بۆچوونەکان
  نەخۆشییەکانی ئومەت زنجیرەی چوارەم
ئارام محمد

راڤەی الجدل بدل العمل
پەندێکی کوردی دەڵێ (ئەوەی زۆر بخوڕێ کەم دەبڕێ)، هەر بە فیعلی ئەوە واقیعە، ئەوەی زۆر مناقەشەو مناقەشەکاری دەکات، لە مەیدانی عەمەلدا زۆر دەستەپاچەیە، هەروەک مەلای گەورە دەڵێ هەیە بەقسەو لەکتێبێدا دەوڵەتت بۆ دروست دەکات، بەڵام بە واقیع چوار کەسی پێ بەڕێوەناچن،،، جا مناقەشەش لێ گەڕێ، خۆگیف کردنەوەو بێنەو بەردەی بەینی مناقەشەکەران ببینە لە دەمی مناقەشەدا ئەوسا سەرت سوڕدەمێنێ، هەریەکەو دەیەوێ بیسەلمێنێ کە خۆی ڕاستەو بەرانبەری هەڵەیە، جا خۆشیەکەی ئەوەیە لە دەمی مناقەشەدا بە براکەم و ئازیزەکەم و برای شیرێنم یەکدی دەدوێنن، بەڵام لە حەقیقەتا بەقەدەر یەک دنیا رقیان لەیەکدی دەبێتەوە، ئەوەی سەردەکەوێ زۆر دڵخۆشە و پێی وایە دوژمنی لە عەرزێ داوە، نازانێ دڵێکی دۆڕاندوە، خۆشیەکەش ئەوەیە مناقەشەکان عیلمی نین، بەڵکو هەمووی لەسەر ئیجتهادی دوو زانایە، حەقیقەتەن مناقەشە دڵ دەمرێنێ و تامی عیبادەت کەم دەکاتەوە و ڕق و بوغز دەخاتە نێوان مناقەشەکەرانەوە، مەگەر ئەوەی هەردوو لا ئەهلی عیلم بن و گۆڕانی قەناعەتیان بەلاوە سانا بێ، وەک م علی باپیر دەڵێ، گۆڕینی قەناعەتی خۆم پێ لە ئاو خواردنەوەی ئاسانترە، ئەوانەی ئێستا لەکوێ و سەلەف لەکوێ کە وەک غەزالی دەڵێ کاتێ مناقەشەیان دەکرد وایاندەزانی شتێکیان ون کردوە، کامە دۆزیبایەوە دەستخۆشیان لێ دەکرد، ئەوانەی ئەمڕۆ بەس خۆی پێ حەقە، گوێت بۆ دەگرێ تا بزانێ چۆن بتوانێ وەڵامت بداتەوە نەک بۆ ئەوەی بیری لێ بکاتەوە،،، ئەوە لە کوێ و امام شافیعی لە کوێ کە دەڵێ هەرکاتێ مناقەشەم کردبێ ئیلا حەزم کردوە حەق لەسەر زمانی بەرانبەرەکەم دەرکەوێ، 
ئەوانەی ئەمڕۆ پێیان وایە حەقی تەواو لای خۆیەتی، بۆیە بیر لە ناحەقی خۆی ناکاتەوە، ئەو جۆرە بیرکردنەوە کە هەر خۆت حەقی و هەموو هەڵەن، ڕق دروست دەکات، ئامانجی گەورە ون دەبێ قیامەت و تەزکیە لە حەوت شاخان ئاوا دەکات و عەمەل کەم دەکاتەوە، چونکە ماشااللە ئەوەی زۆر ئەهلی عەمەلە گوێ ناداتە خەڵکی و قسەو قسەڵۆکان و کاری خۆی دەکات و قل اعملوا فسیرالله عملکم ورسوله والمؤمينون....
جا بۆ زانیاریشتان خەڵکی عەوام و کەم عیلم شوێن بەڵگە ناکەون بەڵکو شوێن سۆز دەکەون لەگەڵ ئەو کەسەن کە خۆشیاندەوێت،،  بۆیە جاری واهەیە ئاهەنگێک کاریگەری زۆر زیاترە لە دە مناقەشە... سڕڕی بڵاو بوونەوەی شیعگەری لە رابردوو بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ مەراسیمی پڕ سۆزی شینی حوسەین
خوا هیدایەتی هەموومان بدات
به‌روار: 31/07/2019
بینین: 263