چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان
ماکوان کەریم

کتێبی سێیەم

زنجیرەی ٦٢

کۆبونەوەی جنۆکەکەکان لە هوتێل ئیمپایەر

لەدەرگا درا چووم کردمەوە موئەیەد بە شۆرتێکەوە وەستا بوو لەبەر دەرگای ژوورەکەمدا و ووتی : حەز دەکەم بێیت بۆ لامان کچەکان داوات دەکەن!

ماکوان: بڕۆ باشە با خۆم بگۆڕم ئێستا دێم بۆ لاتان لە کام ژووریت؟

موئەیەد: ژووری من سویت ڕوومە، ژمارەی نیە تایبەتە لە نهۆمی کۆتاییە لەسوچەکەدایە کە تەواو بوویت پاش چەندی تر دەڵێیت خۆم دێمەوە بە شوێنتا.

ماکوان: زۆر باشە دوای د ١٠ دەقیقەی تر وەرەوە بە شوێنمدا.
دەست بەجێ خۆم گۆڕی و چووم بۆ ڕێسێپشنەکە لەوێ ووتم چۆن ژمارەی ژووری من ئەدەن بەخەڵکی تر بەبێ ئەوەی من بناسێت؟
ئەو کەسەی کە لە ڕێسێپشنەکەدا بوو ووتی: شتی وا ڕووی نەداوە ناوی تۆنەدراوە بەکەس لای ئێمەوە نەبووە، دوایی گومانم بۆ ئەوە چوو کە ژمارەی ژورەکەمی بە کلیلەکانەوە بینیبێت. لەسەرکەوتنم بۆ ژوورەکەم بیرم کەوتەوە کە پێم نەبووە ئەو پێش من هەڵساوە من دوای ئەوە کلیلەکانم وەرگرتووە، کەواتە ئەمە نهێنیەکی تێدایە!

گەڕامەوە بۆ ژوورەکەی خۆم و ووتم ئەگەر بێت لێی ئەدەم و چاوەڕێم کرد بێت تا ١٥ خولەک دیار نەبوو چوومە دەرەوە بۆ ناو کۆری دۆرەکە و لە صالۆنەکەیدا پیاسەم دەکرد چەند خولەکێکی تر چاوەڕێم کرد نەهات، گومانەکەم زۆر تر بوو.

گەڕامەوە ژوورەکەم تەماشام کرد حەزقیل دانیشتووە!

لەخۆشی حەزقیل هیچم بیر نەما ووتم : حەزە گیان چۆنی دەنگوباستان بیستومە برینداری خۆ ووتیان ناتوانیت هەڵسیتەوە چۆن هاتوویت بۆ ئێرەو شێخ برقان ووتی: ناینەوە بۆلات بەم زوانە ئیتر بێ هیواو بووم لە دیدارتان.

حەزقیل: وەڵڵا ماکوان ئەوە شێخ لێرەیە و سەسیل و هەمومان هاتوینەتە لات هەر وای ووت شێخ برقان ووتی کاکە باشی؟ السلام علیکم!

ماکوان: وعلیکم السلام باشی یاشێخ گیان خێر چی بووە خۆ هیچ ڕووینەداوە؟

شێخ برقان: چۆن ڕووینەداوە! ئەوەی پێم ووتی نەتکرد تەنانەت لەماوەیەکی کەمدا لەبیرت چووە بەتووڕەیەوە قسەی لەگەڵم دەکرد.

ماکوان : هیچ نازانم ئاگام لە هیچ نیە!

سەسیل خۆی دەرخست ووتی : ماکوان ئەی خەریك بوو تێکەویت لەگەڵ ئەو دوو ئافرەتەو موئەیەد دا.

