پەروەردەی دەرون
  مامۆستا سعیدی نورسی
ئامادەکردن:هێدی احمد سینەمۆکی
هەموان ئەڵێن ئەو مردوو و دڵی من نکوڵی ئەکات ، 
دڵم ئەڵێ ئەو ماوە بڕۆ بێگومان لە حوجرەکەی گوندی نوورس یان گوندەکانی دراوسێی ئەیبینیت بەچەند نامیلکەیەکی سەرەتاییەوە .
ئەڵێ برۆ لەوێ مندالیکی شیرینی پڕشنگدار ئەبینی وا خەریکی لەبەرکردنی قەواعیدی نەحو و سەرفە و عەوامیل و زەنجانی بەدەستەوەیە ...
ناخم زیاتر پیداگریم لئ دەکات و ئەلێ برۆ سەرێک لە ( مزگەوتی ئومەوی ) بدە ئیستا ماموستایەکی ٣٤ ساڵ لەوی قسە بۆ زانایان دەکات ، پێی ئەڵێن مەلا سەعیدی مەشهور  
زۆریکیش پێی دەلێن بەدیعوززەمان ، بڕۆ تۆش گویی لیبگرە و ناخت بتەکێنە لەو هەموو تۆز و خۆڵەی سەری ..
پاش ماوەیەک پێموترا بەداخەوە کەوایە بەڵام بۆ بینینی ماموستا ئەبێت بچیتە شێتخانە یان دادگای عورفی سەربازی ئاخر سەعید تاوانیکی گەورەی ئەنجامداوە و بەنیازە زانکۆی زەهرا بکاتەوە و خەلک هۆشیار بکاتەوە !

وازم لێناهێنێ و ئەڵی هەستە برۆ ئەستەنبول ، ئیستا ماموستا لەوێیە گومانەکان لەسەر ئیسلام ئەڕەوێنێتەوە ، تۆ بڕۆ بگەرێ ئێستا لەمزگەوتێک ئەیبینیت یان لە چایخانەیەک قسە بۆ خەڵکی دەکات ، ئەگەر حەزەکەی شوێنەکەی بزانی برۆ سەرێک لە ئوتێلە هەرزانەکان بدە ، کەسێکت بینی کەم ئەخوا و کەمترین کاتی بۆ خەو و شەو تا بەیانی دەنگی زیکر و ویرد و موناجاتەکانی ئەبیسترێ ، بێگومان ئەوە ماموستا نورسیە .
ئەگەر ئەشتەوێ زیاتر دڵنیابیت لێی ئەوا دیاریەکی بۆ بەرە ...
هەستە خەریکی چیت خێرا خۆت بگەیە مزگەوتی (( ئایا سۆفیا ) ئێستا زانا کوردەکە قسە بۆ هەموان دەکا و ناخی دوژمنانی دین و خەلافەت و پیاوانی (ئیتیحاد و تەرەقی) دڵ پیسی ڕوکەش مرواری پڕ خەم و بێ هیوا ئەکا ...

گەر لەوێش نەتبینی سەرێک لە ((وان)) بدە ، برایان خەریکی دروستکردنی زانکۆی زەهران ، چاو بگێڕە کێ زۆۆر بە تاسەوە کاری ئەکرد ئەوە بەدیعوززەمانە ...
پێموابی تازە درەنگە و ماموستات لەکیس چوو !
ئەو ئیتر بریاریداوە لەبەرەکانی جەنگ و لەژێر زرم و زەبری تۆپ و تەقەدا بژی ، ئەو ئیتر لەبەرەی قەفقاسە و جیهاد ئەکات دژ بەڕووس ، بۆ خەبەرت نیە ڕوسەکان چەن لێی ئەترسن و چەن تۆپیانی گرتووە !

زەمان لەڕۆشتن بەردەوام بوو منیش لەتەمەڵی و دواکەوتن ، تا پێموترا چیتر بەدیعوززەمان لەو خاکەدا نییە و بەدیل گیراوە لە ڕوسیا ، ڕێگای گەشتنیش پێی قورس و پڕ دەردی سەرییە ، چاوەرێ بکە بزانین چی ئەبێ .
پ
لە ئەستەنبول دانیشتبووم لەپڕ لە دورەوە هاوار کرا پیاوی ئازاد گەڕایەوە ، بەدیعوززەمان هاتەوە و هەموان ڕیز ڕیز و دەستە دەستە لەپیشوازی ئەون ،  لێرەش هەر فریای نەکەوتم و بێ ئومێد و خەمگین دانیشتم بەدیار خەفەتی دووری لێی و ماندوێتی گەڕان بەدوایدا ...
خەبەرێکی ناخۆش گەشت و وتیان ماموستا دوورخراوەتەوە بۆگوندێک بەناوی ((بارلا)) ، دڵم وتی هەستە ئێستا کاتیەتی بگە (بارلا ) لەسەر کێوە بەرزەکان یان دارە بەتەمەنەکە دەیدۆزیتەوە ، لەتاو بێ ئومێدی و ماندوێتی دا نەڕۆشتم ، تا گەشتە زیندانەکانی (قەستەمۆنی) و دادگاکان و دادوەرە دارەدەستەکانی ((ئافیوون)) و ((ئەنقەرە)) و ((ئەستەنبول)).و....

