مەملەکەتی نور - بەشی ١٣
ماکوان کەریم
بە پەلە رامکردە دەرەوە بۆ ئەوەی بزانم کێیە و چی روویداوە ، عابید و رازی بوون ئەسپەکانیان هێنابووە و دوو مەیتی ئەوانیشیان هێنابوو..
رازی رای‌کرد ووتی : ئەبوو ئانا شێخ فەرغەلی چۆنە ووتم باشە ، ئەی ئەو مەیتانەتان بۆ نەشاردۆتەوە ، بۆ هێناوتە لەگەڵ خۆت؟
عابید ووتی : ئەوە بەڵگەیە دەستمانە بۆلای شێخ فەرغەلی ..!
کە ئاوڕم داوە شێخ فەرغەلی دەستی لەسەر شانی رازی دانابوو ، ووتی ماکوان ئەوە بۆیە ئەو مەیتانەیان هێناوە ، بۆ ئەوەی بە تۆش و بە منیش بڵێن چەتەیان نەکردوە بە ئازایەتی خۆیان چوون مافەکانی خۆیان و ئێمەشیان گەڕاندۆتەوە و ئەو دوو مەیتەش بەڵگەی دەستیانە و ئیتر پێویست بەگێڕانەوە ناکات ، بۆمان بگێڕنەوە چیان کردوە و چۆن شەریان کردوە ..!
ماکوان : دەستم کرد بە پێکەنین ، بە کوردی ووتم بەڕاستی پێشمەرگەن ..!چووم کتێبکەم هێنا و توند بەستم لە پشتم و ڕەشمەی ئەسپێکم گرت و شێخ فەرغەلی لەسەری بوو .. کەوتینە ڕێ بەرەوە مەککە ..
فەرغەلی : کوڕینە بەرەو کوفە بڕۆن و لە بیابانی کوفەوە رێدەکەین ..
ماکوان : بۆ کوفە دروست بووە ..؟
فەرغەلی : نا - بەڵام ناوچەکە پێدەوتریت کوفە ، لە کۆنەوە پێوتراوە و شارەکە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص دروستی کرد ، هەڵبەت ئەو کردیە سەربازگە و ئیتر سەربازەکان لەوێ مانەوە کردیانە شار و پاشان عەلی کوڕی ئەبی تالیب کردیە پایتەختی خیلافەتەکەی خۆی و چوار ساڵ فەرمانڕەوای کردووە لەو شارەوە ، بەڵام ئیستا کە من و تۆ پیدا دەڕۆین نەبووە بەشار و تەنها بیابانە و ووشەی کوفە بنەڕەتی سریانیە واتا شەڕ و شۆر و نارەحەتی ..!
ماکوان : شێخ ئەم کوڕانە لەگەڵ تۆن زۆر ئازان ، بەڕاستی زۆر هۆگریشن ، بەقسەت دەکەن .. ئەمانە خزمی خۆتن؟
شێخ فەرغەلی : ئەم دوو کوڕە هیچیان موسڵمان نین و نازانن من و تۆش کێن و بە پارە کڕیومن و خەڵکی شەیبانن گەل و هۆزێکن لە نیوانی بەصرە و کویت دان ئەوکاتە پیان ووتراوە گەل و هۆزی شەیبان ..
ماکوان : زۆر ئازا دیارن ..
فەرغەلی : ئەی تۆ نەتزانیوە ئیسلام بۆچی لە ناو عەرەبەوە هاتووە ؟
ماکوان : باسی هەندیك شتمان کرد بەیەکەوە پێش ئەوەی جەنابت بریندار بیت و ئەو چەتانە بینە سەرمان ..
فەرغەلی : باسی خەصلەتێکی تری عەرەبم بۆ نەکردی ئەوەیش ئازایەتی و راستگۆیانە
ماکوان : چی ؟
فەرغەلی : عه‌ره‌بی سه‌رده‌می جاهیلی قسه‌یه‌كیان هه‌یه‌و ده‌ڵێن: "كان العرب قبل نزول الرساله یفتخرون بالموت)، واته: شانازیان به‌مردنه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بكوژرێن، (یستهیون بالحیاه تماما) سه‌رشۆڕیبووه بۆیان كه نه‌كوژرێن، یه‌كێك له‌عه‌ره‌به‌كان برایه‌كی كوژراوه (بلغه قتل اخیه) ئه‌ویش ده‌ڵێت: جا ئاساییه (ان قتله فقتل ابوه واخوه وعمه) ئه‌وه‌ی كوژراوه باوك و برا و مامیشی كوژراوه. (والله لانموت حذفا) وه‌ڵا ئێمه نامرین ئیلا به‌كوشتن نه‌بێت، له‌كۆتاییشدا له‌مێژوودا هاتووه و ده‌ڵێت: (والموت تحت ظلال السیوف شرف الموت) مردن له‌ژێر سێبه‌ری شمشێردا به‌ڕێزترین مردنه.
هه‌ر بۆیه هه‌میشه ئازابوون بۆ مردن و كوشتن نه‌ك له‌سه‌ر جێگه مردن.
ماکوان : بەخوا راستە ئیسلام خه‌ڵكی ئازای ده‌وێت، هه‌ر چه‌نده توانای به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ربازییان نه‌بووه، به‌ڵام خه‌ڵكێكی ئازا و به‌جه‌رگبوون، خالیدی كوڕی وه‌لید له‌و كه‌ڵه پیاوانه‌یه له‌ناو ئه‌واندا هه‌ڵكه‌وتووه، له‌جه‌نگدا ده‌ڵێت: "هه‌ركاتێك منتان بینی شمشێره‌كه‌م به‌رزكرده‌وه به‌رامبه‌ر به‌دوژمن ئێوه‌یش شمشێر به‌رزبكه‌نه‌وه". هه‌میشه یه‌كه‌م كه‌س بووه شمشێری به‌رزكردۆته‌وه. به‌رائی كوڕی مالیك یه‌كێكه له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان، له جه‌نگی یه‌مامه ئه‌یخه‌نه ناو مه‌نجه‌نیقێكه‌وه و فڕێیئه‌ده‌نه ئه‌و دیوی قه‌ڵاكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگاكه بكاته‌وه، ئه‌و دیوی قه‌ڵاكه‌یش (٤٠٠٠) مورته‌دی لێبووه له‌گه‌ڵ موسه‌یله‌مه‌ی درۆزندا .
فەرغەلی : بەڵێ بەدڵنیاییەوە راستە .. ئه‌مانه نموونه‌ی ئازایه‌تی و حاڵه‌تی ئیستیشهادین، هه‌میشه عیززه‌تیان هه‌بووه و سه‌ریان دانه‌نه‌واندووه بۆ هیچ كه‌س، عیززه‌ت سیفه‌تێك بووه له‌ناو عه‌ره‌بدا كه حه‌زیان به‌سه‌ربه‌رزی و ئازادی بووه، له‌دواییدا كه ئیسلام دێت
خوای پەروەردگار دەفەرموێت :
مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا (فاطر: 10) هێنده‌یتر عیززه‌تیان به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه به‌گشتی سیفاتی ئه‌وان بووه.
ماکوان : ئەی چۆن رازی و عابیدت کریوە ، شێخ لەبەر من ئازادیان بکە .. با بیانکەیەن هاوڕێ خۆمان و لەگەڵمان بن
فەرغەلی : ئاساییە خۆ من بەقەدەر کوڕەکانی خۆمم خۆش دەون ، بەڵام ئیستا پێیان بڵێن ئێمە هاوڕێی یەکین ئەوان نایزانن هاوڕێیەتی چیە ، مادام کڕیومن هەروا بیر دەکەنەوە کە بەندەی منن ..!
ماکوان : جا ئاساییە تییاندەگەینین ، لەبەر خوا ئازادیان بکە و بە کرێ لەگەڵماندا بن ..؟
فەرغەلی : باشە ئاساییە .. کەی تاقەتت بوو پێیان بڵێ ..
بەڵام بڕوام نیە زۆر گرنگ بێت بەلایانەوە ، ئەوان گرنگە بەلایانەوە ژیانیان لەگەڵ ئێمەدا دابین بێت..!
ماکوان : باشە بەسەر چاو ..
فەرغەلی : ئەمانە زۆر ئارام گرن بۆ برسێتی و نەهامەتی هەرگیز داوای هیچ ناکەن ..
ماکوان : بەڕاست ؟
فەرغەلی : یەکێك لە سیفه‌تێكی تریان سه‌بر و ئارامگرتن بوو عەرەب بۆیە ئەم ئیسلامە دراوە بەوان ، ئارامیانده‌گرت له‌سه‌ر گه‌رما، وشكی، سه‌رما، هه‌ژارییه‌كی زۆر، هه‌ندێك جار به‌هه‌فته نانیان نه‌خواردووه و گوێیاننه‌داوه‌ته جلوبه‌رگ و به‌ژیانێكی ساده ژیاون و زۆر به‌ئارامبوون، كاتێك ئه‌م ئیسلامه‌یش هاته خواره‌وه پێویستی به‌سه‌برگرتن هه‌بوو تابتوانن هه‌ڵیبگرن، تا سه‌بربگرن له‌سه‌ر (برسێتی، جیهاد و قورسیی جه‌نگ، ماندوبوونی سه‌فه‌ری رێگه‌ی دوور و درێژ، ئابڵوقه‌ی ئابووریی و كوششكردن و ...هتد)، زۆر ئارامگربوون به‌گشتی.
ماکوان : راستە .. ئیسلامیش ئارام گرتنی دەوێت .
فەرغەلی : سیفاتێکی تری گرنگیان هەبووە درۆزن نەبوو..!
ماکوان : عەرەب درۆزن نەبووە؟
فەرغەلی : بەڵێ ،، بەڵێ درۆزن نەبوون ، وەك بەنی ئیسرائیل و جولەکە تا دەستکاری کتێبەکانیان بکەن هەموو شتێکیان راستگۆی بووە ، تەماشا بکە هەرگیز کەسێك شمشێری لەسەر ملیشت دانبێت بتواتایە موسڵمانە قەت موسڵمان نەدەبوو بە درۆ یان لەترسا ..!
ماکوان : سەیرە چۆن راستگۆ بوون .. تێناگەم لە مەبەستت ؟
فەرغەلی: سیفه‌ت و ره‌وشتی عه‌ره‌ب بەشێکی خراپی هەبوو پێشتر بۆم باسکردوویت ، به‌ڵام سیفه‌تیان هه‌بووه جێی سه‌رسوڕمانه، له‌ناو خه‌ڵكانیتردا به‌و شێوه‌یه نه‌بووه، بۆ نموونه: راستگۆیی له‌ناو عه‌ره‌بدا سیفه‌تێكی به‌رزبووه، له‌ناو ئه‌م ئیسلامه‌یشدا كه‌سێك هه‌تا راستگۆنه‌بێت، ناتوانێت خه‌می ئه‌م په‌یامه له‌كۆڵبگرێت، راست و دروست نه‌بێت، ناتوانێت بانگخوازبێت بۆ ئه‌م ئیسلامه، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سیفه‌ته‌كانی موسوڵمان راستگۆییه، پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ به(صادق الامین) ناسراوه، هاوه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كری سدیق( صدیق)بە راستگۆ ناسراوه، له‌به‌ر ئه‌وه عه‌ره‌ب به‌گشتی سیفه‌تی راستگۆییان تێدابووه، درۆیان نه‌ئه‌كرد و رقیان زۆر له‌درۆ بوو، ئه‌م په‌یامه ئه‌گه‌ر له‌ناو قه‌ومێكی دۆزندا بهاتایه، وه‌كو یه‌هودی و نه‌ساراكان، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ] (آل عمران: 78). درۆیان به‌ده‌می خوای گه‌وره‌وه ده‌كرد، ئه‌مه‌یش له‌كوێ له‌ناو قه‌ومێكدا دابه‌زیوه شمشێریان خستۆته سه‌ر گه‌ردنیان هه‌ر ڕاستگۆبوون، درۆكردن سیفه‌تێكی پیسبووه له‌ناویاندا و بڕوایان به‌درۆ نه‌بووه.
ماکوان : ئەتوانی نمونەیەکی راستگۆی سەرکردەکانیانم بۆ بهینیتەوە؟
فەرغەلی: پێش موسوڵمانبوونی، ئه‌بو سوفیان سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ وڵاتی رۆم، له‌وێ پادشای رۆم هه‌واڵی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌یﷺ لێده‌پرسێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌بوسوفیان رقی لێیبووه و دژمنی بووە ، به‌س ناتوانێت ده‌ریببڕێت، پادشای رۆم وه‌رگێڕه‌كه‌ی بانگده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌ده‌وروپشتی بووه‌ستن (ئه‌وانه‌ی عه‌ره‌ب بوون) ئه‌گه‌ر درۆیكرد به‌درۆیبخه‌نه‌وه"، ئه‌ویش ده‌ڵێت: "له‌لای من درۆكردن عه‌یبه، چونكه من گه‌وره‌ی هۆزه‌كه‌ی خۆمم، ئه‌وه‌ی شانازی پێوه‌بكه‌م سه‌رم به‌رزه كه ناتوانم له‌گه‌ڵ خه‌ڵك درۆبكه‌م و له‌به‌رامبه‌ر هۆزه‌كه‌یشم ناتوانم درۆزن ده‌ربچم".
پرسیار له ئه‌بوسوفیان ده‌كات و ده‌ڵێت: "موحه‌ممه‌دﷺ له‌ناو ئێوه‌دا نه‌سه‌بی چۆن بووه؟
ئه‌بوسوفیان به‌ڕاستگۆیی ده‌ڵێت: "هو فینا ذو النسب" یه‌كێكه له‌وانه‌ی شانازیی نه‌سه‌بی هه‌بووه، پاشان پرسیاری لێده‌كات و ده‌ڵێت: "فهل قال هذا القول من قبلكم احد قط قبله؟" ئایا هیچ كه‌سێكیتر هاتووه پێش ئه‌و داوای ئه‌م پێغه‌مبه‌رایه‌تییه بكات؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌خێر. پرسیارێكیتر ده‌كات: "هل كان من ابائه من ملك؟" هیچ كه‌سێك له باو و باپیرانی پادشا بوون كه ئێستا به‌دوای موڵكی ئه‌واندا بێت و سه‌روه‌ت و سامانێكی بكه‌وێته ده‌ست؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌خێر.
پاشان ده‌ڵێت: "فأشراف الناس اتبعوه أم ضعفاؤهم؟" ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنی ده‌كه‌ون خه‌ڵكی ئه‌شرافن یان لاوازه‌كانن؟
دەڵێت: لاوازەکان.
هه‌روه‌ها لێیپرسی: "فهل يرتد أحد منهم سخطة لدينه بعد أن يدخل فيه؟" هیچ كه‌سێك عه‌زێت ئه‌ده‌ن كه په‌شیمان ببێته‌وه له‌دینه‌كه‌ی خۆی؟
ده‌ڵێت: نه‌خێر.
پێش ئه‌وه هیچ درۆیه‌كتان له‌و پیاوه بینیوه كه ئێستا بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌كات؟
ده‌ڵێت: نه‌خێر.
ئه‌ی هه‌تا ئێستا هیچ غه‌درێكتان لێی بینیوه؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه غه‌درێكی لێبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته نه‌خێر.
