بانگــەشەکردنی ئەوەی بنەچەی پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - نەزانراوە !
بێباوەران و دل نەخۆشان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمـبەری خوا - علیە السلام- بنەچەی نەزانراو بووە ، وە عەرەب دەستەواژەی' ابن عبداللە ' واتە کوری عبداللە'ـیان بۆ کەسێک بەکاردەھێنا کە نەسەبی نەزانراو بێ ، وە ئەوەش بە پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - وتراوە ، وە دەشلێن پێغەمـبەری خوا - علیە السلام - ھیچ باسی نەسەبی خۆی نەکردووە وە بنچینە و نەسەبی نەزانراوە !
پووچەل کردنەوەی گومانــەکە ؛
١ - عبداللە ناوی باوکی پێغەمـبەری خوایە علیە السلام وە شتێک نیە بلێی وەکو لەقەب بدرێتە پالی و نەناسراو و نەزانـراو بێت ، چونکـە ئەسلەن نەبیستراوە لە عەرەبەوە کە ' عبداللە' بدرێتە پال کەسێک کە بنەچەی نەزانراو بێت
لەناو عەرەبدا شتێکـی بەربلاو بووە کە رێزی زۆریان گرتووە کەسانی خاوەن نەسەب و بنەچەی بەرز و بەرێز ھەر بۆیــە بە ھەمان چەشنی رێز و قەدر گرتن بەکارھێنراوە بەرامـبەر پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - لە پێش پێغەمـبەرایەتی و دوای ئەوەش
{ ھــدی السیرة النـبویة فی التغییر الاجتماعـی - ص ١٩ }
وە ئەوەشی کە بێگومانت دەکا لەوەی عبداللە باوکی سەروەری مرۆڤایەتیە چیرۆکی زەواج کردنی لەگەل ئامـنەی کچی وەھب'ــە کە دەکاتە دایکی سەروەری مرۆڤایەتی ، ئەمەش شتێکی زۆر روون و دیارە و کتێبە مێژووییەکان گواستویانەتەوە وە عبداللە جوانترین پیاو بووە بینرابێ لەناو قورەیشدا و لە نزیکی ٥٤٥ی زاینی لە دایک بووە
{ محمد رسول اللە صلی اللە علیە وسلم - ص ١٦
٢- پێغەمـبەری خوا ا صلی اللە علیە وسلم - چەندین جار ھەوالی داوە و باسی بنەچەی رەسەنی خۆی کردووە ، کەواتە ئەوە راست نیە بلێی باسی نەکردووە ، ئەمە جگە لە شایەتیدانی ئەو کەسانەی بنەچەیان دەنوسیەوە و شارەزاترین کەسانێک بوونە بە بنەچەکان و شایەتی رەسانایەتی بنەچەیان داوە بۆ پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- و بە گەورەیان راگرتووە
بەلگەشمان لەسەر ئەوەی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - باسی نەسەبی خۆی کردووە ئـەوەیە کە مطلب کوری ابی وداعة دەیگێرێتەوە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - عەباسی مامی ھات بۆلای وەکو ئەوەی شتێکی بیستبێ ، پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - لەسەر مینبەرەکەی وەستا و وتی مـن کێم ؟ وتیان تۆ پێغەمـبەری خوای ، فەرمووی من محمد کوری عبداللە کوری عبدالمطلبم ، پەروەردگار دروستکراوەکانی بەدیھێنا و منی کرد بە باشترینیان ،پاشان کردنی بە دوو کۆمەلەوە منی خستە باشترین کۆمەلەیان ، پاشان کردنی بە چەند ھۆزێکەوە منی خستە باشترین ھۆزیان ، پاشان کردبی بە چەند مالێک مـنی لە باشترین مال خستەوە ، من باشترین کەس و خاوەنی باشترین مالم .
{ صحیح أخرجە أحمد فی مسندە ، مسند الشامیین - ١٧٥٥٢ }
٣- بنەچەی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - زانراوە و نەزانراو نییە ، بنەچە نوسەرەکانی عەرەب و ھەموو ئەو کەسانەی مێژوو دەنوسنەوە و نوسیویانەتەوە شایەتن لەسەر ئەم راستییە ، باپیر و بنەچەکەی ھەمووی کەسانی خانەدان و دەم سپی و خاوەن پلە و پایە بوونە
پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - فەرموویەتی؛ اللە سبحانە وتعالی لە نەوەی ابراھیمدا اسماعیلی ھەلبژارد ، وە لە نەوەی اسماعیلدا ' بنی کنانة'ـی ھەلبژارد ، وە لە ' بنی کنانة'ـدا قورەیشی ھەلبژارد ، وە لە قورەیشدا بەنی ھاشمی ھەلبژارد وە منی لەناو بەنی ھاشمدا ھەلبژارد
{ أخرجــە مسلم فی صحیحــە ، کتاب الفضائل ، باب فضل نسب النبی وتسلیم الحجر علیە -٦٠٧٧ }
ئەم فەرموودە پیرۆزە ئەوەمان بۆ باس دەکا کە چۆن پێغەمـبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم- ئامادەکراوە لەلایەن پەروەردگارەوە لە بنەچە و بەدیھاتندا ، وە بە چەند پلەیەک بووە ، ھەتاوەکو پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - بووە بە ھەلبژیردراوی نێو ھەلبژێردراوان لە رووی بەدیھاتن و رەوشتەوە .
{ ھدی السیرة النبویة فی التغییر الاجتماعی - ص ١٩ }
————————————
سەرچـاوە ؛ موقع بیان الإسلام
وەرگێرانی؛ رێباز سیامـند فتاح
٨/ ذی الحجة /١٤٤٠ ھجری - ٩/٨/٢٠١٩زاینی .