هەواڵ و ڕاپۆرت
   ئایا بۆچی خودای گەورە زاتی پیرۆزی تەفسیری قورئانی بۆ نەکردوین ؟
ووتاری : ماکوان کەریم


نوسینەوەی: محمد توحیدی

زۆرجار پرسیار دەکرێت لەناو خەڵکیدا ، ئایا بۆچی خودای پەروەردگار لەگەڵ قورئاندا تەفسیرێکیشی بۆ ڕەوانە نەکردوین ؟
تاوەکو- فیتنە وئاژاوە نەکەوێتە نێوان موسڵمانانەوە ، یاخود تەفسیر بۆ هەبێت قورئان خۆی ئەوندە نیە کە پێویستی بە تەفسیر نەبێت؟
ئایا لەسەردەمی رسول الله ﷺ- تەفسیر نەبووە ؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە بەم شیوەیە دەدەینەوە: سەرەتا پێویستە ئێمە بزانین تەفسیر چییە ؟ ئایا کێ دەتوانێت ببێتە ڕاڤەکار ..
تەفسیری قورئان بەمانا گشتییەکەی : واتە ڕونکردنەوە ی بابەتێك لەسەر بنەمای شیکاری و لێوردبوونەوەی لە هەموولایەنەکانی ، گەڕانەوەی وشەکان و دەقەکانی بۆ کاتی وتنی ئەو دەقە یان ئەو زەمەن و سەردەمە ، وەرگێرانی بە زمانە جیاوازەکان هەر بە تەفسیر ناوزەد دەکرێت .
بۆنموونە ئێستا زۆرێك وشە کوردی لە فەرهەنگی زماندا هەن بەڵام خەڵکی پێی ئاشنانین ، ئەگەر ئێستا کەسێك بیەوێت لە شیعروبەیتە کۆنو کلاسیکەکانی کوردی بگات ، ئەوا پێویستە کوردییەکی پەتی تەواو بزانێت تا هیچ بەیتە شیعرێك واتاو مەبەستەکەی خۆی لەدەست نەدات ..
وللە المثل الاعلی ، ئێستا زۆرێك وشە عەرەبی لە فەرهەنگی زماندا هەن بەڵام خەڵکی پێی ئاشنانین ، قورئانیش بە هەمان شێوە ئەوکەسەی تەفسیری دەکات پێویست وایە ئەوکەسە شارەزای تەواوی زمانی عەرەبی بێت بەتایبەت عەربی قورەیشیی (کەئێستا مەدرەسەی تایبەتی خۆی هەیە بۆفێربونی و شارەزابونی تەواوی زاراوەکان عرەبی قورەیشی )، تاوەکو بە هەڵە ئایەتەکان لێك نەداتەوەو مەبەستی ڕاستی ئایەتەکان بپێکێت ، ئەگەر بڵێن خۆلەسەردەمی رسول الله ﷺ تەفسیر نەبووە ؟ ئەو نەزانییەکی تەواوە ، چونکە رسول الله ﷺ خۆی قورئانی بۆ شیکردونەتەوە ، تەنانەت هاوەڵان خۆشیان لەوسەردەمەدا بوون کە قورئانی تێدا دابەزیوە ، وشارەزای تەواوی زمانی خۆیان بوون پێویستیان بە ڕاڤەکار نەبووە ، تەنها لە ئایەتە تەشریعییەکاندا نەبێت رسول الله ﷺ بۆی ڕونکردونەتەو و ئێستا بە فەرمودە گەیشتووەتە دەستمان .. بەواتەیەکی تر تەنها تێپەڕبوونی زەمەن و گۆڕینی زمانی عەرەبی تەفسیری دروست کردووە ، تا - وشەکان ببەینەوە بۆ سەردەمی خۆی و باشتر لە واتاکان تێبگەین .
دواتر پرسیارێك دێتە پێشەوە ، بۆچی تەفسیری جیاواز هەیە ؟
لەوەڵامدا دەڵێین: هیچ کارێکی خودای پەروەردگار بێ حیکمەت ودانایی نییە ، تەفسیری جیاواز مانای ئەوە نییە قورئان واتای سەرەکی خۆی لەدەست دابێت ، بەڵکو - فراوانتر بووە ، ئەگەر خودای پەروەردگار خۆی تەفسیری قورئان بۆ بکردینایە ، ئەوا ئێمە یەکجار ئەوتەفسیرەمان دەخوێندەوە وقورئانمان پشتگوێ دەخست ولیوردبووەنوەمان لە قورئان نەدەکرد ، بەجۆرێك خودای پەروەردگار ئەوکەسانەی لە لێووردبنەوە تیگەیشتن بە قورئان ناکەن بە کەسانی دڵ قوفڵدارو دەدات لەقەڵەم (أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا )محمد[24] 
ئایا ئه‌وه‌بۆچی ئه‌وانه‌ وردبینی له‌قورئاندا ناکه‌ن و گوێی بۆ ناگرن؟! یان ئه‌وه‌یه دڵه‌کان له‌ئاستی ڕاستیدا قفڵ دراوه‌؟.
