هەواڵ و ڕاپۆرت
  ئەمڕۆ ۱۹ ساڵ تێپەڕ بوو بەسەر شەهیدکردنی محمد دوڕە
پەیڕەو موحەممەد


ڕۆژی ٢٠٠٠/٩/٣٠ و لەسەردەمی "شارۆن"دا،محمد دوڕەی کوڕی جەمال دوڕە لەسەر دەستی داگیرکەرانی جولەکە شەھید کرا.

شەھید کردنی دوڕە لە ڕۆژی دووەمی خۆپشاندانە بەرفراوانەکەی شاری غەزە بوو،لەو کاتەدا وێنەگری فەرەنسی "چارڵز ئیندەرلان"دیمەنی گیر خواردنی باوکو کوڕێك ئەبینێت لە ژێر گوللەی ھێزە ئیسرائیلیەکان خۆیان پەنا داوە لە پشت بەرمیلێکەوە،کاتێك جەمال دوڕە ھاواری ئەوە دەکات فیشەك تەقاند ڕاگرن ھیچمان پێ نیە ئێمە،پاش ٥٩ چرکە خۆی بریندار دەکرێتو محمدی کوڕیشی شەھید دەکرێت لە باوەشیدا.

ئەم دیمەنە ھەمیشە خەیاڵدانی ھەموو مرۆڤێکی مرۆڤ دۆستو مسوڵمان دەمێنێتەوەو لەناو ناچێت.
به‌روار: 30/09/2019
بینین: 1214