ئەدەب و هونەر
  مرۆڤ
یەڵدا
مرۆڤ خولقێنەرێکی بێ منەت لە ژیانە و لە ناو جەنگەڵەستانێکی ڕوحیدا ڕێدەکات ، پەی بردن بە ناخێکی هەمانڕێی بەرٸاوێنە مەحاڵیەتێکی نەدۆزراوە و ونە ، ٸاخر مرۆڤەکانی ٸێستا ماندووی دەستی دوێنێ و سەرقاڵ بە ٸێسا و خەیاڵ بردووی داهاتوون ٸیدی ڕوناکیەك لە کوێی دیدگایەکی ٸەو چڕستانە دەست دەکەوێت !..
مرۆڤ ڕازیبویەکی خودی خۆی و نەویەکی ژێر دەستی خودایە ، ناتوانێ لەباری یەکجاری مرۆڤایاتیدا بێت و هەر یەك لە چرکەساتەکانی زەمەن لە نێوان بەرگێکی بونیەتەکانی ژیاندا هەڵیدەسوڕێنێت چونکە مرۆڤ نەفرەتی حەزین بۆ خەوێکی لە ژیان بەرکەوتووە و لە هەمبەردا هەرناخێکی کە لە نێو سنوری زەویدا بونی سەلماند لە ٸاوەزی خۆی دێتە دەرێ و بەسەر ڕۆژگار و دەرەوەی خۆیدا بڵاویدەکاتەوە ..


به‌روار: 05/08/2019
بینین: 1261