چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان
ماکوان کەریم

کتێبی سێیەم

زنجیرەی ٦٣

گەیشتنی ئیقباڵ و سەلامو اللە و ئاڵتونەکان

لەگەڵ شێخ برقان دانیشتم و یەکە بەیەکە بۆی شەرح کردم، هەندێکی پێشتر لەلایەن عەلی یەمەنیەوە خوای گەورە لێخۆش بێت بۆم باس کرابوو، هەندێکیشیان نوێ بوون بۆ یەکەم جار بوو بیبیستم. بەهەر حاڵ فێری کردم کە من دوایی بەوان بڵێم، کاتێك دابنێین کە حەزقیل و سەسیل و راقی هاوکاریان بکەن.
بۆ بەیانی تەلەفونم کرد بۆ اللە بەخش ووتم: خۆتان حازربکەن با فێرتان بکەم، چەند خوێندەوارێك با لەگەڵتاندا بێت بینوسن بۆ ئەوەی زوو کارەکانتان ڕاپەڕێت و دوو جنۆکەش لە هاوڕێکانی خۆم دێن هاوکاریاتان دەکەن، هەرچەند من نەمووتوە ئەوان خۆیان بۆ هاوکاریتان دێن، چونکە کارکردن بە جنۆکە حەرامە. من نەمووتوە پێیان بۆیە ڕوونی دەکەمەوە حاج اللە بەخش بۆ ئەوەی وا تێنەگەیت کە من ساحیرم.

دوای سەعاتێك حاجی اللە بەخش تەلەفوونی بۆ کردمەوە و ووتی: کاکا ماکوان ئێمە ئامادەین.

ماکوان: زۆر باشە هەوڵبدەن ئەوانەی کە دەچن بۆ ئەو جێگایە با دەست بە دەست نوێژ بن، هیچ جۆرە شتێکی ناشەرعیان پێنەبێت.
پاشان دوعاکە بخوێنن بەدەمی بیرەکەدا یان ئەشکەوتە یاخود گۆڕە هەرچیەک هەیە بەم شێوەیە بیخوێنن بە بەردەمەکەیدا، خۆ ئەگەر دووکەس بیخوێنێت باشترە ، لە دوانیش زیاتر بن هەر زۆر باشترە، هەر بۆ زانیاریتان ئەگەر ماڵێك جنی تێدابێت هەر هەمان کردارە دەکرێتەوە حاج اللە بەخش هەوڵبدەن جوان بینوسن جارێکیتر کاتم نابێت بیڵێمەوە پێتان.
حاج اللە بەخش: بڵێ بیخەم بە دووکەس دەنوسن.

ماکوان: سێ جار ئەم دوعایە بخوێنن بڵێن: ئەی جنۆکەو شەیتانەکان لەم ناوچەیە بڕۆن لێرە مەمێنن، داواتان لێدەکەم بەو پەیمان و وەعدەی کە لەنێوان ئێوە و جەنابی پێغەمبەر سولێمانی کوڕی پێغەمبەر داود "سەلامی خوایان لێبێت" ، بەرقەرارە و لەسەری ڕێکەتون نە ئازارمان بدەن نە بتانبینین تکایە دەرچن لەم ناوچەیە.
دەقەکەی بە عەرەبی بیخوێنن باشترە، چونکە وەك شێوەی دوعا کراوە و هەموو جن و شیتانەکان لێی تیدەگەن.
يا معشر الجن أناشدكم بالعهد الذي أخذه عليكم سليمان بن داود إن لا تظهروا لنا ولا تؤذونا..
ئەم شێوەیە تاقی کراوەتەوە کاریگەری هەبووە، ئیبن قەیم ئاماژەی بۆ کردوە لە کتێبی (الوابل الصيب من الكلم الطيب)،
ئەگەر چی فەرمودەکە شێخی ئەلبانی بە لاواز دایناوە بەم شێوەیە هاتووە ( أخرجه أبو داود في "سننه" (٥٢٦٠) ، والترمذي في "سننه" (١٤٨٥) ، والنسائي في "عمل اليوم والليلة" (٩٦٨) ، وابن أبي شيبة في "مصنفه" (١٩٩١٤) ، والطبراني في "المعجم الكبير" (٧/٧٩) ، والبيهقي في "الآداب" (٣٦٤) ، جميعا من طريق ابْن أَبِي لَيْلَى ، عَنْ ثَابِتٍ الْبُنَانِيِّ ، عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي لَيْلَى ، عَنْ أَبِيهِ : " أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، سُئِلَ عَنْ حَيَّاتِ الْبُيُوتِ ، فَقَالَ:( إِذَا رَأَيْتُمْ مِنْهُنَّ شَيْئًا فِي مَسَاكِنِكُمْ ، فَقُولُوا: أَنْشُدُكُنَّ الْعَهْدَ الَّذِي أَخَذَ عَلَيْكُنَّ نُوحٌ ، أَنْشُدُكُنَّ الْعَهْدَ الَّذِي أَخَذَ عَلَيْكُنَّ سُلَيْمَانُ ، أَنْ لَا تُؤْذُونَا !!)

