بانگەواز
  وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ
ناسکە رسول
خوای پەروەردگارو علیم و حکیم وخبیر دەفەرموێت

((وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ))
له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت

کاتێک توشی بەڵاو موسیبەتێک دەبین زۆر لامان قورس و ناخۆشەو دڵتەگ دەبین لەوەیە توشی ناشوکری کردنیش ببین بەڵام دوایی بۆمان دەردەکەوێت چ سودوو حیکمەتێکی تێدابووە بۆ ئێمە یاخود لەوانەیە هەر بۆشمان دەرنەکەوێت هەستیشی پێ نەکەین

زۆربەمان چیرۆکی پێغەمبەر موسی عليه السلام وعبدە ساڵحەکامان بیستوە کەناسراوە بە (خضر ) کە لەسورەتی الکهف دا بەسەرهاتەکە هاتوە کەسێ رووداوو بەسەرهاتی پڕ پەندو عیبرەتی تێدایە بۆ ئێمەی موسڵمان
دەمەوێت کەمێک لەحیکمەت و پەندوو ئامۆژگاریەکانی ئەم چیرۆکە باس بکەم بۆ ئەوەی سودی لێ وەربگرین

ڕوداوی یەکەم پیاو چاکەکە کەشتیەکە عەیبدار دەکات و کەشتیەکە کون دەکات ئەگەر عەیبداری نەکردبا لەلایەن پاشاکە دەست بەسەر کەشتیەکەدا دەگیرا
خوای گەورە بەبەڵایەکی بچوک بەڵایەکی گەورەی لەسەر لابردن
ڕووداوی دووەم پیاوچاکەکە منداڵەکە دەکوژێت
بۆئەوەی ئیمانی دایک و باوکی سەلامەت بێت توشی کوفرو بێ باوەڕی نەبن و لەلایەن منداڵەکەشەوە ئەزیەت نەدرێن منداڵەکەش بەپاک وبێ تاوانی دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا دەچێتە بەهەشت
خوای گەورەش بۆی تعویز کردنەوە بەمنداڵێکی صالح و باشتر

ڕووداوی سێیەم پیاو چاکەکەدیواری دوومنداڵی بێ باوک ڕاست دەکاتەوە چاکی دەکاتەوە بۆئەوەی ئەو خەزێنەی کەباوکیان بۆی شاردبوونەوە لەژێری دیوارەکە دەرنەکەوێت خەڵكی گوندەکە داگیری نەکەن

لەم سێ ڕووداوە
یەکەمیان زانیان کە بەهۆی بەڵایەکی بچوک خوای گەورە بەڵایەکی گەورەی لەسەر لابردن

ڕووداوی دووەم خوای گەورە توشی ئەو موسیبەتەی کردن کەمنداڵەکەیان لەدەست دا بەڵام هەرنەیانزانی و هەستیشیان پێ نەکرد کەخوای گەورە بۆقەرەبووی کردنەوە

ڕووداوی سێیەم خوای گەورە بەڵایەکەی بۆ ناردن ولەسەریشی لابردن هەر نەیازانی و هەستیشیان پێ نەکرد

بۆیە پێویستە لەسەر ئێمەی موسڵمان خوای گەورە توشی هەرناخۆشی ناڕەحەتیەکی کردین سەبرو ئارام بگرین
چونکە ئێمە نازانین خێر لەچی دایە تەنها خوای گەورە ئاگاداری شتە نادیارو پەنهانەکان و دیارو ئاشکراکانە

((هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ۖ هُوَ الرَّحْمَٰنُ الرَّحِيمُ ))

به‌روار: 05/09/2019
بینین: 1813