وەڵامدانەوەی گومانەکان
   ولاء و براء
شوێنەوار کوردی

فه‌تاوای زانایان له‌سه‌ر كه‌سێك حوكم نه‌كات به‌ حوكمی الله .

له‌ زنجیره‌ی پیشوودا له‌ به‌ر دریژه‌ دڕی ڕه‌ئی زانایانمان نه‌قڵ نه‌كرد ، له‌م زنجیره‌دا ته‌نیا ڕه‌ئی زانایان نه‌قڵ ده‌كه‌ین له‌وانه‌ش :
۱_ ڕه‌ئی شێخ ئیبن باز .
پرسیار : ئایه‌ ئه‌وانه‌ی حوكم به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوا ئه‌كه‌ن كافرن ئه‌گه‌ر ووتمان ئه‌وان مسوڵمانن ئه‌ی چی له‌م ئایه‌ته‌ بكه‌ین : (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِما أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولئِكَ هُمُ الْكافِرُونَ) ؟
وه‌ڵامی شێخ ئیبن باز : حوكم كردن به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوای گه‌وره‌ چه‌ند به‌شێكه‌ وه‌ حوكمه‌كه‌یان ده‌گۆرێت به‌ گوێره‌ی نیه‌ته‌كە ‌یان ئعتیقاده‌كه‌یان .
۱_ هه‌ر كه‌سێك حوكم بكات به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوای گه‌وره‌ و وا ببینێت كه‌ ئه‌و حوكمه‌ی ئه‌و له‌ شه‌رعی خوا چاك تره‌ ئه‌وه‌ كافره‌ لای هه‌موو مسوڵمانان .
۲_ هه‌ر كه‌سێك حوكم بكات به‌ یاسا ده‌ست كرده‌كان له‌ جیاتی حوكمی خوای گه‌وره‌ وه‌ وا ببینێت ئه‌وه‌ جائیزه‌ ، ئه‌گه‌ر چی بڵێت حوكم كردن به‌ شه‌ریعه‌ت چاكتره،‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر كافره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای جائیزه‌ حوكم كردن به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوای گه‌وره‌ .
۳_ به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك حوكم بكات به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوای گه‌وره‌ له‌به‌ر هه‌واو ئارازوو وه‌ له‌به‌ر ڕه‌شوه‌ وه‌رگرتن یان به‌ هۆی هه‌بوونی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ژێر ده‌ستیتی ، یان له‌به‌ر هۆكاری تر وه‌ بزانێت به‌وه‌ تاوه‌نباره‌ وه‌ پێی وابێت واجبه‌ له‌سه‌ری حوكم كردن به‌ شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره‌ ، یه‌كێكه‌ له‌ تاوانباران، وه‌ كابیره‌ی كردوه‌ و كوفرێكی بچوكی كردوه‌ وه‌ زوڵمی كردوه‌ وه‌ فاسقێتی كردوه‌ هه‌ر وه‌كو چۆن ئه‌وه‌ له‌ ئیبن عباس و ئیمامی طاوس و كۆمه‌لێك له‌سه‌له‌ف هاتووه‌ وه‌ ئه‌وه‌ زانراوه‌ لای ئه‌هلی علم .
سه‌رچاوه‌ : مَجْمُوع فتاوي سماحة الشَّيْخ ابْن باز۳٤۱٦.
۲_ ڕه‌ئی شێخ صالح الفۆزان .
ئه‌و حاكمانه‌ی كه‌ یاسا داده‌نێن ، وه‌ شه‌ریعه‌ت لا ده‌به‌ن وه‌ یاساكان له‌ شوێنه‌كه‌ی داده‌نێن ئه‌وانه‌ طاغوتن ، ئه‌وه‌ی حوكم ئه‌كات به‌ غه‌یری حوكمی خوا ئه‌وه‌ طاغوته‌ به‌ ئایه‌تی قورئان (يُرِيدُونَ أَنْ يَتَحاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَنْ يَكْفُرُوا بِهِ) 
واتا : که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕووبکه‌نه زۆردارو جادووگه‌رو خوانه‌ناسان تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێدراوه که باوه‌ڕیان به (تاغوت) نه‌بێت .
ئه‌وه‌ی حوكم بكات به‌ غیری حوكمی الله‌ به‌ ئه‌نقه‌ست و به‌ویستی خۆی ئه‌وه‌ ئه‌بێته‌ طاغوت .
سه‌رچاوه‌ : سلسلة شرح الرسائل – شیخ صالح فوزان – ص۲۹۰ – ط الدار الأثرية .

