دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام
منصور نجاە گەردی
زنجیرەی چوارەم...
لە زنجیرەی ڕابردوو باسی بانگەشەمان کرد کە دەبتە دوو جۆر جۆری یەکەممان باسکرد دەربارەی بانگەشەی ماددی کە چۆن بەڕاست و باطلی دابنێین ، ئێستاش وەڵامی چەند پرسیارێک لەوبارەوە دەدەینەوە .
- ئایا ئەم یاسایەی باسمان کرد قورئان باسی لێوە کردووە ؟؟
- ئایا موافقە لەگەڵ ئەم یاسایە ؟؟
وەڵام / نەخێر لە قورئاندا باسی شتی ماددی نەکراوە تەنها بە ئیشارەت نەبێت چونکە شتی ماددی (خاضعة للتجربة والمشاهدة)دەتوانین بەهۆی تاقیکردنەوەو نۆرین پێی بگەین هەروەک خوای گەورە دەفەرموێ:- ((قُلِ انظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ ))يونس(101)
واتە : پێیان بڵێ: تهماشا بکهن و سهرنج بدهن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانهکان و زهویدا ... با بزانن چی تیایە چی تیا نیە یاسا و ڕێسای قوانینی زەوی و علمی فەلەک و سوڕانەوەی هەسارەکان بەدەوری یەکتر دا با بەخۆیان بیدۆزنەوە و عەقلی خۆیان بەکاربێنن یاخود دەربارەی خودی مرۆڤ خوای گەورە دەفەرموێ :-
( وَفِي أَنفُسِكُمْ ۚ أَفَلَا تُبْصِرُونَ )الذاريات (21)
واتە : ههروهها لهخودی خۆشتاندا (لهههموو خانهیهکی لهشدا، لهههموو ئهندامێکداو، لهههموو کۆئهندامێکدا، لهرۆح ونهفس و عهقڵدا... هتد بهڵگهی بێ سنوور ههیه لهسهر زانایی و بهتوانایی و جوانکاری زاتی بهدیهێنهر) ئایا ئهوهبۆ بینایتان ناخهنهکار.
لەسەری بگرە تاوەکو بنی پێی لاشەی مرۆڤ کۆمەڵێک یاسا و قانونی هەیە یاسای دڵ و مێشک سیەکان ئەنزیمەکان غوددەکان تا کۆتایی...ئیتر خوای گەورە وردەکاری شتی ماددی بۆ ئێمەی باس نەکردووە وەک و [ڕێزێک] بۆ مرۆڤ ڕێزێک بۆ ئەم قاعیدە علمیە کەواباسی دەکەین چونکە ڕێگای گەیشتن بۆ زانینی شتی ماددی (التجربة والمشاهده )یە بۆیە خوای گەورە دەیەوێ خۆمان بەدواداچون بکەین تاوەکو بگەین بە یەقین ...
- زۆر کەس هەن دەڵێن بۆچی قورئان باسی علمی فەلەک و شتی ماددی نەکردووە بۆچی باسی کارکردنی لاشەی مرۆڤ و هەموو شتە ماددیەکانی نەکردووە ؟؟
وەڵام بۆ ئەمە چیــــە ؟؟
وەڵام / ئەگەر هاتبا قورئان باسی وردەکاری شتی ماددی کردبا ئەوکات واجب دەبوو لەسەر ئێمە کەوا باوەڕی پێ بێنین! بەبێ ئەوەی بە (للتجربة المشاهدة ) دا تێ بپەڕێنین ئەوکات هیچ ڕێزێک بۆ عەقلی مرۆڤ و میزانی علمی نەدەماوە ، ئەوکات پێویست بوو کەلامی (رب العالمین ) باوەڕمان پێی هەبێ بەبێ ئەوەی بە میزانی علمی تێ بپەڕێن ، چونکە باسکردنی شتی ماددی کەوا دەتوانرێ لێی بکۆلرێتەوە و بخرێتەبەر تاقی کردنەوەی نۆرین موافق نیە لەگەڵ میزانی علم ئیتر خوای گەورە وەک ڕێزێک بۆ تواناکان و عەقلی ئینسان و وەهەروەها وەکو ڕێزێک بۆ مەنهەجی لێکۆڵینەوەی زانستی باسی شتی ماددی نەکردووە ، خوای گەورە نایەوێ پازمان پێ بدات بەسەر قوانینی (البحث العلمي)لیکۆلینەوەی زانستی بەڵکو هانمان دەدات شتی ماددی بە میزانی علمی قوانینی زانستی تەجرەبەی بکەین کەواتە شتی ماددی بەڵگەکەی قورئانی نیە نەصێک نیە لەلایەن خوای گەورەوە هاتبێت .بۆ نمـــونە -خوای گەورە باسی خواردنی نەکردووە کامەی زەرەرە کامەی بەسودە باسی دەرمانی نەکردووە باسی هەندەسە و پزیشکی ددان و هەتا دوایی نەکردووە بۆچی ؟ چونکی شتی ماددین مرۆڤ دەبێ چاڵاک بێت خۆی بزانێت ، وە هەروەها تا ئێستا هیچ فەقەرەیێکی دین پێچەوانەی زانست نەبووە بەڵکو بەعەکسەوە هەمیــشە بەڵگە زانستیەکان پشگیری لە دین دەکەن .
لێرەدا هاتینە کۆتایی ڕێگای لێکۆلینەوە لە بانگەشەی ماددی ...
سەرچاوە لە کتێبی :- ڪـبــری الیـقینیـات الڪونیــة .
بهروار: 07/08/2019
بینین: 808
|