وەڵامدانەوەی گومانەکان
  ئایا پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بە ویستی خۆی شەرعی دەگۆری؟
رێباز سیامـند فتاح


بێدینـەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - بە ویست و کەیف و سەنای خۆی شەرعی گۆریوە ھەرکات ویستبـێتی و لە مەسلەحەتیدا بوبێت ھیچ سیستم و نیظامێکی دیاریکراوی نەبووە ...



پووچەل کردنەوەی گومانـەکە ؛



١- پێغەمـبەری خوا- صلی اللە علیە وسلم- لە خۆیەوە شەرع دانانێ و پاشان بیگۆرێت، چونکــە پەروەردگار دەفەرمووێت ؛


وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ
[النجم :٣ ]


قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه‌) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه‌نیه‌



إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ
[ النجم :٤ ]


ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگاو وه‌حی خوای یه‌


بۆیە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- بۆی نەبووە و نییە کە بە ویست و ئیرادەی خۆی شت بگۆرێ ، بەلکو شوێن فەرمانەکانی پەروەردگار کەوتووە وەکو چۆن پەروەردگار دەفەرمووێت؛


قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ وَمَا أَدْرِي مَا يُفْعَلُ بِي وَلَا بِكُمْ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰ إِلَيَّ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ
[ الأحقاف:٩ ]


ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێیان بڵێ: که‌من یه‌که‌م پێغه‌مبه‌رو تازه‌په‌یدابوو نیم، ناشزانم چیم به‌سه‌ر دێت، چیش به‌سه‌ر ئێوه دێت؟ ( چونکه غه‌یب زان نیم و له‌نهێنی و شاراوه‌کان ئاگادار نیم )، من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حی و نیگایه ده‌که‌وم که‌پێم ده‌گات و من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.



٢- بوونی نەسخ بوونەوەی حوکمێک مانای دژیەکی نادا لە سروش و وەحییدا ، بەلکو گۆرینی ھەندێ لە حوکمەکانە بە گۆرینی ئەو باردۆخەی حوکمەکەی تێدا جێگیر بووە ، وە حوکمێکی شەرعی بایەخدار و گرنگی تێدایە ، ئەمەش لە پێناو بەرچاوگرتنی سوودی بەندەکانە.




٣- قورئان یەکەم کتێب نییە لە کتێبە ئاسمانیەکان کە نەسخی تێدا بێت ، بەلکو لە کتێبی پیرۆزدا لە ھەردوو پەیمانی کۆن و نوێ'ـدا نەسخی زۆر رویداوە کە زۆر زیاترە لە قورئان ، ئەوەی لە قورئاندا ھەیە زۆر کەمە بە چاو لەوان ، کتێبەکانی ئەوان پریەتی لە ئایەتی نەسخ کراو بە ئایەتی تر .





———————————————————

سەرچاوە ؛ موقع بیان الإسلام

وەرگێرانی ؛ رێباز سیامـند فتاح

١٤/ ذو الحجة /١٤٤٠ ھجری - ١٥/٨/٢٠١٩ زاینـی .
به‌روار: 15/08/2019
بینین: 555