وتار
  دانانی مەنهەج و لێکۆلینەوەی زانستی لەلایەن زانایانی ئیسلام
منصور نجاة گەردی


زنجیرەی دەیەم ...

بەڵگەیێکی ترمان هەیە کە بەشێکە لە ( القیاس )ئەویش . 

(قانون العلیـــة) یاخود العلة الغائیـــة یاخود العلة الباعثـــة .

بریتیە لەو مەبەستەی کەوا دەبێتە پاڵنەرێک بۆ جێگەیاندنی کارێک لە کارەکان ، ئەگەر بێت و ئەم مەبەستە پێشتر لە بیر و هۆشی تۆدا نەبوایە تۆ ئاراستە نەکردبا بۆ ئەم جێگەیاندنی تۆ بەم کارە دیاری کراوە هەڵنەدەستای ، کەواتە بەمەبەستی تۆ بۆتە هۆکار بۆ هاتنە بونی کارەکە ، چەند نمونەیێک دەهێننەوە بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنا بین . 

ــــ یەکێک دەیەوێت ببێتە دکتۆر واتا یەکەمجار بوونە دکتۆر بە مەبەستێکە لە ناو بیرو هۆشی کەسەکەدایە پاشان ئەم مەبەستە دەبێتە پاڵنەرێک بۆئەوەی ئەم کەسە بخوێنێت هەم لە پۆلی شەشی ئامادەیی نمرەیێکی باش بەدەست بێنێت هەم شەش ساڵی کۆلێژی پزیشکی تەواو بکات . 
کەواتە یەکەمجار تەنها مەبەستێک بوە لەناو بیروهۆشی کەسەکە پاشان ئەم مەبەستە پاڵی پێوە ناوە بۆ ئەوەی دەرس بخوێنێت و خۆی ماندوو بکات و ئەو مەبەستەی کەوا داخیلی فکری کەسەکەیە بیکاتە حەقیقەیێک و تەحقیق ببێت لەدەرەوەی زهنی کەسەکە کەوا مەبەستەکە هۆکاربووە (العلــة)  بوونە دکتۆر.

ــــ یەکێک سەرمای دەبێت ، فاریزە مەبەستێک لەناو بیرو هۆشی دروست دەبێت بۆخۆ گەرم کردنەوە ئەم مەبەستە پاڵی پێوە دەنێت بۆ ئەوەی هەڵسێت چاکەتەکەی لەبەر بکات بۆ ئەوەی گەرم ببێتەوە ، کەواتە یەکەمجار مەبەست بووە پاشان لەدەرەوە کاری بۆ مەبەستەکەی کردووە تاکو گەیشتۆتە ئامانج . 

کاتێک تۆ لەیەکێک لەسوپەرمارکێتەکان یاخود لە یەکێک لەفرۆکە خانەکان دەچێتە ژوورەوە ڕاستەوخۆ دەرگا کارەبایەکە بەڕووتدا دەکرێتەوە لە کاتێکدا تۆ هەردووک دەستەکانت گیراون بەوەی کەوا جانتاو کەل و پەلت پێیە ،وەک و کارئاسانیێک بۆتۆ چونکە دەستەکانت گیراون ئیتر لەکاتی چونە ژوورەوەو هاتنە دەرەوەدا بەتەنها نزیک بونەوەی تۆ لە دەرگاکە ڕاستەوخۆ هەرلەخۆیەوە دەرگاکە بۆت دەکرێتەوە و دوای تێپەربونت دادەخرێتەوە وەبۆ کەسانی دوای تۆش بەهەمان شێوە ،لەکاتی سەرنجدانی تۆ بۆ ئەم عەمەلیە بۆت دەردەکوێت کەوا ئەم کارە بێ وێنەیە یەکەمجار لە فکری چەند مفکرێک دابوە  مەبەستێک بووە لەناو زهنی پاشان لەدەروەی کاری بۆ کراوە تاوەک و گەیشتون بە ئامانج ، وە ئامانجیش لێی ئاسانکردنی هاتوچۆ بووە . 

کەواتە تێگەیشتین لێرە مەبەستمان هیچ کردەوەیێک و شتێک مرۆڤ ناکا هۆکارێکی لە پشت نەبێ ... بازیاتر ڕونی بکەینەوە . 

ئەم العلیة بەهێزترین بەڵگەیە بۆ سەلماندنی وجودی خوای گەورە  جل جلالە .

کاتێک تۆ لەو نمونەیەی سەرەوە ورد دەبیتەوە دەزانی عەقلێک هەبووە نەخشە دارێژەری کارەکە بووە وەدەش زانی ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم کارە تەنها فکر بووە مەبەستێک بووە لەناو زهندا پاشان کاری بۆکراوە و لەدەرەوە تەحقیق بوە . 
تۆ ئیمانت بەم کەسە هێناوە کەوا بەم کارە هەستاوە کەچی تۆ هیچ یەکێکت لە مانە نەبینیوە کەوا کارەکەی ئەنجام داوە بۆ ئەوەی زیاتر لەلات ڕونبێت چەند نمونەیێکی تر دەهێنینەوە .

