وەڵامدانەوەی گومانەکان
  ئایەتی لا اکراە في دین مانای چییە؟
ماکوان کەریم
ئایەتی لا اکراە في دین مانای چییە؟

اَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿٢٥٦﴾ البقرة
دینداری به‌ زۆر نابێ بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌ سه‌ر که‌سدا، چونکه‌ ڕێبازی چاك و دروست و ئاشکرا بوه‌و (جیا بۆته‌وه‌ له‌ توله‌ ڕێگای) گومڕایی و سه‌رکه‌شی، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به‌ (طاغوت) که‌ بریتیه‌ له‌ هه‌موو ڕێگه‌و ڕیبازو هێزو به‌رنامه‌و بت و لادانێك، وه‌ باوه‌ڕی دامه‌زراو بێنێت به‌ خوا، بێگومان ئه‌وه‌ ده‌ستی گرتووه‌ به‌ به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌، که‌ هه‌ڵناوه‌شیت و هه‌ڵناته‌کێت، وه‌ هه‌میشه‌ پته‌وو دامه‌زراوه‌، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌، (به‌ هه‌موو کردارو گوفتارو نیه‌ت و نهێنی به‌نده‌کانی).
کاتێك کە ئەم ئایەتە دابەزی موسوڵمانان لەوپەڕی دەسەڵات و هێزدا بوون، ئەعرابیەکان واتە عەرەبە دەشتەکیەکان منداڵەکانی خۆیان دەناردە لات جولەکەکان بۆ ئەوەی لە میدراسی ئەواندا فێری خوێندەواری بن، دوای ئەوەی کە دەگەڕانەوە بۆ ناو کەسوکاریان هەموو بە جولەکەیی دەگەڕانەوە، دایک و باوکیشیان بۆ موسوڵمان بونیان زۆریان لێ دەکردن خوای گەورەش ئایەتی دابەزاند و فەرمویی ئایین بەزۆر ناسەپێنرێت.
مانای ئەوەیە بیروباوەری خەڵکی بەزۆر ناگۆڕدرێت، ئەگەرچی ڕاستی و حەق لەگەڵ چەواشەکاری وباطل ئیسلام جیای کردۆتەوە، ئەمە گەورەیی ئیسلام دەگەیەنێت کە ترسی نیە لە ئازادی بیروباوەڕ، بەڵکو خەڵکیشی ئازاد کردووە بۆ کوفر کردن.
ئەوەتا خوای گەورە ڕێگای داوە بە جولەکە، مەسیحی و زەردەشتی وە لە قورئانیشدا ئەحکامی بۆ دیاری کردوون بە ئارەزووی خۆشیان کوفر دەکەن، کە دەڵێن عیسی کوڕی خوایە وە هەندێك لە جولەکەکانیش دەڵێن عوزێر کوڕی خوایە، وە زەردەشتیەکانیش بڕوایان بە فرە خوایی هەیەوە وەکو ئەهریمەن و ئاهورامازدا و زەراوەن.
ئیسلام لە ڕووی ئازادیەوە هیچ کەس لە قاڵب نادات و مافی کەسیش پێشێل ناکات، پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەشێکی مزگەوتەکەی دایە مەسیحیەکانی نەجران بۆ حەوانەوە و عیبادەتی خۆیان!
برادەرێکی قسەخۆش لێی تێك چووە وادەزانیت بیرو باوەڕ و مەشروب خواردنەوە وەکو یەك وایە، ئاخر داماو مەی خواردنەوە چ پەیوەندیەکەی هەیە بەسەر بیرو باوەڕ و ئازادیەوە؟
لەساڵەکانی ١٩٦٠ ئەمەریکا بە ڕەسمی داوای کرد کە مەی قەدەغە بکرێت لەو وڵاتەدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، لەوڵاتێکی وەکو نەرویج لە هەندێك لە جێگاکان دا دەبێت لەسەر و ١٨ ساڵ بن تا مەی بکڕن وە هەندێك جێگاش هەیە دەبێت ٢٥ ساڵ بێت بۆ ئەوەی بیتوانێت مەی بکڕێت، ئایا ئەمە پیشێلکردنی مافی تاکەکانە یاخود دەسەڵات دەیەوێت بیانپارێزێت.