ماکوان: ئەو دوو ئافرەتە ئەڵمانیە کێن و چین؟ موئەیەد کێ بوو؟

شێخ برقان: ئائا ئەوانە لە جەماعەتی ویرسانن کە تۆ لێت بووبوون بە حۆری موئەیەدیش جنێکی ترە ناوی (ئەعور)ە لەگەڵ ویرسان ئیش دەکات، ویستیان تۆ بخەنە تاوانەوە بە ئاسانی دەست بگرن بەسەرتاو بۆ زانیاریت بە کامێرەی ڤیدۆش وێنەکەیان نیشانی خۆت ئەداو دەیانکردە ماڵ بەسەرتەوە.

ماکوان: جا شتی وا چۆن دەکەم کە هات بە شوێنمدا بۆ ئەوە خۆم ئامادە نەکرد بڕۆم، بەڵکو بۆ ئەوە بوو لێی بدەم! سەرچاوی هەر لە دەیوث دەچوو ڕقم لێی بوو.

حەزقیل: کوا کتێبەکەی؟

ماکوان: ئەوەتا خستمە ئەو چەکەمەجە.

حەزقیل: نیشانمان بدە؟

ماکوان: هەڵسام چەکمەجەم کردەوە هیچی تێدا نەبوو.
ئەوە چییە نەماوە!

حەزقیل: ئەوە تەلیسم بوو ئەو تەلیسمەی کە بەناوی ئەو کتێبەوە وویستی بداتێ هەمووی هاندانی مرۆڤە بۆ کاری فاحیشەو سێکسی!

ماکوان: بەخوا حەزەی برام ئەگەر بڵێم دڵم نەجوڵاوە درۆ دەکەم ، بەڵام سوپاس بۆ خوا خۆڕاگر بووم هەر بەخەیاڵشمدا نەهات!

سەسیل: ئاگادار بووین بە تواناکانت ، ئەوە زیاتر کاریگەری دەست نوێژەکەت بوو دەنا زۆر فیڵبازانەو بە پلانێکی نوێ هاتنە لات.

ماکوان: کورە سەسیل کچەکان زۆر جوان بوون، ئەم هەموو جوانە لەکوێ بوون لای ئێوە؟

سەسیل: ئەو دوو کچە مرۆڤن ٦ ساڵ لەمەوبەر مردوون لاشەکەیان بە کار دەهێنن!

ماکوان : باش بوو ئەم قسەت کرد ئەرێ من شتێکم بە بیرهاتەوە، چۆن بزانم ئێوە خۆتانن و ئەوان نین ، گرەنتی چیە بۆ ناسینی تۆ و حەزەی برام و شێخ برقان و راقی...هتد ؟

شێخ برقان: ئێمە ناتوانین هەمووکات ، یاخود هەر کات بمانەوێت خۆمان بگۆڕین لەسەر شێوەی تر بۆ جۆرە شێوەیەکی جیاواز ، ئەوکاتەی کە خۆمان بە تۆ نیشانداوە هەر بەوە شێوەیە دەمێنینەوە. خوای پەروەردگار هەر لەسەر ئەو شێوەیە ڕێگای پێداوین کە یەکەم جار خۆمان نیشان ئەدەین دوای ناتوانین بیگۆڕین.

ماکوان: یاشێخ ئەشێت خۆتان نیشان بدەن لەسەر شێوەی ئاژەڵ وایە؟

شێخ برقان: بەڵێ دەشێت، بەڵام موسڵمانەکانمان ئەوە ناکەن زیاتر یەهودی و ئەوانەی کە پاسەوانی دەکەن لاشەیان زۆر جار وەك مرۆڤەو سەریان وەکو تانجی و سەگ، یاخود بەلاشە وەكو مرۆڤ بەسەر وەك تیمساح و مارمێلك، وەکو مرۆڤیش قسە دەکەن و خۆیان نیشانی خەڵکی ئەدەن. بەیەك مەرج ئەوانە دەبینرێن ئەومەرجەش ئەوەیە کە ئەو کەسە خۆی مەسی جن بووبێت و جنۆکەکان چوبێتنە لاشەیەوە، ئەوانە دەستیان زۆر قورسە بۆ لێدان خوێن لە مرۆڤ دەهێنن!

