مەملەکەتی نور - بەشی ١٢
ماکوان کەریم
لەدوای ئەوەی فەرغەلی بریندار بوو چەتەکان تیربارانیان کردین .. هەموو کەرەستە و تەنانەت کتێبەکەی منیشیان برد فەرغەلی رازی و عابدی نارد بە شوێن چەتەکاندا دوور بەدوور تا هیچ نەبێت کتێبەکە بهیننەوە .. پێی‌ووتن کە ئێمە دەگەرێنەوە بۆ ئەو دێیەیە کە ئاردەکەمان لێکڕی .. ئەوەشی پێ‌ووتن لە کاتی هەر کارەساتێکدا یەکێکتان بەزووی بەگەڕێنەوە بۆ لامان .. تا ئاگادار بین .. ئەوان ڕۆشتن .. کەوتنە دوایان
فەرغەلی بە منی ووت هیچ پارەت پێییە؟
ماکوان : یەك کیسە درهەمم پێییە .. ئەویش دەستی کرد بەکەشکۆڵەکەی پشتیدا ٨ کیسە پارەی پێ‌بوو .. چواری دایە من و باقی خۆی هەڵیگرت و منیش بە پەلە کردمە کۆڵم و رووە دێکە کەوتمە وە ڕی ، هەرچەندە ماندوو بووم ، بەڵام نەوەستام تا گەیشتمە دێکەو چوومەوە بەردرگای ماڵی کچە جوانەکە .!
هاوارم کرد لەبەردەم پەرژینی حەوشەی ماڵەکەیاندا وەستام و پیاوێك هاتە دەرەوە پێمگووت کە ئەم بریندارەم پێییە .. هیچ لێم تێنەگەیشت .. بەزمانی پەهلەوەی کەمێك بە شەقو شری قسەم کرد تێگەیشت و ووردە ووردە لە کۆڵمی هێنایە خوارەوە فەرغەلیش خوێنی تێدا نەمابوو ، خۆی ڕەش بوو ئەوەندەی تر ڕەش هەڵگەڕابوو ، دامانگرتو ئاویان گەرمکردو برین‌و خوێنەکەیان سڕی‌و مەرهەمێکیان هێناو دایان لە دەوروپشتی تیرەکەو تیرەکەیان دەرهێناو .. ئەویش دیار بوو ماندوو بوو خەوی لێکەوت منیش کیسەیەك درهەمم دایە دەست پیاوەکە و وەریگرتو .. بە منی ووت لەلایدا بمێنەرەوە ئێستا دەچم نان و ئاوتان بۆ ئامادە دەکەم ..
تا دەمەو بەیان ئاگام لە فەرغەلی بوو چاوی کردوە ووتی نوێژت کردوە ووتم نا - ووتی تۆ بڕۆ دەست نوێژ بگرەو بێرەوە.. منیش تەیموم دەکەم .. چوومە سەر ئاوی ئاژەڵەکانی ماڵەکەو لە دۆڵچەیەکدا ئاوم دەرهێناو دەست نوێژم گرت‌و گەرامەوە بە جەماعەت نوێژمان کرد ..
ماکوان : ئیستا تەندروستی باشە .. ؟
فەرغەلی : سوپاس بۆ خوا باشم تیرەکە زۆر کاریگەری نەبووە ..!
ماکوان : شێخ جا باشە من چی بکەم کتێبەکەیان برد . خۆ هەتاماوم دەبێت لێرە بم ؟!
فەرغەلی : دەستی کرد بە پێکەنینو بیری خستمەوە کە گوایە من بە شوێن پێغەمبەرﷺ کەووتوم ؟!
ماکوان : راستە ، بەڵام ئاخر ماڵ‌و منداڵم جێهیشتوە ؟!
فەرغەلی : ئاساییە لێرە دروستی دەکەینەوە ..
ماکوان : ئاخر ئەوەندە سادە نیە لێرە دروستی بکەمەوە ، تەمەنێك لە گەڵ هاوسەری خۆمدا بووم خۆ هەروا بە ئاسانی لەبیر ناکرێت ..!
