەندێك موجاملەی خۆش و ووتم - ئازیز .. تۆ برات نیە بۆ من نەبم بە براتو بدەم بەشوو..
یەکسەر ووتی: بەو کوڕە عەرەبە؟
-ووتم بەو کاك عەلیە یەمەنیە .. هەتا- بڵێت قۆزە و کوڕی چاکە خواناسە .. تۆی خۆش دەوێت ئیتر بۆ شوی پێناکەیت ؟
- ئازیز: بەخوا کاك ماکوان من حەزم لینیەو شویش ناکەم .
- ماکوان : بۆ شوناکەی ئازیز .. بەردەگری بۆ سەیرانو موستەفا ؟ تۆ حەزت لەو نیە عەلی حەزی لەتۆیە .. نابیت؟
- ئازیز : ئاخر کاك ماکوان خۆشەویستی بەیەك لاینە نابێت .. من ئەو کوڕە نانسم ئایا تەبیعەتی لەگەڵ من دەگونجێت..؟
- ماکوان : بەخوا ئەوەندەی خۆش دەویت ، هەرچی بڵێت بەقسەدەکات ..!
- ئازیز : بەخوا ناتوانم شوی پێبکەم ببورە .
- ماکوان : باشە من یەك تەکلیف لەتۆ دەکەم .. بڕۆ خۆت قسەی لەگەڵ بکە، کە هاتەوە .. قەناعەتی پێبکە کە ناتوانیت لەگەڵ ئەو ژیان بەریتە سەر ، بۆ ئەوەی چاوەڕێت نەکات و منش ئەوەندە ئیحراج نەبم لەنیوانی تۆ عەلی دا ، لەڕاستیدا من عەلیم زۆر خۆش دەویت .. باشە؟
- ئازیز: ئاخر چی پێ بڵێم .. ؟
- ماکوان : من ئەوە نازانم تۆ چی پێبڵێت... ، بەڵام من دەزانم ئارەزوتان بێت ئێوەی کچ هەرچی شتە دەیڵێن ، جا ئارەوزوەکەت بجوڵێنەوە قەناعەتی پێبکە نەیەتەوەبەلای مندا لەسەر زمانی خۆتەوە رازی بکە کە شوئی پێناکەیت باشە ..؟
- ئازیز : باشە .. بەس ششێکت پێبڵێم باسی ناکەیت .. ؟
- ماکوان : من رۆژنامەنوسم نازانم باسی دەکەم، یان باسی ناکەم .. وەعد نادەم بەس پێم بڵی خوا گەورەیە ..؟
- ئازیز : من و عەبدوڵڵا دڵمان بەیەکەوەیە ..!
- ماکوان : عەبدوڵڵا هەولێری هاوڕی من ؟
- ئازیز: بەڵێ.
- ماکوان : ئەی عەبە زۆڵ .. ئەمەی چۆنکرد ..؟
( لە ناوچەی ئێمەدا هەرکەس ووریا و بەدەستو دەمو چەبوك بێت پێی دەڵین زۆڵە .. وتا زۆر ووریا و ئازایە )
- ئازیز : ئەو رۆژەی کە هێرۆتان هێنا ..منیش هاتم بۆ ماڵی هاوڕێکەی تۆ بەس تۆ زۆر مەشغوڵ بوویت هاوڕێکانت لەگەڵ بوو.. ئەو ڕۆژە یەکمان ناسی ؟
- ماکوان : باشە ئەی کوێڕا خۆشت وویست ؟
- ئازیز : تەلەفونەکەی خۆی دامێ .. ووتی دوای تەلەفونم بۆ بکە ئیشم پێتە .. بۆ کاری ماکوانە... لەڕاستیدا درۆی کرد ، منیش کە قسەم لەگەڵ کرد زۆر کوڕێکی باش بووە ، ئیتر لەوێوە یەکترمان ناسی ..!
- ماکوان : ئەی ئافەرم کاکە عەبە ، بەڕاستی کردەیە .
