وەڵامدانەوەی گومانەکان
  ارداویراف نامە چییە و نووسەرەکەی کێیە ؟
ھامنۆ ھەورامی
 

ماوەیەکە لەلایەن هەندێک کەسەوە چ لە قورئانییەکان چ لە بێدینەکان باسێک بڵاوکراوەتەوە گوایا میعراجی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە کتێبی ارداویراف نامە وەرگیراوە کە داستانێکی ڕۆحی گەلانی ئێران بووە .
ویراف یاخوود ڤیراف یاخوود ئەرداویراف موبەدێکی ئاینی زەردەشتی بووە لە کۆتایی سەردەمی ساسانییەکاندا ژیاوە و هەندێک ڕایان وایە کە لە سەدەی سێ و چواری زاینی بووە ، بەپێی ئەفسانە ئێرانییەکان ئەم موبەدە گەشتێکی ڕۆحی کردووە بۆ دنیای پەنهان و بەهەشت و دۆزەخی دیوە .
بەڵام سەرەکیترین خاڵ ئەوەیە کە ئەم کتێبە هیچ نووسخیەکیمان نییە بگەڕێتەوە بۆ بەر لە هاتنی ئاینی ئیسلام بەڵکو دووای هاتنی ئاینی ئیسلام نووسراوە ، تەنانەت قسەی لەسەرە کە سەدەی سێی کۆچی نووسرابێتەوە بە زمانی پەهلەوی !
جێگەی ئاماژەیە ئەوە تەنها کتێبی ئەرداویراف نامە نییە کە دوای ئیسلام نووسرابێتەوە بەڵکو کتێبانێکی وەک گوجه‌سته‌ك ئه‌بالیش و دینکەرد و هتد ....... لە دووای ئیسلام نووسراون .
بۆیە ئەمە ئەو پرسیارەمان لەلا دروست دەکات چۆن بزانین کە ئەم کتێبە لە ژێر کاریگەری ئیسلامدا بەو جۆرە نەنووسراوەتەوە ؟
پاشانیش پرسیارە بێ وەڵامەکەمان ئەوەیە محمد (صلی الله علیه وسلم) چۆن فێری زمانی پەهلەوی بوو و ئەم چیرۆکەی لێ وەرگرت بە زمانی پەهلەوی کە زمانی ئێرانی دێرین بووە و زمانێکی هێندە ئاڵۆزە کە زۆرێک لە توێژەرانیش بە زەحمەت لێی تێدەگەن ؟

بێگومان هیچ وەڵامێک بەردەست نییە.
به‌روار: 09/07/2019
بینین: 453