خوای گه‌وره خۆی بۆ ته‌فسیری قورئانی نه‌كردوه؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره چوارده
لەوتارەکانی ماکوان کەریم
ئه‌و گومانه‌ی باوه‌و باس ئه‌كرێت بۆچی خوای گه‌وره خۆی ته‌فسیری قورئانی نه‌كردوه ؟ئه‌م هه‌موو ته‌فسیره چیه ئه‌كرێت !ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه سه‌ر له‌خه‌ڵكی تێك ئه‌درێ ؟یاخود كۆمه‌ڵێك خوانه‌ناس و بێ‌دین و مولحیده‌كان ئه‌ڵێن له‌ئیسلامدا شته‌كان هه‌موی مه‌تاتیه هه‌ركه‌س هه‌ڵ ده‌ستێت به‌ئاره‌زوی خۆی ته‌فسر ئه‌كات، ئایا ئه‌م قسه‌یه ته‌واوه وایه؟ وه هۆكاری چیه خوای گه‌وره قورئانی ناردوه خۆیشی ته‌فسیری له‌گه‌ڵ نه‌ناردوه ؟ئه‌م قسه‌یه هه‌ركه‌سێك ئه‌یكاته‌وه هه‌ركه‌سێك ئه‌م باسه ده‌كاته‌وه كه‌سێكی زۆر ساده‌یه وه كه‌سێكه تێگه‌یشتنی زۆر له‌ساده ساده‌تری هه‌یه چونكه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خوای گه‌وره قورئانی ناردوه ته‌فسیری نه‌ناردوه ئه‌وه له‌ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌تی و پاشان ڕێزگرتنه له‌ئه‌قڵی مرۆڤه‌كان، كه مه‌جالی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی داوه كه قسه‌و ته‌عبیری هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌لامی خوای گه‌وره. ئه‌مه جارێ هه‌ر گه‌وره‌ییه بۆ ئینسان وه ڕێزێكه خوای گه‌وره ناویه‌تی له‌ئینسان له‌سه‌ر وه‌حی یاخود له‌سه‌ر باس و خواسته‌كان كه وه‌حیه یان كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه كه ئینسان ئه‌توانێ ئیجتیهاد بكات و ته‌فسیر بكات، به‌ڵام ئێستا ئه‌بێ بڵێین ته‌فسیر چۆن كراوه مه‌نهه‌جی ته‌فسیر چیه ؟پێش هه‌موو شتێك دوو جۆر ئایه‌ت هه‌یه له‌قورئاندا جۆرێكیان پێی ئه‌وترێ ئایه‌تی "محكم" كه هه‌موو موسه‌فیرین به‌كۆی گشتی هه‌مویان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ری ئه‌ویش ته‌فسیری ئایه‌ته محكمه‌كانه ئایه‌تی محكه‌م واته ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كۆنكرێتین هیچ قسه‌یه‌ك هه‌ڵ ناگرن پێناسه‌ی زیاتر هه‌ڵ ناگرن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ناردویه‌ته خواره‌وه بۆنمونه وه‌كو (قل هوالله احد الله الصمد لم یلد ولم یولد ولم یكن له كفوا أحد) ئه‌مه له غه‌یری ئه‌و ته‌فسیره‌ی كه هه‌موو زانایان وه پێغه‌مبه‌ر و پاوچاكان و وه هه‌موو موسڵمانان له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه وه‌ریان گرتوه كه قورئانه وه‌هه‌ر یه‌ك ته‌فسیری بۆئه‌كرێت شتی زیاتری نیه ،ئه‌مه پێی ئه‌وترێ ئایه‌تی محكم ئه‌وه‌ی تفسیر هه‌ڵ ئه‌گرێت و زیاتر باس و خواس ئه‌كرێت بریتیه له‌وه‌ی ئایه‌تی "متشابیهات" ئایه‌تی وتشابیهات