بۆچوونەکان
   دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام
منصور نجاە گەردی
زنجیرەی سێیەم...

لەو یاسانەی زانایانی موسلمان دایانناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هەواڵ و بانگەشـــــە ، باسی هەواڵمان کرد باسی ڕێگاکانی لێکۆلینەوەش لەهەواڵمان کرد ئێستاش دێینە سەر باسی بانگەشــە (الإدعــــاء) ، وەک چۆن باسمان کرد بۆ هەواڵێکی تەندروست چۆنەدەبێ پێویستە ئاواش بۆ (ادعـــاء) ش بەڵگەی خۆی پێویستە .

~بانگەشــــە بە گشتـــی دەکرێن بەدوو جـــۆر:-

یەکەم : بانگەشـــەی بەرجـەستــەکراو (( إدعاء المادﻱ ))
دووەم : بانگەشـــەی پەنهـــانــی(( إدعاء الـغیبـــی ))

- یەکەم - ڕێگاکـانـی لێڪۆڵینــەوە لە بانگەشەی ماددی .

پێش هەموو شتێک دەبێ بزانین شتی ماددی چیــە ؟

شتی ماددی بەم شتانە دەوترێ کەوا ئەوشتانەن دەتوانرێ بخرێنەبەر تەجرەبە و مشاهده واتا بەر تاقیکردنەوە و نۆرین ، واتا شتانێکن دەتوانرێت بەر پێنج هەستەکانی هەستی پێ بکرێت .

لە فیزیاشدا ماددە بەم شێوەیە پێناسە کراوە : (ماددە :- بریتیــە لەو تەنەی کەوا کەلێنێـــک لە بۆشاییدا داگیربکات)

بۆیە هەرکەسێک بانگەشەیێکی ماددی بکات شتەکە توانای خستنەبەر تاقیکردنەوە و نۆرین بێت دەبێ بەڵگە کانیشی ماددی بێت واتا بانگەشەی ماددی دەبێ بەڵگەی ماددی بێت و لەگەڵیشی بگونجێت .

چەد نمونەیێک باس دەکەین بۆ ئەوەی زیاتر لێی تێبگەن کەسێک دەڵێ لەم شوێنە بیرێک بە قوڵایی 15متر لێ بدەن ئاو دەردەکەوێت یاخود یەکێکی تر دەڵێت کانزاکان بەگەرمی دەکشێت ...

ئەمانە خەبەر نین بەڵکو بانگەشەو (إدعاء)ی ماددین ،دەتوانرێ بخرێنە بەر تاقیکردنەوە و نۆرین .

ئێمە بەدوای سەرەنجام و نەتیجەی ئەم بانگەشانە بگەڕێین بزانین نەتیجەکەی لەگەڵ بانگەشەکەی یەک شتە یاخـــود نــا ئەگەر یەک شت بوون ئەوا بانگەشەکە دروستە ئەگەر یەک شت نەبوون ئەوا بانگەشەکە باطلــە .

ـــ لەمەسەلەی بیرەکە دەبێ بیخەینە تجربة مشاهدة چـــۆن ؟ دەچین لەشوێنەکە کە ۱٥ متر دەکۆڵین ئەگەر بینیمان ئاوەکە دەرکەوت ئەوا بانگەشەکە ڕاست و دروستە .

ـــ لەمەسەلەی کانزاکان بەگەرمی دەکشێن دەبێ بچین کانزایەک گەرم بکەین ئەگەر بینیمان کانزاکە کشا ئەوا بانگەشەکەی ڕاست و دروستە ئەگەرنە کشا ئەوا بانگەشەکەی باطلــە .

وەدەبێ بزانین هیچ گومانێک ڕاست نابێ تا نەسەلمێنرێ هەمووش دەبێ بە بەڵگە بسەلمێنرێ وە دەبێ بزانرێ شتی غەیبی و ماددی تێکەڵ نەکرێ دوو شتی جیاوازن و دەبێ بەڵگەی ماددی بەماددی بێ غەیب بەغەیب بێ ...ئەوەی گرینگە لەسەر بانگەشەی غەیبە ان شاء الله ئەویش باسدەکەین هیچ شتێک نامینێ بەناوی گومان هەمووی دەبێ بسەلمێنرێ و بانگەشە و هەواڵی کەسیش وەرناگیرێ بەڵگەی خۆی نەبێ ئەو کەسەیشی عاقلە بەڵگە بەسیەتی بۆ باوڕکردنی ، سەلماندنیش بۆ کەسی عاقلە ...

سەرچاوە لە کتێبی :- #ڪـبــری_الیـقینیـات_الڪونیــة .
به‌روار: 06/08/2019
بینین: 703