خوای په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ره؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره ده
لەوتارەکانی ماکوان کەریم
خه‌ڵكێك ئه‌پرسێت چ دادپه‌روه‌ریه‌كه ؟من حه‌فتا ساڵ بژیم یان سه‌د ساڵ بژیم دوای ئه‌وه خوای گه‌وره بمخاته جه‌هه‌نمه‌وه!؟ بۆئه‌به‌دی .قسه‌كه له‌ڕاستیدا ڕوكه‌شه‌كه‌ی جوانه ،به‌ڵام پڕیه‌تی له‌بۆگه‌ناو ،پڕیه‌تی له گومان ،پڕیه‌تی له‌وه‌ی كه ئه‌یانه‌وێت نا دادپه‌روه‌ری خوای گه‌وره بسه‌لمێنن به‌سه‌ر خه‌ڵكی ،!چۆن خوای گه‌وره كه جه‌هه‌نمی دروست كردوه، له‌به‌رامبه‌ری دا به‌هه‌شتی دروست كردوه .ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه حه‌فتا ساڵ خراپه‌كاری بكات و پێی بڵێن به ئه‌به‌دی له جه‌هه‌نم ئه‌مێنیته‌وه چاكه خوازبه و به ئه‌به‌دی له به‌هه‌شت دا بمێنه‌وه، كه‌واته دادپه‌روه‌ره ئه‌و كه‌سانه بۆخۆیان بیركرنه‌وه‌یان لار و خوار و خێچه، چاویان ته‌نها له‌سه‌ر جه‌هه‌نمه، به‌هه‌شته‌كه نابینن، زۆر جار كه ئاره‌زوو مه‌ندن قسه‌یه‌ك بكه‌ن یان به‌هه‌شته‌كه ئه‌هێننه‌وه وه‌كو ڕه‌خنه یان جه‌هه‌نمه‌كه به‌ته‌نها ئه‌هێننه‌وه، كه‌واته كاتێك كه باسی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم ئه‌كرێت میكۆدی قیامه‌ت ئه‌كرێته‌وه به‌تایبه‌تی "بێ دینه‌كان" له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامدا بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه ؍پێویسته هه‌ردوكی وه‌كو یه‌ك سه‌یربكرێت چۆن به‌هه‌شت هه‌یه جه‌هه‌نمیش هه‌یه ،كه‌واته ئه‌گه‌ر ئینسان خراپه‌كار بو خراپه‌ی كرد خوای گه‌وره وه‌عدی ئه‌وه‌ی پێدا به‌ئه‌به‌دی له‌جه‌هه‌نم ئه‌مێنێته‌وه ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانرێ وه‌عدی ش دراوه هه‌ركه‌سێك چاكه خواز بو به‌ئه‌به‌دی له‌به‌هه‌شت دا ئه‌بێت ،بۆنمونه كه زۆر جار ئه‌م نمونه‌یه باس ده‌كه‌ین كه‌سێك له كۆمپانیایه‌ك ئیش ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكیدا باش بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك باش بێت له‌دائیره‌یه‌ك ئیش ده‌كات له‌گه‌ڵ خاوه‌نی فه‌رمانبه‌ره‌كاندا هه‌موو كاری باشه ئه‌كه‌ن به‌ڵام كاتێك كه ئه‌چێته سه‌ر ئیشه‌كه‌ی كاتێك له‌سه‌ر مێزو كورسی خۆی دائه‌نیشێت به‌ڕێوبه‌ری دائیره‌كه یان به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیاكه پێی بڵێ ئه‌و كارانه ئه‌نجام بده ئه‌و ئه‌نجامی نه‌دات ئایا موسته‌هه‌قه به‌وه‌ی ده‌ربكرێت؟ قه‌ولی خوای گه‌وره به‌هه‌مان شێوه‌یه هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه كارێكی پێ سپێردراوه كاره‌كانمان یه‌كێك كاری بانگخوازیه ،یه‌كێك كاری بازرگانیه ،یه‌كێك كاری دكتۆری ئه‌كات ،یه‌كێك كاری هه‌نده‌سه ئه‌كات ،یه‌كێ كاری ئاوه‌دانكردنه‌وه و كشتوكاڵ ئه‌كات، هتد هه‌ركه‌سه و ئیشه‌كانی خۆی به‌جوانی كرد و پاك بو تیایدا و ڕاستگۆ بو تیایدا ده‌ست پاك بو ده‌م پاك بو داوێن پاك بو درۆی نه‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواناس بو خوای گه‌وره به‌هه‌شتی پێ ئه‌به‌خشێت به ئه‌به‌دی ئه‌گه‌ر چاكه‌خواز بیت بۆخۆت