ماکوان : چۆن دەتوانن لە ئێمەی مرۆڤ بدەن ؟

شێخ برقان: هەموویان ناتوانن لە مرۆڤەکان بدەن تەنها لەو مرۆڤانە ئەدرێت کە مافیان دەخۆن یاخود پاسەوانی گەنجینەیەکن یان ئاسەوارێکن یاخود هەر شتێکی گرانبەها کە زیاتر یەهودیەکان خاوەنی بن یان ساحیرەکان و جنەکان و ئەوانەی خەریکی کاری سیحرن بۆیان دەپارێزن ، هەر مرۆڤێك لە کاڵای ئەو مرۆڤە یەهودی و جادوبازانە نزیك بێتەوە خراپ ئازاری ئەدەن.

ماکوان: شێخ زۆر جار پرسیان پێکردووم کە هەندیك ئاسەوار هەیە دەیانەوێت دەربهێنن بەتایبەت لە ئێران و عێراق و ئەفغانستان ئەوانیش هەمان قسەی جەنابتیان کردوە و دەڵێن کە دەچینە ناو گەنجینەکە یەکسەر پیاماندا دەکێشن و خوێنێکی کلۆکڵۆ لێمان دێتە دەرەوە یاخود دەکێشن بەسەرماندا.
کۆمەڵیك ئەفغانی پەیوەندیان پێوە کردم کە زیاد لە ١٠٠ پارچە ئاڵتونی شاهەنشاهی بوو لە ئەفغانستان ووتیان ناتوانین دەری بهێنین منیش هەرئەوەندەم زانی کە پێم ووتن، بەڵام چارەیان نەما هەر نەیانتوانی دەریبهێنن تا وازم لێهێنان هیچ چارەیەکم بۆ نەدۆزرایەوە.

شێخ بەرقان: ئەگەر پێت خۆشە هاوکاریت دەکەین سودێکی لێ وەرگرە وەکو ماددی چارەسەری دەکەین بۆیان.

ماکوان: جا پەلە مەکە با تەلەفونێکیان بۆ بکەم بزانم هەر ماون یان نا!
شێخ برقان: شوێن و مەکانیان بزانە سەسیل با بڕوات لەگەڵ راقی هاوکاریان بکەن!

ماکوان : تەلەفونم کرد بۆ کەسێك بەناوی ئاغا ئەشرەف، دوای هەواڵ پرسین لێم پرسی چیتان کرد بۆ کارەکەتان گەنجینەکەتان دەرهێنا؟ هەڵبەت بە فارسی قسەمانکرد ئەوان زمانیان دەریە نزیکە لە زمانی فارسیەوە.

ئەشرەف: نەوەڵڵا کاکا ماکوان دووکەسمان زۆر ئازاری پێگەیشتوە وازمان لێهێناوە، بەڵام جێگاکەمان بەکەس نەووتوە لەبەر حوکومەت چونکە بزانێت خۆی دەیبات و خەتەریشە. ئەوە کاکا اللە بەخش و کاکا ئیقباڵ دەیانەوێت قسەت لەگەڵ بکەن.

ماکوان: با بفەرمون لەخزمەتیاندام..

اللە بەخش: دوای هەواڵ پرسی، کاکا ماکوان چوینەتە لای هەرچی ساحیر و شێخ و مەلاو سۆفیە هیچیان بۆ ناکرێت، ئێمەش یەك دێهاتین لەو ناوچەیەدا زۆر دەست کورتین من خۆم ئاڵتونەکانم بینیەوە. ئیقباڵ جنسیەی فەڕەنسای هەیە هەر دەری بهێنن ئەینێرم خۆت بیفرۆشە و شەریك بە لەگەڵماندا!