- ئازیز: بەس توخوا لای کەس قسە مەکە ..
- ماکوان : قسەناکەم لای دایك و باوکت بە مەرجێك عەلیم، بۆ رازیکەیت ، دڵی لە خۆی دانەمنێت، بەڵام قسە لەگەڵ عەبە دەکەم .. کە بەناوی منەوە تۆی کردوە بە عاشقی خۆی ئەبێت بەزووترین کات بتهێنی ..؟
- ئازیز : باشە ئەوەی تۆ دەیلێ دەیکەم ..
- ماکوان: ئەوەی من دەیڵێم قازانجی تۆیە دەزانم دەیکەیت..؟خۆم پێنەگیرا تۆزێك دوورکەوتومە تەلەفونم کرد بۆ عەبدووڵا.. دوای چۆنی وچاکی .. ووتم پارەی دانراو چەند هەیە ؟
- عەبدووڵا: بەخوا قەرزارم دووکەنەکەم کڕیوەتەوە هەمووی لە شەریکەکەم ،، زۆر قەرزام؟
- ماکوان : بۆ وادەزانی من داوای پارەت لێدەکەم وادەکورزێیتەوە؟
- عەبدوڵڵا: نەوەڵڵا ... ئەگەر پارەت پێوستە.. بۆت پەیدادەکەم یان دووکانەکەمت بۆ دەفرۆشم؟
- ماکوان : چەند پێویستە بۆ ئەوەی ماڵێکی باش پێکەوە بنێت لە ئۆسلۆ؟
- عەبدوڵڵا : بۆ بەتەمایت بیتە ئۆسلۆ بژیت ؟
- ماکوان : نا ئەمەوێت ژن بۆ بێنم ؟
- عەبدوڵڵا: پێم ڕادەبوێری؟
- ماکوان : نا- ئازیزی کچی كاك موستەفات بۆ دێنم ؟
- عەبدوڵڵا: بەقورعان خەجاڵەتم چۆن زانیوتە ؟
- ماکوان : عەبدووڵڵا .. تۆ من باش دەناسیت ، زۆر جدیم لەسەر مەسەلەی هاوڕێکانمو شەرف و وەفا و نانخواردن لەماڵی خەڵکدا ، ئازیزت بەبۆنەی منەوە ناسیوە ، بەبۆنەی منیشەوە کردوتە بە خۆشەویستی خۆتو ئەم قسە قۆڕانە .. وایە؟
- عەبدوڵڵا: بەخوا داواوی لێبوردن دەکەم ..مەبەستم خراپ نیە؟
- ماکوان: باشە ..موشکیلەت چییە بۆ ژن ناهینیت ؟
- عەبدوڵڵا : تەنها پارەم نیەو ئەویش پێویستم تەنها بەکاتە تا پارەکە کۆدەکەمەوە لە بازاڕدایە ، دەنا - بەخودای دەهینم ئەو کچە زۆرم خۆش دەوێت و نیازم خراپ نیە ؟
- ماکوان : ١٠٠ هەزار کرۆن بەسە بۆ زەواجەکەت؟
- عەبدوڵڵا: ٥٠ هەزاریشم بەسە ..
- ماکوان: ئێوارە وەرە بدەمێ من ١٠٠ هەزارت ئەدەمێ.. ناوی مەنێ قەرز هیچ نیە بەس بەومەرجەی حەییای من نەبیت لای ئەوخانەوادە عەبدوڵڵا..؟
- عەبدوڵڵا : باشە دیمە لاتو هەر خۆشت داوای بکە بۆم .. هەرچی تۆ بیڵیت ئەیکەم . لەقسەت دەرناچم .
- ماکوان : باشە بەسەر چاوعەبدوڵڵا گیان مادام هاتیتە پێشەوە من لەخزمەتم ، تەلەفونم داخستەوە ووتم ئەی عەلی یەمەنی نەگبەت ..!!
