هەواڵ و ڕاپۆرت
  فیکر پێداویستی هەموو سیستەمە کۆمەڵایەتیەکانە
ماکوان کەریم


و سەرقاڵ کردنی خەڵکانێکی وەك ئێمەو مانانە لە بوارە سیاسییەکەو ، پێچەوانەکەشی ئەوان بەو جۆرە مولحیدانە خەڵکی بەگشتی سەرقاڵ دەکەن بۆ ئەوەی ئەو گەندەڵی دزی و خراپەکاریەی ئەنجامی ئەدەن، خەڵکی بێئاگابن لێیان .

لەڕاستیدا ئەم قسەیە هیچ ڕاستیەکەی تێدانیە ، بە دید و بۆچۆنی من ، لەبەر چەند هۆکارێك

- فیکر و تێگەیشتن لە بوارە فیکرێکان پێداویستی هەموو کایەکانی ژیان و سیستەمە کۆمەڵایەتیەکانە ، لە سیاسەت ، ئابوری ، ئیدارە و رێکخستن ، کۆمەڵگا و ..هتد

- فیکر ڕێکخەری هەموو ئەو سیستمانەیە ، تەنانەت ڕێکخەری هەموو ڕەهەندە ئاینیەکانە .. هەر لە فیقهو لە فەرمودە و تفسیر و ئوصولو ئوصولی فیقفو ..هتد

- هەرشتێك فیکری لەگەڵ نەبوو رووت و قوت رەجاڵە ، بێجگە وەحی خوای پەروەردگارمان ، کە تەنها ئەو وەرزش بە فیکر دەکاتو هێزی زیاتری ئەداتێ..

پەیامەکەی من لێرەوە دەست پێدەکات ، ململانێی فیکری روونکەرەوەی هەموو ململانێ سیاسی و ئابوری و تەنانەت حیزبیەکانیشە، بۆیە هەموو دەسەڵاتێکی گەندەڵ دەتوانێت سەر بکەویت بەسەر خەڵکیدا ، چونکە توشی شەلەلی فیکریان دەکاتو لە فیکر دایان دەماڵێت..

ململانێی فیکری ئایدۆلۆژیای راستەقینە دروست دەکات و ئایدۆلۆژیایش، واتا ‌هێز وتوانا و چالاكکەرەوەی مرۆڤە چالاك و خەم خۆرەکان .، بەڵام گرنگە ئەوە پێوەرە ئیسلامیەکە لە ئایدۆلۆژیادا سەقامگیر بکرێت لەناخی مرۆڤدا ، ئەویش ئەوەیە مرۆڤ کە خاوەنی ئایدۆلۆژیا بوو دەمرگیر نابێت، بەڵكو پابەند دەبێت، واتا واز لە تعصوب دەهێنێت و ئیلتیزام بە رەوشتە گرنگەکانی ئایدلۆژیاکەی دەکاتو مرۆڤ دۆستی لیدەردەچێت..

کەواتە ئەصڵ ئەوەیە ، کە خەڵکی فێری ململانیە فیکریەکان بکەین .. ئیتر بەئاسانی هەموو ململانیەکانی تر بەباشی ئەخوێنیتەوە مامەڵەی تەندروستی لەگەڵدا دەکات .

کەواتە ئەوانەی دەڵێن: کە ئێوە خۆتان بەکارێکەوە خەریك کردوە دەسەڵات سودی لێدەبینێت، ڕێك پێچەوانەکەی راستە ، دەڵێن ئێوە زۆر سادە کەوتونەتە ناو سیاستەوە وەك پەیامنێری هەواڵەکان سود لە سیاسەت وەردەگرن ، نەك وەك ئەوەی سیاسەت سیستەمە، بۆیە دەسەڵاتی دزو جردەو خراپەکاریش هیچ کاریگەریەکی لەسەر دروست نابیت بە سیاسەتی بی فیکرو ململانێی فیکری ، وەك ئەوە وایە ئاو لە چەمی خوڕدا بە دەستت ووشك بکەیت .
به‌روار: 05/07/2019
بینین: 476