پاشان سێ جار بانگ بدەن لەو جێگایەدا ڕووە قیبلە بوەستن ئەگەر بزانن قیبلە لە کوێوەیە.

ئاوی دەریا واتا ئاوی سوێر یاخود خوێی زبر لەگەڵ ئاودا تێکەڵ بکرێت و لەگەڵ ئەو ئایەتانە کە ئاماژەی پێدەکەم بخوێنرێت بەسەریدا بیپژێنن بە چواردەور و دەرگا و هەموو ئەو ناوچەیەدا، ئەگەر کاریگەری نەبوو خوێیەکە بە جیاواز بکە بەجێگاکەدا و لەگەڵ ئاوی باران یاخود ئاوی کانی ..هتد
ئایەتەکان ..
* أَعُوذُ باللَّهِ مِنَ الشَّيْطانِ الرَّجِيـمِ
(* وَالصَّافَّاتِ صَفّاً (١) فَالزَّاجِرَاتِ زَجْراً (٢) فَالتَّالِيَاتِ ذِكْراً (٣) إِنَّ إِلَهَكُمْ لَوَاحِدٌ (٤) رَبُّ السَّمَاوَاتِوَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ الْمَشَارِقِ (٥) إِنَّا زَيَّنَّا السَّمَاء الدُّنْيَا بِزِينَةٍ الْكَوَاكِبِ (٦) وَحِفْظاً مِّن كُلِّ شَيْطَانٍ مَّارِدٍ
(٧) لَا يَسَّمَّعُونَ إِلَى الْمَلَإِ الْأَعْلَى وَيُقْذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٍ (٨) دُحُوراً وَلَهُمْ عَذَابٌ وَاصِبٌ (٩) إِلَّا مَنْ خَطِفَ الْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُ شِهَابٌ ثَاقِبٌ (١٠)

*( وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ حِجَاباً مَّسْتُوراً (٤٥) وَجَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً
*(أَن يَفْقَهُوهُ وَفِـي آذَانِهِمْ وَقْراً, وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِي الْقُرْآنِ وَحْدَهُ وَلَّوْا عَلَـى أَدْبَارِهِمْ نُفُوراً ) (٤٦)( الإسراء)
* ( إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ وَكَفَى بِرَبِّكَ وَكِيلاً ) (٦٥) الإسراء
* ( فَمَا اسْطَاعُـوا أَن يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْباً ) (٩٧) الكهف
* ( وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ, إِنَّهُمْ كَانُوا فِي شَكٍّ مُّرِيـبٍ ) (٥٤) سبأ
* ( وَجَعَلْنَا مِن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدّاً وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدّاً فَأَغْشَيْنَاهُمْ فَهُمْ لاَ يُبْصِرُونَ ) (٩ )يس

پاشان سورەتی بەقرە لەو جێگایەدا بخوێنن کاتژمێرێکی دەوێت هەوڵ بدەن بە جوانی بیخوێنن.
ئینجا بچنە ناوە وە تەوەکول بەخوای پەروەردگار بیهێننە دەرەوە.
ئەوکاتەی کە دەچن ڕەفیقەکانی منی لێیە لەگەڵ هاوڕێکانتان بە دەنگی بەرز بیڵێن بۆ ئەوەی ئەوانیش بزانن و هاوکاریتان بکەن.