چوومەوە بۆلای سەیران خانو مۆڕەیەکم کرد لەئازیز و دەستی کرد بە پێکەنین ..!
تۆزێکی پێچوو عەلی هاتەوە بە شوشەیەك هەنگوینەوە و سەیری ئازیز دەکرد ، بە کوردی ووتم ئازیز هەڵسە بڕۆ بۆ لای عەلی ، بە ئیشەکت لێتێکنەدەم ..؟
خێرا چوو ..
ووتم عەلی ئازیز دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات .. عەلی رەنگی شین بوو بوو لەتاواندا یەمەنی تۆزێك رەشن ..ئەو رەنگی شین بووبوو ..! رۆشتن .. چوون بۆ کوێ نازانم..
- ووتم سەیران خان : چیە داواکاری ئازیز نیە ؟
- سەیران وەڵڵا زۆرە .. بەس دەڵیت : شووناکەم بەوانە هاتونەتە داوای دڵی نەیگروتوە ..
- ماکوان : دەیگرێت بەم نزیکانە ، من دەستی بۆ ماچدەکەم ؟
- سەیران : بۆ عەلییە، رازی بووە؟
- ماکوان نەوەڵڵا .. عەلی نییەو عەبدووڵڵایە .. ئەوە ناردم پێبڵێ چاوەڕێ نەکات لەوانەی لەگەڵ کوڕکی رەفیقی مندا ڕێکیان بخەین و هەردووکیان قابیلی یەکن و ئەگونجێن، وا هەست دەکەم زۆر باش بێت، هاوڕێکەی منیش کاسبەو دوکانی هەیە لە ئۆسلۆ کوردی هەولێرە و کوڕێکی زۆر باشە ؟
- سەیران : هەر سەرسەری وقومارچو داوین پیس نەبێت.. ئیتر ئێمەش چیمان دەوێت ؟
- ماکوان : ئەی بۆ ناڵێت با دیندارو خواناس بێت ؟
- سەیران : جا- ماکوان گیان ئەوەی ئەوانەی تیدانەبوو خواناسە.
ماکوان : وەڵڵا وانیە هەیە ئەوانەشی تیدانیە خواناناسێت.. یێدینە .!
لەم قسانەدا بووین .. دکتۆرەکان هاتنە دەروە ووتیان ببورەن ..هێرۆ مرد...!
ئەوەی لەدەسەڵاتماندا بوو کردمان ، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی ژیانی رزگار بکەین، نەخۆشی ئایدزەکە زۆر لاوازی کردبوو .. دووبارە بەداخەوە ..
ماکوان : لاحول ولاقوة الا بالله..انا لله وانا اليه راجعون..
فرمێسك بەچاوامدا هاتە خوارەوە ، زۆر حەزم دەکرد ، بچمە لای لەدوای ئەوە کە تۆبەی کردوە قسەی لەگەڵ بکەم ..
خیرا چوومە سەری و دووعای خێرم بۆ کرد و زۆر بیتاقەتی بووم ..زانیم کۆتای ژیانی خوای گەورە پاکی کردوە بەو ئازارو نارەحەتی ونەخۆشییە و بە تۆبە و پاکی گەڕاییەوە بۆ لای خوای خۆی .. 
زۆر حەزم دەکرد ببوایتە ئافرەتێکی بانگخواز، چونکە دووزمانی بەباشی دەزانی ئینگلیزو نەرویجی ..، بەهەر حاڵ من سەیران تێرو پڕ بۆی گریان.
تەلەفونم کرد بۆ عەلی .. بچیت لە مزگەوتی خۆمان کفن بهێنێت ، خستەخانە ووتیان کفنماهەیە.. بەهەر حاڵ ئازیز و سەیرانم ووت ئێوە بیشۆن و قەبرمان بۆ کڕی و چووین ناشتمان ..