فەرغەلی: هەر بە پێکەەنینەوە ، هیچ چارەیەکی تر شك دەبەیت ، تا بیکەین ؟!
ماکوان : نا- چار نیە .. بەڵکو خوای گەورە بیکات رازی و عابید کتێبەکە بهیننەوە
فەرغەلی : خوا بکات خۆیان سەلامەت بن .
ماکوان : ئیستا چی بکەین ؟
فەرغەلی : دوای کاری خۆمان دەکەوین لێرە بۆ چی هاتووین ئەوە دەکەین ؟
ماکوان : کە بگەینە خزمەت پێغەمبەری ئازیزﷺ ئەوە تاکە ئیشی ئێمەیە ، وایە؟
فەرغەلی: وایە ، کەواتە وەڵامی ئەو پرسیارەت ئەدەمەوە کە بۆچی بەزمانی عەرەبی قورئان هاتووە ، وەڵامی ئەوەم دایتەوە کە بۆچی لەمەککەوە هاتووە ، بەڵام وەڵامی ئەوەم نەداویتەوە بۆچی ئەم ئیسلامە لە ڕێگای قورئانەکەیەوە هاتووە بە زمانی عەرەبی ؟
ماکوان : هەرچەندە زۆر گرنگ نیە ، چونکە بەهەرزمانێك بێت گرنگ ئەوەیە پەیامەکە بگات ..
فەرغەلی : راستە ، ئەگەر بە کوردی بهاتیە عەرەب دەیگوت بۆ بە عەرەبی نەهاتوە ، یان بە تورکی بەهاتایە فارس دەیگوت بۆ بە فارسی نەهاتووە ، کەواتە ئەم پرسیارە هەر تەواو نابێت ..!
ماکوان : بەدڵناییەوە وایە ، خەڵکی ووریاو خاوەن ئەقڵ لەو پرسیارە نادوێت !
فەرغەلی : یه‌كێكیتر له‌حیكمه‌ته‌كان، ئه‌ویش زمانی عه‌ره‌بییه، خه‌ڵكانێك له‌وانه‌یه له‌مه‌یاندا كه‌مێك جیاوازبن، به‌ڵام من دڵنیاییم هه‌یه‌و پێمباشه جه‌ختبكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه، حیكمه‌تی ئه‌م په‌یامه نێرراوه، ئه‌ویش زمان‌و زاراوه‌ی عه‌ره‌بییه.
ئه‌م پرسیاره ده‌كرێت كه ده‌ڵێن: حیكمه‌ت چییه‌و بۆچی ئه‌م په‌یامه به‌زمانی عه‌ره‌بی هاتووه؟
زمانی عه‌ره‌بی شه‌ریفترین زمانه له‌هه‌موو جیهاندا ئه‌مه شك‌و گومانی تێدانییه، له‌به‌رئه‌وه‌یه قورئانی پیرۆز به‌و زمانه هاتۆته‌خواره‌وه، خوای گه‌وره ئه‌م قورئانه‌ی به‌زمانی عه‌ره‌بی هێناوه‌ته‌خواره‌وه له‌نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا بۆ هه‌موو جیهان، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: [وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ] (الأنبياء: 107)
به‌ڵام له‌زه‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ری خوادا ﷺ بۆچی ئه‌م قورئانه به‌زمانی عه‌ره‌بی هاتۆته خواره‌وه!؟
هه‌موو ده‌زانین ئێستا زمانی ئینگلیزی زۆر به‌ربڵاوه یاخود زمانی چینی‌و فه‌ڕه‌نسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زمانی عه‌ره‌بی زۆر به‌ربڵاونییه، به‌ڵام گرنگیی خۆی هه‌یه كه هاتنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه به‌و زمانه ره‌وانو پاراوه عه‌ره‌بییه بووه!