گەورەیی قورئان لە وەدایە چەندین تەفسیر لەخۆدەگرێت بێئەوەی مەبەستی سەرەکی لەدەست بدات ،ئەم تەفسیرە جیاوازانە وا لە تاکی موسڵمان دەکات حەزی بەخوێندنەوەی قورئان و تەفسیرەکانی هەبێت و دورنەکەونەوە لێی بەنموونە کاتێك تەفسیری (ابن کثیر ) دەخوێنیتەوە هەست بەلێکدانەوەی ئایەتەکان دەکەیت کە پشتی تەواوەتی بەستووە بە فەرمودەکانی رسول الله ﷺ ، هەروەها کاتێك تەفسیری ( قرطبی و طبری ) دەخوێنیتەوە هەست بە لێکدانەوەی ئایەتەکان دەکەیت بە قورئان ، کاتێك چاولە تەفسیری (سیدقطب ) دەکەیت هەست دەکەیت لەگەڵ ناخو دەرونی مرۆڤ دا دەدوێت و هانی تاکی موسڵمان دەدات بۆ وبانگەوازی پەیامە مەزنەکە خودای پەروەردگار ، هەروەها تەفسیری(الشیخ سعدی ؛ مامۆستای شیخ ابن عثیمین و ابن باز ) کە تەفسیرێکی بوخت جوانە و کۆکراوەی تەواوی تەفسیرەکانە ، هەروەها تەفسیرەکەی شێخ احمد کاکە محمود کە تەفسیرێکی گەلێك نایابە و جوانە.. زۆری تریش لەو تەفسیرە نایابانە.
کەوابوو تەفسیرەکان ڕوحیەتێکی تازە دەدەن بەتاکی موسڵمان، وا دەکات لە تاکی موسڵمان بەهەموو شێوەکانییەوە بەباشی لە قورئان بگات ، ودیدو فکری فراوان دەکات وای لێدەکات لە یەک جێگادا گیرنەخواتو قەتیس نەمێنێت .
وەرگێڕانی قورئان بۆ سەرزمانەکانی تر هەر تەفسیرە ، جا ئەم جۆرە تەفسیرە وادەکات هەموو تاکەکانی کۆمەڵگەکان بە زمانە جیاوازەکانیشەوە لە قورئان بگات ، هەر ئەمە وایکردووە زۆرێك خەڵکی بەهۆکاری (ئەوتەفسیرانەی بەزمانە جیاوازەکان کە بوونیان هەیە ) ببنە موسلمان ، ئەمە خۆی لە خۆیدا حیکمەتێکی هەبوونی تەفسیرە .
ئەگەر کەسێك عەرەبی نەزانێت ن (بەتایبەتی عەرەبی قورەیشی) ، ئەوا ئەگەر قورئانیش بخوێنێتەوە هیچ کاریگەریەک وگۆڕانکارییەك لەژیانیدا دروست ناکات هیچ تامو چێژێکی نیە ، بۆیە تەفسیر گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە بە جۆرێك زۆرکەس کە شارەزای زمانی عەرەبییان نەبووە وبە هۆکاری تەفسیری جیاواز بونەتە موسڵمان ..
ڕاستە خوێندنەوەی قورئان بۆ خۆی ئەجرو پاداشتی خۆی هەیە ، بەڵام تێگەیشتنو لێووردبوونەوە لە قورئان دەتکاتە مرۆڤێکی ئاست بەرز وفیکر ڕۆشن ،ئەم تێگەیشتنە لیووردبوونەوەیە کاریگەری تەواوەی دەبیت لەسەر عەجەم بەگشتی و واتا ئەوانەی کە زمانی عەرەبی نازانن.
بەنمونە ، سوهەیب (ولیام) کەسێك بوو کە لە دیسکۆدا کاری دەکرد ، بەڵام دوابەدوای خوێندنەوەی قورئان بە هۆی تەفسیرەکانەوە و ، تێگەیشتن لە قورئان ڕێگەی ڕاستی دۆزییەوە ، ئێستا یەکێکە لە داعی و بانگخوازەکانی ئیسلامی مەزن ، جا ئەم بانگخواز بەهۆکاری تەفسیرەوە وووردبوونەوەی لە قورئان گەیشتە ئەو ئاستە ،هەر ئەمە بووە هۆی ئەوە سەدان کەس لەسەر دەست ببنە موسڵمان .
نمونەیەکی تر لە وانەی بەهۆکاری تەفسیرەو لێووردبوونەوەیان لەقورئان موسڵمان بوون کەسیکە بەناوی ( ساراجوزیف ) ە سەرەتا براکە سارا دەیویست ببێتە موسڵمان بۆیە سارا دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە قورئان بەمەبەستی ئەوەی براکەی نەبێتە موسڵمان ، بەڵام دوای خوێندنەوی قورئانی پیرۆز و وورد بوونەوە لێی، بۆی دەرکەو ئەم کەلامە لەلایەن خوداوە هاتوە ، سارا بوە موسڵمان، ئێستا لەگەڵ براکەی یەکێکن لە بانگخوازەکانی ئەو ئیسلامە مەزنە .
