یارانی ئەشکەوت چەند كەس بوون ؟
ھامنۆ ھەورامی
یارانی ئەشکەوت چەند كەس بوون ؟
سورەتی الکهف لەلای موسڵمان و ناموسڵمانیش ناسراوییەکی زۆری هەیە بەهۆکاری ئەوەی هەم سوننەتە لە ڕۆژانی هەینیدا دەور بکرێتەوە و بخوێندرێت ، هەم بە بەسەرهاتە بەناوبانگ و سەرسوڕهێنەرەکانی و ئەمەش وای کردووە کە چەندان پرسیار بۆ هەردوولا بوروژێنێت .
یەکێک لەو پرسیارانەی کە زۆر ڕووبەڕوومان دەکرێتەوە ئەوەیە کە ئایا ژمارەی ئەو کەسانە چەند بووە ؟
خودای گەورە لەم ئایەتی( ۲۲) ی سورەتەکەدا دەربارەی ئەم باسە ڕوونکردنەوەمان بۆ دەدات و دەفەرموێت :
(سَيَـقُوۡلُوۡنَ ثَلٰثَةٌ رَّابِعُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ‌ۚ وَيَقُوۡلُوۡنَ خَمۡسَةٌ سَادِسُهُمۡ كَلۡبُهُمۡ رَجۡمًۢا بِالۡغَيۡبِ‌ۚ وَيَقُوۡلُوۡنَ سَبۡعَةٌ وَّثَامِنُهُمۡ كَلۡبُهُمۡؕ قُلْ رَّبِّىۡۤ اَعۡلَمُ بِعِدَّتِهِمۡ مَّا يَعۡلَمُهُمۡ اِلَّا قَلِيۡلٌ فَلَا تُمَارِ فِيۡهِمۡ اِلَّا مِرَآءً ظَاهِرًا وَّلَا تَسۡتَفۡتِ فِيۡهِمۡ مِّنۡهُمۡ اَحَدًا)
ئه‌و یەهودیانه‌ی له‌چه‌رخی په‌یامبه‌ردا ده‌ژیان له‌باره‌ی ژماره‌یانه‌وه ده‌ڵێن سێ کەس بوون و به سه‌گه‌كه‌یانه‌وه چوار. ( سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ )
هه‌ندێكی دیکەیان ده‌ڵێن پێنج كه‌س بوون و به سه‌گه‌كه‌یانه‌وه شه‌ش (ويقولون خمسة سادسهم كلبهم).
ئه‌م دوو ده‌سته‌یه هه‌ر له‌خۆیانه‌وه بێ به‌ڵگه قسه‌ده‌كه‌ن و دوای خه‌یاڵات كه‌وتوون و ده‌ست له‌كاری نادیار ده‌ده‌ن (رجما بالغيب)
واته : له‌و قسه و باسه‌یاندا یه‌قینیان نییه و به‌خه‌یاڵ ده‌یكه‌ن !
ده‌سته‌یەکی دیکەیان ده‌ڵێن حه‌وت كه‌س بوون و هه‌شته‌مینیان سه‌گه‌كه‌یانه (ويقولون سبعة وثامنهم كلبهم).
جوان سەرنج بدەنە ڕەوانبێژی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز
خوای گەورە بۆ دوو بۆچوونەکەی پێشووی کە خەڵکانێک باوەڕیان پێیبوو ڕەتیان دەکاتەوە و پێیان دەفەرموێت : (رجما بالغيب)
به‌ڵام بۆ گرۆی سێیه‌م کە دەیانگوت حەوتن و بە سەگەکەوە هەشت بێدەنگ بوو و بەدرۆی نەخستەوە وەک ئەوەی ڕاستی ژمارەکە بێت :
(ويقولون سبعة وثامنهم كلبهم)
لێرەدا خوای گەورە پیتێکی بەکارهێناوە کە له زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ( واو الثمانية ) واته : واوی هه‌شته‌م كه له قورئان له چه‌ند جێگایه‌كدا بەکارهێندراوە .
وه‌ك چۆن خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :
(سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ)
بڕوانه له پیش (سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُم)ْ واو هاتووه كه له پێش ئه‌وانه‌ی دیکەدا نه‌هاتبوو !
(سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ )
بۆیه هه‌ندێك ده‌ڵێن بۆیه ئه‌و واوه هاتووه ( وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ ) وه‌كو جیاكردنه‌وه‌ی یارانی ئەشکەوتەكه كه‌سانێكی خوا ناس و پاك بوونه له جنسی ئاژەڵێک کە سەگە.
وه له شوێنێكی دیکەدا خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :
(التَّائِبُونَ الْعَابِدُونَ الْحَامِدُونَ السَّائِحُونَ الرَّاكِعُونَ السَّاجِدونَ الآمِرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّاهُونَ عَنِ الْمُنكَرِ وَالْحَافِظُونَ لِحُدُودِ اللَّهِ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ )
(سورة التوبة :۱۱۲)
سەرنجبدەن خوای گه‌وره هه‌شت سیفا‌تی باس كردووه له سیفا‌تی هه‌شته‌م ئه‌و واوه‌ی له پێش هاتووه : ( وَالنَّاهُونَ )
وه له شوێنێكی دیکەدا دەفەرموێت :
( عَسَى رَبُّهُ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُ أَزْوَاجًا خَيْرًا مِّنكُنَّ مُسْلِمَاتٍ مُّؤْمِنَاتٍ قَانِتَاتٍ تَائِبَاتٍ عَابِدَاتٍ سَائِحَاتٍ ثَيِّبَاتٍ وَأَبْكَارًا )(سورة التحريم : ٥)
هەربۆیە ڕاستەوخۆ دوای ئەوە دەفەرموێت (قل ربى أعلم بعدتهم)
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر پێیان بڵێ:
له ڕاستیدا هه‌ر په‌روه‌ردگارم به ژماره‌یان زاناتره !
(ما يعلمهم إلا قليل)
ده‌سته‌یه‌كی كه‌میان نه‌بێ بۆی نه‌چوون و ژماره‌یان نازانن.
سەرنج بدەن زۆر جوان ئەم ڕیزبەندییەمان بۆ دەکات و ڕاستەوخۆش پێیان دەفەرموێت کەمێکتان نەبن نایزانن کە وەڵامە ڕاستەکەشی هەر لە هەمان ئایەتدا پێ فەرمووین.
عبدالله ابن عباس (رضی الله عنه) دەفەرموێت :
من یه‌كێكم له‌وانه كه‌ده‌زانم چه‌ند كه‌سن، ئه‌وانه حه‌وت بوون ، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی هیچ فه‌رمووده‌یه‌كیش بۆ دیارییكردنی ژماره‌یان نه‌هاتووه، به‌ڵام (ئیبن عه‌باس) به زیره‌كی و تێگه‌یشتنی خۆی ده‌یزانی كه حه‌وت كه‌سن.
کەواتە لەم ئایتەوە دوو شتمان بۆ ڕوون دەبێتەوە
یەکەم : ژمارەی یارانی ئەشکەوت حەوت بووە و بەسەگەکەوە هەشت.
دووەم : ئەم قورئانە بێگومان لەلایەن خودای تاک و تەنهاوە ڕەوانەکراوە و نەلە ئاستی زانیاری‌دا، نەلە ئاستی ڕەوانبێژیدا، کەس نەیتوانی بەرامبەری بۆستێتەوە و دەستەوسان مانەوە .
به‌روار: 08/07/2019
بینین: 1574
|