ئایە ئیسلام چاک نیە چونکە کەسە لاوازەکان چون بەدەمیەوە؟
رێباز سیامەند
بـانگەشەی ئـەوەی ئەگەر قورئان باش و چاک بوایـە ئەوا بەندە و کەسە لاواز و عەبدەکان سەرەتا نەدەچوونـە دەمیەوە ' بە مانایەکی تر کەسە ماقول و دەم سپیەکان و خانەدانەکان دەچوونە دەمیەوە '
ھەروەکو چۆن پەروەردگار باسی دەکات لە قورئاندا ( وقال الذین کفروا للذین آمـنوا لو کان خیرا ما سبقونا إلیە ) ' الأحقاف ؛١١'
پووچەل کردنەوەی گومانـەکە ؛
١- پەروەردگار ' تبارک وتعالی ' مـنەت دەکاتە سەر ھەر کەسێکدا بیەوئ وەکو تاقیکردنەوەیەک لەلایەن خۆیەوە بۆ خەلکی لەناو یەکدا .
٢- ئەوە عەیب و کەم و کورتیەک نییە لە بانگەوازێکدا کە کەسە لاوازەکان سەرەتا بچنە دەمیەوە ، بەلکو حیکمەتی پەروەردگاری تێدا ھەیە .
٣- خــودی ئەم قسەیە وتەی کەسە بێباوەر و ملھورەکانی پێشووە وەکو چۆن لە ئایەتەکەدا باسمان کرد لە سەرەوە ، کەوایە وەکو چۆن ھەمان ئامانـجیان ھەیە ھەم لە کۆن و ھەم لە تازەدا بۆیە ھەمان وتەی یەکتری دووبار دەکەنەوە .
٤- خــودی ئەم قسەیە بنچینەکەی لە خۆ بە زلزانی و غرورەوە سەری ھەلداوە چونکە زانراوە لە دینی ئێمەدا کە ئیسلامە فەرق نـیە لەنێوان کەسێکی خانەدان و کەسێکی لاواز و بێ مال و سامان بە تەقوا و لە خوا ترسان نەبێت ، ئەگەر مرۆڤایەتیش مانایەکی ھەبێت لای ئەم جۆرە کەسانە ئەم قسانە ناکەن .
٥- رزق و رۆزی و بەرەکەت لە دونیادا پەیوەستە بە کۆمەلە ھۆکارێک کە پەروەردگار نوسیویەتی.
٦- مەرج نـییە ھەر کەسێک کە مال و سامانی زۆر بێت دینەکەی حەق بێت و لەسەر حەق و راستی بێت ، ئەوە قارون و فیرعەون بوون کە بە مال و دەسەلاتی خۆیانەوە دەیاننازی پەروەردگار کردنی بە پەندێک تاوەکو دنیا بوونی ھەبێ ئەوانیش باسیان دەمێنێ کە چۆن زەلیل بوون و زەلیل کران بەو دەسەلاتەی پێیەوە دەیاننازی
—————————————
سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام
وەرگێرانـی بە کەمێک دەستکاریەوە ؛ رێباز سیامـند فتاح
٦/ ذی الحجة / ١٤٤٠ ھجری - ٧/٨/٢٠١٩ زاینی .
بهروار: 07/08/2019
بینین: 458
|