حاج اللە بەخش: جزاك اللە خیرا کاکا ماکوان.

ماکوان: خوای گەورە کارتان بۆ ئاسان بکات .. خواتان لەگەڵ.
منیش سەرقاڵ بووم لەئەڵمانیا بە ئیشوکاری خۆمەوە چووم بۆ بازاڕ لە کۆڵن چوومە مۆڵێکی گەورە بۆ کڕینی هەندێك دیاری بۆ ماڵ و منداڵ و خاوخێزان.
پیاسەم دەکردو لەم دوکان بۆ ئەو دوکان و بەدوای خواردنێکی خۆشدا دەگەڕام کە بیخۆم و خۆم کرد بە دۆنەر کەبابێك دا دانیشتم دەستمکرد بە نان خواردن یەکێك بە پڕتاو خۆی کرد بە ژووردا دیار بوو بەدوای شەڕدا دەگەڕا، چووە پشتی من و کردی بە دەنگە دەنگ لەگەڵ دووکوڕی تردا بەئەڵمانی قسەیان دەکرد دووکەسەکی تر لە دوای منەوە بۆی هەڵسان خاوەنی دۆنەرەکە لەگەڵ چەند شاگردێك کردیانە دەرەوە ، بەڵام شەڕ ڕوینەدا هەر دەنگە دەنگ بوو بەئەڵمانی دایان بەیەکدا و پاشان خاوەن دۆنەرەکە بە تورکی قسەی کرد لەگەڵ دوکوڕەکەی تردا و ئەویش لەدەرەوە ئەسوڕایەوە، گوێم لێبوو بەکوردی جنێوی ئەدا.
منیش نانەکەم بە پەلە تەواوکرد کە گوێم لە جنێوەکانی بوو چووم بۆلای ووتم کاکە چیە، ئەو تورکانە تەعدا دەکەن ؟
بە دەم جنێوەوە ووتی: ئەمانە کوردن تورك نین، ئەو دوانە قاچاخچین و پارەیان خواردم و لە تورکیاوە خێزانەکەم بۆ بهێنن خێزانەکەم سنورداش کراوەتەوە پارەکەم بۆ ناگەڕێننەوە.

ماکوان: ناوت چیە برا و خەڵکی کوێیت؟

- وەڵڵا خەریکە ناوی خۆشم لە بیر دەچێتەوە و ناوم سامانە خەڵکی سلێمانیم.

ماکوان: من چیم پێدەکرێت لەخزمەتاندا بم ؟

سامان: سوپاس چاوەڕێ دەکەم بێنە دەرەوە لەهەردووکیان بدەم یان دەیانکوژم یان دەمکوژن!