۳_ ڕه‌ئی شێخ ابن عثیمین .
حوكم به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوای گه‌وره‌ ده‌بێته دوو به‌ش :
به‌شی یه‌كه‌م : حوكمی خوا په‌ك بخات و حوكمێكی تر له‌ شوێنی دابنێت كه‌ حوكمێكی طاغوتیه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌ك حوكمی خوا په‌ك بخات له‌ نێوان خه‌ڵك ، وه‌ له‌ شوێنی حوكمێكی تر دا بنێت له‌ ده‌ست كرد و دانراوی مرۆڤ بێت ، وه‌ كو ئه‌وانه‌ی حوكمی خوا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و لاده‌به‌ن له‌ نێوان خه‌ڵكه‌كان ، وه‌ له‌ شوێنی یاسا ده‌ست كرده‌كان داده‌نێن ئه‌وه‌ش هیچ گومانێكی تیا نییه‌ گۆرینی شه‌ریعه‌تی خوایه‌ ‌ به‌ شتێكی تر ئه‌وه‌ كافر بوونه‌ ده‌رچوونه‌ له‌ دینی ئیسلام ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ خۆی دانا له‌ شوێنی خوای گه‌وره‌ ، چونكه‌ یاسا و شه‌ریعه‌ت بۆ به‌نده‌كان دا ده‌نێت له‌ كاتێك دا خوا ڕێگه‌ی پێ نه‌داوه‌ ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ موخاله‌فه‌ی حوكمی خوای گه‌وره‌یه‌ ، وه‌ حوكمی خۆی كردوه‌ به‌ نێوه‌ نگیر له‌ نێوان دروست كراوه‌كانی خوا ، وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ی به‌ شیرك ناو بردوه‌ (أَمْ لَهُمْ شُرَكاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ)
واتا: (ئایا ئه‌و بێباوه‌ڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا) یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت.
به‌شی دووه‌م : حوكمی خوای گه‌وره‌ چۆنه‌ هه‌روا بمێنێته‌وه‌ وه‌ ده‌سه‌لات و سوڵته‌ هه‌ر بۆ حوكمی خوا بێت ، وه‌ حوكمه‌كان به‌ حوكمی خوا هه‌لبواسرێن ، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌ك له‌سه‌ر كرده‌كان بێت و به‌ شێویه‌ك حوكم بكات به‌ حوكمێك حوكم بكات به‌ جگه‌ له‌و حوكمه‌ی خوا ده‌یه‌وێ ئه‌ویش سێ جۆره‌‌ :
۱_ حوكم بكات به‌ حوكمێك كه‌ پێچه‌وانه‌ی حوكمی خوا بێت وه‌ باوه‌ڕی وابێت حوكم به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوا باشتره‌ وه‌ چاگتره‌ بۆ به‌نده‌كان یان باوه‌ری وابێت هاوشێوه‌ی حوكمی خوایه‌ یان باوه‌ری وابێت كه‌ بۆی دروسته‌ حوكم بكات به‌ غه‌یری حوكمی خوا ئه‌وه‌ كوفره‌ وه‌ له‌ ئیسلام ده‌ری ده‌كات٫ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕازی نییه‌ وه‌ خوای نه‌كردۆته‌ حاكم له‌ نێوان به‌نده‌كان .
۲_ حوكم بكات به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوا و باوه‌ڕی وا بێت حوكمی خوا باشتره‌ وه‌ چاكتره‌ بۆ به‌نده‌كانی ، به‌ڵام له‌ حوكمی خوا ده‌رچوه‌ وه‌ ئه‌و هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رپێچی حوكمی خوای گه‌وره‌ی كردوه‌ ، ئه‌و كه‌سه‌ زولم و خراپه‌ی ده‌وێت بۆ ئه‌وانه‌ی ژێر ده‌ستی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نێوان ئه‌و و ئه‌وانه‌ی ژێر ده‌ستی ڕق و كین هه‌یه‌ ، ئه‌و حوكم ئه‌كات به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوای گه‌وره‌، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕقی له‌ حوكمی خوا ده‌بێته‌وه وه‌ نه‌ له‌به‌ر بیگۆرێ به‌ حوكمی خوا وه‌ باوه‌ڕیشی وا نییه‌ كه‌ ئه‌و حوكمه‌ی ئه‌و ده‌ی كات له‌ ‌حوكمی خوا باشتره‌ وه‌ باوه‌ڕی وانییه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ ، و باوه‌ڕی وا نییه‌ كه‌ دروسته‌ حوكم بكات به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوا ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی ژێر ده‌ستی حوكم ئه‌كات به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوا له‌م حاله‌ته‌دا نابێته‌ كافر به‌ڵكو زاڵـم ــه‌ .
۳_حوكم بكات به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوای گه‌وره‌ وه‌ باوه‌ڕی وابێت كه‌ حوكمی خوا باشتره‌ وه‌ چاكتره‌ بۆ به‌نده‌كان ، به‌ڵكو به‌و حوكم كردنه‌ی به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوای گه‌وره‌ تاوه‌نباره‌ ، به‌ڵام به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوا حوكمی كرد له‌به‌ر هه‌واو ئارازو شه‌هوه‌ت وه‌ له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ژێر ده‌سته‌كانی ئه‌وه‌ فاسق بوونه‌ ، وه‌ دررچوونه‌ له‌ فه‌رمانی خوا .
وه‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی به‌نده‌كان له‌ حوكم به‌ جگه‌ له‌ حوكمی خوای گه‌وره‌ :
به‌ڵگه‌ی حاڵه‌تی یه‌كه‌م : خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِما أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولئِكَ هُمُ الْكافِرُونَ)
واتا: جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا دایبه‌زاندووه‌، ئائه‌وانه بێ باوه‌ڕن.
به‌ڵگه‌ی حاڵه‌تی دووه‌م : خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ( وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ).
واتا : بێگومان ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه‌، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
به‌ڵگه‌ی حاڵه‌تی سێ یه‌م : خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِما أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولئِكَ هُمُ الْفاسِقُونَ)
واتا: ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه‌، جا ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبارو له سنوور ده‌رچوون.
به‌روار: 18/07/2019
بینین: 805