مێژووی کورد
  ڕۆڵی زانایانی ئاینی کورد لەسەر فێرخوازان و مسوڵمانانی ئیندەنوسیا چیبوو؟
هۆشیار جەمال

نوسەر مارتین ڤان بروینە سن لە کتێبی (زانایانی ئایینی کورد و قوتابیە ئەندەنوسیەکانیان) کە لەوەرگیرانی (مینە) بەوردی باسی ڕۆڵی زانا ئاینەیە کوردەکان دەکات لە ئیندەنوسیاو دەڵێت :"دواین سەرسوڕمانی یەکەم ساڵم لە ئەندەنوسیادا کاتێک ڕوویدا کەسەرقاڵی گەڕان بووم بۆکتێبە ئیسلامیەکان ، کە لەبازاڕدا بۆفەرۆشتن دانرابوون، کۆمەڵێک کتێبی گەورەم دی کە هی نوسەر ی گەورە کورد ( محەمەد ئەمین کوردی) بوو."
ئەم کتێبانە بریتی بوون لە لێکۆلینەوەیەکی چر و پر لەسەر ڕێبازی نەقشبەندی و دواتر بۆم دەرکەوت ئەم کتێبە هه ر لەوناوچەیە ناخوێنرێتەوە، بەڵکو وەک سەرچاوەیەکی فیقی لە هەموو ناوچەکان دەخوێنرێت، کە ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئەم زانا کوردە چۆن کاریگەری لەسەر ئەم وڵاتە بەجێ هێشتووە.
هەروەها مامۆستایەکی تری کورد بە بەناوی( ئیبراهیم الکورانیە) یەکێکە لەو زانانی کوردانەی لە حیجاز قوتابی ئەندەنوسی هەبووە، وە ئاسیایەکانی باشوری ڕۆژ هەڵات کە لەسعودیە خوێندویانە، زۆربەی کات بە دوای زانا کوردەکاندا دەگەڕان تا فێری زانستیان بکەن.
یەکێکی تر لەزانایان( کوڕانی پێشینە) کە بە م پیشەیەوە لەسەر ئاستی جیهان ناسراون، وانەی وتۆتەوە، وەهەشت ساڵی تەمەنی وەک موفتی ئەستەمبوڵ کاری کردوە، کە ئەم کەسە بە منداڵی زۆرهەژار بووە ، لەشاری قاهیرە لەسەر دەستی پسپۆری شافعی مەزن ( ابن حجر ) خویندوێتی.
زانایەکی تری دیار ( محەمەد سەلمان کوردی)یە، چەندینی کتێبی فیقی نوسیوە لە وڵاتی ئیندەنوسیا و سەرچاوەیەکی برواپیکراو ناودارە بۆخەڵكانی پسپۆر ، هۆکاری ئەم کاریگەریەش ئەوەیە ئەوان وەک قوتابی لە مەکەو مەدینە دەیانخوێند و زاناکوردەکانیش ئەو بابەتانەیان فێری قوتابیەکان دەکرد کە خۆیان مەبەستیان بوو ، کە بەشێکی لەوانەکان میتافیزک و فەلسەفەی سۆفیگەری و جۆرە باوەکانی سۆفیگەری و خواپەرستی و ڕێبازی پیاوچاکان.
به‌روار: 14/11/2019
بینین: 2644