بۆچوونەکان
  نەخۆشیەکانی ئومەت زنجیرەی شازدەهەم
ئارام محمد

خۆچڕکردنەوە لە عیلم و زانست
بە دەم لێخوڕینی سەیارەکەیەوە دەیگوت: دکتۆراکەش دەهێنمەوە، منیش گوتم: دکتۆراکەت باشە، بەس بەخوا دەبوایە ٥٠ گەنجت بەدەورەوە بن، ئەوە کێشەی گەورەیە کە زۆرێ لە ئەهلی دەعوە و مامۆستایانی ئاینی وەک مۆزەفی حکومەت سەیری خۆیان دەکەن نەک وەک داعی، خۆیان چڕکردۆتەوە لە هێنانی بروانامە، کە بەڵێ باشە، بەس هەموو شتێ نییە.
میراتی پێغەمبەر دخ سێ بوارە و ئێمە خۆمان چڕ کردۆتەوە لە یەک بواردا.
١_ علومی شەرعی بە تایبەت عەقیدە.
٢_ تەزکیەی نەفس و تەقوا.
٣_"مەیدانی بوون و لە ناو خەڵک بوون.
بە داخەوە زۆرینەی مامۆستایانی ئاینی و ئەهلی دەعوە ئیسلامیان چڕ کردۆتەوە لە علومی شەرعی و بەدەستهێنانی بڕوانامە، ئەوە وایکردوە ئیسلام باش نەتوانێ تێکەڵی رایەڵەکانی کۆمەڵگە بێ، تا ئێستاش زۆرێک لە مامۆستایانی ئاینی هەموو دەعوەی ئیسلامیان لە تەقدیم کردنی وتاری هەینی و پێشنوێژی و علومی شەرعی کورتکردۆتەوە، لەولاشەوە مەیدانی بوون و پێشەوایەتی کردنی گەنجان و لاوان و دروستکردنی کەشی ئیمانی تا ڕادەیەکی زۆر فەرامۆش کراوە، زۆر مامۆستا هەیە پێی وایە بە وتارێکی هەینی بەرەی خۆی لە ئاوێ دەرهێناوە، ئەوە لەکاتێدا خەڵکی ئەوەندەی شوێنی عاتف و سۆز دەکەون بە ڕوبعی ئەوە شوێنی زانست و بەڵگەکاری ناکەون، هۆکاری جوڵاندنی سۆز و عەتفیش بە زۆری پەکی لەسەر مەیدانی بوون و پێشەوایەتی کەوتوە، ڕەنگە بە قسە و زانست بتوانرێ بۆ چەند سعاتێ عەتفی خەڵکی بجوڵێنین، بەڵام ئەو عەتفە کاتیەو زوو واقیع زاڵ دەبێتەوە بەسەریدا، هەر ئەوەش وایکردوە کە دەعوەو بانگەواز باش جێی خۆی نەگرێ، تا ئێستاش کەناڵی بانگەواز و ئامۆژگاری بە وتار لە دوای وتار دەعوە دەکەن، ئەوە لە کاتێدا خەڵکی بە سروشت تەنها بیست دەققە دەتوانێ گوێ بگرێ، لایەنی هونەری و دراما بە قەدەر پینج وتاری تیڤی کاریگەری بە هێزترە، جاری واهەیە سرودێک کاریگەریە ئیمانیەکانی بەهێزترە لە دەرسێکی زانستی، گەورەیی پێغەمبەر دخ ئەوە بوو کە بە روحی تێکەڵی دەعوە بوو، نەک وەک مۆزەف ئیش بکات، ئەگەر سەیری ژیانی بکەین دەبینین زۆرترین گرنگی بە هەڵوێست و مەیدانی بوون و چوونە ناو خەڵک دەدا، وتارەکانی بە زۆری خوێندنەوەی قوڕئان بووە، تەنانەت هاوەڵ هەیە دەفەرموێ: من سوڕەتی ق لە دەمی پێغەمبەرەوە لەبەر کرد کە هەموو هەینیەک دەیخوێندەوە، وتارەکانی ئەمڕۆ ئەگەرچی بەهێزن لە ڕوی ناوەڕۆکەوە بەڵام بە حوکمی ئەوەی زۆرێ لە وتاربێژەکان مەیدانی نین، وتارەکانیان تەنها دەچێتە ناو عەقڵ و دانابەزێتە ناو دڵەکان، هۆکارەکەشی ئەوەیە بەشێ لە وتاربێژو ئەهلی دەعوە مەیدانی نین و دانابەزنە ناو خەڵک، تانانەت کەم مەلا و داعی هەیە بتوانێ هاوڕێیەتی گەنجان بکات و مەیدانیانە لەگەڵیان بێ، بەمەش ناتوانێ خۆشەویستیان بەدەست بێنێ، لەمەوە دەعوە کاریگەریە قوڵەکانی لەدەست دەدا، هەر بۆیەش خوا دەفەرموێ:(وصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ.... واتا مەیدانیانە لەگەڵیان بە و چاویان لەسەر هەڵمەگرە)، کەچی داخی گرانم زۆر مەلاو مۆژیار هەنە ئەمڕۆ پێیان نەنگیە لەگەڵ گەنجان هاوڕێیەتی بکەن و لەگەڵیان بن....
هەریەکە لە ناصري سوبحانی و موفتی زادە نورسی بەهۆی ئەوەی بە ڕوح لە ناو دەعوەدا بوون و بەردەوام هاوڕێیەتی لاوانیان دەکرد دەعوەکەیان زۆر باش پەخشان دەبوو، کەچی ئێستاکە مامۆستا هەیە پێی وایە دەعوە هەر ئەوەیە کە پێشنوێژیەک بکەی و حەفتەی جارێکیش وتارێ پێشکەش بکەی...
جگە لەوە فەرامۆش کردنی بواری هونەری لە دەعوەدا گورزێکی تری کەمەرشكێنی داوە لە ئیسلام، ئەگەر سەیری قوڕئان بکەین دەیان وێنە و نواندنت دێنێتە بەرچاوان لە بواری دنیا و قیامەتدا، دەتوانم بڵێم یەک درامای وەک ریسالە و یوزارسیف و هاوەڵانی ئەشکەوت کاریگەری زۆر بەهێزتر جێدەهێڵن لە دەیان وتار و زانست. کەچی داخی گرانم ئێستاش لای هەندێ موفتی زۆر لە بوارە هونەریەکان حەرام کراون، ئەوە لەکاتێدا ئیسلام زۆر سودی لێ دەبینی، ئاخر تخوا گریانی ناوێ تائێستاش کەناڵی بانگەواز و ئامۆژگاری نەیانتوانیوە سرودێکی سامی یوسف داگرن....
تا پێمان وابێ دەعوە بەس بە زانست و وتار بەردەگرێ، حاڵی دەعوە هەر بە لاوازی دەمێنێتەوە، لەولاشەوە کوفر بە هۆی هونەرەوە سودێکی زۆری بە خۆی گەیاندوە، تۆش هەر بڵێ: ئەو نانە بەو ڕۆنەی...
به‌روار: 16/10/2019
بینین: 628