ماکوان: نا – برا وا نابێت، چەندیان پارە لایە ؟
سامان: ٥٠٠٠ ئێورۆ خەواندومە دەڵێم ١٠٠٠ بۆ ئێوە باقیەکەم بدەنەوە.
ماکوان : بۆ خاوەنی ئەم جێگایە دیفاعیان لێ دەکات ؟
سامان : خاوەن دوکانە خزمیەتی.
ماکوان: کرمانجی دەزانن ؟
سامان: بەڵێ بەکردمانجی قسە دەکەن لەگەڵ من ئێستا کردویانە بە تورکی.
ماکوان: باشە هیچ مەڵێو لەگەڵ مندا وەرە ژورەوە، هیچ قسە مەکە ئەگەر کردیشیانتە دەرەوە باڵیان گرتی بەس چاوەڕێی من بکە وهیچی تر .. باشە برا ؟
سامان: چی دەکەیت؟
ماکوان: حەقت نەبێت؛ بە پشتیوانی خوا حەل دەبێت بەس وەعدم بدەری و لەقسەم دەرنەچیت، توڕە مەبە ئەگەر من شەڕمکرد لەسەرت تۆش هەڵبدەری تا دەست نەوەشێنن هیچ نەکەیت.
سامان: زۆرن ئاخر لێمان ئەدەن ؟
ماکوان: کوڕی باش تۆ ئێستا ئەوکوشتن، خەمت نەبێت.
چوومە ژوورەوە لەسەر کورسی دانیشتم چوومە پشتیانەوە پشتم نا بە دیوارەکەوە و بانگم کرد سەیدا کەرەمکە تا لای ئێمە وەرە.
هەر بۆ بچوکردنەوەی ووتم: دوو چامان بۆ بێنە و لەگەڵ دوو پاقلاوە.
خۆی نەیهێنا داوای کرد بۆمان بهێنن.
سەیدا من ناوم ڕێبوارە لە فەرەنساوە هاتووم حیزب ناردوومی ئەم کوڕە شکاتی لێکردوون لای ئێمە منیان ناردوە کە ئاگادارتان بکەمەوە، جا دوای هەرچی ڕوویدا لە بازاڕو دوکانەکەت گلییمان لێمەکە. چەند ڕۆژە من موتابەعە و بەشوێن ئێوە ئەو دوو هەڤاڵەی ترەوەین خۆم عەمدەن بێدەنگ بووم ووتم بزانم ڕاست دەکات ئەم کاک سامانە، جا تکایە پارەکەی بۆ بگەڕێننەوە. هەڤاڵ سالم- یش سەلامی لێدەکردی دەیووت دەمێکەیە هاوکار نەبووە!
لەدڵی خۆمدا ووتم ئێستا یەك شینە جڕطم بۆ لێ ئەدات و ئەڵێت هەستە بۆ دەرەوە. منیش بەشەق و بە بۆکس دەکەومە ناویان و چی لە دوکانەکەیدا هەبێت دەیشکێنم و خۆشم تێروپڕ تێهەڵدان دەخۆم و دەگیرێم.
ووتی سەیدا سەرچاوی مە ئەز خزمەتکاری سالمیمە!
ئێستا قسەیان لەگەڵ دەکەم بەسەرچاو.
ڕۆشت قسەیان لەگەڵ بکات، منیش بە سامان-م ووت: پێبکەنە لەگەڵمداو قاقا لێبە با دەنگی پێکەنینەکەت ببیستن.
سامان وا پێدەکەنی من ڕقم لێبوو وەکو وابێت بگری.
ووتم دەمت داخە خەڵك وا پێئەکەنی.
ماکوان: سامان جگەرەت پێیە ؟
سامان: جگەرە ناکێشم
ماکوان: بڕۆ پاکەتێك بکڕە.
سامان: چی دەکێشی ؟
ماکوان: نازانم، هەرچی بێت دالاس!
سامان: کاکە ئێرە ئەڵمانیایە دالاسی چی؟
ماکوان: هەرچیەك بێت بیهینەو هەڵسە لەبەرچاوم، کەهاتیتەوە زۆر بە ویقار و ڕێزەوە بمدەرێ باشە؟
خۆم مەبەستم بوو ئەو حەرەکەتە بکات، چوو پاکەتێکی مارلیبۆرۆی بۆ هێنام و جگەریەکی دامێ و چوومە بەردەم دوکانە کێشام و خەریك بوو ئەخنکام ئەوەندە ناخۆش بوو بەس تفم دەکردەوە.
منیش ووتم ئەگەر کاتان پێویستە دەڕۆم دوای دێینەوە.
یەکێکیان هاتە لام ووتی من ناوم حسینە ووتی: ئێستا ٣٠٠٠ ئێورۆ ئامادەیە و تا دەچن ئەوی تر دەهێنن دووکاتژمێری تری دەوێت.
ماکوان: پرۆبلەم نیە، سامان بڕۆ ئەوە وەرگرەو دوو سەعاتی تر بێرەوە لێیان وەرگرە. بە توڕەیەوە بەسامانم ووت لاچۆ ئیشم بە سەیدا حوسینە! سامان ڕۆشت چاپاندم بە گوێیدا و ووتم زۆر دەرنگ کەوتویت گەلەییان لێتە!

