له‌به‌هه‌شت نێربازی هه‌یه؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره( نۆ )
لەوتارەکانی:ماکوان کەریم
كۆمه‌ڵێك بێ دین و مولحید درۆیه‌ك به‌ده‌می ئیسلامه‌وه ئه‌كه‌ن !كه گوایه له‌دینی ئیسلامدا له به‌هه‌شتدا نێربازی هه‌یه !ئایا ئه‌م شته تاچه‌ند ڕاسته ؟به‌دڵنیایه‌وه سه‌ره‌تاپا درۆیه. هچ كاتێك نه هیچ بێ دین و نه هیچ مولحیدێك ناتوانێ ده‌قێك یان به‌ڵگه‌یه‌ك بهێنێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و باسه ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن ؛بریتیه له‌وه‌ی خوای گه‌وره له قورئاندا ئه‌فه‌رموێ (یقوفو علیه ویلدان مخلدون بأكواب وابارئق و الكس من المعین لایسعدعون عنها ولا یزیفون وفاكیه مما یتخیرون )گومانێكی تریش له‌و گومانانه باسی" شه‌رابه" بۆچی خوای گه‌وره شه‌رابی له‌م دنیایه حه‌رام كردوه ؟بۆچی له‌و دنیا حه‌ڵاڵه ؟پێش هه‌موو شتێك له‌سه‌ر ئه‌وباسه‌یان نێربازی له‌به‌هه‌شت دا هه‌یه !په‌نا به‌خوای گه‌وره له‌ناخی خۆیاندا ئه‌و كه‌سانه ئه‌و قسه‌یه ئه‌كه‌ن له‌ناخی خۆیانه‌وه سایكۆلۆژیه‌تی خۆیان وایه، به‌رده‌وام خه‌یاڵیان لای ئه‌و شتانه‌یه، بۆیه دایمه‌ن ئه‌و شتانه باس ئه‌كه‌ن بۆخه‌ڵكی. كورت و پوخت خوای گه‌وره سروشتی ئینسانی وا خه‌ڵق كردوه سروشتی موسڵمان واهه‌ڵكه‌وتوه مناڵی خۆش ده‌وێت حه‌زی به منداڵه هه‌ر ئینسانێك له‌وپه‌ڕی بێ تاقه‌تی و ناڕه‌حه‌تی و‌دڵ و ده‌رونی له ئه‌شكه‌نجه بێت ،ئه‌گه‌ر منداڵێكی بچكۆله بێت بۆلای پێ ئه‌كه‌نێت ڕوی خۆش ئه‌بێت چ جای مناڵێك، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ له‌به‌هه‌شتدا ئه‌هلی به‌هه‌شت كۆمه‌ڵێ مناڵی جوان وڕوخۆش له‌ده‌وروبه‌ریانن، مانای ئه‌وه‌نیه له‌گه‌ڵیان ڕابوێرن چونكه ئه‌وان خه‌یاڵیان هه‌ر لای ڕابواردنه .بۆیه ئه‌و شته له‌سایكۆلۆژیه‌تیان ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت( یقوفو علیه ویلدان مخلدون )ئه‌م منداڵانه به‌ده‌وریاندا ئه‌گه‌ڕێن به‌قوپه‌ڵه‌ی ئاوی جوانه‌وه به قوپه‌ڵه‌ی خواردنه‌وه و به‌هه‌ر شتێك باسی سیكسی تێدا نیه .ئه‌وه ئه‌وانن ئه‌م سیكسیه‌یان بۆزیاد كردوه ،ئه‌وه ئه‌وانن باسی شهوه‌تیان بۆزیاد كردوه ،له‌هیچ جێگایه‌كی قورئان له‌هیچ شوێنێكی قورئاندا باسی ئه‌وه نه‌كراوه كه له‌گه‌ڵ منداڵدا ڕابوێری یان نێربازی بكه‌یت په‌نا به‌خوای گه‌وره. به‌ڵكو ئه‌وه مێشكی ئه‌وانه ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه ته‌حه‌داش ده‌كه‌ین نه له قورئاندا نه‌له ده‌قیقی قورئاندا نه‌له جێگایه‌كدا یا ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌كو ڕشید وئه‌وانه‌ن كه ورده‌كاری