کاتێک سەیری ( ابوالهول‌ )و ( هەرەمەکان ) دەکەی لە میصر دەزانی ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمانە وجودیان نەبووە ، بەڵکو یەکەمجار مەبەست (قصر) بووە ، لە زهنی ئەواندا پاشان ئەم مەبەستە پاڵنەرێک بووە لە لە دافعێک بووە بۆ ئەوەی لە دەرەوە کاری بۆ بکرێت تاکو مەبەستەکە تەحقیق بێت ،بۆیە کاتێک سەیری هەرەمەکان دەکەی دەزانی ئاسەوارن نیشانەن بۆ هەبوونی فیرعەون ڕۆژێک لە ڕۆژان کەچی تۆ فیرعەونەکانت نەبینیوە بەڵام ئیمانت بەهەبوونیان هەیە . 

ئیتر ئەم نمونە و هەزارەها بگرەو ملیۆنەها نمونەی تر لە ژیانی خۆتدا لەدەوروبەری خۆتدا کاتێک تۆ لێیان ورد دەبیتەوە دەزانی کارەکە بەرهەمی ( العلة الغالیـــة )ن هەرلە مالیخۆت پێداوەرە لەهەموو ئەو کەل و پەلانەی کەوا مرۆڤ بەکاریدێنێت هەرشتێک بگریت بۆ مەبەستێک دروست کراوە . 
وە دەشزانی کەوا یەکێک هەیە دروستکەرێک هەیە کەوا بڕیاری دروستکردنی ئەم شتەی داوە ، بۆیە هەرکاتێک تێبینی هەرشتێکی دروستکراو دەکەی ، دەزانی کەوا مەبەستێک هەیە لەدروستکردنی ئەم شتە وەدەشزانی کەوا یەکێک هەیە خاوەنی مەبەستەکەیە وە دروستکاری شتەکەیە ، وەشزانین هیچ شتێک بەبێ مەبەست وەلە خۆیەوە دروست نەکراوە . .

ــــ لەژێر ڕۆشنایی قانون العلیة ئەو نمونانەی کەلەسەرەوە باسمانکرد ئەمانە بەهێزترین بەڵگەن بۆ چەسپاندنی هەبوونی خو گەورە . 

کاتێک تۆ سەیری گەردوون دەکەی و سەیری بەشەکانی ئەم گەردوونە دەزانی بەجوانترین شێوە لەگەڵ یێک گونجاون وە دەزانی هەموو بەشێکی ئەم گەردوونە مەبەستێک هەبووە لەدروستکردنی ، کاتێک سەیری زەوی دەکەی سەرنج دەدەی کەوا وەزنێکی دیاری کراوی هەیە وەلەهەمان کاتدا هێزی کێشکردنێکی دیاری کراوی هەیە کەوا گونجاوە لەگەڵ وەزنەکەی وە هەروەها کێشکردنەکەی گونجاوە بۆ ئەوەی مرۆڤ ژیانێکی ئارامی هەبێت لەسەر ئەم زەویە ، بەڵام ئەگەر بێت قەبارەی زەوی کەمێک گەورەتر بێت ئەوکات هێزی کێشکردنەشی زیاتر دەبێت ئەوکات مرۆڤ و ئەوەی لەسەر زەوی هەیە ناتوانێت جولە بکات هەموو بەزەویەوە دەلکێت ، وەئەگەر بێتوو قەبارەکەی لەوەی ئێستا هەیە کەمتربێت ئەوکات هێزی کێشکردنەکەشی کەم و نزم دەبێت ، مرۆڤ و ئەوەی لەسەر زەوی هەیە ناتوانێت چەسپاو یان دامەزراو بێت لەسەر زەوی بۆیە ئەمە ڕونە کەوا ئەم قەبارە و هێزی کێشکردنەی زەوی کە ئێستا هەیەتی له علة غائی و مەبەست لێی ئەوەیە کەوا ببێتە لانکە و شوێنی حەوانەوەو نیشتەجێبونی مرۆڤ .

سەیری سیەکانی خۆت بکە دەبینی چۆن گونجاوە لەگەڵ زۆربون و کەمبونی ڕێژەی ترشێتی ڕێژەی شێ لەهەوادا ئەگەر هاتباو گونجاو نەبایە تۆ نەتوانی بژی لەسەر ئەم زەویە . 
ئیتر مەبەستی پشت دروستکردنی سیەکانت بەم شێوەیە بۆ ئەوەیە هەموو هۆکارەکان لەبار بن بۆ ژیانی تۆ .

سەیری شیری ئافرەت بکە کاتێک منداڵ تازە لەدایک دەبێت ڕێژەی پڕۆتین لە شیردا لەسەدا دە تێپەڕناکات تاک و لەگەڵ هێزی مندالەکە بگونجێت پاشان بەگەورەبونی منداڵەکە ڕێژەی پڕۆتین ڕۆژ بەڕۆژ لەشیری دایکدا زیاتر دەبێت لەبەر پێویستی منداڵەکە پێی تاک و وایلێدێت منداڵەکە پێویستی بە شیر نامێنێت . 

ئەوە کەمێک نمونەبوون بەڵام گەر سەیری خۆمان بکەین هیچی بێ هۆکار دروست نەکراوە هەر لە لوت تا دەم و چاو و تا کۆتایی هەمووی بۆ مەبەستێک دروستکراوە .

چ لۆژیک و عەقلێک ئەم شتە قبولدەکات شت لەخۆوە و بێ هۆکار دروست بکرێ جا هەر لەدونیا سەیری بکە چ جای مرۆڤ و گەردوون !

منصور نجاة گەردی

به‌روار: 04/09/2019
بینین: 1300