چیرۆک
  مه‌مله‌كه‌تی شه‌یتان ٣١
ماكوان كه‌ریم

بەشی دووەمی مەملەکەتی شەیتان
زنجیرە سی و یەك ٣١

سەرەتایەکی ترسناك
نوسینی : ماکوان کەریم

دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر ئارامم بوومەوە لەو بارە گرژییەی کە بۆم دروست بووبوولەلایەن حەزقیل و سەسیل و بنەماڵەی کاك عەبدووڵا و ئەو هەموو نارەحەتی و کارەساتەی کە بینم بەسەرمدا هات ، پاشان لە مردنی هێرۆ و کاك عەبدووڵا ، هەروەها ئازاردانی خۆم و فڕاندنی حەزقیل و تا ئەم کاتەش نازانم لە کوێییە.. ئەوەندە نەبێت کە سەسیل وتی : حەزقیل لەلایەن ئەوانەوە لە ناویان بردوە ..!
لەڕاستیدا منیش زۆر بڕوام بە قسەی سەسیل نیە ، چونکە وەك پێشتریش ئاماژەم پێدابوو جنۆکە سروشتی وایە زۆر درۆزنن ، ئەوەی راستی بێت نایلێن ، چونکە عەلی یەمەنی ئەوەی بۆ باس کردبووم ..!

ماوەیەکی زۆر رابوورد.. بەردەوام بووم لە ژیانی ئاسایی خۆم ، لەپڕ لەلایەن عەبدووڵا هەولێری و ئازیزەوە پەیوەندیم پێوە کرا ..
عەبدووڵڵا هەولێری ووتی : برا دێین بۆ ماڵتان؟
ماکوان : یاخوا بەخێرێبن ..
دوای ئەوەی هاتن ژنێکی خەڵکی کەرکوکیان لەگەڵدا بوو ، ناوی رووناك بوو ..
دوای دانیشتن و قسە کردن کاکە عەبەی هەولێری کەوتە قسە و ووتی ماکوانی برام ئەم ئافرەتە توشی کێشەیەك بووە بەڵکو بۆی چارەسەر بکەیت ؟...
- وامزانی باسی طەڵاق جیابوونەوە یە کارێکە لە ئەو بوارە کۆمەڵایەتیانە ، بەڵام وانەبوو، عەبدووڵڵا کەوتە قسە کردن باش نەیدەزانی بیگێڕێتەوە ، بۆیە رووی کردوە رووناك خان ووتی : باخۆی بۆت باس بکات .. !
ڕووناك خان باسی شتێکی زۆر سەیری کرد ..!!

ئەوەی باس کرد کە خاوەنی چوار منداڵە ، منداڵەکانی لە کوردستان بوون و پۆلیسی نەرویجی بۆی هێناونەتەوە بۆ ووڵاتی نەرویج ..!
- ووتم ئەی مێردەکەت ؟ 
رووناك خان : ئەو منی تەڵاق داوە لە کەرکوك نەهاتۆتەوە حاڵەتی نەفسی ئەویش تەواو نیە ؟
ماکوان : لەسەر چی ؟
ڕووناك خان: لەدوای ئەوەی لە نەرویجەوە بڕیارماندا هەموومان بگەڕینەوە کوردستان ، لەدوای گەڕانەوەمان خەسوم بینی هەستم بە خۆشحاڵی نەدەکرد ، چونکە خانویەکمان هەبوو ، پێشتر ئەوەی تێدا دەژیا لە قاتی یەکەم و، نهۆمی دووهەمیش دارابوو بەکرێ ئەو پارەکەی وەردەگرت ومەسروفی خۆی پێدەکرد .!
ماوەیەك ماینەوە لە کوردستان و من ژنی ماڵ بووم ژیانی ئاسایمان بەڕێدەکرد ، بەڵام خەسووم ئاگام لێی بوو شتی زۆر سەیری دەکرد و خوێنی مریشکی دەگرت و دەیکرد بە حەوشەو دەرگاکەدا و هەمیشە ئێسقانی حەیوانو مریشکی بڵاودەکردەوە ، زۆر پیس و چەپەڵی بڵاو دەکردوە ..!
لەبەر هاوسەرەکەشم دڵم نەدەهات هیچ بڵێم، هەرچی جارێك حەوشە و خوێنو پیسەکانم پاك دەکردوە، توڕە دەبوو لێم دەیگووت بۆ لایان دەبەیت ، ئەوە بۆ هاوڕێکانمم داناوە ..!

