منداڵ
  ئەگەر دایکان شیری تەواو بدەن بە منداڵەکانیان چی ڕوودەدات؟!
وەرگێران:کۆشش ڕۆستەم


بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن شارەزایانی تەندروستییەوە ئەنجامدراوە، ئەگەر دایکان شیری تەواو (لە شیری خۆیان) بدەن بە منداڵەکانیان، ئەوا ئابووریی جیهان ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیار دۆلاری بۆ دەگەڕێتەوە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ساڵانە دەکرێت ٣٤١ ملیار دۆلار بگەڕێنرێتەوە ئەگەر دایکان شیری تەواو (لە شیری خۆیان) بۆ منداڵەکانیان دابینبکەن، ئەوەش یارمەتیدەریان دەبێت لە ڕێگریکردن لە مەرگی پێشوەختە و چەندین نەخۆشی.
لێکۆڵینەوەکە لەژێر ناوی "باجی نەدانی شیری دایک"دا بڵاوکراوەتەوە و پشتیبەستووە بە لێکۆڵینەوەیەکی شەش ساڵەی ئەمریکی.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، شیری دایک منداڵ لە سکچوون و نەخۆشیی سییەکان دەپارێزێت، ئەو دوو نەخۆشییەشی بە دوو هۆکاری سەرەکیی مردنی منداڵی ساوا ناوبردووە. هەروەها باسی لەوەش کردووە کە شیردانی دایک دەبێتە هۆی پاراستنیان لە شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان.
باسی لەوەش کردووە، تەنیا ٤٠٪ی منداڵانی خوار تەمەن شەش مانگ بە شێوەیەکی تایبەتی لە جیهاندا شیری دایک دەخۆن و ئەگەر ئەم ڕاسپاردانەیش (کە لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتوون) بگیرێنەبەر ئەوا دەکرێت ٨٢٠ هەزار منداڵ لە مردن ڕزگاربکرێن.
لە لێکۆڵینەوەکەشدا بەربەستەکانی بەردەم پێدانی شیری دایک خراوەتەڕوو کە لە هەرە دیارترینیان کارکردن و نەبوونی کاتە بەهۆی کارکردنەوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارانەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەفتەی هۆشیاریی شیرپێدانی دایک، کە ڕۆژی ١ی ئابی داهاتوو دەستپێدەکات و لێکۆڵەرەوەکان هیوایانخواستووە کە ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی هۆشیاریی زیاتر لە جیهاندا.
به‌روار: 12/07/2019
بینین: 1422
12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت