وەڵامدانەوەی گومانەکان
  وڵامدانەوەی گومانێک
وەرگێران:ڕێباز سیامند فتاح
گــومانـی ژمارە { ٥ } : ھەندێ لە بێباوەران و دل نەخۆشەکــان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)ئەو جوێن و قسانەی پێی دەوترا دەیپێوا و لە مێشکی خۆی دەیھێشتەوە  ، ئەوەشی دەیکەنـە بەلگە بۆ قسەکەیان ئەوەیـە دەلێن کاتێک کورێکـی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە دایکە خەدیجە بوو دەمرێ ، دوای ئەوە عاص'ـی کوری وائل پێی وت محمد دوابراوە و مندالی بۆ نامێنێتەوە  و دەلێن پێغەمبەری خوا وەلامی ئەم قسەیەی دایەوە بەوەی وتی( إن شانئک ھو الأبتر )  ، وە دەلێن کە جوێنـی بە مامی خۆی' أبو لھب ' داوە کاتێک ئەبو لەھەب پێی وت دەستت بشکـێ  بۆ ئەمە کۆت کردینەوە !؟ ئەویش وتی ( تبت یدا أبی لھب وتب...) تاوەکو کۆتایی سورەتەکە ، وە لەمەشەوە دەیانەوێ تەعن بدەن لە رەوشتی سەروەرمان .

ڕووەکانـی پووچەل کردنەوەی گومانـەکە : 

١-بانگەشە کردنی ئەوەی کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم )جوێنەکانی لەبیری خۆی دەھێشتەوە کە پێی دەدرا بانگەشەیەکی پووچەل کراوەیە لای ھەمووان بە شایەتی دانی دوژمـن و دۆستەکانی لە پێش پێغەمبەرایەتی و دوای ئەوەیش ، شایەتی بۆ دراوە کە نەرم و نیان و لێبوردە بووە و ئارامگر و رەوشت جوان بووە  .
ھەروەکـو چۆن لێوەی ریوایەت کراوە کە لە یەکێک لە جەنگەکاناندا پێی دەوترێ  نەفرەتیان لێ بکە ئەی پێغەمـبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم ) ئەویش فەرمووی من بە نەفرەتکار  نەنێردراوم بەلکو بە رەحمەت و بەزەییەوە نێردراوم 

{ أخرجـــە مسلم فی صحیحە  ، کتاب البر والصلة والأدب  ، باب النھی عن لعن الدواب وغیرھا ' ٦٧٧٨' } 
وە کاتێک داوای لێبکـرایە کە دوعا لەسەر کەسێک بکات (کافر بێ یا موسولمان ) لە دوعاکردن لەسەریەوە لایداوە بەرەو ئەوەی دوعای بۆ بکات ، وە ھەرگیز بە دەستی خۆی لە ھیچ کەسێکـی نەداوە ، ئیللا مەگەر سنوری خوای گەورە شکێنرابێ لەبەر خوای گەورە تۆلەی کردۆتەوە .
{ حیاة وأخلاق الأنبیاء ، أحمد الصحابی عوض اللە ، دار اقرأ ، بیروت ، ط ١ ، ١٤٠٣ھـ /١٩٨٣م ، ص٤١٥ } 
وە زۆر مەوقیف ھەیە کە لێبوردەیی پێغەمـبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم )دەردەخات بەرامبەر دوژمنەکانی و خراپەی بە چاکە وەلام داوەتەوە ، یەکێک لەو مەشھەدانە ئەوەیە کە  کاتێک لە ژێر دارێکدا راکشاوە ، یەکێک لە بێباوەران بەناوی غورث کوری حارس دەچێتە سەری بە شمشێرەکەیەوە پێی دەلێت ئێستا کێ تۆ لە دەستی من رزگار دەکات؟، پیغەمـبەری خوایش ( صلی اللە علیە وسلم )بە دلێکی پر ئیمانەوە و زمانێکی راستگۆوە دەلێت( الله )' عز وجل '  ، پاشان شمشێرەکە لە دەستی کابرا دەکەوێ و پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم )ھەلی دەگرێ و پێی دەفەرمووێ ئەی تۆ ئێستا کێ رزگارت دەکات لە دەستم ؟ ئەویش دەلێت تۆ ھەلگرێکی باشتر بە ، بۆیە وازی لێ ھێنا و لێی خۆش بوو ، بۆیە دلی کابرا نەرم بوو دوای ئەوە بوو بە بانگخوازێ بۆ پێغەمـبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم )پاش ئەوەی دەیوست بیکوژێت.
{ خاتم النبیین' صلی اللە علیە وسلم ' الإمام محمد أبو زھرة ، ج١ , ص ١٧٦ } 
ھەر بۆیە یەکێک لە بێباوەران بەناوی ' مونتە ' دەلێت ؛ محمد ( صلی اللە علیە وسلم )رەوشت جوان بوو وە ھەلسوکەتی جوان بوو وە قسە پاراو بوو ،لە بریارەکانیدا راست بوو ، لە دەربرینەکانیدا راستبوو ،   ئەو سیفەتە دیارانەی تیایدا بوو بریتی بوو لە ئەوەی بە دروستی حوکمـی دەدا ، بە روونی دەربرینی ھەبوو ، وە قەناعەتی تەواوی بە بەرامبەر دەکرد بەو رەفتارانەی دەیکرد و ئەو گوفتارانەی دەیوت 
{ الرسول' صلی اللە علیە وسلم' فی عیون غربیة منصفـة ، الحسینی الحسینی معدی ، دار الکتاب العربی، دمشق ، القاھرة ، ط ١، ٢٠٠٦م ، ص ١٥٩ }

