چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان
ماکوان کەریم
کتێبی سێیەم
زنجیرەی ٦٤

حەزقیل هات بە پەلە ووتی: هەرچی ئەدرەسی خۆت بوو خستە بەردەستیان ئەوان دەیانەوێت لێت بدەن، زانیویانە بە فیڵ پارەکەت بۆ سامان وەرگرتۆتەوە جا تا زووە ڕاکە لێرە مەمێنە.

ماکوان: ئاخر چۆن ڕاکەم؟ بۆ کوێ ڕاکەم؟ باشە گریمان من ڕامکرد بە بۆنەی منەوە ئەو کوڕە سامان کەوتۆتە دەستی ئەوان لەبەر ئەوە ڕاکردن چارە نیە، وەرە با بیر بکەینەوە حەزە گیان چی بکەین؟

حەزقیل: بە سامانەوە دێن بۆ ئێرە ٣ سەیارەن ١٠ کەس زیاترن، چی دەکەیت؟

ماکوان: تەلەفون بکەین بۆ پۆلیس بێن؟

حەزقیل: جا چی دەڵێیت بە پۆلیس؟ بایی ئەوە زمانت باشە قسە بکەیت بە ئەڵمانی؟
ماکوان: ئەڵمانی نازانم، مەگەر بە ئینگلیزی تێیان بگەیەنم کە ئەویش قورسە، بەس چی بڵێین بە پۆلیس باشە؟
حەزقیل: بەخوا بەتەمایی پۆلیسی ئەڵمانی مەبە بە ئینگلیزی قسە بکەیت و بێن بەدەمەتەوە، پاشان چی دەڵێیت؟
ماکوان: ئەوەش پرسیارەکەی منە چی بڵێین؟
حەزقیل: بەقسەم کە بڕۆ لە هوتێلەکە بەرەو شارێکی تر یان برادەرێك بدۆزەرەوە لە هاوڕێکانت بچۆ بۆلایان و دوای هەوڵبدە سامان لەدەستیان دەربهێنن.
ماکوان: ئێستا سامانیان نیوە گیان کردوە، ئەوە دڵنیام سامان ووتیەتی پارەکەم داوە بە ماکوان. هەڵەبەت ئەمە بۆچونی خۆمە بۆ ئەوەی لێی نەسێنن!
حەزقیل: کاتی ئەم تەحلیل و شیکارییە نیە بەقسەم بکە بڕۆ، زۆرن دەرەقەتیان نایەیت و ئازارت ئەدەن.
ماکوان: نازانم؛ سەرم داخست و بێدەنگی ڕووی تێکردم وویستم بیر بکەمەوە. تۆزێك بێدەنگ بووم سەرم بەرزکردەوە سەسیل وەستابوو پاڵی دابوو بەدیواری ژورەکەوە وەکو ئەوەی چاوەڕێی من بێت، منیش ووتم هەر تۆم نوقسان بوویت!
سەسیل: من ئەتوانم وایان لێبکەم کە بترسن و نەیەن بەلاتدا.
ماکوان: بەڕاستە؛ ئاخر دوای نەمکەیت بەپەند وەکو تۆپی بالەم لێبێت بە بۆکس و شەق لە نێوانیاندا یاری بکەم.
حەزقیل: چی دەکەیت سەسیل؟
سەسیل: شملالۆۆخ، فەنەستقانا و ئەرزحابیج..
ماکوان: ئەوە دەڵێن چی؟
حەزقیل: دەڵێت لەبەر چاویاندا شتی ناشرین و زەبەلاح نیشان ئەدات تا بترسن!
ماکوان: ئەی بۆ واناڵێیت سەسیل ئیتر ئەم قسانە چیە دەیکەیت؟
سەسیل: ئاخر ئەو جۆرە شێوەی کارەکەیە بەس چەند خولەکێکم بدەرێ ئێستا دێمەوە بۆلاتان.
ماکوان: فەرموو بڕۆ، حەزقیل پێت وایە سەسیل توانای هەبێت و ڕاست بکات؟
حەزقیل: ئەتوانێت زیاتریش بکات! ئەوە چوو ئیزن لە شێخ برقان وەرگرێت.
ماکوان: دڵنیا بم؟ حەزە دوایی نەمدەن بە شوو، کەرامەتیشم بشکێنن؟
حەزقیل: خۆم هەواڵەکەم بۆ هێناوی بزانم درۆ دەکات ئەمووت بڕۆ، بەس تەنها شێخ برقان بڵێ بیکە ئەبینیت چی ڕوو ئەدات.
ماکوان: حەزە گیان، خراپ نیە بۆ دڵ؟
حەزقیل: من پێم باشە بەپەردە چاوت داپۆشن نەکو بەرگە نەگریت.
ماکوان: مەمترسێنە لەئێستاوە دەترسم ڕاکردنەکە مەسڵەحەت تربێت و لە بەرژەوەندیمان بێت!
حەزقیل: بێخەمبە خۆم لەگەڵت دەبم.
ماکوان: بێخەمی چی بم ئێستا ئەتووت ڕاکە! کوێڕا بەم ڕستەیە ئاوا ئارام بوویت، بەڕاست ئەمە چیە (شملالۆۆخ، فەنەستقانا و ئەرزحابیج)؟ لەم قسانەدا بووم سەسیل هاتەوە.
سەسیل: ماکوان خۆت بگۆڕە زۆر بەجوانی بڕۆ ئەوبەری شەقامەکە بوەستە کە هاتن بانگیان بکە بۆ ئەو پارکەی ئەوبەر با دوور بن لە هوتێلەکە ، چونکە شوێنکە بچوکە بوعدەکان جوان دەرناچن.