سەیدا حوسین: ئەز لەخزمەتی ئێوەدام..
ماکوان: من دەڕۆم نایەمەوە تا دوو سبەی لەگەڵ جەماعەت دێینەوە لات، بەڵام پارەکەی سامان بدەنەوە خوات لەگەڵ.
لەگەڵ سامان هاتین و ٣٠٠٠ ئێورۆم بۆ وەرگرتەوە.
ووتم وەرە بڕۆین بۆ قاوە خانەیەك تا دووکاتژمێری تر بەسەیارەکەی خۆم ئەتهێنمە بەردەم دوکانە دابەزە و خێرا سەرکەوە باشە؟ پلانم بۆ داناو دوای دووسەعات بە سەیارەکەی خۆم بردمە بەردەم دوکانەکە، هەرچەندە زۆر قەدەغە بوو سزای لەسەر بوو لەویا وەستان. سامان دابەزی و لەدوورەوە جامکەم دایەوە هاوارم کرد سەیدا دوو سبەی باشە؟
حوسین: زۆر باشە ..خواحافیز

ماکوان: هەموو پارەکەت وەرگرت؟
سامان: عەیبی نیە، هەتا ماوم بیرم ناچێتەوە کاك ڕێبوار گیان.
ماکوان: من ناوم ڕێبوار نیە، ناوم ماکوان-ە، ئەگەر ئیشێکت نیە دەڕۆم ؟
سامان: بۆ کوێ ؟
ماکوان: من لە نەرویجەوە هاتووم نەك فەڕەنسا ئەو جەماعەتە ئەحمەق بوون ئەگەر ئاقڵ بونایە بەتۆشەوە دەتانزانی ژمارەی سەیارەکەی من فەڕەنسا نیە (بە پێکەنینەوە) لە هوتێلم لە شارێكی نزیك ئێرە.
سامان: کاکە ناهێڵم بڕۆیت تۆ فریشتە بوویت چۆن دەهێڵم بڕۆی بەخوا دەعەوتی منی ماڵم لێرەیە هوتێلی چی چۆن شتی وا دەبێت.
ماکوان: کێشە نیە دێم چایەك دەخۆینەوە لە ماڵتان و دوایی دەڕۆم با یەکتر بناسین.
سامان: تۆ وەرە خوا گەورەیە.
چوومە ماڵیان هەر دەرگا کرایەوە بتڵێ بیرەم بینی، دوای ئەوە دانیشتم لە جیاتی چا بیرەیەکی بۆ هێنام گوایە زۆر بەئحترامەو خزمەتم دەکات، منیش هەڵسام ووتم دەڕۆم.
سامان: بە سەرسوڕمانەوە بۆ کاکە ؟
ماکوان: من وویستم داوای بەرماڵ بکەم لەماڵێکدا مەشروبی تێدا بێت دانانیشم، بەڕاستی خۆم تاوانبار ناکەم. برا ماڵی خۆتە تۆ ئازادی چی دەکەیت تێیدا، بەڵام من دانانیشم لەماڵێکدا مەشروبی تێدا بخورێتەوە. خیرا ٦ بیرەی هەبوو لەماڵەکەیدا هەڵی چڕی و کردی بە مەغسەلی مەطبەخەکەیدا. ووتم نوێژم نەکردوە بەرماڵت هەیە؟

سامان: بەخوا شازی بەرماڵم هەیە، لەحەج دایکم بۆی هێناوم نوێژم لەسەر نەکردوە هەر بیبە بۆ خۆت، بڕۆ دەست نوێژەکەت بگرە.
ماکوان: "بە پێکەنینەوە" کوا توالێت و حەمام بابڕۆم دەست نوێژەکەم بگرم؟ دەست نوێژم گرت و هەندێك موجاملەمان کردو تەلەفونەکەیم وەرگرت و ١٠٠٠ ئێورۆی بۆ هێنام کە بیبەم بۆ خۆم، هەڵسام پارەکەم دایەوە و ووتم: ئەگەر منت خۆش دەوێت ئەوە بدە بە خێزانی بەڕیزت و ڕوبکەرە خوا دڵنیابە خوای گەورە کارەکانت بۆ ئاسان دەکات.
خواحافیزمان لەیەك کرد و تەلەفونمان گۆڕیەوە و دیاربوو کوڕێکی بە وەفاش بوو زۆر ئیحترامی گرتم تەمنمان زۆر جیاوازی نەبوو، پێدەچوو من چەند ساڵێك لەو گەورەتر بم. ئامادەی پیشەسازی سلێمانی تەواو کردبوو بەشی کەرەبا.
هاتمەوە بۆ هوتێلەکەو ماوەی ٣ ڕۆژ لە نۆیس مامەوە ئەو کەلو پەلانەی کڕیبووم هەموویم ڕەوانەی نەرویج کردەوە. دوو ڕۆژم مابوو سەرڤیسی سەیارەکەم بۆ بکەن. کۆتای ڕۆژ کە وویستم بگەڕێمەوە حاج اللە بەخش تەلەفونی بۆ کردم و ووتی: کاکا ماکوان لەکوێیت؟
ووتم: لە ئەڵمانیام بەیانی دەچمەوە بۆ نەرویج.

