هەمەجۆر
  مرۆڤی گەورە
فیصل رەسوڵ


زۆرجار تاکی کۆمەلگا هەست بە بچوکی خۆی دەکات، کاتێك دەبینێت دەوروبەرەکەی
 گرنگی پێنادات یاخود دەبێتە قوربانی ئەوەی کە لایەنگری حزبی دەسهەلات نیە، بۆیە ئەوکات پشتگوێ دەخرێت و یاخی دەبێت، یاخی بوونێك کە رقی لە هەموو جوانیێکی نیشتیمانیش ببێتەوە، ناحەقی نیە، چونکە دەبینێت هەرچی ناخۆشی نیشتیمانە بەشی ئەوە وە هەرچی خۆشی نیشتیمانە هی بەرپرسەکانە، ئەو خەمی نانی ئێوارەیە یاخود خەمی ژن هێنانیە، یاخود خەمی مووچەیێکی 500 هەزاریە، خەمی ئەوەیە خانویێکی بچوکی هەبێت ژیانی تێدا بەرێ بکات، ئەمانە هیچیان ئامانج نین، تەمەن دەرفەتی پێنادات بەدوای خەونەکانی بروات، ئاواتەکانی بێنێتە جێ، ئەو بەهرەی هەیە خزمەتی کۆمەلگای پێ بکات، بۆیە ناحەقیان نەگرن یاخی ببن، یاخی بوون لە نیشتیمان چارەسەر نیە، بەلام لە نەبوونی چارەسەر ئەو دەبێتە چارەسەر بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت دڵی ئارام ببێت، ئەو دەبینێت کوری بەرپرسەکان و کۆیلەکان چۆن بە ئاسانی دەگەن بەو ئامانجەی کە هەیانە، کۆیلەکان و بەرپرسەکان تەواوکەری یەکترن بۆ هێنانەدی ئاواتەکانی کوری بەرپرسەکان، کاتێك جیاوازی زۆر دەبێت ئینتیمای نیشتیمانی نامێنێت.

بیرکەوە، ببینە، وەرە پێشەوە، واقع بین بە، راستی قبول بکە، چۆن دەکرێت جیاوازیەکە بەم شێوە گەورەیەبێت ئایا ئاین ئەم جیاوازیە قبول دەکات؟ ئەی مەگەر پێغەمبەر محمد سەلامی خوای لەسەر بێت لەبەر چاوی هەمووان بە بیلالی نەووت یا بیلال برۆ سەر بلندگۆی مەککە و سەر بەردە رەشەکە، و لەوێ بانگ بدە بۆ ئەوەی لە سەرووی هەمووانەوەبیت، بۆ ئەوەی ئیتر لووت بەرزی بەرپرسەکان بکەوێتە سەر ئەرز، کۆیلەیێکی رەش پێستی بێ خاوەن ئێستا لە هەمووتان بەرزترە، نەك بەرزتر ئەو فەرمانەکە دەدات و بانگتان دەکات، ئێوەش لەسەرتان واجبە بەدوای فەرمانەکەی بێن، ئەمە چ گەورەیە لووتی ئەوانە بشکێنرێت کە خۆیان فەرز دەکەن لەسەر خەلکی بۆیە ئەوکات کە هاوسەنگی پەیدابوو خەلکی ئامادەبوون گیانی خۆیان بەخت بکەن بۆ بەرگری کردن لە خۆیان، ئەوکات یاخی بوون نامێنێت کاتێك هاوسەنگی دێتە پێشەوە .


به‌روار: 24/07/2019
بینین: 1427