رۆژێك لە رۆژان ئەو کچەم خۆش نەدەویست .. سبحان اللە.. لە کۆتای تەمەنیدا ئەگەر خوشکی خۆشم بمردایە هەر ئەوەندە بۆی غەمبار دەبووم ..
ئەم قەصیدەیەم لەسەر گۆڕی هێرۆ نوسیوە ..
ئه‌م چرایه‌ بۆ خامۆشه
که‌ من ئێستا تامه‌زرۆی مه‌قاممه‌
ئه‌وه‌ ده‌نگم بۆ نوساوه؟‌
که‌ تامه‌زرۆی ناڵه‌ی یارمه‌
مۆمه‌ چاو مه‌سته‌که‌، بریسکه‌ په‌یوه‌سته‌که
که‌م به‌ گڕت سه‌مام له‌گه‌ڵ بکه...‌
به‌س مه‌ستانه‌ له‌گه‌ڵما بدوێ و..
نازم به‌سه‌ردا بکه‌
من وا ڕۆحم نێڵه‌ی ئه‌ڤینه‌ و بڵێسه‌ی سه‌ندوه‌
که‌سێك نییه‌ هاوڕازم بێ وببێتته‌ که‌ڵ که‌ڵه‌
ته‌پونێك به‌ره‌و ئاسمانم به‌رێ و...
نه‌رم نه‌رم په‌ڕاوێنم پێ بکات
په‌رجۆیه‌ك ڕوونادات
تۆ بکاته‌ کۆته‌ره‌
یان بۆ جارێك ببیته‌ ڕازم ئه‌ی شڵێوه‌
که‌م بگری به‌ دیارمه‌وه‌
من په‌ژمورده‌ی خه‌مم و سه‌روقژم ببینه‌
ژاکاوم و چاوه‌ڕوانم به‌...
مۆمه‌ ئێسك سوکه‌ ماکسییا چرچۆڵ له‌به‌ره‌که‌
دامێن کراس شۆڕه‌ شاژنه‌که‌
ئه‌مۆژگاریم بکه‌
وا زه‌ریایه‌ك ئه‌م شه‌و له‌ناو مندا نغرو بووه‌...!
ئه‌م گه‌ردونه‌ له‌م ژووره‌مدا نامۆ بووه‌
خجڵ، نزك، له‌گژ..
بووم به‌ تۆوه‌
ئه‌ی گۆڵی به‌فر ده‌وار هه‌ڵده‌ له‌م ژووره‌مدا
دیرۆك بکه‌ له‌گه‌ڵ مندا
تارمایی ڕۆحم له‌گه‌ڵ لاشه‌م به‌سه‌ر تۆوه‌ ئه‌ی مۆم پاسارییه...‌
له‌ په‌نای پاسارتا ئه‌م شه‌و پشکۆی یادگاریە
ئاگام لێته‌ تاوی فرمێسکت تك تك ده‌که‌یته‌ خوار وه‌ك عه‌زیزی...
بارۆڤه‌ی ئه‌لهام...
وا خه‌ریکه‌ بپشکوێ بۆ مه‌رگ
بێشه‌ڵانه‌ ئه‌م شه‌و..
له‌تاو بێ سه‌ودایی من و پرشنگه‌جاڕی ووشه‌
وائه‌م شه‌و پریاسکه‌م له‌ به‌رده‌متا هه‌ڵده‌ڕژم
به‌ڵکو پژانی ئه‌وین پلوره‌ی هه‌نگوین بێت
کازێوه‌ش بێت تا ئه‌م شه‌و له‌ناو ئیمان نه‌توێینه‌وه‌ وازناهێنن
من ئه‌مشه‌و قه‌تیسم له‌ناو تۆدا
قه‌ف قه‌ف فرمێسکه‌کانت چینیان گرتوه‌
نه‌رمه‌ پێڵ به‌هه‌ستمه‌وه‌ نه‌وا ده‌که‌ن
ووروشه‌ی خوانێکی میهره‌بانی دروست ده‌که‌ن
ئه‌مشه‌و ووشه‌ له‌گه‌ڵ تۆدا هاوێر ده‌که‌م
مه‌ملله‌که‌تێکی هۆبه‌ت بۆ دروست ده‌که‌م
هۆبه‌ی عشق
له‌و کۆمارو هۆبه‌یه‌دا
هێمایه‌کی شیرینی ژیاری مەرگ
هه‌ژمه‌ت به‌ دڵمه‌وه‌ به‌رێ
ئه‌م شه‌و ڕازم که‌وشه‌نه...‌
مۆمه‌ قه‌د باریکه‌که..‌
له‌گه‌ڵ تۆدا له‌ به‌هاری ووشه‌دا شه‌وینه‌
شالورم ئه‌م شه‌و...