ماکوان: باشە بەسەرچاو مادام بۆ خەڵکی فەقیرو هەژارە من پارەشم بەرنەکەوێت کارەکەتان هەر بۆ دەکەم بە پشتیوانی خوا. ناوی ناوچەکەتان چیە با هەندێك جنۆکەی هاوڕێم بنێرم بۆلاتان با ئەوان تەماشا بکەن و دوای دێنەوە قسەو باسی لەسەر دەکەین.

اللە بەخش: ئێمە لە بادغیس-ین لە ناوچەیەك نزیکە لە قەڵای انو دێکەمان ناوی برادوە.

ماکوان: دەستت خۆش نوسیم، ئاگادارت دەکەمەوە جارێ خواتان لەگەڵ ..
ئەدرەسم وەرگرت و خاڵە سەسیل بفەرموو وەکو ناڤیگراشن وگوگل بۆم کەشف بکە چی لێیە وچی لێنییە.

سەسیل: ئاسانە هەر شێخ برقان ئەمر بکات دەچم پێیویست ناکات راقیش بێت خۆم دەچم.

ماکوان: نەوەڵڵا سەسیل تۆ زۆڵی با راقی بێت لەگەڵتا دوای نەکو تەماع بتگرێت ئەچێت ئەیدەیت بە ویرسان!

سەسیل: ئێمە وەک مرۆڤ تەماشا مەکە، چونکە خۆتان خیانەتکارن وادەزانن لە ناو ئێمەشدا کاری واهەیە.

شێخ برقان: نا- دڵنیابە سەسیل پیاویکی باشەو تازە لێی مەترسە.. ماکوان .

ماکوان : یاشێخ ئەم سەسیلە داخی زۆرکرد بەدڵی منداو ئازاری منی زۆرداوە بەدەست خۆم نیە نایەتە دەڵمەوە، حەزەی برام زوو زوو فریام دەوکەت دەنا ئەم سەروگوێلاك سپیە منی دەخوارد.

شێخ برقان: عفا الله عما سلف، ئەوەی چوو بیری لێمەکەرەوە.

ماکوان: باشە با تاقی بکەینەوە بەم کارە بزانین بەجوانی دەیکات؟

حەزقیل: ماکوان کوا پیاوباشان هاوڕێکانی خۆی تاقی دەکاتەوە؟

ماکوان: ئەمە چیە حەزەی برام فێری فەلسەفە بوویت.

سەسیل: ماکوان زۆر جار دەستم لێپاراستویت و دەنا ئاسان بوو ئازاردانت

ماکوان: ئەوە نیت، بۆ حەلاوی باس کە .. فشە فش بەسەر مندا مەکە.

شێخ برقان: واز لەم قسانە بهێنن بابگەڕێنەوە و ماکوانیش ماندوە با بخەوێت.

ئەوان ڕۆشتن و دەست نوێژم هەڵگرت و سێ رکعات نوێژی وویترم کرد و خەوم لێکەوت بە ئارامی زۆر ئاسودە خەوتم.

بەیانی چوومەوە بەلای کاری خۆمەوە لە بازاڕ جوملەی نۆیس بەناوی ئیمو تێکس خەریکی کڕینی جلو بەرگ و پێڵاو بووم بۆ دوکانەم لە نەرویج. لەپڕ موئەیەدم بینی لای کەسێکی چینی کەلوپەلم دەکڕی دامناو ڕووەو ئەو چووم بەتەمای پیاداکێشانی بووم لە دڵی خۆمدا ووتم: ئەگەر پۆلیسیش هات دەڵێم وویستیەتی پارەم لێبدزێت و هەر چاوم دەگێڕا خۆم لە کامێرەکان بەدوور بگرم، ڕووە و ئەو ڕۆشتم لەپڕ نەما .