حاج اللە بەخش: مەڕۆ بەیانی کاتژمێر ١:٣٠ ئیقباڵ و سەلامو اللە کوڕی دێنە شاری دوسڵدۆرف شارەزانین، بەڵکو هاوکاریان بکەیت. ئەمانەتیان پێیە هاوکاریان بکە تا دەگەڕێتەوە فەڕەنسا، شارەزانیە لەئەڵمانیا.

ماکوان: سەرکەتووبوون الحمد اللە؟

حاج اللە بەخش: ئەرێ وەڵڵا؛ هیچمان تێدا نەهێشت بەشێکی کەمیمان ناردوە ساغی بکەرەوە پێم ووتوە کە بەشی تۆ لە بەرچاو بگیرێت خەمی هیچت نەبێت، بەڵام تا لە فڕۆکەخانەی کابول دەرمانکرد زۆر ناڕەحەت بووم.

ماکوان: ئەی لە ئەڵمانیا کێشەی نیە؟
حاج اللە بەخش: بۆ دابەزین لێپرسینەوەی نیە ئاساییە ئەگەر بشگیرێت زۆر گرنگ نیە لامان، چونکە بەس نمونەم ناردوە پرسیاری زۆریشم کردوە یاساغ نیە لە ئەوروپا !
ماکوان لەدڵی خۆمدا ووتم شێخ برقان شارەزابوو ئەویش وای ووت، باشە حاجی گیان لەخزمەتم ئەمشەویش دەمێنمەوە تا دەگەنەوە فەڕەنسا. شەو بیرم دەکردەوە لە خۆشیدا ووتم بەخوا خوای گەورە دەوڵەمەندی کردی بە بۆنەی ئەفغانیەکانەوە. بیرم دەکردەوە پرۆژەم دادەنا و یارمەتی خەڵکم ئەدا لە خەیاڵ پڵاوێکی زۆر خۆشدا بووم کە زەنگی تەلەفونەکەم لێیدا سەیرم کرد سامان بوو.
سامان: کاك ماکوان براکەم وەڵڵا زۆر مەمنونی جەنابتانم هەر حەزمکرد قسە لەگەڵ بکەم. زۆر حەز دەکەم بێمە خزمەتت برا ئەگەر ئیجازە هەیە با ئەم شەو پێکەوە بین ئیشم نیە لەخزمەتام.
ماکوان: لەخزمەتام کاك سامان گیان لە هوتێل ئێمپایەر لە نۆیس، سێ چارەك دوورم لە کۆڵن تەشریف بێنە.
سامان: ئێستا دێمە خزمەتت، نانت خواردوە؟
ماکوان: وەرە بەیەکەوە نان دەخۆین، خواحافیزیمان کرد لەوکاتەیا حەزقیل دەرکەوت بێ سەلام و کەلام ووتی: ئەوە چیت کرد بەدبەخت؟
چی بووە حەزەی برام؟
حەزقیل: ڕاکە لێرە نەمێنێت ئەدرەسی خۆتت خستە بەردەستی ئەو کرمانجانە زۆریان داوە لە سامان بەدوای تۆش دا دەگەڕێن، لێرە نەمێنیت!
ماکوان: ئەی چی بکەم ڕاکەم ؟
حەزقیل: ئەی خۆ مقاوەمە ناکەیت؟
ماکوان: ئێ ئاخر بۆ کوێ ڕاکەم؟
حەزقیل: چارە هەیە؟
ماکوان: وەرە با بیر کەینەوە چی بکەین.

چاوەڕوان بن بزانن چی ڕووئەدات لە بیرکردنەوەی من و حەزە گیان .
به‌روار: 23/11/2019
بینین: 1072