وەڵامدانەوەی گومانەکان
  ئایا ناو هێنانی ئافرەت لە ئیسلامدا عەورەتە ؟
ارسلان بەرزنجی
لەم ماوەیەدا لە یەکێك لە گروپەکانی فەیس بوك چاووم بە ڤدیۆیەکی کورت کەوت مولحیدێک پۆستی کردبوو ڤدۆیەکە ئەخ رەشیدی مەسیحی بوو کە ژێر نوسی کوردی کرابوو ، مولحیدەکە لەسەر ڤدیۆکەی نوسیبوو بۆچی قورئان ناوی هیچ ژنێکی نەهێناوە ؟ ئایا قورئان رێز لە ژن دەگرێت؟ مەبەستی مولحیدەکە لە قسەکانی کابرای مەسیحی بوو لە ڤدیۆکەدا ، کە دەیگوت لە قورئاندا ناوی هیچ ئافرەت نەهاتووە چونکە ناوی ئافرەت لای موسلمانان عەورەتە ! رەشید حەمامی مەسیحی هەمیشە پیشەی درۆکردن و چاندنی درۆ بووە لەسەر بۆ چونە شەخسیەکان کە دەوروژێنێت .

لێردا دەمەوێت بەکورتی وولامیێک بۆ گومانی کابرای مەسیحی و مولحیدەکە دەمەوە، دەپرسم ئایا هۆکاری ناو نەهێنانی ئافرەت لە قورئاندا هۆکاری عەورەتە ؟
هەروەکو چۆن ئەخ رەشد لە درێژەی قسەکانی دەیلێت وبێ ئەوەی ئاماژەی بە هیچ دەقی ئایەت و فەرموودە کردبێت کە بلێت ناو هێنانی ئافرەت عەورەتە! ئەی ئەم قسەیە لە کوێی هینا ؟
لە قورئانی پیرۆز 34 جار ناوی مەریەمە علیها السلام هاتووە بەناوی خوی ، وە سورتێک بۆ شکۆو پێگەی بەرزی مەریەمە کراوە علیها السلام ،ئەمەش ئینکاری ناکرێت بابەتێکی روونە لای موسلمانان بەگشتی و غەیرە موسلمانیش، بەلام رەشید حمامی دەلێت زوربەی ئافرەتانی تر بەناو هێنانی پیاوە هاتووە وەکو ( امرأة نوح ، امرأة فرعون ، امرأة عزیز ) ! وە ئەم ناو هێنانانەی قورئان بەبێ رێزی بەرامبەر ئافرەت لێکی دەداتەوە یان دەلێت چونکەعەورەتە!
بەلام بەرێزان ئەگەر سەرنج دەین وجوان ووردبینەوە لە قورئان ئەم قسەیە یەکجار بەتاڵ وبێ مانایە ، چونکە ئەو جۆرە ناوهێنانە هیچی فەرق نیە لە ناو هێنانی دەیان پیاوی تر لەو شێوەیه وەکو ( ابن ادم ، ابن نوح ، فتی موسی ، اخوة یوسف ، اصحابی كهف ... تد )
ناکرێت بلێین ( ابن نوح ) ناونەهێنانی کورەکەی نوح هۆکاری ئەوەی عەیبەو عەورەت بێت .
قورئانی پیرۆز ناوهینان بە زەرورەت تەفسیلی ئاماژە دەکات کاتێک باسی یانزە براکانی یوسف علیە السلام دەکات ناویان نابات تەنها ناوی یوسف دەبات ،پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تەنها چوار جار ناوی هاتووە زۆربەی جارەکان بە رسول و نبی هاتووە ، یان ئەگەر سەرنج دەینە نمونەکانی پێشتر ( هاوسەری عزیزی میسر ) عزیز ناوی پیاوەکە نیە بەلکو مەنسبەکەیتی یان ناوی فیرعەون .
ئەوەی گرنگە بزانرێت کە مولحیدو مەسیحیەکان هەمیشە درۆو چەواشەکانیان لاوازو بێ مانایە.
ئەگەر سەرنج دەین لە ئیسلامدا ناوی تەواو
وسیرەی شەریفی دەیان ئافرەتی پر شکۆ باسکراوە نمونەی : خدیجە ، عائیشە ، حفصه ، فاطيمە کچی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ، پەرتوکی فەموودەو مێژوو بەناویان نەخشێنراوە لە گێرانەوەی فەرموودەو ئەحکامی دین و شەریعەت هیچ کات نەمانزانیوە ناوی ئافرەت عەورەت بێت .

ئەمانە لە کتێبەکانی خۆیانەوە سەیری بێ رێزی بە ئافرەت ناکەن یان دەیانەوێت پەردە پۆشی کەن بەگومانیان لەسەر قورئان وئیسلام!
چەند نمونەیەک لە کتێبەکانی خۆیان دەخەمە بەردەست :
ئه‌گه‌ر پیاوێك كچێكی نیشان نه‌كراوی بینی و لاقه‌ی كرد و هه‌ردووكیان ئاشكرا بوون، ئه‌وا پیاوه‌كه‌ی ئابڕووی بردووه‌، په‌نجا شاقل زیو ده‌داته‌ باوكی كچه‌ و ئه‌ویش ده‌بێته‌ ژنی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌ سه‌ری، به‌ درێژایی ژیانیشی ناتوانێت ته‌ڵاقی بدات.
دواوتار ٢٢ : ٢٨ - ٣٠
باشە پیاوێک دەستدرێژی بکاتە سەر کچێک تاوانی کچە چیە بەهەموو ژیانی ببێتە هاوسەری پیاوەکە و ناتوانێت تەڵاق وەرگرێت ؟

ئەمانە بێ رێزیە خڕاپتر لە ناو هێنان، خوی کتێبی پیروز پرە لەو جۆرەناو هێنانە سەرنج دەن له‌ ئینجیلی لۆقادا به‌شی 13 ده‌قی 16 دا ئافره‌تێك شه‌یتان چوبوه‌ ناو له‌شیه‌وه‌ مه‌سیح چاکی کرده‌وه‌ جوله‌که‌کان ڕه‌خنه‌یان لێگرت چۆن له‌ شه‌مه‌دا ئەوکارە ده‌کات و خه‌ڵکی چاك ده‌کاته‌وه‌ مەسیحیش پێی گوتن ئه‌وه‌ش كه‌ كچی ئیبراهیمه‌ و هه‌ژده‌ ساڵه‌ شه‌یتان به‌ستویه‌تیه‌وه‌، نه‌ده‌بوو له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌م به‌نده‌ ئازاد بێت ؟ خۆ ئه‌و کچه‌ کچی ئیبراهیم نه‌بووه‌ ! بۆچی مسیح به‌ کچی ابراهیم ناوی بردووه‌ ؟
جگە لەناوبردنەکە هەلەی زەقی تیێدایە !
هەروەها له‌ ئینجیلی لۆقا به‌شی 19 ده‌قی 9 دا مسیح زه‌کای باجگری به‌ کوڕی ئیبراهیم ناو بردووه‌ .

ئا ئەمانەو دەیان نمونەی تری خراپتر لە کتێبەکانیاندا هاتووە کەبوتە مایەی سەرئێشەو بۆیان چارە ناکرێت ، بۆیە بەردەوام پردەنە ئیسلام و بەگومان و قسەی لاوازو بێ بنەما خۆیان پێ پەردەپۆش دەکەن .

ئامادەکردن : ارسلان بەرزنجی
به‌روار: 10/07/2019
بینین: 709