ماکوان: بوعدی چی؟

سەسیل: ئێوەی مرۆڤ تەنها بوعدی یاخود رەهەندی سێ دانەیتان هەیە کە ناسراوە بە ڕەهەندی سیانی چاو(بعد الثلاثي)، بەڵام ئێمە ڕەهەندی چوارینەییمان هەیە و توانامان هەیە بە کاردانەوەی تیشك شتی زۆر نایاب نیشانی ئێوەی مرۆڤ بدەین کە تەنها تیشکێکە لەڕێگای مادەی ڕەشەوە بەشەودا دەکرێت لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم دەیکەین وەك ئاهەنگێك وایە بۆ ئێمە پێشکەشی دەکەین بۆ تۆ بۆ ئەوەی نێوانمان باش بێت و چاوبەستێکیشە لە ئێوەی مرۆڤ و ئەو کۆمەڵەت بۆ ئاقڵ دەکەم ئەم شەو!
ماکوان: وەڵڵا موهیمی سەسیل، ڕەهەندی سێدانەیی مەبەستت (3D) نیە؟
سەسیل: با خۆیەتی؛ ئێمە (4D و5D) بە چاوی خۆمان دەبینین، ئێوە تەنانەت (3D) بە چاویلکەی تایبەت دەبینن.
ماکوان: کە چوومە ئەوێ چی بکەم؟
سەسیل: تۆ حەقی هیچت نەبێت داینێ بۆ خۆم، ئەیانخەمە دۆڵ و شاخی واوە کە لەژیانیاندا نیەنە دەرەوە پەلی سامان بگرە بیهێنە دەرەوە بە سامان بڵێ تەلەفون بکات بۆ پۆلیس کەئەوانە لە تلیاك خۆرو شتی وادەچن ..باشە؟
ماکوان: سەسیل ئەم شتە چیە دەیکەیت بۆ فیکرەیەکم لێ نادەیتی شتێکم بۆ باس بکە، نەکو ئەوان توانایان هەبیت و من توانامان نەبیت و بماندەنە بەرشەق، دوایی تۆش یەك جرطی موحتەرەممان بۆ لێبدەیت. هەر بیرۆکەیەکم بدەرێ بۆم باسکە چی دەکەیت.
سەسیل: تەلەفونەکەت دەربێنە و بنوسە (3d street art painting) بزانە چی دەبینیت؟!
ماکوان: تەماشام کرد شتی زۆر جوان بوو لەوێنەی سریدی و هونەری وێنەکێشان.
سەسیل: شتێکی لەو بابەتە دەکەین، بەڵام زۆر بەترسناکی!
ماکوان: باشە؛ دەستم دایە تەلەفونەکەم و زەنگم لێدا بۆ سامان، یەکەم جار هەڵینەگرت حەزقیلیشم نارد چاوی لێیان بێت و جاری دووەم زەنگم کردەوە هەڵیگرت، بەڵام زۆر ماندوو دیار بوو.
ماکوان: سامان کە وەستایت لەدەرەوە لەوبەر چاوەڕێت دەکەم ئەتوانیت سەیارەکەت تا کاتژمێرێك پارك بکەیت لەبەردەم هوتێلەکە و مەچۆ ژورەوە چاوەڕێتم لەوبەر هوتێل ئیمپاییەر و برسیمە یەکسەر دەچین نان دەخۆین!

