وەڵامدانەوەی گومانەکان
  ئایه‌ ڕاسته‌ قورئان ئایه‌تی لێ كه‌مه‌ چونكه‌ به‌ران خواردی ؟
شوێنەوار کوردی


 ئه‌و گومانه‌ نوێ نییه‌ به‌ڵكو زۆر كۆنه‌ وه‌ زانایان پێش ده‌یان ساڵ وه‌ڵامی پوختیان داوه‌ته‌وه‌ وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌م كوت كردوه‌ كه‌ قسه‌ی وا نابه‌جی ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ڵێن قورئان ناقص ـه‌ ، سه‌ره‌تا گومانه‌كه‌ ده‌هێنم دواتر به‌نده‌ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ پشت به‌خوا .
مولحیده‌كان ده‌ڵێن قورئانه‌كه‌تان كامل نییه‌ چونكه‌ به‌ران خواردوویه‌تی بۆ ئه‌م قسه‌ی خۆیانیش قسه‌ی عائیشه‌ ده‌كه‌ن به‌ به‌ڵگه‌ كه‌ عائیشه‌ ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا كۆچی دوایی كرد ئێمه‌ سه‌رقاڵ بووین به‌ ناشتنی ئایه‌تی ڕه‌جم له‌ ژێر جێگه‌ دا بوو به‌رانێك خواردی .

وه‌ڵامی به‌نده‌ :
سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی مولحید گومانێكی وا ساده‌ بكات دبوایه‌ بیری له‌م چوار پسیاره‌ بكردبایه‌وه‌ ؟
۱_ ئایه‌ كه‌س ئه‌و ئایه‌ته‌ی له‌به‌ر نه‌بووه‌ ؟
۲_دووه‌م كه‌سێكی تر نه‌بووه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ بنوسێته‌وه ، له‌ كاتێك دا زۆرێك له‌ صه‌حابه‌ ئایه‌ته‌كانیان ده‌نووسیه‌وه‌‌ ؟
۳_ زۆرێك له‌ صه‌حابه‌ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا پێیان ده‌گۆترا حافظ ـی قورئان ئه‌گه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌به‌ر نه‌بووه‌ چۆن پێیان گۆتراوه‌ حافظ ـی قورئان ؟
٤_ ئه‌ی باشه‌ ئه‌گه‌ر قورئان نه‌قصی تێدا بێ صحابه‌كان چۆن خه‌تمی قورئانیان كردوه‌ ئه‌ گه‌ر قورئان كامل نییه‌ ؟

أ- ئه‌م ئه‌ثره‌ له‌ عائیشه‌وه‌ ضعيف ـه‌ چونكه‌ هه‌موویان له‌ ڕێگای (مُحَمَّدِ بن إسحاق) ئه‌و ئه‌ثـه‌ره‌یان هێناوه‌ ، محمد كوڕێ ئیسعاقیش كابرایه‌كی مدلس واته‌ چه‌واشه‌كاره‌ .
۱- ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت محمد كوڕی ئیسحاق پشت به‌ ڕیوایه‌ته‌كانی نابه‌سترێت .
۲- ئیمامی یحی كوڕی معین ده‌ڵێت كه‌سێكی ضعیف ـه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ڕیوایه‌ته‌كان . 
۳- ئیمامی نسائی ده‌ڵێت ، كه‌سێكی به‌ هێز نییه‌ .
٤- وه‌ ئمامی ئالوسی ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ له‌ دانراوی مولحیده‌كان ـه و درۆزنه‌كانه‌ ‌ . 
ب - وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ئه‌ثـره‌ ڕاستیش بێت هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه‌ ، چونكه‌ ئایه‌ته‌كه‌ نه‌سخ بۆته‌وه‌ .
وه‌ ئێمه‌ سێ جۆره‌ نه‌سخ مان هه‌یه‌ : 
۱- حوكم و لفظي نه‌سخ بۆته‌وه‌ .
۲- لفظي نه‌سخ بووه‌ وه‌ حوكمه‌كه‌ی ماوه ‌ .
۳- حوكمه‌كه‌ی نه‌سخ بووه‌ وه‌ لفظه‌كه‌ی ماوه‌ ‌ .
ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه‌ باسی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایه‌ته‌ هه‌ڵگیرا۳ه‌ و به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێ و كاری پێ ده‌كرێ ، نموونه‌ش ئایه‌تی ڕه‌جم . كه‌ له‌م جۆره‌ بووه‌ .
ج - بۆ ئایه‌تی ڕه‌جم له‌ قورئان دا نییه‌ ؟
۱- چونكه‌ لفظ ـه‌كه‌ی نه‌سخ بۆته‌وه‌ به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی ماوه‌ ، هه‌ر ئایه‌تێكیش له‌م جۆره‌ نه‌سخه‌ بێت نانووسرێت له‌ قورئان دا .
۲- زۆرێك له‌ صه‌حابه‌ ئایه‌تی ڕه‌جمیان له‌به‌ر بووه‌ به‌ڵام ده‌یان زانی نه‌سخی تیلاوه‌ یه‌ بۆیه‌ نه‌یان نووسیه‌وه‌ له‌ قورئان هه‌روه‌كو ئیمامی عمر ده‌فه‌رمووێ : خوای گه‌وره‌ محمدی ناردووه‌ به‌ حه‌ق و به‌ ڕاستی وه‌ قورئانی به‌سه‌ردا دابه‌زاند یه‌كێك له‌وانه‌ی بۆی دابه‌زاند ئایه‌تی ڕه‌جم بوو ، ئێمه‌ خوێندمانه‌وه‌ وه‌ لێی تێگه‌یشتین وه‌ ئاگامان لێ بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ڕه‌جمی جێ به‌جێ كرد ئێمه‌ش له‌ دوای ئه‌و حوكمی ڕه‌جمان جێ به‌جێ كرد ، سوێند به‌و خوایه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ترسان له‌وه‌ نه‌بێ خه‌ڵك بڵێن عومه‌ری كوڕی خه‌تاب شتی زیاد كردوه‌ له‌ قورئان دا من ئایه‌تی ڕه‌جمم به‌ ده‌ستی خۆم ده‌نووسیه‌وه‌ ئه‌ویش ( الشَّيْخُ وَالشَّيْخَةُ إِذَا زَنَيَا فَارْجُمُوهُمَا الْبَتَّةَ نَكَالًا مِنَ اللهِ وَاللهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ) .
سه‌رچاوه‌ بڕوانه‌ : صحیح مسلم و صحیح البخاری .
۳- ئه‌و قسه‌ی ئیمامی عمر به‌هێزترین و به‌ قوه‌ت ترین وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و گومانه‌ ساده‌ ده‌هێنن وه‌ تیرێكه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئینكاری ڕه‌جم كردن ده‌كه‌ن .
٤- هه‌موو ئومه‌ت كۆده‌نگه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قورئان ـه‌ نه‌وه‌ له‌ دوای نه‌وه‌ بۆمان هاتووه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌م و كوڕیه‌كێ تێدا بێت باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووی ( إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) : به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین و (نایه‌ڵین ده‌ستی خیانه‌تکار هیچ جۆره ده‌ستێکی تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستکاری کردنی نه‌زۆکه‌).
داوام له‌ خوای گه‌وره‌یه‌ بیكات به‌ تێشویه‌ك بۆ قیامه‌تمان وه‌ هیوادارم به‌ پێی پێویست ڕۆنم كردبێته‌وه‌ .
نووسینی :
شوێنەوار كوردى
به‌روار: 08/07/2019
بینین: 187