هیچم پێنەکرا تۆزێك بەدەوری خۆمادا هەڵسوڕام گەڕامەوە بۆ لای کابرای چینی، ناوەکەیم بۆ لە بەر نەدەکرا پێم دەووت جاکی شان داوام لێکرد ئەو جلو بەرگانەی لێم کڕیویت چەند ڕۆژێکی تر شەحنیان دەکەم بۆ نەرویج.
ماوەی دوو ڕۆژێك سەرقاڵ بووم بە کڕینی شتومەك و کاتیشم لەلایەن کۆمپانیای مارسێدیس بێنزەوە گرتبوو بۆ ئەوەی سەیارەکەم سەرڤیس بکەم. چاوەڕێم دەکرد کارەکانم کۆتای بێت و بگەڕێمەوە بۆ وڵاتی نەرویج لەم کەین و بەینەدا بووم شەوێك لە پڕ گیزەو هاژەو هوژی حەزقیل پەیدابوو لەگەڵ سەسیل هاتنەوە بۆلام.

حەزقیل: ماکوان جێگاکەمان دۆزیوەتەوە و ئەزانین چی لێیەوە کێن ئەوانەی خۆیان نیشان ئەدان و چۆن تەلیسماوی کراوە. هەوڵبدە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکە بەڵام بیکە بە مەرج بەسەریانەوە کە هاوکاری بانگەوازی ئیسلامی بکەن بە پارەکەی یاخود ماڵی هەتیو هەژاران تێر بکەن.

ماکوان: ئەوان ئەیانووت گۆڕە بیری چی، چۆن چارەسەری بۆ بکەم ؟

حەزقیل: جا گۆڕ یاخود بیرەهەر ناوێکی لێدەنێنێن بینین، زۆر کۆنە جێگاکە وە کەرەستەی باشی تێدایە زۆرێك لە ساحیرەکان بەشوێنیدا دەگەڕێن. شەیتانەکانیش ئەوانەی کە بۆ کاری سیحر خۆیان تەرخانیان کردوە دایانناوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەبنە ساحیر جێگاکەیان نیشان بدەن. لەو ناوچەدا کەسێکی وا ساحیری تێدانیە بتوانێت بیهێنیت، بەڵام زۆر لە هیندەکان هەوڵیانداوە بڕۆن ئەوەندەی ئاگادارکراینەوە لە برا موسڵمانەکانمان لەو ناوچەیە لەترسی ئەوەی ئەو ناوچە هەموو موسڵمان و مولتەزیمن ، هیندەکان ناوێرن بڕۆن دەزانن ئەفغانەکان ئازاو دەست ناپارێزن لە کوشتنی کەس بۆیە تەلیسمای کراوە هەندێك لە جنە شەیتانەکان پاسەوانی دەکەن.

ماکوان: چارەسەرەکەی چیەو دەبێت چی بکەم ؟

حەزقیل: با شێخ برقان بێت ئەو چارەسەرەکەیت پێدەڵێت.

ماکوان: ئەی ئێوە نایزانن؟

حەزقیل: با دەیزانین بەڵام بێ پرسی ئەوکار ناکەین. خۆ تۆ ساحیر نیت تا کارمان پێبکەیت و ئێمەش داوای کوفرو شتی نامەعقول بکەین، بەیعەتمان داوەتە شێخ برقان لەقسەی دەرناچین. تۆش هاوڕێمانیت وەکو برا بەیکەوە کار دەکەین.

ماکوان: دەی خۆ من بەیعەتم پێنەداوە تا مولتەزیم بم بە بیعەتەکەمەوە، هەروەکو هاوڕێ و برای ئاینی مامەڵەی لەگەڵ دەکەم.

سەسیل: ئاخر خۆ بەیعەتی تۆ قوبوڵ نیە بۆ شێخ برقان، ئێمە ئەتوانین بەیعەت بدەین بە مرۆڤ ، بەڵام لە ڕووی شەرعەوە جائیز نیە مرۆڤ بەیعەت بدات بە جنۆکە!

ماکوان: سەیرە! هەرچەندە سەسیل کە تۆ قسە دەکەیت من توڕە دەبم هەموو گیانم دەبێت بە بورکان، بەڵام قسەکەت سەرنج ڕاکێش بوو. ئەکرێت حەزەی برام ڕوونکردنەوەیەکم بدەیتێ، سەسیل تکایە قسە مەکە.

