وەڵامدانەوەی گومانەکان
   بۆچی ده‌بێت خواپه‌رستی بكه‌ین كه‌ خوای په‌روه‌ردگار پێویستی پێ نیه‌؟
ماکوان کەریم
وەڵامی گومانەکان:زنجیرە دوو
نوسینەوەی:چرۆ کەلاری

ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ یان ئەم گومانه‌ ئه‌ڵێین :- گومانێكی زۆر ساده‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئه‌یوروژێنن ، به‌دڵنیایه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ نه‌ پێویستی به‌ عه‌رشه‌ نه‌ پێویستی به‌كورسیه‌ نه‌پێویستی به‌ هیچ شتێكه‌ ، خوای گه‌وره‌ له‌هه‌موو شتێك ده‌وڵه‌مه‌ندە ، خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌هیچ شتێك نیه‌ هه‌موومان ئاتاجی خوای گه‌وره‌ین ، به‌ڵام بۆچی ئه‌بێت به‌ندایه‌تی بۆخوای گه‌وره‌ بكه‌ین و په‌یوه‌ندی ئێمه‌ به‌خوای گه‌ورەوە ‌چیه‌ ؟ بۆ به‌ندایه‌تی بۆ بکەین كه‌ له‌كاتێكیشدا خوای گه‌وره‌ پێویستی به به‌ندایه‌تی ‌ئێمه‌ نیه‌ ، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆئه‌م قسه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر پێویستی به‌ به‌ندایه‌تی هه‌بوایه ئەبوایە‌ له‌ قیامه‌تدا ئێمه‌ به‌ندایه‌تی زۆر بکەین ، چونكه‌ له‌ قیامه‌تدا ئێمه‌ به‌ ئه‌به‌دی ئه‌مێنینه‌وه‌ ، وەله‌ به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره‌ به‌ موسڵمانی ئەفەرمو نوێژ و ڕۆژو ئەنجام بدە‌ن ، به‌ڵام له‌وێ هیچ عیباده‌تێك نیه ،‌ وەئایا له‌ ژیانی دنیامان‌ كه‌ بەندایەتی ئه‌كه‌ین هۆكاره‌كه‌ی چیه‌ ؟ لەکاتێکدا خوایگه‌وره‌ پێویستی پێ نیه‌ !
هۆكاره‌كه‌ی زۆر به‌ساده‌یی و ساكاری ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كاتێك تۆ ئه‌ته‌وێت په‌یوه‌ندی بكه‌یت به‌ هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ ئیمیل و ئه‌دره‌س و تەلفۆن و هه‌موو شتێكی ئه‌و كه‌سه‌ت لابێت تا په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌یت (ولله‌ مثل الأعلی)خوای گه‌وره‌ش وه‌ك وتمان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌هه‌موو شتێك ئێمه‌ش كاتێك پێویستمانه‌ به‌خوای گه‌ورەیە‌ كاتێك ئه‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به‌خوای گه‌وره‌وه‌ بكه‌ین پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ ڕێگایه‌كمان بۆ دابنێت تاوه‌كو په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌ین ناكرێ من له‌خۆمه‌وه‌ تلفونی كه‌سێك لێ بده‌م و بڵێم ڕه‌قه‌می فڵانه‌ كه‌سم لێ داوه‌ !! ئه‌بێ به‌ته‌واوه‌تی ڕژمارە تەلفۆنی فڵانه‌ كه‌س لێ بده‌م تاوه‌كو بڕوا بۆ تەلفۆنه‌كه‌ی فڵانه‌ كه‌س ، خوای گه‌وره‌ش ڕێگای بۆ ئێمه‌ داناوه‌ چۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌ین په‌یوه‌ندیه‌كانی خوای گه‌وره‌ش بریتیه‌ له‌ نوێژكردن و دوعاكردن و ڕۆژو گرتن حه‌ج كردن زه‌كات و سه‌رفتره‌ وئامۆژگاری و بانگه‌واز و ده‌عوه‌ و هه‌موو كارێكی باش ، خوای گه‌وره‌ به‌ به‌ندایه‌تی حسابی ده‌كات بۆ مرۆڤه‌كان ، كه‌واته‌ مرۆڤ هه‌ر كارێكی كرد په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌یه‌ په‌یوه‌ندی تایبه‌تی مرۆڤه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ست بێت به‌خوای گه‌وره‌ و دوربكه‌وێته‌وه‌ له‌تاوان ، به‌دڵنیایه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌ عیباده‌ت نیه‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ی مرۆڤین پێویستیمان به‌ خوای گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ڕێگای به‌ندایه‌تی ئێمه‌وه‌ تاوه‌كو داوای پاداشت له‌ خوایگه‌وره‌ بكه‌ین زۆر جار خه‌ڵكانێك ئه‌ڵێن ده‌ی باشه‌ زۆرمان نوێژ ئه‌كه‌ین و ڕۆژو ده‌گرین كاری باش ئه‌كه‌ین كه‌ خوای گه‌وره‌ پێویستی پێ نه‌بێت له‌به‌رچی داوامان لێ ده‌كات !؟