به‌بۆچونی من زمانی عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ندترین زمانه، بۆنمونه: هه‌نگوین زیاد له(٨٠) ناوی هه‌یه، رێوی‌و شێر‌و چه‌ندین ناویان هه‌یه، هه‌روه‌ها كه وشه‌یه‌ك ده‌ستكاریبكه‌ین كۆمه‌ڵێك مانای هه‌یه، زمانێكه له‌ڕاستیدا پاراوه‌و ئه‌حكامی گه‌وره‌ی تیاده‌بینرێ، هه‌رئایه‌تێك دێته‌خواره‌وه به‌وشه‌یه‌كی كه‌م كۆمه‌ڵێك مانا واتا ئه‌داتبه‌ده‌سته‌وه، هه‌ر موفه‌سیرێك له‌زه‌مه‌نی خۆیدا كۆمه‌ڵێك مانای داوه‌تێ، یه‌كێكیتر كۆمه‌ڵێك مانای تازه‌ی داوه‌تێ. عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب وته‌یه‌كی جوانی هه‌یه له(نهج البلاغه)دا له‌وه‌سفی قورئاندا ده‌ڵێت: "لایخلق" مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له‌وشه‌یه‌كی كه‌م مانایه‌كی زۆر ئه‌دات، پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ به‌زمانێكی پاراو قسه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا (جامع الكلام)ی پێده‌وترێ، به‌كه‌مترین وشه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ كۆمه‌ڵێك ئه‌حكامی هێناوه‌ته‌دی، ئا ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات ئیعجازێكی زۆر زانستیی گه‌وره‌ی تێدایه بۆ حوكم‌و داڕشتنی یاسا‌و رێسا كه له‌هیچ زمانیکی تردا نایه‌ته‌دی، ئه‌وانه‌ی باس له‌ئیعجازی زانستی‌و مرۆیی گه‌ردوونی ده‌كه‌ن ده‌بێت شاره‌زابن له‌زمانی عه‌ره‌بیدا پاشان ئه‌و ئیعجازانه ده‌ربهێنن، شێوازه‌كانی ئیعجازی ئه‌م ئیسلامه (إتقان) بزانن چییە بەتەواوەتی ..
بۆنموونه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌رجومه‌ی قورئان بكات بۆ زمانێكی‌تر، بزانه چۆن مه‌فهومو ده‌قه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، هه‌ربۆیه ئه‌م قورئانه له‌و جێگه‌یه‌وه هات كه خه‌ڵكه‌كه‌ی عه‌ره‌ب بوون خۆیان تێگەیشتنیکی باشیان هه‌بووه بۆ زمانی عه‌ره‌بیو توانا‌و فه‌ساحه‌تێكیان هه‌بووه بۆ به‌لاغه‌تی عه‌ره‌بی، هه‌ر بۆیه قورئانی پیرۆز به‌عه‌ره‌بی دابه‌زیوه‌ته خواره‌وه. خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێت: [وَلَوْ نَزَّلْنَاهُ عَلَى بَعْضِ الْأَعْجَمِينَ (١٩٨) فَقَرَأَهُ عَلَيْهِمْ مَا كَانُوا بِهِ مُؤْمِنِينَ (١٩٩) كَذَلِكَ سَلَكْنَاهُ فِي قُلُوبِ الْمُجْرِمِينَ (٢٠٠)] الشعرا‌ء. واته: ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان دابه‌زاندایه‌ته سه‌ر خه‌ڵكانێكیتر كه عه‌جه‌م بوونایه‌و بێ دین بوونایه نه‌یانده‌توانی موسوڵمان ببن. كاتێك پێغه‌مبه‌ری خواﷺ ویستویه‌تی خه‌ڵك موسوڵمان ببێت، ته‌نها ئایه‌تێكی كورتی خوێندۆته‌وه بۆیان‌و هیچ شتێكیتری نه‌وتووه )بێئه‌وه‌ی وه‌كو ئێمه وه‌ختێكی زۆر گفتوگۆبكات) له‌پاشاندا ئه‌وكه‌سه تێگه‌یشتووه له‌زمانه‌كه‌و زۆر به‌پاراوی ئیسلامه‌كه چووه‌ته ناو دڵییه‌وه.