ڕۆژێك بەهاوسەرەکەمم گووت ووتم دایكت شتی وادەکات ..؟
هاوسەرەکەم چووپێگووتوبوو..
دایکی ووتوبووی : ئەوە بۆ سەید و پیاوچاکەکانە خێر دەکەم ..
سەلاحی هاوسەرم ووتی : واز لە دایکم بێنە ژنێکی سادەیە وئەوە خێرە دەیکات با دڵی نەشکێنین ..
منیش لەبەر دڵی مێردەکەم هیچم نەووت..

شەوێکیان کچە گەورەکەم تەمەنی ١٩ ساڵە هاواری کرد ووتی دایکە فریامکەوە خەریکە دەمخنکێنن ، بەپەلە من و باوکی چوونیە سەری تەماشامان کرد هیچ نیە .. دوای ئەوەی کە ئارامان کردوە هاتینەوە ژووری خۆمان و دووخۆشکی تریشی لەگەڵیدا خەتبوون ،هەتا- بە تەنها نەبوو لە ژوورەکەدا .. !
کەمێکی تری پێچوو دیسان کچە گەورەکەم هاواری کرد دیکە باوکە فریام کەون خنکام .. وامزانی شەریانە لەگەڵ خوشکانی تریدا کەچوون گڵۆپ داگرسابوون هەردوو خوشکەکەی تریشی بەدیاریەوە بوون ، باوکی ووتی با بە پەلە بیبەن بۆ خستەخانە ، هەرچی لێم پرسی چییە ؟ 
کچکەم ناوی ڕۆشنا بوو ، ووتی دایە نابینی ئەو ژنە چۆن بە قژی دەمخنکێنیت ؟!
ئێمەش هیچمان نەبینی.. بەهاوسەرەکەم ووت بابیبینە خستەخانە ؟
سەلاح: باشە بیبەین، بەڵام بڵێن چییەتیو چیان پیبڵێین ، باسترە چاوەرێ بکەین ؟
کەوایووت منیش قسەکەیم بەهەند وەرگرت، ئەو شەوە خۆم چومە لای کچەکەم خەوتوم وەك سەرمای بێت هەڵدەلەرزی .. زۆر بەزەیم پێداهاتەوە ، بەڵام بۆ بەیانی ئاسایی بووەیەوە ..
چەند رۆژێکی پێچوو، میوانمان هاتبوون خەریکی چا تێکردن بووم ، لەپڕ لەبەردەمدا پیرەژنێکی پرچ ڕەش درێژی زۆر ناشرین سەری ئەیدا لە سەقفی ماڵەکەمان لەبەردەممدا بوو ، یاری بە قژی دەکرد .. منیش هاوارم کرد ئێوەش نایبینن ئەوەتا ..!
سەلاح هاتوو لەجیاتی ئەوەی هاوکاریم بکات کەچی زلەیەکی لایدام و منیش بێهۆش کەتووبوم بردبوویانم بۆخستەخانە ..!
لەدوایدا ژیانم لێتێك چوو .. توشی نارەحەتیو سەرئێشەو هەرکات بچوومایەتەوە ئەو ماڵە ئەو ژنە لەوێ بوو منداڵەکانیشم بەتایبەت کچە گەورەکەم وەك منی لێهاتبوو ..!
باوکیشیان ئازار کچەکانمی ئەدا بەتایبەت گەورەکەم کە ناوی ڕۆشنا بوو ئەی گووت تۆ وەك دایکت شێتی ..!
منیش بە سەلاحی هاوسەرمم ووت نایمەوە بەو ماڵە یان تەڵاقم بدە یان با بگەڕینەوە بۆ نەرویج ، نەمدەتوانی تیدا بژیم .. هەرچی دەچوومەوە ماڵەوە ، ئەوژنە لە هەمووسوچێکی ژوورەکاندا ئامادەبوو، جاری واهەبوو دەبوراماوە یان خۆم پیس دەکرد .. ئیتر با زۆر سەرت نەیەشینم کاك ماکوان ئەوە گوزەرانم بوو ، هاوسەرەکەم تەڵاقی دام ، منیش گەڕامەوە بۆ نەرویج ، لێرە بە پۆلیسم گووت کە باوکی منداڵەکانی لێسەندووم ئازاری مندالەکانم ئەدات ، لێرەوە پۆلیسی نەرویجی چووبون بە نهێنی قسەیان لەگەڵ منداڵەکانم کردبوو ، ئەوانیشیان هێناوتەوە ، بەڵام ئەو سەرئێشەو بورانەوەیەم لەگەڵدایە زۆر وەزعم خراپە ..
جا کاك ماکوان ئازیزو کاك عەبدووڵا باسی جەنابتیان کردوە لەگەڵ کوڕێکی یەمەنی ناوی عەلی یە ، خێرتان دەگات بەڵکو هاوکاریمان بکەن ..!
ماکوان : جا- رووناك خان ئەوەی بە من بکرێت لەخزمەتاندام .. بەڵام من نازانم عەلیم بۆ ئەدۆزرێتەوە ئێستا؟
هەوڵ ئەدەم پەیوەندی بگرم بزانم ئەوە دەڵێت چی ..؟
تەلەفوونم کرد بۆ یەمەن بۆ ژمارەکە عەلی ، وەڵامی دامەوە خێزانەکەی بوو ، بەنەرویجی قسەم لەگەڵ کرد ووتم عەلیم دەوێت قسەی لەگەڵ بکەم ، ووتی عەلی بریندارە زۆر سەختە برینەکەی فرۆکەی سعودی بۆردومانی کردوە عەلی لەسەرەمەرگدایە دوعای بۆ بکە ..!
خەفتی عەلی لەولاوە بوەستێت .. من بەتەواوەتی خەفەت دیگرتم توشی خەمۆکی بووم وەڵامی ئەوانم پێنەدرایەوە..

