وەڵامدانەوەی گومانەکان
  راوی و نەخۆشی سەلەفی..
ماکوان کەریم
ژن هێنان و شووکردن سونەتتێکی خواییە و واتا سونەتی کەونیە .. هچ پەیوەندی نیە بەسونەتی پێغەمبەری خواوە .. واتا لە کاتی تواناو بووندا فەرزە لەسەر موسڵمان بیهنێت ئەگەر عوزری نەبوو.. واتا نابێتە سونەتێکی پێغەمبەر وەك نوێژی پیش نیوەڕۆ .. بەوشێوەیە مەبەستمە نابێتە سوننەت، چونکە ئەوە فرزەو ئەمر پێکراوە .

تانەیەکی نەخوێنەوارانەی داوە .. دەڵێت : ئیبنو تەیمیە سونەتی پێغەمبەری خوای نەکردوە ..
لەکاتێکدا .. ژیانی ئەو پیاوە لە سێ قۆناغ دەرنەچووە ..

یەکەم : قۆناغی زانستی و وەرگرتنی زانستو پەروەدەکردنی قوتابی 
دووەم: زیندان و دەست بەسەرکردنی ..
سێیەم : جیهادو خەبات کۆششی ..

سەدان زانای تر هەبوون کە ژنیان نەهێناوە .. بەهۆکاری زانستو گەڕانیان بەدوای زانستدا ..
لەوانە کە زۆر ناسراون ..
- ئیبن حەجەری ئەسقەلانی
- جەلالەدینی ئەسیوگی
- محمدی دینەواری .. ناسراو بە ئیبن قوتیبیە
- ئیمامی نەوەوی 
- ابن قیم الجوزی

- ئیمامی غەزالی .. بۆ زانیاری ژنی نەهێناوە، تەنها - نیزام مولك- جاریەکی بەدیاری بۆ دەنێرێت و کوڕێکی لێدەبیت بەناوی حامید ..واتا خێزانی نەبووە .. جاریەی بووە.
- سید قطب 
- ابن الأثير الجزري
سەدانی تر ...

ئەمانە هەموو زاناو ناسراوی ئەم ئوممەتەن .. ئاخر ئەحمەق تۆ خۆت لەمانە بە زاناتر دەزانی .. بۆ کەسێك ئەم شەکرەی تۆی نەشکاندوە ، یان هەر بۆ خۆبادانە .. ئەوە تەریق نابیتەوە؟


به‌روار: 24/08/2016
بینین: 773