ئه‌یكه‌ی، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی كه ئه‌مری پێت كردوه نه‌تكردوه كه‌واته موسته‌هه‌قی به‌وه‌ی خواناسیت نه‌كردوه وه خوای گه‌وره پێشتر ئاگاداری كردویته‌وه كه‌جه‌هه‌نمێك هه‌یه به‌ئه‌به‌دی تیایدا ئه‌مێنیته‌وه هه‌ر وه‌ك كابرای به‌ڕێوبه‌ره‌كه ئه‌گه‌ر تۆ به‌قسه‌ی نه‌كه‌یت با له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی فه‌رمانبه‌ره‌كان باش بیت موسته‌هه‌قی ئه‌وه‌ی له‌دائیره‌كه ده‌ربكرێی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیاكه به‌قسه‌ی ئه‌و نه‌كه‌یت با له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كۆمپانیاكه باش بیت به‌ڵام خاوه‌نی كۆمپانیاكه ئه‌ساسه كه‌تۆ به‌قسه‌ی ئه‌و ناكه‌یت ئه‌و ئه‌تكاته ده‌ره‌وه له‌ناو كۆمپانیاكه. كه‌ونی خوای گه‌وره به‌هه‌مان شێوه تۆ له‌كه‌ونی خوای گه‌وره باشه بكه بۆنمونه كه‌سێك ئه‌ڵێ ڕاستگۆم تۆ ڕاستگۆی له‌به‌ر ئه‌وه ڕاستگۆی به‌قسه‌ی خوای گه‌وره ناكه‌یت به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی پێوبڵێن كه‌سێكی باشیت! به‌ڵام من له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاستگۆم به‌قسه‌ی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م (ان سدقه یهدی الی البر )ئه‌م ڕاستگۆیه به‌ره‌و چاكه ئه‌تبات( وان البرفیهدی الی الجنه) چاكه خوازی و كرداری جوان به‌ره‌و به‌هه‌شتت ئه‌بات. كه‌واته سیناریۆی یه‌كه‌میان من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری خراپه ناكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌خوای گه‌وره ئه‌ترسم خوایه‌ك به‌سه‌رمه‌وه‌یه .سیناریۆی دوه‌میان ئه‌وه‌یه كه من هه‌وڵم بۆ به‌هه‌شته خوای گه‌وره به‌هه‌شتی پێم به‌خشی. سیناریۆی سێ یه‌میان ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره‌م خۆش ئه‌وێت كه ئه‌م كه‌ونه‌ی دروست كردوه كه منی دروست كردوه .له‌م سێ سیناریۆیه تێپه‌ڕ ناكات. بۆیه خوام خۆش ئه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دروستی كردوم نیعمه‌تی پێ به‌خشیوم كاری خراپه ناكه‌م چونكه له‌خوای گه‌وره ئه‌ترسم به‌هه‌شت و جهه‌نمێك هه‌یه جێگایه‌ك هه‌یه كه ئینسان ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی تیائه‌درێت وه بۆیه كاری باشه ئه‌كه‌م ئاواته خوازم بچمه به‌هه‌شته‌وه، خوای گه‌وره به‌هه‌شت بكات به نسیبم جێگایه‌ك بكات به‌نسیبم. كه‌واته به‌ڕێزان ئینسان هه‌مویان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و دائیره‌یه سه‌ر ئه‌و مه‌جاله‌ی ئینسانی به‌ئازادی دروست كردوه ئازادی له‌وه‌ی چی ئه‌كه‌یت و چی ناكه‌یت خۆت ئازادیت له‌وه‌ی كاری باشه ئه‌كه‌یت یان كاری خراپه ئه‌كه‌یت وه بۆخۆت ئازادی جه‌هه‌نم هه‌ڵ ئه‌بژێری یان به‌هه‌شت ئه‌گه‌ر حه‌فتا ساڵ له‌م ژیانه بژیت و به‌ئه‌به‌دی له‌جه‌هه‌نم بمێنیته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌توانی پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ڵ بژێری حه‌فتا ساڵ كاری باشه بكه با له‌به‌هه‌شت بمێنیته‌وه بۆ ئه‌به‌دی .
به‌روار: 11/08/2019
بینین: 648
|