تاماویەك هەر بەو شێوەیە مامەوە ، تا دوای لەدڵی خۆمدا ووتم ئەوەی پێم دەکرێت بۆ ئەم ژنە دەیکەم .. 
بەنیسبەتی سەرئێشەو بورانەوەکەت ئەگەر سیحرو جادووی جنۆکە بێت چارەسەر دەبێت و خۆتو کچەکەشت ، بەڵام هەوڵبدەن لە کاتی ئاسای دا هەردووکاتان لێرەبن مەبەستم ئەوەیە کە نوێژی بن بتوانن نوێژ بکەن (لەعادەی ژناندا نەبن )و لەگەڵ مەحرەمی خۆتاندا، بەڵام ئێستا هیچ توانام نیە .. ئەوکاتەش دەبێت وەك فێریان کردووم زمانم بەڕۆژووبێت و مانگی ١٣ و ١٤و١٥ عەرەبی بێت زۆر باشە.. 
رازی بوون کە هەفتەیەکی تر لەخزمەتیاندا بووم کارەکە بکەم ..
ئەو ماوەیە لەگەڵ خێزانی عەلی یەمەنیدا هەر لە پەیوەندیدا بووم بزانم عەلی تەندروستی چۆنە رۆژ بەرۆژ خراپتر دەبوو ..!

