وتار
  کەناڵی سپیدە
دارا بینایی
كەناڵی سپێدە

دارا بینایی/ سلێمانی

كابرایەكی بەتەمەن، بەناو هونەرمەندە، زۆربەی هەڵوێستەكانی دژی ئیسلام و موسڵمانانە، كەچی كەناڵی ئاسمانی سپێدە باوەشی بۆی كردۆتەوەو لە بەرنامەیەكی هونەری بەشداری پێكردووە.
دواهەمین هەڵوێستە دژەكانی ئەم  بەناو هونەرمەندە، سوكایەتی و گاڵتە كردن بوو بەو موسڵمانانەی بۆ شەهیدكردنی سەرۆك محمد مورسی غەمبارو بێ تاقەت بوون و پۆستی فەیسبوكیان كردبوو بە وێنەی ئەو سەرۆكە شەهیدە بێ‌ وێنەیە.
من بوومابە لە جیاتی بەڕێوەبەری كەناڵی سپێدە ،بەشەق  ئەو دژە دینی ئیسلام و دژە موسڵمانانەم توڕ دەدایە ناو زبڵدانەكەی بەردەم كەناڵی ئاسمانی سپێدە.
من ئەم جۆرە دەعبایانە بە هەنەرمەند نازانم، هونەرمەند دەبێت موڵكی جەماوەرە، بێت هەست و شعوری جەماوەرەكەی بەڕوشاندن بریندار نەكات، ئاشتی و خۆشەویستی بڵاو بكاتەوە نەك فیتنەو رق و كینەو دوو بەرەكی پەخش بكات، چونكە كابرا یان خانم گەر باوەڕی بەخواو بە ئیسلام و بە قەبرو ڕۆژی دوایی نیە كێشە نیە چونكە ئەو خۆی ئازادە، بەڵام ئازاد نیە هەستی ملوێنان خەڵكی بریندار بكەیت،  گەرنا ئەو كەسانە جگە لە ناخێكی بۆگەن و دەروون نەخۆش هیچی تر نین.
باشە كاكی بەناو هونەەرمەند، تۆ كە ئەوەندە گاڵتە بە هەست و شعوری موسڵمانانی كورد دەكەیت، ئەدی بە چی چاوو ڕوویەكەوە دێیتە سەر شاشەكەیان و هونەری درۆینە پێشكەش دەكەیت؟
باشە بۆچی دەبێت ئیسلامیەكان بە سەدان سیاسی بودەڵەو بەرژەوەند پەرستیان هەبێت، بەڵام نەتوانن یەك دوو هونەرمەند پێبگەیەنن تا بە هونەرەكەیان ڕووی جوانی دینداری و ڕەوشتی ڕەسەنی كوردی موسڵمان بەدیار بخەن و هیچ پێویست بە كەسانێمی دژە دین و دژە ڕەوشتی جوانی موسڵمانان نەبێت .
هونەر لای حزبە ئیسلامیەكان تەنها موناجات و لاواندنەوەو باوكە ڕۆ باوكە ڕۆیە.
جێی خۆیەتی بەرپرسانی كەناڵی ئاسمانی  ڕێگە بەخۆیان نەدەن ئەم جۆرە دەعباو حەشەراتانە پەخش بكەن.
به‌روار: 14/07/2019
بینین: 668