٢- پێغەمـبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم )جوێنی بە عاصـی کوری وائل و مامی ئەبو لەھەب'ـی نەداوە  سەرەرای دوژمنایەتیە سەختەکەیان و دژایەتیان بۆ بانگەوازی حەق  ، بەلکو ئەوە پەروەردگارە کە بەرگری کردووە لە نێردراوەکەی  وە ئەم ئایەتانەشی ناردە خوارەوە وەکو ھەرەشەیەک و ئاگادارکردنەوەیەک بۆ ئەم دوو بێباوەرە سەرسەختە ، پێغەمـبەریش (صلی اللە علیە وسلم )تەنھا گەیەنەرێکە لەلایەن پەروەردگــارەوە 
ھۆکاری دابەزینی ئەم ئایەتە پیرۆزە ( إن شانئک ھو الأبـتر ) لەسەر ' وائل کوری عاص ' بوو  کە یەکێک بوو لە دوژمـنە سەرسەختەکانی پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم )،طاغوتێکی تر بوو لە طاغوتەکانـی قورەیش و سەرێک لە سەرەکانی کوفر کە گالتەیان بە سەروەرمان دەکرد ، ھاوشێوەی ئەبو جەھل و ئەبو لەھەب .

ئیمامی' قرطبی ' دەربارەی ئایەتەکە دەفەرمووێت :  مەبەست لە دەستەواژەی' شانئک' بریتیە لەو کەسەی کە دوژمنایەتیت دەکات و رقی لێتە ، ئەویش بریتی بوو لە عاص کوری وائل ، عەرەب بەو کەسەی کە کوری کچی ھەبێ و کورەکانی بمرن و کچەکانی بمێننەوە دەیان وت ' الأبتر ' دوابراو لە وەچەی کور ،  دەوترێ کە عاصـی کوری وائل لەگەل پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم )وەستابوو  دواتر قورەیش پرسیاریان لێکرد لەگەل کێ وەستابووی ؟ ، ئەویش وتی لەگەل ئەو دوابراوە ، پێش ئەو رووداوە عبداللە کوری پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم )وەفاتی کردبوو  ، خوای گەورەیش ئەم ئایەتەی دابەزاند( إن شانئک ھو الأبـتر ) واتا ئەو کەسەی کە رقی لە تۆیە و دوژمنایەتیت دەکا ئەوا باسکردنی لە خێری دونیا  و دوا رۆژدا دوابـراوە .
{ الجامع لأحکام القرآن ،القرطبی، دار إحیاء التراث العربی ، بیروت، ١٤٠٥ھـ/١٩٨٥مـ،  ج ٢٠، ص٢٢٢}
ئەویش روونە و دیارە لەم ئایەتەدا ئەوەیە کە قورئان ناوی عاصـی کوری وائل'ـی بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ بەکارھێناوە، بۆیـە لەم ئایەتەدا ھیچ بەلگەیەک نییە بە دەستی ئەوانەوە کە دەلین قورئان جوێنی داوە بە عاصی کوری وائل  چونکە بە ھەلە دەستەواژەکە تێگەشتوون  ، ھەر بۆیە ئیمامی ابن عاشـور دەلێت :  مانای ' الأبتر' لە ئایەتەکەدا ئەو کەسەیە