سامان: باشە کاك ماکوان گیان، بەڵام بەدەنگێکی زۆر خەمبارو بێزاریەوە قسەی لەگەڵ دەکردم.
ماکوان: زۆرت ماوە بگەیت مامە سامان؟
سامان: چارەکێکی تر دەگەین!
ماکوان: بۆ چەند کەسن وادەگەن؟ سامان هەر دەیویست تێمبگەیەنێ کە خۆی نیە نەیدەزانی چۆن پێم بڵێت لەوەدابوو قسەیەك بکات و داخرایەوە، منیش زانیم دەردەکەی چیە گوێم پێنەدا و ووتم سەسیل بزانم چی دەکەیت. ئەو کوڕە گوناحە ئاوای لێدەکەن.
سەسیل: ئەگەر پێت خۆشە وایان لێدەکەم پێش ئەوەی بگەنە ئێرە سەیارەیەکیان توشی ڕووداوێك بکەم؟!
ماکوان: خەریك بوو ڕازی بم.
سەسیل: خراپ نیە؟
هەر وام ووت شێخ برقان ئامادەبوو!
شێخ برقان: نابێت شتی وا ئێمە پەیمانمان هەیە لەگەڵ حەزرەتی سولیمان لەبەردەست کەس موسەخەر نابین!
ماکوان: باشە یا شێخ گیان مادام تۆ هاتی خۆتان چی دەکەن من ڕازیم ، ئەوە سەسیلی برام چی دەکات من ڕازیم !
شێخ برقان: "بە پێکەنینەوە" سەسیل بوو بە برات؟ خۆت تۆ ئەد ووت باقسە نەکات!
ماکوان: شێخە گیان (عفا الله عما سلف)
سەسیل: زۆریان نەماوە خۆت بگۆڕە.
ماکوان: باشە خۆم گۆڕی و ووردە ووردە چوومە خوارەوە کلیلی ژورەکەم دایەوە بە پرسگەو لەوبەر شەقامەکە وەستام و چاوەڕێم دەکردن، لەپڕ سێ سەیارە هاتن دوو ئاودی و ڤۆگزڤاگنێك. کە سامان بینی پلانەکە وا بوو هاوارم کرد سەیدا حوسێن خۆت وەرە با جەماعەتەکەت نەیەت ئەمبەر. با سامانت لابێت بەڵام خۆت وەرە ئیشم پێتە ئاگاداریان کردومەتەوە کە دێیت ئەوەندە پیاویت دێیتە سەر من. شەڕ لە هوتێلەکە دوور بخەرەوە وەرە بەیەکەوە بچینە ناو ئەو پارکە بەیەکەوە دوو بەدوو، کەوام ووت هەموو سەریان سوڕما وەك ئەوەی کارەبا لێیان بدات ووشك بوون، بەڵام حوسێن هات دووکەسی لەگەڵدا بوو من دەستم لە گیرفانمدا بوو دەرمنەهێنا دەم و چاوم دابو بەیەکدا و وەکو مۆڕە مۆڕەم لێدەکردن!