ئه‌حكامی له‌سه‌ر دائه‌مه‌زرێت له‌جێگایه‌ك بۆ جێگایه‌كی تر ئه‌گۆڕێ له‌سه‌ر ئه‌ساسی عورفه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌حكامانه پێناسه‌ی زیاتر هه‌ڵ ئه‌گرێت ئه‌توانن سودی لێ وه‌ربگرن. هه‌روه‌كو بابه‌ته‌كه‌ی ئیمامی شافعی كه‌له به‌غداد فتوایه‌كی دا چوه میسر فتوایه‌كی تری دا ئه‌مه له‌گه‌وره‌ی ئیسلامه كه به‌جێی هێشتوه بۆ موسڵمانان وه موسڵمانان بتوانن له‌ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه وه له‌ڕوی ئه‌و جیهازی بیركردنه‌وه‌وه كه خوای گه‌وره به‌خشیویه‌تی به ئینسان له‌و ڕێگایه‌وه بیركردنه‌وه‌ی تایبه‌تیان هه‌بێ له‌سه‌ر كه‌لامی خوای گه‌وره. ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌فسیری قورئانی نه‌كردوه بۆئه‌وه‌ی به‌جێ هێشتوه كه مرۆڤه‌كان سود له‌و ته‌فسیره وه‌ربگرن ،ئایا تەفسیری قورئان بۆخۆی چیه خه‌ڵك واده‌زانێت ته‌فسیری قورئان ته‌نها هی زانایان بێت كه ئه‌ڵێن ته‌فسیری بكه ئه‌و كه‌سه‌ی خاوه‌نی علم بێت نه‌ك هه‌ركه‌س هه‌ڵسێت به‌ئاره‌زوی خۆی قسه بكات له‌سه‌ر ته‌فسیر مه‌نهه‌جی ته‌فسیر سێ جۆره،
مه‌نهه‌جی یه‌كه‌میان بریتیه له‌وه‌ی كه قورئان به قورئان ته‌فسیر ئه‌كرێت
مه‌نهه‌جی دوه‌میان قورئان به حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌فسیر ئه‌كرێت چونكه ئه‌م قورئانه بۆژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا هاتوه صل الله علیه وسلم تۆ تا له‌ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا شاره‌زا نه‌بیت تا فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا شاره‌زا نه‌بیت نا‌توانیت ته‌فسیری قورئان بكه‌یت.
سێ یه‌میان بریتیه له‌وه‌ی زیاتر عه‌قڵی مرۆڤه‌كان هه‌ڵی ئه‌گرێت بریتیه له‌وه‌ی ته‌فسیری قورئان به قه‌ولی زانایان و لێكدانه‌وه‌ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌ساسی زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی عورفی ئه‌و خه‌ڵكه وجودی هه‌بوه كه‌واته باسی ته‌فسیری قورئان ئه‌كرێت خوای گه‌وره ته‌فسیری نه‌ناردوه‌ته خواره‌وه له‌گه‌ڵ قورئانه‌كه‌دا بۆئه‌وه‌یه مێشك و بیر و تێڕوانینی مرۆڤه‌كان فراوان بێت
وه‌ك وتمان ته‌فسیری قورئان بریتیه له سێ جۆر به‌قورئان ته‌فسیر ئه‌كرێت هه‌روه‌ها به فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌فسیر ئه‌كرێت یاخود قورئان به‌قه‌ولی زانایان و ئه‌وكه‌سانه‌ی خاوه‌نی علمن قسه‌ی زانایان
وه‌ك ابن عباس وه‌ك عبدالله ی كوڕی مسعود وه‌ك ئه‌و پیاوه به‌ڕێزانه‌ی كیباری موسه‌فیرینن وه‌ك قه‌داده وه‌ك موجاهیم وه‌ك عیكرمه ئه‌مانه‌ی كه قاڵ بونه‌ته‌وه له‌باسی قورئاندا .
به‌روار: 25/08/2019
بینین: 600
|