حەزقیل: ئێ ڕاست دەکات ئێوە خەلیفەن لەسەر زەوی خوای پەروەردگار ئیمتیازو شەرەفی ئەوەی بە مرۆڤ بەخشیوە، کە سەردارو ڕێبەری مەخلوقاتەکانی تر بکەن. ئێ هەر ئەمەشە وای کردوە کە جنە شەیتانەکان ڕقیان لە ئێوەی مرۆڤ ببێتەوە ئەو مەلملانێ و جەنگە ڕووئەدات لەو نێوانەدا ئیبلیس خۆی دانابوو کە ئەو ببێتە خەلیفەو ئاوەدانی زەوی بکاتەوە خۆی لە ئێوە پێ باشتر بوو فەرمانەکەی خوای پەروەردگاری شکاند.

سەسیل : ئەی نازانی جنۆکە هەموو کێشەی لەگەڵ مرۆڤ ئەوەیە.

ماکوان: با دەزانم؛ نەموت تۆ قسە مەکە.

لەدوامەوە شێخ برقان پەیدابوو ووتی: ماکوان هیچ شارەزایت هەیە لە کتێبی "بەلهانی" عەبدولحەسەنی ئەصفاهانی ؟

ماکوان : نەوەڵڵا شێخ ئەوە یەکەم جارە بیبیستم.

شێخ برقان: تەلیسمی ئەو گۆڕە بەو کتێبە کراوە پڕیەتی لە ئاڵتون کەرەستەی زۆر گرانبەها لە جۆرەکانی گەوهەرو دوڕو زیو. نەخشی جوان لەسەر قاپو قاچاخ جلو بەرگ زۆر شتی گرانبەها. ئەگەر ئەوانە بگاتە ئەوروپا پارەیەکی خەیاڵی دەکات!

ماکوان: جا شێخ گیان بە ئێمە چی خۆ نە دەست ئێمە دەکەوێت و نە کیسەشم بۆ هەڵدووریوە وەکو کوردەواری لای ئێمە دەڵێن.

شێخ برقان: ئاسانە ئەوان ناتوانن لە ئەفغانستان بیفرۆشن، هەر دەیهێنن بۆ ئەوروپا کەسیش شك نابەن لە تۆ زیاتر بۆیان ساغ بکەیتەوە.

ماکوان: جا من چۆن ئەوکارە دەکەم یاشێخ ئەوە زۆر قەدەغەو یاساغە لە ئەوروپادا.

شێخ برقان: نا یاساغ نیە لە بەلجیکادا کڕینو فرۆشتنی پێوە دەکرێت لە مەزادا و لە نەمساو لە سویسرا لە ئەڵمانیاش.

ماکوان: ئەمە نوێ بوو بۆ من بڕوام نیە شتی وا هەبێت.

شێخ برقان: وەرە با جارێ فێرت بکەم چۆن بەتاڵی دەکەیتەوە هاوکاریان بکە، ئەوکات خوای گەورە ئاسانی دەکات.

ماکوان: ناشێت شێخەی برام تەماعت تێیدا هەبێت؟

شێخ برقان: ڕاستی بەڵێ تەماعمان تێدا هەیە ئەوەیش هاوکاری برایەکمانە بۆ ئەوەی پشتی بگرین، چاوەڕوان دەکرێت زۆر ناڕەحەتی بەسەر بێت و ئازارو ئەشکەنجەو زەرەری زۆر بەسەریدا بێت.

ماکوان: ئەم برایەتان کێیە؟

شێخ برقان: ماکوانە!

ماکوان: من ؟!
شێخ برقان: وەرە با فێر بکەم و بەوانیش بڵێ.

چاوەڕێمان بن ڕووداوەکان زۆر ئاڵۆز دەبن
به‌روار: 21/11/2019
بینین: 1399