که‌ناریش له‌ ئاستما بێ ده‌نگه‌
ئه‌مشه‌و گیانم تیژی خه‌مه‌
ده‌نده‌کانم ده‌رکه‌وتوه‌ و.. 
منیش وه‌ك تۆ فرمێسك له‌ چاوم ده‌بارێت
لاشه‌م وا بۆته‌ زنار
ساپیته‌ی ژووره‌که‌یشم به‌سه‌رما وا ده‌بارێت
شه‌م چه‌م نی یه‌و نه‌تۆرێی لێم؟
با گوڵی به‌فر نه‌بێته‌ میوان
ئه‌نگوستیله‌که‌م ده‌که‌م به‌قه‌دی تۆدا
لایه‌قی تۆیا مه‌ڵبه‌ندی نێرگزه‌ جاڕ
بۆ من تۆ چل چرای پڕ ئاوێزه‌ی
چڵۆپکی ڕوناکی و تیرێژی منی
داڕشتنی هه‌موو خه‌مه‌ لاساره‌کانی منی
مۆم .. من ئه‌م شه‌و هه‌ر سیاچه‌مانه‌ت بۆ ده‌ڵێم
به‌یات و سه‌با به‌ده‌ورتا ده‌گه‌ڕێنم 
هه‌رچی خه‌ممه‌ ئه‌م شه‌و له‌گه‌ڵ گڕه‌ بێ نازه‌که‌ت ده‌یسوتێنم
من ئه‌مشه‌و نازت ده‌کێشم
که‌سێك نییه‌ هاوڕێم بێ له‌ تۆ زیاتر
که‌سێك نییه‌ ڕووناکیم بێ
به‌جێم مه‌هێڵه‌؟ 
ئه‌م هه‌موو ناڵه‌یه‌م بۆ تۆیه..‌
که‌چی وا لاره‌مل که‌وتی...
پرته‌ پرت که‌وتیته‌ ناو فرمێسکی خۆت
به‌جێت هێشتم
کوا ڕووناکیت؟
ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ ناسکن 
ئه‌گه‌رچی شعریشتان بۆ بنوسن
له‌ کۆتایی به‌جێمان دێڵن و نامان ناسن
ئه‌وه‌ش مۆم و عشق
بۆ یه‌کتری ده‌توێنه‌وه‌
ئازیزانیان به‌جێ دێڵن
هه‌ڵبژێره‌ کامیانته‌ وێ
ژووره‌ تاریکه‌که‌ی من؟
یان مۆمێکی عه‌یاری به‌ژن بێ بن؟
ئه‌مه‌ عشقه‌ یان گۆڕستانی مۆمه‌؟
هیچیان فه‌رقیان نییه‌ بۆ من.
ماوەی مانگیکی پێچوو .. عەبدووڵڵا هات بوولام.. ووتی با بڕۆین بۆ لای کاك موستەفاو داوای ئازیزم بۆ بکە؟
چووین و باسەکەمان لە خزمەتی کاك موستەفادا کردوە کاك موستەفا رازی بوو .. سوپاس بۆ خوا من دەستم بۆ عەبدوڵڵا ماچ کردو .. مەجلیس خۆش بوو .. ئیتر ووتمان بڕیاری خۆتانە کەی دەیگوازنەوە ..
