اصحاب ـی عـریـنه كێن و بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا وای لێ‌كردن ؟
شوێنەوار کوردی
مولحیده‌كان فه‌رمووده‌یه‌كیان بڵاو كردۆته‌وه ، له فه‌رمووده‌كه ده‌ڵێت هه‌ندێك كه‌س كه‌هاتنه مه‌دینه محمد صلی الله علیه وسلم ده‌ستی برین و چاوی ده‌رهێنان و وه محمد صل الله علیه وسلم ئه‌و كه‌سانه‌ی كوشت وه پێشه‌كی فه‌رمووده‌كیان بڕیوه ته‌نیا كۆتایه‌كه‌یان باس كردوه ؟
مولحیده‌كان چه‌واشه‌كاری زۆریان كردوه یه‌كێك بیخوێنێته‌وه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا له خۆیه‌وه وای كردوه بێ بوونی هیچ هۆكارێك ئێستا ئه‌صلی بابه‌ته‌كه‌تان بۆ نه‌قل ده‌كه‌م دواتر خۆتان حوكم بده‌ن ؟
له صه‌حیح ـ بوخاری و مسلم و طبرانی و نسائی و أبو داود و ترمذی هاتووه : هه‌شت كه‌س هاتنه مه‌دینه بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌و كه‌سانه توێنی یان بوو یان له ڕیوایه‌تێكی تر ئه‌و كه‌سانه نه‌خۆش بوون پێغه‌مبه‌ری خوا وتی هیچ شتێكمان لا نییه ئیلا بچنه لای مێگه‌لی حوشتری موسوڵمانان ڕۆیشتن وه شیریان خوارده‌وه وه له‌گه‌ڵ میزی حوشتر تا تێریان خوارده‌وه تا چاك بوونه‌وه دواتر كوفریان كرد و كافر بوون دوای ئه‌وه پێشتر موسوڵمان بوون وه شوانی پێغه‌مبه‌ری خوایان كوشت وه چاوی شوانه‌كه‌یان ده‌رهێنا وه سه‌ری شوانه‌كه‌یان بڕی وه شمشێریان كرد به چاوه‌كانی وه هه‌موو هوشتره‌كانیان دزی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشت به پێغه‌مبه‌ری خوا پێغه‌مبه‌ری خوا زۆر توره بوو بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌ندێك كه‌سی نارد بۆ ئه‌وه‌ی بیان گرن دواتر ئه‌و كه‌سانه‌یان گرت كه پێان ده‌گوترا ئه‌صحابی عرینه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی كرد به شێوه‌یه‌ك بكوژرێن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته عیبره‌ت زیاتر هیچ كه‌سێك ته‌حه‌دا نه‌كاته سه‌ر مسوڵمانان به ناحه‌ق بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی كرد کە چیان لەو شوانە کردوە ئەوانیش بە هەمان شێوەیان لێ بکرێ .
ئیمامی ئه‌بو قولابه ده‌ڵێت : دزیان كرد ، وه كوشاریان كرد وه دژایه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوایان كرد وه خراپه كاریان له‌زه‌وی دروست كرد .
١_ ئه‌وانه دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بوون وه پێغه‌مبه‌ری خوا چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردن شوانه‌كه‌یان كوشت به خراپترین شێوه به‌م شێوه‌یه چاكه‌ی پێغه‌مبه‌ریان دایه‌وه .
٢_ كافر بوون و وه كوفریان كرد دوای ئه‌وه‌ی مسوڵمان بوون .
٣_ دزیان كرد هه‌موو حوشتره‌كانیان دزی حوكمی دزیش له ئیسلام دا ده‌ست بڕینه نه‌ك كابرا هه‌موو داهاتی گه‌ڵ بدزێ كه‌س نه‌بێت قسه‌یه‌كی پێ بڵێت به كه‌یفی خۆی بسورێته‌وه یان له سیسته‌می دیموكراسی كه‌سێك دزی ده‌كات كابرا خۆی دزێكی باش نه‌بوو ده‌یبه‌ن له سجنێك له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دز دای ده‌نێن چ ڕێگایه‌كی پێشكه‌وتووی دزی هه‌یه كابرا فێری ده‌بێ .
٤_ له ده‌وڵه‌تی مسوڵمانان مرۆڤ زۆر به قیمه‌ت ـه كه‌سێك شاپێك له كه‌سێك بدات ده‌بێت شاپه‌كه‌ی بخواته‌وه یان بیكوژێت ده‌كوژرێته‌وه چی كردوه وای له‌گه‌لی ده‌كرێته‌وه نه‌ك مرۆڤ بكوژرێت و بكوژه‌كه به دڵێ خۆی بسوڕیته‌وه .
٥_ له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ر حەوت كه‌س ده‌ستیان ده‌بێ له كوشتنی كه‌سێك ، ئیمامی عمریش هه‌ر حەوتیان ده‌گرێ ، ده‌یه‌وێ بیان كوژێ هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن خۆ یه‌ك كوشتوویه‌تی ئیمامی عمر ده‌ڵێت والله ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌هلی مه‌دینه ده‌ستیان له خوێنی هه‌بێ والله هه‌موو وان ده‌كوژم بۆ چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : مَن قَتَلَ نَفْسَا بِغَيْر نَفسٍ أَوْ فَسادٍ فِي الأِرضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعاً .
واته : ئه‌وه‌ی كه‌سێك به ناحه‌ق بكوژێت وه له جیاتی كوژراوێك نه‌بێت یان خراپه‌كاری گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێ له زه‌وی دا ( وه جه‌رده‌یی ، ده‌ست درێژی ..هتد) ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌موو مرۆڤایه‌تی و خه‌ڵكی كوشتبێت .))
بۆیه‌ش پێغه‌مبه‌ری خوا چیان له شوانه‌كه كردبوو به هامان شێوه وای لێكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سززای ئه‌و خه‌ڵكه خراپه كاره ببێت به عیبره‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كه‌س ته‌حه‌دای ئه‌وه نه‌كات ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر هیچ كه‌سێك .
به‌روار: 07/08/2019
بینین: 463
|