خەوی غەفلەت دیسانەوە بێئاگای کردم و ساڵانێک تێپەڕی ، تا بیستم وا لە ئوتێلێکە لە (ئورفە) و تەندروستی زۆۆر تیکچووە ..
وتم ئەمجارە خۆم دواناخەم ، هەستام خۆم پێچایەوە و بچمە خزمەتی بەڵام بەداخەوە ئەمجارەش دەستم لە هیچەوە دەرچوو، 
پیانەگەیشتنی ئەوجارە وەک ئەوانی تر نەبوو لەکاتیکا من بەرێوەبووم بۆ (ئورفە) و کیلۆمەترەکانم ئەژمارد ، ماموستا وەفاتی فەرموو بوو ...

وتم تازە وەک خۆیم.نەبینی بابچمە سەر گۆڕەکەی و گۆڕەکەی ببینم ، بەردەوام بووم و رۆشتم بەرە و ئۆرفە ، من گەشتم و کودەتا بەسەر (عەدنان مەندەریس) و حکومەتەکەیدا کرا و باری نائاسایی راگەیەندرا ، بۆ دەرفەتیک ئەگەرام بگەمە خزمەتی ، لەژیر زەبر و زەنگی کودەتاچیەکاندا بۆم.نەکرا ، تا بیستم گۆڕی ماموستا گواستراوەتەوە و ون کراوە ...

گەرامەوە بۆ ئوتیلەکەم و زۆر گریام کەماموستا رۆشت و هەولی منیش بێ سوود بوو ، زۆۆر بێزاربووم لەتەمەڵی و دواکەوتنی خۆم .
وتیان یەک چارەت ماوە بۆ گەشتن بەماموستا لەپاش وەفاتی ، 
وتم چییە ؟
وتیان برۆ خزمەتی قوتابیانی نوور ، ئەم جارە خیرا ڕۆشتم و تەمەڵیم نەکرد ، رۆشتم و بینیم وا (مامۆستا بایرام) و (ماموستا زوبێر ) و جەیلان و برایانی تر دانیشتوون ..
خۆم پێ نەگیرا و بێ ئەدەبیم کرد و مەجلیسم پێ بڕین و وتم ئەوە حال و وەزعمە چی بکەم ؟
وتیان : ئێمە نا ئەمە لای ئیمە نیە ، برۆ لای پەیامەکانی نوور ئەوت کافیە .
بەقسەم کردن و وا شوکر بە ماموستا سەعیدی مەعنەوی و سودیکی بێ شومار و هەژمار گەیشتم ، وەلێ خەفەتی نەبینینی بەدیعوززەمان هەر لە دلمدا مایەوە و لەناخمدا یەت و ئەچێ 
ئاخر ئەو ... ...
(لە کتێبی یادەوەری نوور 
نوسینی عومەر عەبدورڕەحمان )



 بەداخەوە میلەتی ئیمە زۆۆر لەدواوەیە لەناسینی ئەم کەسایەتیە گەورەیەی جیهانی ئیسلامی
 ئەمە لەکاتیکا کوردیشە 
بەلام کورد لەبەر خەریکبوون بە شتی بێ کەڵک و بێ سوود 
ئامانجە گەورەکەی لێ تێکچوە 
 وای لیهاتوە و خۆشمان نازانین بەرەو کوێ هەنگاو دەنێین! 
لەپێشەوەمان چاڵێکی ئاگرین هەیە و هەر ببینە قاچی یەک  بەیەکمان کەوتە ناوی 
گەنجی ئەم ولاتە لەژێر مەترسی و داڕوخان دایە 
ئەوانەی لە خەمی گەنجن خۆیان خەریک کردوە بە کاری بێ هودە و ئاگایان لە ئەسڵەکە نەماوە 

هیوادارم گەنجان چاوەڕێی کەس نەکەن و ئومێدیان بە هیچ شتێک نەبی جگە لە خودای گەورە و 
 ڕوو لە پەیامەکانی نوور و حەقیقەتەکانی ئیمان و قورئان بکەن جا بێگومان لەدەرەوەی پەیامەکانیش بونیان هەیە بەلام پەیامەکان تایبەتمەندی خۆیان هەیە 
تاوەکوو ئیمانمان لەو هەموە ژەنگ و گومانە رزگار بکەین و لەو چاڵە ئاگرینەش کە لەبەردەممانە نەجاتمان بیت و بەردەممان ڕوون بیت
 ...(نورسی و سوبحانی و موفتی زادە سێ گەورە زانای کوردی جیهانی ئیسلامی بوون کە پیویستە گەنجان گرنگی بە نوسینەکانیان بدەن )،...
به‌روار: 10/07/2019
بینین: 1594