وەڵامدانەوەی گومانەکان
  زەردەشتی و یونس راوی زانیاری نادروست
ماكوان كه‌ريم
ڕاستکردنەوەی مێژوو هۆکاری روخانی دەوڵەتی پارسی ساسانی ئاینی زەردەشتی بوو..
نوسینە سەقەتەکەی راوی وەك خۆی دادەنێم
ماکوان کەریم
دیکتاتۆریەتی زەردەشتی لەسەردەمی ساسانیەکاندا:
ئاینی زەردەشت، ئاینی ڕەسمی ساسانیەکان بوو، لەلایەنی پاشاکانی ئەم زنجیرەیەوە گەلێک بەگەرمی پشتیوانیان لێدەکرا. ڕۆحانیە زەردەشتیەکان هەستیان دەکرد پاشاکان پشتگیرییان لێدەکەن، لە برەوپێدان و داسەپاندنی ئاینەکەیاندا هیچ دوودڵیەکیان نەبوو، کەمایەتیە مەزهەبی و ئاینە مەزهەبیەکانی ناوخۆ و دەرەکی، ئیتر سەرەڕای دەمارگیری پێشەوا ئاینیەکانی زەردەشتی و هەڕەشەی دەوڵەت بەنهێنی لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا نفوزیان پەیداکرد. دیکتاتۆری زەردەشتی و دەمارگیری پێشەوا ئاینیەکان هۆکارێکی گرنگ بوون بۆ پێناخۆشبوونی دانیشتوانی ئێران. لەئەنجامیشدا بوو بەهۆیەکی سەرەکی بۆ ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ساسانی.
ڕۆحانیەکانی زەردەشتی دەسەڵاتێکی بێسنوریان هەبوو، ئەم موبدئانە بوون کە مافی هەر جۆرە گۆڕانکاری و لێکدانەوەی ئاین و ئەحکامەکانی ئاینیان هەبوو.
گوشاری دەوڵەتی و مەزهەبی لە خواستی پێشەوا ئاینیەکانەوە هەڵدەقەڵا، گیانی خەڵکیان هێنابووە سەر لێو، لەئەنجامدا پشکۆی ژێر ژیلەمۆی ناو خۆڵەمێش بە شنەبایەکی بچووک کۆتایی بە هەموو شتەکان هێنا. (موغ) کوژی و (مووبد) کوژی لە ئێرانی ئەو ڕۆژگارە دەستی پێکرد.(ل٤٣ عەبدوڵڵای موبەلغی )..
هاتنی ئیسلام و مامەڵەی لەگەڵ ئاینی زەردەشتی:
ساسانیەکان و هەموو نەتەوەکانی ژێردەستەی خۆیان ماندوو کردبوو بە بەلوج و فارس و کورد و عەرەب و ئازەریو،...هتد . بەهۆکاری جەنگی درێژخایەنی نێوانی فارس و ڕۆم .. بووبوە هۆکاری بێزاری دانیشتوانی سەرزەمینەکەی.
نمونەی کوردەکان وعەرەبەکان..
ئەم نەتەوەیە خاکیان هەمیشە گۆڕەپانو شانۆی شەڕو پێکدانی فارس ڕۆم بووە.. ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی کە کوردو عەرەبە شەیبانیەکان زوو ئیسلام وەربگرن خۆشیان ببنە هەوێنی شۆرش دژی دەوڵەتی ساسانی .
عەرەبە شەیبانیەکان وتەمیمیەکان کە ژێردەستەی ساسانی بوون .. هەموو سەرکردەو قیادی سەربازی گەورەیان لێدەرچوو دژی یەزگورد و ڕوستەم دەسەڵاتەکەی جەنگانەون .. یەزگورد کۆتا زنجیرە پاشای ساسانیەو رۆستەمیش سەرکردەی سەربازی ئەو ئیمپراتۆرە بووە. زیاتر دەسەڵاتەکان لەدەست رۆستەمدا بووە، لەوانە کە سەرکردەی ناسراوی عەرەبەکان بوون دژی دەسەڵاتەکە جەنگاون، نوعمانی کوڕی مقەرن و قەعقعی کوڕی عەمری تەمیمی و موسننای کوڕی حارث شەیبانی بوون.. هەموو ئەمانە پێغەمبەریان بینیوە صلی اللە علیە وسلم ، بەڵام لەدوای وەفاتی پێغەمبەر موسڵمان بوون. (السیرةالنبویة د.علی محمد الصلابی،ل ٢٣٣)
لە کوردەکانیش سەرکردەی وەك.. قوبادی کوردی هەبووە کە شان بەشانی سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص جیهادی کردوە دژی دەسەڵاتی ساسانی مامۆستا رۆژبەیانی و هەژار موکریان و ئەمین زەکی بەگ و زۆرێکی تر لە مێژوو نوسەکان دەڵێن کورد هیچ هاوکاریەکی سوپای ساسانی نەکردوە .( کوردستان لەبەردەم فتوحاتی ئیسلامیدا پێشەکییەکەی)
جابانی کوردی و وەفدێکی کوردان چوونەتە خزمەتی پێغەمبەرو دەردە دڵی خۆیان لەدەستی پادشاو دەسەڵاتی ئاینی زەدەشتی کردوە، جلی کوردیان بە دیاری بۆ پێغەمبەری خوا بردوە صلی اللە علیە وسلم ، جەنبیشیان زۆر حەزی بەجلوبەرگی کوردیی بووە.