به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌ین به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا پەیوەندیمان هه‌بێت ، زۆرجار كه‌سێك ئه‌ڵێ باشه‌ من ئه‌گه‌ر چاكه‌ بكه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا خراپه‌ نه‌كه‌م چ ئیشكالێكی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خوادا په‌یوه‌ندیم نه‌بێت ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌و قسه‌ وایه‌ كه‌سێك له‌ كۆمپانیایه‌ك ئیش بكات كۆمپانیاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كانی ناو كۆمپانیاكه‌ی خۆی باش بێت خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ به‌و كه‌سه‌ بڵێت ئه‌و كاره‌م بۆبكه‌ له‌و ئیداره‌یه‌ دابنیشه‌ له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی نه‌كات به‌تۆ ئه‌ڵێم موسته‌حه‌ق نیه‌ به‌ ده‌ركردنی له‌ناو كۆمپانیای خاوه‌نه‌كه‌یدا ئیش ده‌كات (ولله مثل الاعلی) ئه‌مه‌ش وه‌كو نمونه‌یه‌ك هێنامه‌وه‌ كه‌واته‌ ئێمه‌ش هه‌موومان له‌ كۆمپانیایی خوای گه‌وره‌ین له‌م گه‌ردونه‌ی خوای گه‌وره‌ین كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌مرمان پێ ده‌كات كاری چاكه‌ بكه‌ین پەیوەندیمان هه‌بێت به‌خۆیه‌وه‌ هه‌موو كاره‌كانمان به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی دروستمان هه‌بێ به‌یه‌كه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا ئه‌فه‌رموێ(ان خلقناكم من ذكر و أنثی وجعلناكم شعوبا و قبائل لتعارفوا‌ ان اكرمكم عنداللە اتقاكم) بێ جیاوازی نێرومێ دروستم كردوه‌ پێك هاتون له‌گه‌ل و هۆزی جیاواز و نوقسانی یه‌كتری پڕئه‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ عیباده‌ت پێی ئه‌وترێ نزره‌ی(تێناگەم لەم وشەیە)موشتركی چونكه‌ كاتێك من وه‌ك ماكوان نوقسانم دراوسێكه‌م پڕی ئه‌كاته‌وه‌ برایه‌كی ترم پڕی ئه‌كاته‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌م پڕی ئه‌كاته‌وه‌ خێزانێك بۆ خێزانێكی تر پڕی ئه‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر عیلاقاتی ده‌ولی ئه‌م قسانه‌ وڵاتێكی تر پڕی ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه ئینسانه‌كان‌ پێویسته‌ به‌ندایه‌تی بۆ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن مرۆڤه‌كان خۆیان پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌خوای گه‌وره‌وه‌ بكه‌ن نه‌ك خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌و عیباده‌ته‌ هه‌بێت كه‌ئینسانه‌كان ئه‌یكه‌ن ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ بۆئه‌وه‌ی ئینسانه‌كان چاكه‌ خوازبن بۆئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ پاداشتیان بداتەوە کاتێك‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆئه‌و دنیا
به‌روار: 11/07/2019
بینین: 90
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت