هەواڵ و ڕاپۆرت
  بەشێک لە هاوڵاتیان:پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان قوربانی دەستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.
زانیار محەمەد

 بەپێی وتەی هاوڵاتیان رۆژ بە رۆژ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاڵ دەبێتەوە و بەشێکیش لە هاوڵاتیان ئەمە بۆ خراپی باردودۆخی ئابووری و دەروونی و پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا و کۆمەڵیک لایەنی دیکە دەگەڕێننەوە.

پیرۆزبایی ڕوکەشانە
  
سەفین علی گەنجێکی دانیشتووی شاری سلێمانییە و لەبارەی کاڵ بوننەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە بۆ  بزاڤ پرێس وتی:"یەکێک لەهۆکارەکان تۆڕە بەناو کۆمەڵایەتیەکانە کە پێچەوانەیی ناوەکەی ئێمەی زیاتر لە یەکدی دوورخستووەتەوە و لە هەمان کاتیشدا هۆیەکی دیکەی ئەم بابەتە دەگەڕێیتەوە بۆ خراپی بارودۆخی ئابووری هاوڵاتیان".ئەم گەنجە پێی وایە کە ئەو کاتە جەژنە کە دڵخۆش بیت دلخۆش بوونیش بە هەبوونی کاری گونجاو و بارودۆخێکی دەروونی گونجاو بەدەست دێت.

،هەروەها دەشڵیت:" لەلایەکی دیکەوە خەڵک لەو شتە تەقلیدی و پیرۆزبایە ڕوکەشانە بێزاربوون".

 سەلمان ئەحمەد هاوڵاتیەکیەکی دیکەیە ونیشتەجێی هەڵەبجەیە و پێی وایە  تەواوی بۆنە کۆمەڵایەتیەکان تا دێت ڕوو لە کاڵبوونەوە دەکەن وهۆکارەکەشی بۆ فراوان بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕینێتەوە.سەلمان بۆ بزاڤ پرێس ڕونکردەوە:" لاواز بوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی ئەگەڕێنمەوە بۆ دوو ھۆکار کە تاڕادەیەک نزیکن لە یەک،یەکەم گەشە و فروان بوونی تەکنەلۆژیا و تێکەڵ بوونی و چوونە نێو ژیانی تاکەوە و داگیر کردنی بەشێکی زۆری ژیانی و بوون بە کایەیەکی دانەبڕو و پێویست بۆی یی، هەروەها دووەم سەپاندنی یەک کەلتوور بەسەر تەواوی کەلتورەکان ، کە ئەمەش وای لە گەنجان کردووە پەیڕە و وابەستەی ئەو کلتوورە بێت لە ڕێگەی میدیا و ئامرازەکانی پەیوەندیەوە پێی دەگات ".

سەرقاڵبوونی خەڵک

ئەڵوەن علی کچێکی گەنجی شارۆچکەیەکی سلێمانییە ولایەنێکی ساردبوونەوەی پەیوەندییەکان بۆ سەرقاڵبوونی خەڵک و ڕانەگەشتنیان بە کارەکان دەگەڕینێتەوە لەبارەیەوە بۆ بزاڤ پرێس دەڵێت:"هۆکارێکی سەرەکی سەرقاڵبوونی خەڵکیە بە کاری ڕۆژانەو دەوام بەرپرسیاریەتیەکان بۆ ئەوەی بتوانێت بژیەت لە کۆندا خەڵکی پێداویستیەکانیان کەمتر بوو مەشغوڵیەکانیان کەمتر بوو دەیانتوانی زیاتر گرنگی بۆنەکان بیەن .بە کارێکی کەمیش دەیان توانی بەئاسانی ژیانیان بەڕێوەبەرن بەڵام ئێسەچەن کارێکیش دەکەن بەڵام ناتوانن بە تەواوی پێویستیەکانیان پڕ بکەنەوە ئەمە جگە لە هۆکارێکی دیکە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە". 

زاهیر مەحمود توێژەرێکی کۆمەڵایەتی،  لەبارەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانەوە سەرنجێکی جیاوازی هەیە و پێی وایە کە ئەوە لاوازی مرۆڤ نییە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان نیە بەڵکو گۆڕانکارییە لە شێوازی پەیوەندیەکاندا کە ئەوە کاریگەریی لەسەر پەیوەندیەکان هەبووە، ناوبراو بۆ بزاڤ پرێس  وتی؛" مرۆڤ بەسروشتی خۆی بونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە ، بەڵام ڕادەی گەرموو گوڕی و جۆری پەیوەندیی کۆمەڵایەتی لەکاتێکەوە بۆ کاتێکی تر دەگۆڕێت ، بەتایبەتی لە ئێستادا ،کەناوزەند دەکرێت بەمرۆڤی دوونیای نوێ، من پێموایە ئەوە گۆڕانکاریی لە شێوە و جۆری پەیوەندیەکاندایە کە کە ئاسودەیی ڕۆحیمان پێ نابەخشێت بۆ نمونە جاران خەڵکی تەنها لە سنوری چەند گوند و شارێکدا پەیوەندی خزمایەتی هەبوو بەڵام ئێستا پەیوەندیەکان سنورەکانی بڕیوە بۆ چەند وڵاتەکان".
ڕونیشیکردەوە؛" ،گرنگترین هۆکارەکان لەئێستادا، دانانی پەیوەندی تەکنەلۆژییە و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە لەبری پەیوەندی ڕاستەوخۆ، هەروەها لاوازی ئیرادە تاکە لەم بوارەدا".
به‌روار: 20/07/2019
بینین: 865