بۆ ئافرەت ناتوانێ زیاتر لەمێردێکی ھەبێت وە بۆ پیاو حۆری ھەیە؟
شوێنەوار کوردی
ئایه بۆ پیاو بۆ هه‌یه زیاتر له ئافره‌تێكی هه‌بێ وه ئافره‌ت بۆی نییه زیاتر له پیاوێكی هه‌بێ ؟
ئایه بۆ پیاو حۆری پێ ده‌درێت له به‌هه‌شت وه ئافره‌ت پیاوی نادرێتی ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
ئه‌وه شتێكه مولحیده‌كان ده‌ی وروژێنن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی ئافره‌ت بجوڵێنن وه بڵێن ئیسلام غه‌دری لێ كردون چونكه خوا بۆ پیاوان خێزانی پاك ی بۆ داناون وه هه‌روه‌هاش حۆریشی بۆ داناون ئێوه‌ش ئه‌ی ئافره‌تان ئێوه‌ش هیچتان به‌ر ناكه‌وێ ته‌نیا ئه‌و شوبهه دێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وا بكه‌ن ئافره‌تانی مسوڵمانان پشت له ئیسلام بكه‌ن وه وا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك بیه‌وێ ببێته مسوڵمان ئه‌وه‌ی بۆ بێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه :
سه‌ره‌تا شوبهه‌كه داده‌نێم دواتر به‌نده وه‌ڵامی ده‌داته‌وه :
ئایه بۆ پیاو بۆی هه‌یه زیاتر له ئافره‌تێكی هه‌بێ وه ئافره‌ت بۆی نییه زیاتر له پیاوێكی هه‌بێ ؟
باشترین حیكمه‌ت ئا ئه‌و بڕیاره‌ی خوای گه‌وره‌یه به‌ڵام مولحیده بێ ئه‌قڵه‌كان تێ ناگه‌ن ئێستا له‌وانیه بڵێی چۆن ئێستا بۆت ڕۆن ده‌كه‌مه‌وه :
وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا فِي الْيَتَامَىٰ فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَلَّا تَعُولُوا
[النساء 3]
ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ کچه بێ باوکه‌کاندا (ئه‌گه‌ر بیانکه‌نه هاوسه‌رتان، ئه‌وه واز له‌وان بهێنن)، ئه‌وه له ئافره‌تانی تر که حه‌ڵاڵن بۆتان ژن ماره بکه‌ن دوو دوو، یان سیان سیان، یان چوار چوار، (ئه‌ڵبه‌ته له یه‌ک هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه) خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له‌نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) ئه‌وه با یه‌ک ژن ماره بکه‌ن، یان ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ی که هه‌تانن (که دیارده‌یه‌کی کاتی بوو، ئیسلام بنه‌بڕی کرد)، ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکتره له‌وه‌ی سته‌م نه‌که‌ن (ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی بکه‌ن).
وه‌ڵام :
١- خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ بۆت هه‌یه زیاتر له ئافره‌تێك بهێنی ئه‌گه‌ر بتوانیت كه‌سێكی دادپه‌روه‌ر بیت له نێوانیان به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ت توانی بۆت نییه بیهێنی .
٢- ئه‌گه‌ر بێت و ئافره‌ت بیتوانی بایه زیاد له پاوێكی هه‌بێ ئه‌وه كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی زۆر ڕووی ددا ئه‌گه‌رئافره‌ت یه‌ك پیاوی هه‌بێ به ئاسانی ده‌توانرێ بزانرێ ئه‌و منداڵه هی ئه‌و پیاوه‌یه .
٣- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت دوو مێرد یان سێ مێرد یان زیاتری هه‌بێت كێشه بۆمان دروست ده‌بێت ئایه ئه‌و منداڵه‌ی لێی ده‌بێت هی كامه پیاوه ، ئێ له‌وانه‌یه ئێستا كه‌سێك پێمان بڵێت ئێ خۆ به تاقیكردنه‌وه‌ی DNA ده‌توانرێت بزانرێ ئێ تاقیكردنه‌وه DNA له‌م كۆتایه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه خۆ پێش ئێستا نه‌بووه .
٤- وه ئه‌گه‌ر بێت و ئافره‌ت زیاد له پیاوێكی هه‌بێت له‌وانه‌یه توشی نه‌خۆشی گواستراوه ببێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاو زیاد له ئافره‌تێك خێزانی بێت توشی نه‌خۆشی گواستراوه نابێت .
٥- وه هه‌ر پیاوێكی ئه‌ورپی یان با بڵێن غه‌یره مسوڵمان بۆی ئاسایه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێك ڕێك بكه‌وێت و جنس ـی له‌گه‌لا بكات ، بۆ پیاوێكی مسوڵمان نابێت ، له‌كاتێك دا به جونترین شێوه وه ڕێزی ته‌واو له‌و ئافره‌ته ده‌گرێت وه ده‌بێت به خێزانی ، بۆیه‌ش ده‌بینین ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ڕووخاون ، ڕێژه‌یه‌كی زۆری نه‌خۆشی له وڵاته‌كانیان به‌ربڵاوه وه ساڵانه ملیۆنان دۆلار ته‌نیا بۆ نه‌خۆشی ئایدز ته‌رخان ده‌كان ، وه پیاوی ئه‌مریكی ساڵانه له‌گه‌ڵ ٧تا١٥ ئافره‌ت جنس ده‌كات لای مولحیده‌كان كێشه نییه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیسلام كێشه‌یه و پێشه‌ڵ كردنی مافی ئافره‌ته ، كێشه‌كه‌ی ئه‌وان زیاد له ئافره‌تێك نییه كێشه‌كه‌ی وان ئه‌وه‌یه ئه‌وان له‌گه‌ڵ پاكی نین .