ئەگەر کەسێك مەی بخواتەوە و شۆفێری بکات، ئایا ئەمە ئازادیە یان خۆکوشتنە؟
ئازادی عەقڵی دەوێت وە زەبتی دەوێت نەك بەرەڵڵای، ئەگەر ئازادی بەرەڵڵایی بێت کەواتە دەبیت ئازادی بۆ ئازادی داوا بکەین.
ئەو فەرمودەیەی کە ئەو مێرمنداڵە هێناویەتیەوە، فەرمودەیەکی مەرفوعە.
فەرمودەی مەرفوعیش لاوازە، بەڵام هەندێك جار ئەحکامی لەسەر دادەمەزرێت، وە ئەم فەرمودەیەش ئەحکامی لەسەر دادەمەزرێت، بەڵام دەبێت خەڵکی عاقڵ لێی تێبگات نەک بە پێی پەتی تێی بکەویت.
بەنسبەتی ئایەتی لا اکراە في الدین خیتابە بەرانبەر بە هەموو کافرو بێ باوەڕێک، بەڵام ئەحکامی فەرمودەکە کە ئەو برادەرە دایناوە، ئەو حوکمە بۆ موسوڵمانە وە مەرجی هەیە، ئەگەر کەسەکە بە ئاشکرا خواردیەوە و خەڵکی بەرەو ئەوە برد کە مەشروب بخۆنەوە و خۆشی بە سەرخۆشی دەرکەوت و تاوانەکەی ئاشرا کرد، بانگەشەی بۆ بەد ڕەوشتی و مەی خواردنەوەکەی خۆی کرد بەدڵنیاییەوە جەڵدی لێ دەدرێت، تا سێ جار ڕێگا پێدراوە، بەڵام ئەگەر هەر وازی نەهێنا ئەوا لەو کەسانەیە کە لە کۆمەڵگادا زیادەیەو دەبێت پاك بکرێتەوە و بچێتەوە بۆلای خوای پەروەردگار.
بەدەیان هاوەڵمان هەبووە کە مەشروب خۆر بون (ڕەزامەندی خوایان لێ بیت) وەکو ئەبو میحجن السقفی، تەنها لەکاتی جیهاد دا ئاشکرا دەبوو لە مەشروبی دەخوارد، بەڵام لەبەر ئەوەی کە مەبەستی نەبوو کە ئاشکرا بێت چەندین جار جەڵدی لێدراوە، بەڵام مەبەستی نەبووە بانگەشەی بۆ بکات و خەڵکی بەرەو ئەو کارە رابکێشێت، موجاهیدیش بووە و هاوەڵی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بووە، یاخود ئەو کەسەی کەلە ماڵەکەی خۆیدا مەشروبی دەخواردە وە و ئیمامی عومەر (ڕەزامەندی خوای لەسەر بێت) چاودێری کرد و بەسەر دیواردا چووە ماڵەکەی، کابرای مەشروب خۆر تانەی دا لەکارەی و ووتی  من لەماڵی خۆم دا مەشروب دەخۆمەوە و ئازادم کە چی دەکەم لەماڵی خۆم، کارەکە خراپەکانی تۆش ئەوەیە  کە جاسوسیت کردووە بەسەر منەوە وە هەروەها بەبێ ئیزیش هاتویتە ماڵەکەم، بۆیە ئیمامی عومەر دەستبەجێ داوای لێبوردنی لێ کردو چووە دەرەوە.
کەواتە؛ ناحەقی هەندێك کەس ناگرم خەیاڵی تەنها لای مەشروب و ئافرەت بازی و کاری نەشیاوە، وا دەزانێت ئازادی لەوەدایە و نازانێت کارێکی قیزەونە.
گەورەیی ئازادی لە بیروباوەڕ دایە.
به‌روار: 14/07/2019
بینین: 891