هزری سیاسی
  لە ماکوانەوە بۆ سەرجەم دۆستەکانم
ماکوان کەریم
مەنەفێستێك ..
لە ماکوانەوە بۆ سەرجەم دۆستەکانم

سەردەم و زەمەن داوای ئێمە دەکات ، یەکسەر دەپرسن ئەی ئێوە کێن؟
- وەڵامێك کە پڕ بەپێستی پرسیار کەرەبێت بۆ ئەوەی دڵی ئاوبدرێت ، دەڵێن : ئێمە وەك موسڵمان دوور لەکاری حیزبایەتی، ئینتیمامان بۆ نیشتیمان هەیە تەنها مرۆڤیکی کوردین ..

لاو گەنج و کچ و پیر تینوە بۆ پرسیارەکانی مێشکیان و ئەو خولیایانەی دەیەوێ ببێتە هۆکاری گۆڕانکاری چۆن ئاراستەی باشەیان بکەین تا کۆمەڵە خەڵکانێکی باش و سودمەند دەربچن ، ئەم زەمەنە نە باوی مەڵەبەند ماوە و نە لق و نە کۆمیتەونە ناوچەش، هەڵبەت لەگەڵ ئەوپەڕی ریزم بۆ هەموو حیزبە ئاینی و عەلمانی و شۆرشگێرەکانیش..
ماندووبونی ئەوان لەبەرچاو دەگرم ، جێدەستیشیان بەدڵنیایەوە دیارە ، ئەگەر وورد تەماشا بکەن بیرمەندانی ئەم ڕیبازی ئیسلامە هەر خۆمانین و لەمەیدانەکەدا خۆمان دەبینرێین ، جا قوبوڵ دەکرین یان ناکرین ، ئەوە واقیعەکە دەیسەلمینێت .. باکیشمان نیە نە بەزیندان نە بە لێدان نە فیشەك نەهیچ ، چونکە کاریگەری نەماوە خەڵکی لەوبوارەدا چەقاوەسو بوون.

گرنگە هەموو هیمەتیك بکەین لە ناوە و لە دەرەوەی ووڵات تا بتوانین زۆرترین خزمەت بکەین بەو خەڵکە ، بیسەلمێنین کە بەڵێ ئیمە دڵسۆزین .. دووبارە دەپرسن ئێوە کێن ، دەڵین تەنها موسڵمانی کوردین و دوورین لە هەموو بیرو بۆچونێکی رێکخراوەی و دوورین لە کاری حیزبایەتی پرۆژەی کارکردنمان تەنها تەوحیدە ..

پرسێکی تر دێتە پێشەوە دەڵێن : ئەی ئەگەر هیچ نین چۆن دەتوانن خزمەت بکەن بی ئەوەی لە چوارچیوەیەکدا کۆببنەوە ؟

ئاسانە وەڵامەکەی ..

ئیسلام و دینداری و خواناسی چەتری هەموو لایەکە .. رێز لە هەموو ئەوانەش دەگرین وکاریان لەگەڵ دەکەین کە موسڵمانن و ئیسلامیان قوبوڵەو لەناو حیزبەکانی کوردستاندا ، لە رووی مەیدانیشەوە تاقی کراوەتەوە .. دڵسۆزانی پارتی و یەکێتی و ئیسلامیەکان و تەنانەت بێلایەنکانیش کە تینوون بۆ خزمەتی ئەم ئیسلامە ، تەنها چەترێکیان دەوێت ، وەك ریکخراوێکی مەدەنی ، یاخود سەنتەرێکی پڕ چالاکی یان کۆنگرەیەکی ئیسلامی نەتەوەیی کە ئاراستەیان بکات بۆ کار کردن .

دەپرسن داخۆ ئەوکارانە چین لەم پرۆژەی تەوحیدەدا ..

یەكەم : ئاراستەی کۆمەڵگا بۆ رەوشتی و ئاکاری بەرزی ڕەسەنێتی و کوردەواری

دووەم : هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە هەموو بوارەکاندا

سێیەم : دروستکردنو پاراستینی وەحدەتی فیکری بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی نەتەوەی و پاراستنی ئەو ئاسایشە نەتەوەییە لەو ڕێگایەوە.

چوارەم : دۆزینەوەی هەلی کار و بەگەر خستنی تواناکان لە جێگاشیاودا و دامەزراندنی تواناکان و بەتاڵ نەکردنیان و گرنگیدان بە هەموو چینو توێژەکان

پێنجەم : هاندانی لاو گەنجی کورد بۆ کارکردنو بێ کاری لە بەرچاویاندا عەیبە بیتو هەموو کارێکی لە نیشتیماندا جێگای شانزای بێت ، بەو مەرجەی لە سنوری حەڵاڵدا بیت و نەچیتە سنورەکانی حەرام .

شەشەم : ڕواندی رۆحی شۆرشگێڕی لەناو خەڵکەکداو دروستکردنەوەی ئینتیما بۆیان ..

حەوتەم: کردنەوەی خول و پێگەیاندنی هەموو چینو توێژەکان لە بوارە جیاجیکانی ناو سیتەمە کۆمەڵایەتیەکان ، تاکو ئاستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەرزبکرێتەوە لەرووی هەموو سیستەمە کۆمەڵایەتیەکانەوە .

هەشتەم : ڕواندی مەبدەئی بۆ دۆسیەی کوردو کوردستان و ناوچە داگیر کراوەکان و هەست کردن بەو بەرپرسیاریتیەی کە هەموو تاكێك خاوەنیەتی و نەك - حیزبێك بەتەنها ، بە بەرز راگرتنی هەموو شۆرشە کوردیەکان لە سەردەمی ناوەندەکانی مێژووە تا میژووی هاوچەرخی کورد بە سەرکردەکانیشیەوە .

نۆیەم : هاندانی خەڵکی بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان چاودێری کردنی لەلایەن خەڵکانی ئاساییەوە ..

دەیەم : بەشداری پێکردنی ئافرەتان لەهەموو کایەکانی ژیاندا و بەرزکردنەوەی ئاستەکانیان کە تەنها بۆ کلیب و گۆرانیو جێژی ئافرەتایەتی بەکار نەهێنرێن بەڵکو ئەوە دروست بکەین بۆ هەموو نیرینەکان کە مێنەکانیش وەك تۆ مرۆڤن و بیرکردنەوە ئەقڵیان لە نیرینەکەکان ئەگەر باشتر نەبیت کەمتر نیەو ڕێز گرتنی منداڵ و پەروەردەیان بە شێوەیەکی تەندروست نوسینی کتێب و نامیلکەو برۆشیرو کۆڕو سمینار لەوبوارانەدا .

موناقشەی بکەین ..ئایا قابیلی پیادەکردنە، یان خەیاڵیە، ئەمە پێداویستی هەموو چینو توێژەکانە ، لە مامۆستایەکی زانکۆە تا عەرەبانچیەکی بەرێز و لە سیاسیەکی دڵسۆزەوە تا چایچیەك و ئاسنگەرێکی ماندونەناس

هیوام وایە رای خۆتان بڵێن ، بەچاوی موشتەری تەماشای هەمووتاندەکەم ، ئەوەی حەزی نەکرد بە کۆمێنت بنوسێت دەتوانیت لە تایبەت ئاگادارم بکاتەوە یاخود مەنەفێستەکە زیادو کەم بکات ؟
به‌روار: 24/08/2019
بینین: 1455