ئه‌مه‌یش هۆكارێك بوو له‌وكاته‌دا ئه‌م قورئانه به‌و شێوه‌یه له‌و جێگه‌دا به‌زمانی عه‌ره‌بی هاتۆته‌خواره‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا خۆیان شاعیربوون له‌زمانی عه‌ره‌بیدا زۆر باشبوون، (جبیر بن مطعم) ئه‌فه‌رموێت: ئێواره‌یه‌كیان گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ بوو قورئانی ده‌خوێند، جوبه‌یر خۆی موشریك بوو، ده‌ڵێت: "منیش به‌ئاسپایی گوێم بۆده‌گرت". پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی قورئانیان ده‌خوێند، ته‌نانه‌ت گه‌وره پیاوانی قوڕه‌یش به‌نهێنی گوێیان بۆده‌گرتن، ئه‌و ئایه‌ته‌ی ده‌خوێند هه‌روه‌كو جوبه‌یر ده‌یگێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: گوێم لێ‌بوو ده‌یفه‌رموو:أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَّا كَانَ لَكُمْ أَن تُنبِتُوا شَجَرَهَا ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ (النمل: ٦٠). ئه‌فه‌رموێت: "خه‌ریكبوو دڵم ئه‌فڕی ئه‌وه‌نده هه‌ستم به‌ئارامی ده‌كرد، به‌و ئایه‌ته هه‌ستمده‌كرد ئه‌مه شتێكه په‌یوه‌ندیی نییه به‌سه‌ر كه‌سێكه‌وه كه‌قسه‌بكات، به‌ڵكو ئه‌مه شتێكه له‌جێگه‌یه‌كه‌وه هاتووه، له‌لایه‌ن خواوه‌یه بۆ سه‌رزه‌وی".
ماکوان : راستە دەزانیت دوژمنانی ئیسلام هه‌روه‌كو (موسته‌فا كه‌مال) كه هات یه‌كه‌م كار كه كردی زمانی عه‌ره‌بی قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌مه‌یش بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌دینه‌كه دوركه‌ونه‌وه. كه‌سێكی به‌ریتانی هات بۆ میسر پێش هه‌موو شتێك له‌ته‌نیشت زانكۆی ئه‌زهه‌ره‌وه قوتابخانه‌یه‌كی دروستكرد بۆ زمانی بیانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری عه‌لمانی، خه‌ڵكه‌كه وایانلێهات وازیان له‌زمانی عه‌ره‌بی هێناو قوتابخانه‌ی زمان كرایه‌وه، به‌ڕاستی شوره‌ییه بۆ موسوڵمانان كه‌خۆمان به‌موسوڵمان ده‌زانینو ئه‌م ئیسلامه‌مان خۆشده‌وێت، كاتێك قسه له‌گه‌ڵ پاكستانییه‌ك ده‌كه‌ین سه‌یرده‌كه‌ین به‌زمانی ئینگلیزی قسه‌ده‌كات! ئه‌ی باشه بۆچی به‌عه‌ره‌بی قسه‌ناكات! هه‌ندێكجار عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب خۆیدا، هه‌روه‌كو كابرای میسری ده‌چێت بۆ مه‌غریب ئه‌بێت فه‌رهه‌نگێك له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات، چونكه‌لەیەکتر تێناگەن، یاخود مه‌غریبیو سعودی له‌یه‌كتری تێناگه‌ن، كه‌هه‌موویشتان پێیانده‌وترێت عه‌ره‌ب..
ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین ده‌بینین ئیمام بوخاری خه‌ڵكی توركمانستانه‌و له‌ناوچه‌ی بوخاراو سه‌مه‌رقه‌ندو ده‌وڵه‌تی خه‌واریزم شاوه هاتووه، دووه‌م كتێب له‌ئیسلامدا سه‌حیحی بوخارییه‌و ئیمام بوخاری نوسیویه‌تی له‌كاتێكدا خۆیشی عه‌ره‌ب نه‌بووه، ئه‌وه خۆشه‌ویستیی ئیسلامه‌كه‌یه وایلێده‌كات، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م ئیسلامه رۆژانێك بووه گشتی بووه.
