وەڵامدانەوەی گومانەکان
  ئایا جەنگ لەگەل بێباوەران بۆ ھۆکاری بازرگانی بووە ؟
رێباز سیامەند

ھەندێ لەو کەسانەی گومان دەکەن لە دادپەروەری پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- دەلێن جەنگ کردنی لەگەل بێباوەران بۆ ھۆکاری بازرگانی بووە ، وە نمونە دەھێننەوە بە جەنگی بەدر  و ھێنانی پێداویستی بۆ  جەنگەکان  ...

پووچەل کردنەوەی گومانـەکە ؛

١- دەرچوونـی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم -  لە رۆژی جەنگی بەدردا بۆ بە دەست ھێنانی مال و سامان و ھۆکاری بازرگانی نەبووە ،  بەلکو بۆ گەرانـدنەوەی حەق و مافی موسولمانان بووە  کە لە دوای خۆیان لە مەککە جێیان ھێشتبوو لە دوای کۆچ کردنیان  ، لە پاشان بۆ چەسپاندنی بنچینەی سەربازی و سیاسی لە مەدینەدا  ، پاشان ئەنجامـدانی جەنگ لە ئیسلامدا بۆ ھۆکاری بازرگانی نییە وەکو چۆن ئەم جۆرە کەسانە دەیلێن  ، چونکە جەنگی رێپێدراو لە ئیسلامدا  یاخود جیھاد  بریتییە لە جەنگێکی بەرگریانە  ئامانجەکەی  بەرگری و وەلامدانەوە و رەتکردنەوەی سنور تێپەراندنە  وەکو چۆن پەروەردگار دەفەرمووێت { وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ 
[Al-Baqarah 190] 

بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن، نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و... هتد) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت.

پاشان جەنگی بەدری گەورە بۆ ئەوە بوو بدرێ لە قورەیش لە لایەنی ھێزە جەنگیەکەیەوە ، بۆ ئەوەی موسولمانان بگەن بە ئازادی بیروباوەر و قورەیش نەبنە رێگریان  .

٢-  لەگەل خۆ بردنی پێداویستی بۆ جەنگ شتێکی ئاساییە و کاریکی پێویستە بۆ ئەوەی ئامادەکاری ھەبێت بۆ بەردەوام بوون لە جەنگ ، ئەمەش شتێکی باو بووە لەناو قورەیشدا ، چونکە لەو کاتەدا جەنگاوەران دوورن لە پێداویستیەکانی ژیان بۆیە دەبێ ئەوەندە شتیان ھەلگرتبێ کە نەکەونە نارەحەتیەوە ، وە ناچێتــە مێشکی ھیچ کەسێکەوە بلێی ھۆکارەکە بۆ بازرگانی و قۆرخ کردن بووە چونکە روون دیارە نارەحەتیەکان لە جەنگا دێنە پێشەوە و لەوانەیە ببێتە ھۆی کوژران و مردن ، وە جەنگ بەدوای خۆیدا کوژران و تیاچوون دەھێنێ ، چەندێ بە دەست بھێنی لە جەنگدا ئەوا زەرەرەکان زیاتر دەبن  ، بۆیە ناچێتە عەقلەوە بلێی بۆ ھۆکاری بازرگانی موسولمانان جەنگیان کردووە ، چونکە جەنگەکانی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - ئامانج لێی بلاوکردنەوەی بیروباوەری ئیسلامی  و رزگار بوون بووە  لە ھەر ھۆکارێ کە ببێتە رێگر لە بەردەم بلاوبونەوەیدا نەک ھۆکاری بازرگانی .

—————————————


سەرچـاوە ؛ موقع بیان الإسلام 

وەرگێرانی؛ رێباز سیامـند فتاح

٨/ ذی الحجـة /١٤٤٠ ھـجری -  ٩/٨/٢٠١٩ زاینــی .
به‌روار: 09/08/2019
بینین: 656