حوسێن هات و بەرەو ڕووم ڕاستەخۆ ووتی: پارەکەمان بدەرەوە لەگەڵ پارەی ئەوکەسانەی هێناومەو هیچ ناکەین و دەڕۆین لەشەڕ هەردولامان لادەچین ، تۆ درۆت کرد نە حیزب ناردویتی و نە کەس.
ماکوان: ئەی چۆن زانیم ئێوە دێنە ئێرە؟
حوسێن: خودێ نازانم.
ماکوان: وەرە بابچینە ئەو پارکەی ئەوبەر، ئەگەر شەڕیشمان کرد ئێمە کوردین بە کەس نەزانێت و پۆلیس نەمان گرێت، باشە؟
حوسێن: جنێوێکی دا بە پۆلیس و ووتی ئەوە پرۆبلێمی من نیە.
ماکوان: باشە وەرن بۆ ئەو پارکە با جەماعەتەکەشت بێن سامانیش بهێنن بۆ ئەو بەر من پارەکەتان بدەمەوە.
کەوام ووت هەموو هاتن، منیش زۆر بە نەرمی دەڕۆشتم لەبەر دەم خۆمەوە دەموت سەسیل کوایت؟
نزیك بوومەوە لە کورسی دانیشتم و حوسێن دانیشتو هەموو ئەوانی تر چواردەوریان گرتم. ووتم فەرموون چیتان دەوێت؟
حوسێن: پارەکەمان بدەرەوە، بەڵام دەبێت دوو ئەوەندە بێت! واتا ١٠٠٠٠ ئێورۆ.
ماکوان: ئەی ئەگەر نەتان دەمەوە چی دەکەن؟
حوسێن: وەكو مریشك لێرە دا سەرت دەبڕین!
ماکوان: هیچ ڕووینەدا؛ لەدڵی خۆمدا ووتم بە خوا سەسیل دامی بەشوو! ناچارم ووتم ئاخر ئەوەتان بیر بێت چاوەڕێم ئێستا جەماعەتی حیزب دێن خۆت دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵگری!
حوسین ئاقڵ بەو شەڕمەکە با سامانیش بڕواتەوە، ئەگەر نەشهاتن ئەوا من بەیانی پارەکەت لە بانق بۆ دەردەهێنم ئێستا ناتوانم ئەو هەموو پارە لە بانق دەربهێنم.
حوسێن: باشە ٥٠٠٠ هەزارەکەمان بدەرێ سامان ووتی لای ماکوانە.
ماکوان: ڕاست دەکات لای منە خستومەتە سەر حسابەکەم، مەگەر بەیانی ئەویش دەربهێنم. پەلە مەکەن تا بەیانی ئەگەر جەماعەتی حیزب نەهاتن ئەوە بەسەر چاو.
حوسێن: کارت و کۆدەکەیمان بدەرێ!
ماکوان: لە هوتێلەکەیە ڕێگام بدەن بچم بیهێنم، لەدڵی خۆشمدا هەر جنێو بە سەسیل ئەدەم و دیار نیە. دڵم خەریکە ئەتەقێت، هیچ مەجالی ڕاکردنیشم نیە ١٠ کەس دەوری گرتووم.

حوسێن: با ئەو زەلامانە بێن لەگەڵتدا.

ماکوان : باشە؛ هەرچۆن بێت لەدڵی خۆمدا ووتم ئەتوانم لە دەستی دوان ڕابکەم ، هەر هەڵسام هەموویان دەستان گرت بە چیمەنی پارکەکەوە ئەیان قورسکاند وەکو سەگ. منیش لەدڵی خۆم دا ووتم بەخوا کەوتە ئیش خاڵە سەسیل گیان، سوك دەستی سامانم گرت و هانیمە لای خۆم و ووتم تەلەفونت پێیە؟