یەکێکینتر لە نمونە دیارەکات ( یوسف ئیسلام) یەکێك بوو لە گۆرانی بێژەکان ، دوای ئەوەی توشی نەخۆشی نەفسی دەبێت دەست دەکات بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ، دواتر قورئان کاریگەری لەسەردروست دەکات و موسڵمان بونی خۆی ڕادەگەیەنێت .
نمونەیەکیتر قەشەیەکە بەناوی (دیڤد) وویستی لێکۆڵینەوە بکات لە قورئان بۆ دژایەتی پیان ڕاگەیاند کە دورکەوێتەوە لە قورئان باشە ، چونکە زەرەری هەیە بۆ ئیمانەکەی ، بەڵام دوای خوێندنەوەی قورئان بە تەفسیری فەرە نسی ، جوانی قورئانی بۆ دەرکەوەت و دەڵێت : دوای خوێندنەوەی قورئان ئەوکاتە هەستم بە چێژی ئیمانکرد .
قورئانی پیرۆز کاریگەری تەواو دەکاتە سە خەڵکی لە هەموو پلە جیاوازەکاندا (کەسی شارەزا و کەسی عەوام و نەزان) ، لە تاریکاییەوە دەیانبات بۆ نورو ڕوناکی ، نمونە لەسەر ئەم باسە ..
(ابوزەر ی غیفاری)یە پێش ئەوەی بێتە ناو ئیسلامەوە کەسێکی ڕێگر بوو ودزی لە خەڵک دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی گوێی لەقورئان بوو لە نزیك کەعبە دا ، ئەو قورئانە کاری تێکرد و وازی لە بردنی ماڵی خەڵکی ودزیکردن هێناو نوری دۆزییەوەو هاتە ناو ئیسلامی مەزنەوە..
یەکێکی تر ( طفیل الدوسی ) کەسێکی شارەزابوو لە شیعردا ، پێیان وت گوێ لە رسول الله ﷺ ڕامەگرە قورئانێکی پێیە سیحر لەخەڵکی دەکات ، ئەویش هەستا دوشتی خسە گوێی تا گوێی لێنەبێت ، دواتر وتی: کەسێکی شارەزای وەك من کاری تێناکرێت و شتەکانی لەگوێی دەرکرد ، بەپێچەوانەوە شارەزاییەکەی وایلێکرد کە قۆرئانی خۆش بوێت، دوای ئەوەی گوێبیستی رسول الله ﷺ بوو ڕاستەوخۆ زانی ئەو کەلامە لەلایەن خودای باڵاوە هاتووە و قسەی رسول الله ﷺ خۆی نییە ، ئەم دوونموونە لە و کەسانەی قورئان کاری تێکردوون لە کەسانی شارەزای وەك (طفیل الدوسی) و کەسانی نەشارەزای وەك (ابوزەر ی غفاری) ، بۆیە قورئان نورە بۆ هەموو چین و توێژێکی نێو کۆمەڵگا...
لەکۆتایدا دەڵێم جا چۆن قورئان پێویستی بە تەفسیری جیاوازە تا مرۆڤە جیاوازەکان بدوێنێ ، ئاواش خودی ئیسلام و ئەوانەی بانگەوازی بۆدەکەن پێویستە ڕێگای جیاواز بگرنە بەر بۆ بانگکردنی خەڵکی بۆناو دینی ئیسلام ..
بۆنمونە کاتیخۆی لە هانۆڤەر شێخێكی تورك هەبوو بەنای (الشیخ محمد عثمان) ، ئەم شێخە بەڕێزە بە شێوەیەکی جیاواز بانگەوازی دەکرد، خۆیو چەند گەنجێك بەسیمای ئیسلامییەوە دەچونە باڕەکانەوە بەتایبەتی ئەو باڕانەی تورکی لێبون دیسکۆبوون ، هاوار وبانگی خەڵکی دەکرد بۆ گەڕانەوە بۆلای خوا و هانی خەڵکی دەدا بۆ هاتنە ناو ئیسلام ..
بۆیە پێویستە ئەوانەی ئەیانەوێت بانگخوازی بکەن بانگی خەڵکی بکەن چاو لەم شێخە بکەن و سڵ لە هیچ شتێك نەکەن بۆ بانگکردنی خەڵکی بۆ دینی ئیسلام ، پێویستە لە هەمو شوێنێك ببینرێن و بچینە ناو خەڵکیەوە و دانەبڕێن لە کۆمەڵگا.
بۆیە لە کۆتایدا هیچ کارێکی خوادی گەورە بێ حیکمەتو دانایی نییە ( پاکی وبێگەردی بۆ ئەو خودایەی کارو باری گەردوون هەڵدەسوڕێنێت )
زانیاریکی وورد هیچ کەس ناتوانیت تەفسیری قورئان بکات ، چونکە لەگەڵ سەردەم تەفسیرەکان دەگوڕێن ، تەنانەت پێغەمبەری ئازیزش نەیتوانیوە تەفسیری بکات .
به‌روار: 19/09/2016
بینین: 1597