٦- بۆیه‌ش ده‌بینین سه‌دان و بگره هه‌زارن سایتی سێكسی هه‌ن نابینین مولحیده‌كان قسه‌یه‌ك له ده‌میان بێ ته ده‌ر بڵێن ئه‌وه بێ ڕێزی و به‌د ڕه‌وشتی یه بۆ وه‌ناڵێن چونكه ئیلحاد و ڕوشت دوو شتن وه‌كو زید و ئاو وایه هه‌رگیز یه‌ك ناگرن .
ئایه بۆ پیاو حۆری پێ ده‌درێت له به‌هه‌شت وه ئافره‌ت حۆری نادرێتی ؟
ده‌بێ ئه‌وه بزانین له ئه‌ركه‌كان جیاوازی هه‌یه له نێوان پیاو و ئافره‌ت وه له‌و شتانه‌ی كه له‌سه‌ر پیاو واجب كرایه زۆرن به‌ڵام له‌سه‌ر ئافره‌ت واجب نییه نموونه‌ش ( جیهاد ) بۆ پیاو حۆری بێ ده‌درێت وه شه‌هید هه‌فتا دوو حۆری پێ ده‌درێ هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌ی صحیح دا هاتووه :
1_ ئه‌و كاته‌ی پیاو جیهاد ده‌كات واز له سێ شت دێ له پێناو خوا و دینه‌كه‌ی :
١- خێزانی .
٢-ماڵه‌كه‌ی.
٣-منداڵه‌كه‌ی.
ئایه كه‌سێك واز له‌و سێ شته كه له هه‌موو شتێك خۆشه‌ویست ترن لای پیاو ئایه نابێ شتێك هه‌بێ هانی بدات وه پاداشتێكی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌و شته گرنگانه بێ نێت واز له دونیا بێ نێت خۆی فیدا بكات له پێناو خوا .
به‌ڵام ئافره‌ت جیهاد له‌سه‌ری واجب نییه .
من پسیارێك له ئێوه ده‌كه‌م (چ شتێك وا له پیاو ده‌كات نه‌زه‌ری حه‌رام نه‌كات یان كارێكی حه‌رام نه‌كات چ پاداشتێك وای لێ ده‌كات ئارام بگرێ له‌سه‌ری ؟
١_ترسان له خوا .
٢_ وه به ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت .
وه له‌و بابه‌ته‌ش به‌م شێوه‌یه پیاو واز له ماڵ و منداڵ و خێزانه‌كه‌ی دێنی ده‌بێت شتێك هه‌بێ له‌به‌رامبه‌ر پاداشتی پێ بدرێته‌وه .
وه پیاو له كرده‌وه دا ، زۆر كردوه له ئافره‌ت زیاتر ده‌كات ، بۆ نموونه ، ئافره‌ت كه ده‌كه‌وێته سوڕی مانگانه ( نوێژی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیری ڕۆژووی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێ ، ئه‌گه‌ر بێت شیر به منداڵه‌كه‌ی بدات ده‌بێت وه ڕه‌مه‌زان بوو ده‌توانێ شیری خۆی پێ بدات وه ڕۆژوه‌كه نه‌گرێت وه زۆرێك بابه‌تی تر با درێژه‌ی پێ نه‌ده‌م )
ئێ خۆ ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مووه كاره‌ی ده‌ی كات شتێك هه‌بێت هانی بدات و بۆی تێ بكۆشێ ، وه جیهاد كردن و ده‌عوه كردن له پێنو دینی خوا و زۆرێكی تر واجب له‌سه‌ر پیاو به‌ڵام ئافره‌ت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نییه .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێ : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت نوێژه‌كانی به ته‌واوی كرد ، وه ڕۆژووه‌كانی گرد ، وه گوێڕایه‌لی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد پێی ده‌گۆترێت له‌هه‌ر ده‌رگایه‌كی به‌هه‌شت ده‌ته‌وێ بچیه به‌هه‌شت تۆ ئازدی .
ده‌كرێت : پیاوێك هه‌ستێته‌وه بڵێت چۆن ده‌بێ ته‌نیا به‌و سێ واجباته عه‌داله‌ت نییه ئافره‌ت ده‌چێته به‌هه‌شت و ئێمه‌ش جیهاد ده‌كه‌ین واجباتی زۆر ترمان له‌سه‌ره ؟ نه‌خێر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه زیتری خوا واجبی كردوه له‌سه‌ر پیاو پاداشتی زیاتری بۆی دانه‌وه یه‌كێكیش له‌و پاداشتانه ئه‌ویش حۆریه .
وه مسوڵمان ده‌بێ باوه‌ڕی وا بێت هه‌موو بڕیاره‌كانی خوای گه‌وره عه‌دل ـه كه‌م كوڕی تیا نییه .
هیوادارم به پێی پێویست ڕونم كردبێته‌وه داوام له خوایه بیكاته تێشویه‌ك بۆ قیامه‌تمان .
نووسینی : شوێنەوار كوردى
به‌روار: 21/07/2019
بینین: 904
|