چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان
ماکوان کەریم

کتێبی سێیەم
زنجیرەی ٦٥
فڕاندنی سەلامو اللە و ئاڵتونەکان

لەگەڵ سامان بەرەو فڕۆکەخانە چووین و لە هۆڵی چاوەڕوانی، چاوەڕوانی ئیقباڵ و سەلامو اللە مان دەکرد.

سامان : دەمێکەیە دەیاناسیت؟
ماکوان: من لە ژیانمدا نە ئیقباڵم دیوە نە سەلامو اللە تەنها لە رێگای اللە بەخشەوە دەیاناسم.
سامان: ئەی اللە بەخش کێیە؟
ماکوان: نازانم کێیە، بەڵام لە ڕێگای کوریکی ئەفغانەوە دەیناسم لە نەرویج ڕەفیقمە.
سامان: جێگای متمانەن؟
ماکوان: بۆچی متمانەیان پێبکەین، ئەوان ئیشیان بە ئێمەیە و دوای یارمەتیمان لێدەکەن. ئەصڵ ئەوەیە کە ئەوان متمانە بە ئێمە دەکەن و شتی خۆیان خستۆتە بەردەستی من.
سامان: چییان خستۆتە بەردەستی تۆ؟
ماکوان: ئاڵتون و ئاسەواری کۆن و دێرین.
سامان: جە ئەوە قاچاغ نیە ؟
ماکوان: با – زۆر قاچاغە لە خودی وڵاتەکەدا ئەگەر تەسلیم بە دەزگای ئەو وڵاتە نەکرێت، کە هاتە دەرەوەی وڵاتەکە بازاڕی ئازادی هەیە.
سامان: ئێستا پێیانە ئەشیاکان ؟
ماکوان: بەڵێ؛ ئەترسی سامان ؟
سامان: تۆزێك!
ماکوان: بڕۆ دەرەوە لێرە، تاوەکو دێینە دەرەوە سواری سەیارەکەی خۆمیان دەکەم و ئەوکات تۆش وەرە سەرکەوە، نەکو بگیرێین با تۆ سەلامەت بیت.
سامان: کاکە یەکجار وا بچوکم مەکەرەوە حەزەرێك بوو وەرمگرت، تۆ هەرچیت لێبی هەنگاوم لەگەڵ هەنگاوت دایە. ئەوەندە ناپیاو نیم بەجێت بهیڵم لێرە.
ماکوان: ڕۆحی مامە سامان گیان بڕوا مەکە ئەوەندە ترسناك بێت، منیش یەکەم جار زۆر حەزەرم وەرگرت بەس دوایی دڵنیایان کردمەوە کە ئاساییە.
سامان: کاك ماکوان پرسیاریك بکەم ؟
ماکوان: فەرموو!
سامان: تۆ کێیت؟
ماکوان: "بە پێکەنینەوە" ناوم ماکوانە و پێنجوێنیم و باوکم ناوی عەبدول کەریمە. کەسێکی هەر زۆر ئاسای و سادەم لەبرنج و شلە سادەتر منم.
سامان: ئەوە شەوە چی بوو ئەو جەماعەتەت نوساند بە خاکەوە و دوایی بەیانی چویتەوە بۆ لایان و ئەو هەموو ڕێزەیان گرتی؟
ماکوان: سامان گیان هەرکەس خیانەت بکات و درۆ و ماڵو سامانی خەڵکی بخوات خوای گەورە ئەیکات بە ناخی زەویدا، ئەوانەش هەموو ساختەچی بوون بۆیە خوای پەروەردگار وویستی نیشانەیەکیان نیشان بدات بۆ ئەوەی ئاقڵ بن بۆ حەوت پشتیان.

سامان: توزاتی خوا؛ تۆ خدری زیندە نیت؟
ماکوان: نەوەڵڵا! من ماکوانم حەدم نیە بە تۆزی بەرپێی حەزرەتی خضر بم، ئەو لەسەردەمی حەزرەتی موسادا بووە من و جەنابت لە سەردەمی تردا دەژین. براکەم خەیاڵت بۆ شتی خراپ نەڕوات من کەسێکی زۆر بەسیط و ئاساییم ئەوەی کە ڕوویداوە لە کاتێکی تردا بۆت باس دەکەم. کە چوومەوە نەرویج کتێبێکت بۆ دەنێرم وا بەشی دووەمی ئامادە دەکەم، ئەوکات دەزانی ئەمە چییەو چی ڕوویداوە. سێ ساڵی تریش ئەم ڕووداوە باس دەکەم و لە کتێبێکدا دەیخوێنیتەوە بەناوی مەملەکەتی شەیتان.