سامان: نا پێم نیە لای ئەوە هەتیوەیە بردویەتی چی ڕوویداوە؟ ئەوە بۆ وا دەکەن؟ کاك ماکوان ڕاکە بە قوربانت بم، خەجاڵەتی لای تۆم.
ماکوان: دانیشە هەتیو خەریك بوو بمکوژیت بۆ کوێ ڕاکەم، من فێری ڕاکردن نەبووم بەس خەڵکم ڕاوناوە. لای کامیانە تەلەفونکە بڕۆ بیهێنە.
سامان: ئاخر ئەمگرن، ئەوە بۆ ئەقیژێنن؟
ماکوان: ئەوە جەماعەتی حیزب هاتن بۆلایان، کوا تەلەفونەکە لای کامیانە نیشانم بدە خۆم دەریدەهێنم.
سامان ئەلەرزی، ووتی لای ئەو کوڕە زلەیە ناوی موستەفایە.
ماکوان: جا ناویم بۆچیە، خۆ بایەعی بۆ دەرناهێنم. چووم دەرم هێنا دەستی وا توند گرتبوو بەو چیمەنەوە پەنجەی کردبووە ناو قوڕەکەش، منیش ووتم دەستەکانت خۆش خاڵە سەسیل گیان، تەلەفونەکەم دەرهێناو دوورکەوتینەوە بە سامانم ووت تەلەفون بکە بۆ پۆلیس بڵێ کۆمەڵێك خەڵک لای هوتێل ئیمپایەر نائاساین و پێدەچیت کاری کریمیناڵ بکەن تکایە بەزووترین کات وەرەنە ئەو جێگایە.
سامان تەلەفونی کرد و ئەوی پێم ووت بە تەواوەتی بە پۆلیسی راگەیاند، منیش چوومەوە ئەوبەر شاقەمی هوتێلەکەو چاوەڕێی پۆلیسم دەکرد و ووتم سامان زۆریان لێداوی ؟
سامان: کاك ماکوان زۆر ئازاریان دام.
ماکوان: شوێن و جێگات نەشکاوە بڕۆین بۆخستەخانە؟
سامان: نا یەکجار وانەبووە.
ماکوان: پارەیان لێسەندی؟
سامان: نا هیچیان نەبرد ووتم پارەکەم داوە بە ماکوان!
ماکوان: باشە کوڕی باش چۆن وا دەڵێت فێڵ لە من دەکەیت، لە پاش پیاوەتی من دەخەیتە داوە وە. دەبوو بیشت کوژن ناوی من نەبەیت.
سامان: کاك ماکوان بەتەمای ئەوە نەبووم کە لە ئەڵمانیادا مابیتەوە وا هەستم کرد دەرچوویت لە ئەڵمانیا و گەڕاویتەوە بۆ نەرویج، بۆیە ئەوکارەم ئەنجامدا دەنا بەخوا لەبرای خۆم خۆشترم دەوێیت.
ماکوان: کێشە نیە با چاوەڕێ بکەین پۆلیس بێت دوای ئەوە دەڕۆین، دێم بۆ ماڵی تۆ لە کۆلن دەخەوم ئەم شەو بەیەکەوە دەبین. دانەویەوە دەستم ماچ بکات سامان ووتم استغفراللە قوبوڵم نەکرد، برای منی کاکە سامان گیان عەیبە وامەکە تۆ کەسی منیت.
لەم قسانەدابووین پۆلیس گەیشت هەموویانی کۆکردەوە ئەوانی بردو منیش چوومە هوتێلەکەو سەسیل لەژوورەکەدا بوو، هەستم کرد سامان نایبینێت. ووتم مامە سامان بچۆ دەرەوە لە پرسگەکە دابنیشە دێمە لات، هەستم کرد ئەترسێت بۆیە ووتم مەترسە تەواو کۆتاییان هات. هەڵسا ڕۆشت و منیش لەخۆشیدا خەریك بوو باوەشکەم بەسەسیل دا ووتم ئەی کوڕی باش ئەوفیلم وسینەمایەت بۆ نیشانی ئێمەنەدا؟
سەسیل: حەزم نەکرد ئازاری تۆ و هاوڕێکەت بدەم، بەڵام ئەوان هیچیان لەسەر نیە هەر ئەم شەو ئازاد دەکرێن و بەیانی لەگەڵ سامان بڕۆن بۆ دۆنەرەکەیان نان بخۆن، باشە؟
ماکوان: هەروا بەئاسانی بچین هیچمان لێناکەن؟
سەسیل: تۆ بڕۆ هەرچیان کرد لەگەڵتام خراپتریان لێدەکەم.
ماکوان: ئاخر سەسیل زۆر درەنگ دەست بەکار دەبیت، خەریك بوو دڵم بوەستێت
سەسیل: بێخەمبە!
خواحافیزمان کرد لەگەڵ سەسیل و جانتاکەم بردە خوارەوە سامان خێرا دەستی دایە جانتاکەم نەمهێشت، ووتم بابە یەکێك دەبێت خۆت بکاتە کۆڵ سەیارەکەم دەرهێناو چێك ئاوتم کرد هاتمە دەرەوە و بەرەو کۆڵن چووین بۆ ماڵی سامان. بەسامانم ووت بڕۆ دوش بگرەو خۆت بشۆ منیش دوای تۆ دەڕۆم پیتزایەك داوا بکە نانمان خواردو تا نوێژ نەخەوتین نوێژمان کرد و ئەویش لەگەڵمدا کردی. خەوتین تابەیانی و من زۆر ماندوو بوم تا کاتژمێر ١١ بەیانی خەوتم، هەڵساین سامان ووتی نان و چای بەیانی بخۆین؟ ووتم سامان دەڕۆین بۆ دۆنەرەکەی سەیدا حوسێن نان دەخۆین.
سامان: برا بیکە بەخاتری خوا تۆ چیت؟ من لە شەوە وە چەندە لەوان ترساوم سێ ئەوندە لەتۆ کاك ماکوان! بەڕاست تۆ مرۆڤ و شتی وایت؟
ماکوان: نا من لە جەماعەتی حەزقیل و سەسیلم نیوەم جنۆکەیە و نیوەم مرۆڤە! کورە هەڵسە بابڕۆین قسەی زل مەکە وەکو تۆ بەشەرم.
لەم قسانە دابووین ئیقباڵ تەلەفونی بۆ کردم ووتی: ماکوان لە تورکیاین دوای چەند سەعاتێکی تر دەگەینە دۆسڵدۆرف چاوەڕێمان دەکەیت لەوێ؟
دڵنیام کردەوە کە لەخزمەتاندا دەبم.