کە ھیچ خێرێکی تێدا نییە ، لەمەشدا وەلامدانەوەیەکە بۆ عاصی کور وائل  و غەیری ئەویش وەکو بەرگریەکە لە پێغەمبەری خوا(صلی اللە علیە وسلم )بۆیە بەم شێوەیە و بەم مانایە باسی ' عاصی کوری وائل ' و غەیری ئەویش بە دوابراو ھاتووە ، جیاواز لەو مانایەی کە ئەو بەکاری ھێنا و مەبەستی ھەبوو ، لەکاتێکا گالتەی بە پێغەمبەری خوا( صلی اللە علیە وسلم )کرد بەوەی نەوەی کوری نیە و خۆی ھەیبوو .
{ التحریر والتنوری، الطاھر ابن عاشور ،  دار سحنون، تونس ، ج ٣ ، ص ٥٧٦ } 
سەبارەت بە ئەبو لەھەب و مەوقفی لە بانگەوازی پێغەمبەری خوا  ( صلی اللە علیە وسلم )کە سەرەرای ئەوەی برازای بوو ھەر دوژمنێکی سەرسەختی بوو ،  ئەگەریش دەتەوێ بلێ خۆشەویستیەکەی بۆی لە منالیدا چونکە کە گەورەبوو طەبعی ھەردوکیان جیاواز بوو لە یەکتری ، مامێک کە ھەمو غەمی دونیا و مال کۆکردنەوە بوو  جیاواز بوو لە طەبعی برازا رۆحیەکەی( صلی اللە علیە وسلم ) کە گرنگی بە پارە و مال نەدەدا .
{ خاتم النبیین ، محمد أبو زھرة  ، ج ١ ، ص ٣٠٢ -٣٠٣ } 
دوژمنایەتی ئەبو لەھەب بۆ پێغەمبەری خوا( صلی اللە علیە وسلم ) ھەر لەو کاتەوە دەستی پێکردبوو کە مندال بوو ،چونکە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم )مامی خۆی ' أبو طالب'ـی زۆر خۆشدەویست ، لەو بارەیەشەوە امامی ابن عساکر دەگێرێتەوە لە ابی الزناد'ـەوە دەگێرێتەوە   و دەلێت کە ابو لھب ابو طالبی دا بە زەویدا و لەسەر سنگی دانیشت ، پێغەمبەری خوا( صلی اللە علیە وسلم ) سەری ابو لەھەبی راکێشا ھەرچەندە مندالیش بوو ، ابو لھب پێی وت من مامتم ئەویش مامتە بۆچی زیاتر لە من  گرنگی پێ دەدەی؟ ، پێغەمبەری خوایش (صلی اللە علیە وسلم )فەرمووی چونکە ئەو لە تۆ خۆشەویستترە لەلام  ، بۆیە ھەر لەو رۆژەوە دوژمنایەتی ئەبو لەھەب بۆ پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم )دەستی پێکرد و لەناخی خۆیدا شاردبویەوە .
{ الخصائص الکبری، جلال الدین السیوطی  ، دا الکتب العلمیة ، بیروت ، ط ١ ، ١٤٠٥ھـ/ ١٩٨٥مـ، ج١ ، ص ١٤٧ }

سەرچــاوە ؛ موقع بیان الإسلام لـرد الشبھات           والإفترائات حول الإسلام

وەرگێرانـی : ڕێبــاز سیامـنـد فتاح 

بەرواری : ٢٠/شوال /١٤٤٠ کۆچــی - ٢٤/٦/٢١٠٩ میلادی
به‌روار: 06/07/2019
بینین: 757