خه‌ڵكتان له‌یه‌كتر كوشتووه؟
ده‌ڵێت: به‌ڵێ. پرسی: كوشتن و بڕینتان چۆن بووه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا؟ وتی: " الحرب بيننا وبينه سجال، أي ينال منا وننال منه )هو يقصد بدر وبعدها أحد)". جه‌نگ له‌نێوانماندا روویداوه و جارێك لێیان بردوینه‌ته‌وه و جارێكیش ئێمه بردوومانه‌ته‌وه) مه‌به‌ستی جه‌نگی به‌در و پاشان ئوحوده.
چیتان فێرده‌كات؟
بزانن پیاوێكی موشریك چۆن وه‌ڵامده‌داته‌وه، به‌ڕاستگۆیی ئه‌بوسوفیان ده‌ڵێت: " یقول اعبدوا الله وحده ولاتشركوا به شیئا، واتركوا ما یقول اباٶكم ویامرنا بالصلا‌ة والصدق والعفاف والصلة". داوامان لێده‌كات ته‌نها خوا بپه‌رستین و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین، داواده‌كات وازبهێنین له‌دینی باو و باپیرانمان.
ئه‌بوسوفیان لێره‌دا وه‌كو ئه‌وه وایه ئه‌م بانگه‌وازی قه‌یسه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو ئیسلامه‌وه، هه‌رچی پێغه‌مبه‌ری خواﷺ داوایكرد بوو به‌ڕاستگۆیی وتویه‌تی، ئه‌مه پیاوه‌تی و شه‌هامه‌ت و راستگۆیی ئه‌و كاتانه‌یه، ئه‌م ئیسلامه‌یش خه‌ڵكی راستگۆی ده‌وێت و به‌درۆزن و بوده‌ڵه هه‌ڵناگیرێت، خه‌ڵكێك هیچی له‌بارانیه و به‌ئاره‌زووی خۆی نان و پیاز ده‌خوات به‌ئیسلامه‌وه، ئه‌مه‌یان ده‌ستناكه‌وێت، ئیسلام ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی ناوێت.
یاخود كه‌سێك دێت پێغه‌مبه‌رﷺ شمشێر ده‌خاته سه‌رگه‌ردنی كه له‌جه‌نگدا گرتوویه‌تی و پێیده‌ڵێت: موسوڵمان ده‌بیت؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌خێر، بده له‌گه‌ردنم. په‌شیماننابێته‌وه و راستگۆیه، پێغه‌مبه‌رﷺ ئازادی ده‌كات، ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌تكوشتم ئاوا به‌م شێوه‌یه وازت له‌من هێنا وا مسوڵمانده‌بم، لە ریوایەتی تردا هاتوە کە بۆیە پێشتر موسڵمان نەبووە بۆ ئەوەی نەڵێن ترساوە و بە مونافیق لە قەڵبدرێت ، مردن هەڵدەبژێرێت بە مەرجێك درۆزن و ترسنۆك دەرنەچیت !!
ماکوان : راستە.. لەم قسانەدا بووین روومکردە عابید و رازی ، ووتم ئەوا شێخ ئازادی کردن و ئێوە عەبد نین و هاوڕێ وبرای یەکترین ..؟
کەوام گووت رازی و عابید تەماشایەکی فەڕغەلیان کرد و دەم وچاویان دا بەیەکدا و دەستیان کرد بە گریان ..
من وامزانی خۆشحاڵ دەبن کەچی ئەوەندە نارەحەت بوو رازی فرمێسك بەچاویدا هاتە خوارەوە ، لە کاتێکدا خەڵکی بۆ ئازادی ژیانی خۆی ئەبەخشێت..؟
چاوەڕوان بن بزانن بۆچی بۆ ئازادبوونیان دەگرین یان حەزیان بە کۆیلایەتیە
به‌روار: 19/07/2019
بینین: 1021
|