شته‌كانیان جیائه‌بنه‌وه شتێكی وایان دروستكردبێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیان هه‌بێ. كورت و پوخت بۆئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و ده‌قه‌یش باس ئه‌كرێته‌وه ته‌نها بۆ خۆشه‌ویستی منداڵه سروشتی ئینسان وایه كه منداڵی خۆش ئه‌وێت بۆیه خوای گه‌وره باسی ئه‌كات، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌ڵێن بۆچی خوای گه‌وره شه‌رابی له‌م دونیایه دروست كردوه شه‌رابیش له‌و دنیا هه‌یه حه‌ڵاڵی كردوه شه‌رابی ئه‌م دنیایه عه‌سڵه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌ترشێنرێ بۆگه‌ن ئه‌كرێت له ئه‌سڵی سروشتی خۆی ده‌رئه‌چێت ئینسان توشی ناڕه‌حه‌تی و ڕشانه‌وه و سه‌ر ئێشه ئه‌كات له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ،بۆیه خوای گه‌وره حه‌رامی كردوه .به‌ڵام له‌و دنیا ئه‌سڵی شه‌رابه‌كه له‌جێگایه‌كه‌وه دێت خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت (لایسدعون ولا ینسفون) واته نه‌سه‌رئێشێنێت و نه ئینسان یش توشی ڕشانه‌وه ئه‌كات، له‌به‌رئه‌وه جیاوازیه‌كه‌ی شه‌رابی ئه‌و دنیا ئه‌وه‌یه كه‌ئینسان موسكیرناكات ئینسان والێ ناكات ئینسان له‌وانه‌یه شه‌راب هه‌ستێكی خۆشی بداتێ له‌خواردنه‌وه ،به‌ڵام وای لێ ناكات توشی سه‌رئێشه‌و بێ ئه‌ده‌بی و ڕشانه‌وه ناكات ،بۆیه جیاوازی شه‌رابه‌كه‌ی ئه‌م دنیا، له‌گه‌ڵ ئه‌ودنیادا ئه‌وه‌یه شه‌رابی ئه‌م دنیا ئه‌سڵی ترێ كه‌یه ئه‌سڵی خواردنه‌كه‌یه ئه‌سڵی میوه‌كه ئه‌ترشێنرێ و بۆگه‌ن ئه‌كرێ، ئینجا ئه‌كرێت به مه‌شروبه‌كه تا خه‌ڵك سه‌رخۆش بكات تا خه‌ڵك مه‌ست بكات. به‌ڵام شه‌رابی به‌هه‌شت خوای گه‌وره له‌عه‌سڵدا له‌سه‌رچاوه‌كه‌ی خۆی ئه‌یهێنێت له‌ئه‌سڵه‌كه‌وه ئه‌یهێنێت بۆگه‌ن ناكات ،بۆیه خوای گه‌وره له‌و جێگایه‌دا ئه‌مه‌ی بۆئینسانه‌كان حه‌ڵاڵ كردوه. سیستمی ژیانیش وایه چۆن ئێمه له‌م دنیایه‌دا هه‌ستمان به‌وه هه‌یه كه‌بژین و بخۆین و بخۆینه‌وه وه‌له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی خۆماندا هاوسه‌ری بكه‌ین و ژیان ببه‌ینه سه‌ر، میكۆدی به‌هه‌شتیش وایه به‌ڵام تۆزێك ده‌ست كراوه‌تر ،تۆزێك ئازادانه‌تر له‌وێ كه ناڕه‌حه‌تی تێدانیه ،ناهه‌مواری تێدا نیه ،خه‌م و خه‌فه‌تی تێدا نیه ،خوای گه‌وره له میكۆدی به‌هه‌شت پێشكه‌ش ئه‌كات به ئیمانداران، به خواناسان، به چاكه خوازان ،به‌وكه‌سانه‌ی كه‌له دنیادا خه‌ریكی چاكه‌كاری و خواناسی و چاكه‌ن به‌هه‌شتیان پێش كه‌ش ئه‌كات .به‌وكه‌سانه‌ش كه خراپه‌كارن جهه‌نمیان ئه‌داتێ خوای گه‌وره بمانكات به‌ئه‌هلی به‌هه‌شت .
به‌روار: 07/08/2019
بینین: 609
|