به‌داخه‌وه ئێستا دایك‌و باوكان وایانلێهاتووه شانازی به‌مناڵه‌كانیانه‌وه ده‌كه‌نو ده‌ڵێن: زمانی ئینگلیزی باش ده‌زانێت! له‌ڕاستیدا ئه‌مه خراپ نییه، به‌ڵام بۆچی له‌سه‌ر حسابی زمانی عه‌ره‌بی بێت؟ داواكارم، به‌گشتی ئه‌وانه‌ی دڵسۆزن بۆ دینه‌كه‌تان هه‌وڵبده‌ن فێری عه‌ره‌بی ببن له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بن، چونكه ئه‌م زمانه نه‌زانین له‌دینه‌كه‌مان تێناگه‌ین، زمانی عه‌ره‌بی گرنگه به‌لامانه‌وه‌و خۆشمانئه‌وێت ،چونكه زمانی قورئانه‌و زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانه ﷺ(لا فضل للعربي على الأعجمي إلا بالتقوي).. ئه‌مه بانگه‌شه‌نییه بۆ عه‌ره‌بچێتی نیە ، نا به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر ﷺ خۆی عه‌ره‌ب نییه به‌ڵكو به‌عه‌ره‌ب كراوه، به‌ڵام زمانی دینه‌كه‌مان عه‌ره‌بییه بۆیه پێویسته له‌دینه‌كه‌مان تێبگه‌ین.
عەرەب دژی قورئان بوون سەرەتا کە تێیگەیشتن هۆكارێك بووه كه زمانی عه‌ره‌بییان زانیوه‌و شیعریان وتووه، قورئان ته‌حه‌دایكردوون به‌م زمانه عه‌ره‌بییه‌و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر راستده‌كه‌ن وه‌رن سوره‌تێك بهێنن وَإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ (البقره:23). یاخود ته‌حه‌دایان ئه‌كات به الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَى عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَلْ لَهُ عِوَجًا (الكهف: 1). ئه‌وان بازاڕیان هه‌بووه بۆ زمانی عه‌ره‌بی نه‌ك هه‌رنه‌هاتوون قسه له‌سه‌ر ئه‌م قورئانه بكه‌ن، به‌ڵكو بازاڕی ئه‌وه‌یان هه‌بووه كاتێك قورئان هاتووه‌و قسه‌ی له‌سه‌ركراوه ده‌سته‌وسان وه‌ستاونو بێده‌نگبوون، قورئانیان ئه‌وه‌نده به‌لاوه خۆشه‌ویستبووه ئه‌وه‌نده گوێیان لێده‌گرت، باشه بۆچی ئێمه ئه‌و خۆشییه له‌قورئان نابینین كاتێك گوێمان لێیده‌بێت، چونكه عه‌ره‌بی نازانین‌و نازانین چیمان پێده‌ڵێتو چیمان بۆ روونده‌كاته‌وه، نه دڵمان دائه‌خورپێو هه‌ستو سۆزمان ناجوڵێت، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له‌زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه، زۆرجار كه دائه‌نیشین له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كاتێك قورئانێك ده‌خوێنرێ خێرا كه‌سێك لایده‌بات، ئه‌مه‌یش هۆیه‌كه‌ی تێنه‌گه‌یشتنه‌و دڵی له‌خۆیه‌وه خاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام كه‌تێگه‌یشتین دڵمان پاراوده‌كات، ئه‌وانه‌ی قورئانخوێنن زیاتر شاره‌زان، كاتێك توشی دڵه‌ڕاوكێو بێتاقه‌تی ده‌بیت، یه‌ك دوو سوره‌ت له‌قورئان بخوێنه اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ (الرعد: 28). وه‌ره‌و بزانه چ سوكناییه‌ك به‌دڵتا دێت‌و دڵوده‌روونت خۆشی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م زمانی عه‌ره‌بییه ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه به‌هۆیه‌وه تێگه‌یشتنمان له‌دینه‌كه‌مانو له‌قورئانه‌كه‌مان ئاسان ده‌بێت، نه‌ك تێگه‌یشتن له‌عروبه‌و ئه‌م جۆره شتانه‌ی ده‌وترێ، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان له‌دینه‌كه‌ی خوایه به‌ته‌نها.