منیش عەلی هەندێك شتی فێر کردبووم بەڵام پێوویستم بەهاوکاری ئەودەبوو کە رێنمایم بکات ، عەلی زۆر بەتوانا بوو لەبواری جنۆکە و جادو سیحردا ..
هەفتەی ئایندە هاتنەوە لام .. پەیوەندیم کرد بە مامۆستایەکی ئاینی خاوەن بیرو باوەڕێکی پاك کە هاوکاریم بکات ، ئەویش هات هەرچەندە ووتی لێنازانم بەڵام هەر حەزم دەکرد کەسێکی ترم لەگەڵدابێت..
دەستم کرد بەخوێندنی قورئانی پیرۆزو ئایتەکانی زەجر ئەوانەی کە باسی قیامەت ترساندن ، پاشان ئەو فەرمودانەی کە راستن وهاتوون لەو بارەوە هەموویم خوێند ودەستم پێکرد .. 
أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ: مِنْ نَفْخِهِ، وَنَفْثِهِ، وَهَمْزِهِ ((نَفْثُهُ: الشِّعْرُ، وَنَفْخُهُ: الْكِبْرُ، وَهَمْزُهُ: الْمُوتَةُ ((يظهر: أن همزات الشياطين إذا أُفردت دخل فيها جميع إصابتهم لابن آدم، وإذا قُرنت بالنفخ والنفث كان نوعاً خاصاً. ( إغاثة اللهفان، 1/ 154- 155.)
اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَدْمِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ التَّرَدِّي، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الْغَرَقِ، وَالْحَرَقِ، وَالْهَرَمِ، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ يَتَخَبَّطَنِيَ الشَّيْطَانُ عِنْدَ الْمَوْتِ، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أَمُوتَ فِي سَبِيلِكَ مُدْبِرًا، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أَمُوتَ لَدِيغًا.
( أخرجه أبو داود، واللفظ له، كتاب الوتر، باب في الاستعاذة، برقم 1552، والنسائي، كتاب الاستعاذة، باب الاستعاذة من التردي والهدم، برقم 5546، والنسائي في الكبرى، 4/ 467، برقم 7918، وأحمد، 14/ 303، برقم 8667، والطبراني في الكبير، 19/ 170، وصححه الألباني في صحيح النسائي، 3/1123، وصحيح سنن أبي داود، 5/ 275.)

خەریکی خوێندنی ئایتەکان و ئەو فەرموودانە بووم کە لەوبارەوە هاتوە ، ئەوەندەم نەزانی کچەکەی روناك خان رۆشنا پەلاماریدام نینۆکی تیژ بوو دەستی لە قورگم نابوو خوێنی هێنا لە ملم، تا لێمکردوە زۆری پێچوو ، بەتەواوەتی خۆی نوساندبوو بەمنەوە بەهیچ لەێم نەدەبووە ، تەنانەت بەلێدانو پێداکێشان دەستیم بەرداو تا وام لێکرد شل بوو ئازاری تەواوەم پێگەیاند ئینجا دوورکەوتەوە خۆشم باش هیلاك بووبوم ، ئینجا هەر بەردەوام بووم لە خوێندی قورئان و نزاکانە ، لەپڕ رووناك خان پەلاماری دام، هاوارم کرد عەبە فریام کەوە ، عەبدوڵڵا رووناك خانی گرت دیسان کچەکەی پەلاماری دام ، هاوارم کرد لە مامۆستا لەگەڵمدابوو فریام کەوە ژن کوشتمی ، بەخوا ڕۆشنا پەلاماری مامۆستای دا سەروچاوی مامۆستای هەموو هێنایە خوارەوە بە چرنوك..
بەڵام هەستم کرد خوێن زۆر لە قورگم دەچۆڕێت هەموو چواردەورم تاریك بوو ، ئەوکەسانەی لەدەوروپشتم بوون هیچیان دیار نەمان .. تەنانەت خێزانیشم ماڵو منداڵ و ئەو مامۆستا ئاینیەکە بانگم کردبوو ، کەس نەما .. هاوارم دەکرد چیتان لێهات کەس وەڵامی نەدامەوە، دەمزانی من ماوم نەمردوم لەگەڵ ئەوشدا ئاگام لە مێشك و هەستو بووونی خۆم بوو ، بەڵام نە جێگا ئەو جێگایە بوو نە خەڵکیش ئەو خەڵکە بوون لەگەڵیاندابووم ، نە زەمەنیش ئەو زەمەنە بوو کە تیدا دەژیام ، هەمووی گۆڕا ..!
چواردەورم ڕەش بوو بوو لەپڕ کەسێکم بینی رووە خۆم هات .. هەتا لێم نزیك دەبووە هەستم دەکرد ئەو کەسە دەناسم .. زیاتر نزیك بوویەوە .. تەماشام کرد ئەوکەسە خۆمم ، هەتا توانی زلەیەکی لێدام و بوورامەوە .

چاوەڕوان بن لەبەشی داهاتوودا چی رووئەدات .

به‌روار: 17/06/2019
بینین: 1322