ئەوەی شایانی ئەم باسەیەو جێگای ئاماژە پێکردنە زۆر نامەویت بچمە قوڵای مێژووەوە ، بەڵام پەیامەکەم لێرەدا ئەوەیە: کە دەسەڵاتی زەردەشتی و پادشای ساسانیەکان تەنگیان بەخەڵك هەڵچنیبوو، بەتەواوەتی بێزار بووبون لە زمانی پەهلەوی زەردەشتی و قورسی و باطنی ئاینی زەردەشتی لێتێنگەیشتن لە خودی ئاینەکە و لە فەلسەفەی ووشکی ئاینیو تەنها لە بەرژەوەندی موغو دەسەڵاتدارەکاندا بووە.. کە ئیسلام هاتەناوچەکەوە داواکاری خەڵککە بوو بەئاسانی سینەیان بۆ ئیسلام کردوەو ئەدەبیاتی پەهەلەوی زەردەشتی ووردەروردە بەرەوئاوابوون چوون لە جێگایدا زمانی عەرەبی کە زمانێکی سادەو ئاسان و بوو ئەلیف و بێ عەرەبی جیگای گرتەوە،" نەوشیروان موستەفا" لە کتێبی یەکەمی بەدەم ڕیگاوە گوڵ چنین باسی کردوە: ل١٢-١٣ دەڵێت: هەر لەوسەردەمەوە ناوی کورد دروست بووە هاتۆتەناوناوان و مەردوخی لە کتێبی مێژووی کوردو کوردستاندەڵێت تەنها ئینسایکلۆپیدیای ئیسلامیە جوگرافیای کوردستانی دیاری کردوە تا ئەمڕۆش لەسەر ئەو نەخشەی دەرۆین..!
لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا صلی اللە علیەوسلم و مامەڵەی لەگەڵ زەردەشتیەکاندا:
لە ساڵی حەوتەمی هجریدا پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم .. نامەی نارد بۆ کیسرا ولەڕێگای ئەو نامەیەوە .. بازانی کوڕی سامانی فارسی موسڵمان بوو ، مێژووکەی دوورودرێژە لە هەموو سیرەکاندا باسکراوە، سامانی کوڕی بازانی فارسی حاکمو دەسەڵاتداری یەمەن بوو لەلایەن پاشای ساسانەوە دانرابوون، زۆربەی خەڵکی یەمەن زەردەشتی بوون ، پێغەمبەری خوا ئاینەکایانی وەك خۆی ناساندو تەنها جزیەی لێوەرگرتن لەلایەن سامانی کوڕی بازانەوە، نە ئەتەشگایان تێکدرا و نە ئاڤێستایان سوتێنرا ، بەڵکو- بەوپەڕی ئازادی و ژیانی تایبەتی خۆیان پیادەی ئاینی زەردەشتایان کردوە، هەر ئەمەش بوو بووە سوننەت لە لایەن هاوەڵانەوە کەڕێزی لاشەی مردوانی زەردەشتیان دەگرت و لەبەریان هەڵدەستان پێوەر بە قسەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم، کەواتە لەسەردەمی خودی پێغەمبەری ئیسلامدا جزییەیان داوە و فەرمان نەکراوەلەلایەن پێغەمبەوە صلی اللە علیەوسلم بەتێکدان و سوتاندی جێگاو پەرتوکە پیرۆزەکانیان.(سیرة والبناء الامم – ل٤٦٧ د. راغب السرجانی)
به‌روار: 27/08/2016
بینین: 2175