فەرغەلی : منیش لەگەڵتمو من عەرەب نیم ، بەڵکو میسریم یان قیبطیم یان ئیگیبتیم ، بەڵام موسڵمانم بە شانزیەوە ، عەرەبی زوبانم ، دەنا وەك عەرەب هیچ پەیوەندیم بەعەرەبەوە نیە ، بەڵام هۆکارێکی تریش هەیە لەبیرت نەچیت کە ئەم ئیسلامە بۆ عەرەب‌و مەککە هاتووە سەرەتا ، ئەزانی چییە؟
ماکوان : نەوەڵڵا نازانم چییە؟
فەرغەلی : ئاشكرایه رۆمه‌كان عیسایان ده‌په‌رستو فارسه‌كان ئاگریان ده‌په‌رست، به‌ڵام ئه‌هلی مه‌ككه خوایان ده‌په‌رستو بڕوایان به‌وه‌حدانییه‌تی خوا هه‌بوو، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ] (الزخرف: ٨٧). یاخود دەفەرموێت: [وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ] (لقمان: 25).. به‌گشتی بڕوایان به‌بوونی خوای گه‌وره هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا توشی هاوبه‌شدانان بوون، ئه‌مه‌یش مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك بانگه‌وازی كه‌سێك ده‌كه‌یت بۆ دینی خوا، ئه‌گه‌ر بڕوای به‌خوا هه‌بێت باشتر‌و ئاسانتره.
ماکوان : وایە زۆر راستە
فەرغەلی : کەواتە پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺبۆیه له‌و زه‌وییه‌وه هاتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕوایان به‌خوا هه‌بووه، ئەوانی تر (ئاگر، مانگا، دار، مشك، مه‌یمون...)یان ده‌په‌رست، ئه‌م ئیسلامه هات بۆئه‌وه‌ی: (تدعوا أقرب فالأقرب الأقرب). واته: هه‌میشه تۆ ئه‌و كه‌سه نزیكته كه بانگه‌وازی بۆده‌كه‌ین..
پێویسته یه‌كه‌مجار بانگه‌وازی ئه‌وه‌بكه‌ین كه‌بڕوای به‌خوا هه‌یه، دووه‌م ئه‌وه‌ی لێیه‌وه نزیكه‌و بڕوای به‌دین هه‌یه به‌گشتیو گه‌وره‌یی خوا رائه‌گرێ، ئه‌مه ئاسانتره بۆ تۆ بانگه‌وازی بۆ بكه‌یت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدام خه‌ڵكی بانگه‌وازی شیوعی‌و بێدینه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌بیروبڕوای نزیكتره ئاسانتره،خوای پەروەردگار کە پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺوه‌كو حیكمه‌تێك وئه‌م ئیسلامه‌ی له‌و جێگه‌یه راگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕوایان به‌وه‌حدانییه‌تی خوای گه‌وره هه‌بوو لە پەروەردگاریەتیدا.
ماکوان راستە : لەم قسانە دابووین گوێم لەدەنگی کابرای خاوەن ماڵ بوو ووتی وەرەنە دەرەوە بانگتان دەکەن .. دووکەس بە شوێن ئێوەدا دەگەرێن .. دوو مەیتیشیان پێییە .. کەوای گووت ، بەپەلە رامکردە دەرەوە .. !!
چاوەڕوان بن چی رووئەدات
به‌روار: 19/07/2019
بینین: 1052
|