لەگەڵ سامان چووین بۆ دۆنەرەکە من کە چوومە ژورەوە بەدەنگی بەرز ووتم ڕۆژباش! یەك دوانێکی لێبوون نەیان ناسیم لە شاگردەکانی ووتیان ڕۆژ باش، سەیرێکی حوسێنم کرد ماندوو دیار بوو. سەیدا السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاته!
حەپەسا بوو بەدیارمەوە بە تووڕەی ووتم بۆ وەڵام نادەیتەوە؟
ووتی: سەرچاڤا
سەیدا برسیمە دوێنێ شەو زۆر ماندوو بوین بەدەستی خۆت دوو دۆنەرمان بۆ دروست بکە، ئاگام لە سامان بوو شڵەژا بوو. ووتم بڕۆ دانیشە
سامان: لە کوێدا دانیشم؟
ماکوان: لەسەر کۆشی حوسێن! لەکوێ دادەنیشی دانیشە.
ئەو دانیشت و منیش چوومە بەردەم دوکانەکە هەڵەوێستەیەکم کرد و تۆزێك تەماشای ئەملاولام کرد ، حوسێن هات بۆ لام.
جگەرەیەکی دامێ ووتی سەیدا من تەسلیم، تۆ عەزیزی ئێمەیت. پارە هەموو بۆ خۆت باشە ؟
ماکوان: ئەی کێ پارەی دۆنەرەکە ئەدات؟
حوسێن: میوانی منیت .
ماکوان: باشە؛ چووم دانیشتم و نانمان خواردو لەدوای هەڵسام ٢٠ ئێورۆم داناو چوومە دەرەوە حوسێن هات پارەکەم بداتەوە، ئەملاولام ماچ کرد و ووتم گەردنم ئازاکە.
حوسێن: گەردنت ئازابێت سەیدا ماکوان، حەزدەکەم جارێکی تر قسە بکەین.
ماکوان: بەدڵنیایەوە سەیدا حوسێن، تکایە زوڵم مەکەن هەوڵبدەن پیاوەتی بکەن.
بەرەو دۆسڵدۆرف ڕۆشتین سامانیش هات لەگەڵمدا، ووتم میوانم هەیە دێینە ماڵەکەی تۆ.
سامان: ماڵی خۆتە وخاوەن ماڵ نیم .
ماکوان: سوپاسیم کردو بەرەو فڕۆکەخانەی دۆسڵدۆرف کەوتینە ڕێ و چاوەڕێی ئیقباڵ و سەلامو للە و ئاڵتونەکانم!

چاوەڕێ بن لەگەڵماندا، زەرەر ناکەن.
به‌روار: 24/11/2019
بینین: 1187