خۆشحال بوون به بلاوبوونه‌وه‌ی بیروبۆچونه‌كانمان
فیصل رسول
زۆرجار كاتێك شتێك ده‌نووسین و پاشان بلاوی ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بینین له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه بلاوكراوته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه درابێت به ناوه‌كانمان یاخود بێ ئه‌وه‌ی پرس كرابێت به ئێمه له ناخه‌وه ئه‌و ره‌فتاره‌مان پێ ناخۆشه بۆمان بگونجێتن دژایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین كه ئه‌م كارانه‌یان ئه‌نجام داوه، چونكه هه‌ستی خۆ به گه‌وره زانین زاڵ بووه به‌سه‌ر دڵ و ده‌رونمان، ڕێگه‌مان پێ نادات به‌وه‌ی سوود به خه‌لكی بگه‌ینین به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆیه به‌مه ده‌وترێت نه‌خۆشی خۆ به‌گه‌روه زانین و خۆشه‌ویستی ناو بانگ، ئه‌گه‌رنا بۆچی خۆشحاڵ نابین به‌وه‌ی بیر‌و بۆچونه‌كانمان بڵاوببنه‌وه، ئه‌ی ئامانج له نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌مان چیه مادام نه‌مانه‌وێت بڵاوببنه‌وه ؟
ئێمه رازی نابین به‌م دوو جۆره‌ی سه‌ره‌تا باسم كرد و قبوڵی ناكه‌ین، ئه‌ی چۆن ده‌بین، ئه‌گه‌ر كه‌سێك كردی به‌ناوی خۆیه‌وه ؟ كاردانه‌وه‌مان چۆن ده‌بێتن ؟ بیرت نه‌كردۆته‌وه بۆچی واین به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی موسلمان كه‌وا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین كاره‌كانمان كاری چاكه‌ن و بۆ خوای گه‌وره‌یه وه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیێكی دونیایمان نیه له بڵاوكردنی بیر‌و بۆچونه‌كانمان، ئێمه‌ی ئه‌هلی موسلمانان بۆچی پێمان ناخۆشه خه‌ڵكانێك بیر‌و بۆچونه‌كانی ئێمه بڵاو بكاته‌وه ؟
سه‌یید قوتب بۆ ئه‌م حاله‌ته سئ ئه‌گه‌ری داناوه كه پێی وایه ئه‌وانه‌ی پێیان خۆش نیه بیروبۆچونه‌كانیان بڵاوبێته‌وه یان ئه‌وه‌یه باوه‌ڕی به‌و بیر و ئایدیایه لاوازه وه ده‌ترسێت خه‌ڵك ره‌خنه‌ی لێ بگرن و خاله لاوازه‌كانی بزانن بۆیه پێی خۆش نیه بڵاوببنه‌وه، یاخود هه‌ر له ناخه‌وه بروای پێی نیه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دونیایی ده‌ینوسێت بۆیه ئه‌و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌ی لا گرنگه، یاخود كه له هه‌مووان ترسناكتر ئه‌وه‌یه خۆپه‌رستی و خۆویستی وایانكردووه خۆی خۆشتر بوێتن له بیروڕاكه‌ی .
بیركه‌وه چه‌ند شتێكی گه‌وره‌یه هه‌ر له ژیاندابی خه‌ڵكی دیكه خۆی كردبێته خاوه‌نی بیروڕاكانت ئه‌و په‌ڕی شادومانیه .
سه‌یید پێی وایه ته‌نها بازرگانه‌كان توند ده‌ست ده‌گرن به شتومه‌كه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی زیانیان پێ نه‌گاتن، به‌ڵام بیرمه‌نده‌كان خۆشی له‌وه‌ده‌بینن كه‌وا بیروڕاكانیان بڵاو ده‌بێته‌وه له‌نێو خه‌ڵكی .
موسلمان ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌ێك هه‌وڵ بداتن بیروڕاكانی بڵاوببنه‌وه پێی خۆش بێت خه‌ڵكی خۆی لێ بكات به خاوه‌نی راستەقینه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن له هه‌موو زیانێك و سودی هه‌بێت بۆ خه‌ڵكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی پاداشت وه‌رگرێت له‌سه‌رۆ ئه‌م بیروڕایانه‌ی.
به‌روار: 25/08/2019
بینین: 583
|