دوای دوو هەفتە عەبدووڵڵا تەلەفونی بۆ کردم لە میسر.. ووتی: هیچت ناوێت بۆت بینم لە میسرم .. منیش هەر کتیبم پێویستە دوای کتێبم لێی کرد .. بەلامەوە سەیر بوو . وامزانی چووە بۆ کەرەستەو ئەشیایی دوکانەکەی لە میسر بکڕێت .. ووتی ئەوە ئازیزیش سەلامت لێدەکات ..!
چووبوون بۆ مانگی هەنگوینی خۆیان .. !
منیش بە خۆشحاڵییەوە .. تەنها پیرۆزبایم لەسەر..
بەڵام زۆر دڵم بەعەلی ئەسوتا .. تەلەفوونم بۆ .. کرد وەك وەفایەك ووتم عەلی ئەم ئێوارە دەعوتی منی چی دەخوێت؟
- عەلی: حەزم لە فەلافلە ..!
- ماکوان : بەکوردی ووتم : ئاخر بۆیە ئازیز شوی پێنەکردی ..!
- عەلی : تێناگەم باسی چی دەکەیت ؟
- ماکوان : ئەڵیم وەرە بارۆحی عەزیزی خۆمت پێشکەش کەم فەلافل چییە..!
دوای جەند مانگیك .. عەبدووڵڵا تەلەفونی کرد .. وامزانی عاجزبوون لەگەڵ خێزانی .. دەنگی زۆر هیواش و نەرم بوو.. لەدڵی خۆمدا ووتم بەخواشەریان بووە لەگەڵ ئازیز..!
دوای چۆنی وچاکی ووتی : ماکوان .. مامە مستەفام عەمری خوای کردوە .. وەرە بۆ تەعزێکەی ..
ماکوان : لاحول ولاقوة الا بالله..انا لله وانا اليه راجعون.. 
کاك موستەفاش خوای گەورە بردیەوە بۆ لای خۆی ..
ژیان زۆر سەیرە .. ئەڵی شانۆگەریە .. هەر کەس دێت و دەوری خۆی دەبینێت و کۆتای بە دەورەکەی دێت، کۆتای هەموومانە .. خوایە گیان لە ماکوان خۆشبە ئەگەر لەشانۆکەتدا کارەکتەرێکی باش نەبووم ..!
دوای چەند رۆژێك عەلی پەیوەندی پێووەکردم .. ووتی : ماکوان وەرە ژن مارەدەکەم ..؟
- ماکوان : ئەی کە خۆشحاڵم اخ علی .. سۆماڵییە؟
- عەلی : نا- نەرویجییە.
- ماکوان: عەلی لە دیسکۆ پەیدات کرد؟
- عەلی : نەوەڵڵا لە مزگەوت بۆیان دۆزیمەوە ، نەرویجیەکی سەلەفیەو نیقاب دەکات و دەڵیت بە مەرجێك شوو پێدەکەم بچین لەیەمەن بژین ..!
- ماکوان : چیت پێویستە بۆت بکەم عەلی برام ؟
عەلی : ووجودی خۆت ..!
عەلی ژنی هێنا .. موستەفا مرد .. ئازیز شویکرد .. هیرۆش مرد..
سەسیل .. ماوە .. ماکوانیش ماوە جارێ ..
ململانێ بەردەوامە .. ئەمە کۆتایی نیە .. بەڵکو- لێرەوە سەرەتایە .

چاوەڕێ بن باسی ئەم چیرۆکەتان بۆ دەکەم لەڕاستی و دروستی قسەتان بۆ دەکەم .. جانازانم .. بەدەنگ بێت یان هەر بەنوسین ؟؟ ئێوە خوێنەر بڕیارن .. بڕیار بدەن .؟
به‌روار: 17/08/2016
بینین: 3254