سامان: یەعنی پێم ناڵێیت تۆ چیت و کێیت؟
ماکوان: من سوپەرمانم و لەگەڵ سپایدەرمان و جارجاریش دەبم بە رەجول واطواط.. باشە؟
سامان : پێم ڕادەبوێریت.
ماکوان: جارێ کاتی ئەوە قسە قۆڕانە نیە، وابزانم بە زوانە لە من تێناگەیت پێویستە ماوەیەك هاوڕێیەتیم بکەیت تا یەكتر زیاتر بناساین باشە؟
سامان: لەخزمەتام کاك ماکوان.
لەگەڵ سامان دا لەم قسەنەدا بووین کە منی لێبوبوو بە خەیری زینە وەکو کوردەواری دەڵێت، لەپڕ کەسێک لەگەڵ منداڵێکدا لە لامدا وەستا و ووتی تۆ اغا ماکوانیت؟
ماکوان: بەڕێزتان ئیقباڵن؟
ئیقباڵ: بەڵێ؛ منم .
ماکوان: ئەی کوا سەلامو اللە ؟
ئیقباڵ: منداڵەکەمە، ئەوەیە لەگەڵمدا.
ماکوان: وەڵڵا من وامزانی سەلامو اللە ئێستا یەك تۆپ قوماشی کردۆتە جامانە، ئەم کوڕە جوانکیلەیە؟ لە چینیەکان دەچوو قژێکی خاوی هەبوو، تەمەنی ٩ ساڵ بوو، جەنتایەکی منداڵانەی بەشانەوە بوو زۆر قورس دیار بوو بە شانەیەوە. منیش دەستێکم هێنا بەسەریداو دووجار ووتم ماشاء اللە تبارك اللە احسن الخالقین، جەنتاکەت بدە بەمن. منداڵەکە خۆی راپرسکاند، ئاسایی وەرم گرت ووتم حەتمەن یاری خۆی تێدایە و دڵی نایەت بیدات.
چووینە دەرەوە لە فڕۆکەخانەکە هەستمکرد چەند کەسێک بەدوامانەوەن لە شوشەو جامەکانەوە تەماشام دەکرد دووکەسی ڕیشن بوون ، باڵایان زۆر بەرز بوو لە عەرەب دەچوون. بە ئیقباڵم ووتت جەگەرە ئەکێشی؟
ئیقباڵ: نا
سامان: من پاکەتەکەی ئەو ڕۆژەم پێیە جگەرەیەکت بەمێ؟
ماکوان: سەروجگەرە مان بدەرێ لای ئەو جێگای جگەرەیە دەکێشم هەست دەکەم خەڵك بە شوێنمانەوەیە!
وەستاین و سەرو جگەرەمان پێکرد و دوانەکە دایان بەلاماندا زۆر ئاسای بوون. بە ئیقباڵم ووت ئەوانە دەناسی؟
ئیقباڵ: نا نایانناسم.
ئیتر بۆم دەرکەوت هەر خەیاڵاتی خۆم بووە جگەرەکانمان فڕێداو چووینە لای سەیارەکە سەرکەوتین بۆ کۆڵن، بەسامانم ووت دەزانی سایەقی بکەیت من حەزدەکەم قسە لەگەڵ ئیقباڵ بکەم.
سامان: بەڵێ ، بەڵێ؛ ئیسراحەتی خۆت وەربگرە.
سەیارەکەم وەستاند و دابەزیم سامان لێی بخڕێت، لەکاتی دابەزینم دیسان هەردووکەسەکەم بینی بە لاماندا تێپەڕین، ئەمجارەش ووتم ئاسایە لەوانیە ئەوانیش لە فڕۆکەخانەوە بڕۆنەوە بۆ ناوشار.
بە سامانم ووت لێبخوڕە بۆ دۆنەرەکەی حوسێن؟

سامان: ئەرێ کاك ماکوان لەم وڵاتەدا دۆنەر نەماوە حوسین نەبێت؟ من شوێنی زۆر خۆشتر پێدەزانم ئەتانبەم بۆ ئەوێ باشە؟
ماکوان: نەء؛ لێخوڕە بۆلای سەیدا حوسین، ئەگەر تۆ حەز ناکەیت مەیە کاکە بڕۆرەوە بۆ ماڵەوە.
سامان: هەرچی تۆ بڵێیت.
لەناو سەیارەکەدا بە ئیقباڵم ووت: ئەو شتانەی کە اللە بەخش ووتی هاتووە هێناوتە دەرەوە؟
ئیقباڵ: بەڵێ هەمووی گەیشتووە بە خۆمە.
ماکوان: چیەو چۆنەو ئەتوانم بیبینم؟
ئیقباڵ: بەڵێ؛ دوکیلۆ ئاڵتونە و لەگەڵ چەند موجەسەمەیەکدا لە کۆڵە پشتەکەی سەلامو اللە دایە!
ماکوان: ئەی السلام اللە علی سەلامو اللە ی کوڕت، ئەمە بۆیە خۆی راپرسکاند. ئاڵتونەکان چین ؟
ئیقباڵ: سکەیە وە بازنی کۆنەو ملوانکەیەو لەگەڵ تاجێکدا، چەند پەیکەرێک و موجەسەمەیەکی بوزیە کۆنەکانە بە ئاڵتون.
ماکوان: تۆ خۆت کەس دەناسیت لە ئەوروپا؟
ئیقباڵ: ناوەڵڵا کەس ناناسم .
ماکوان: ئەی چۆن متمانە بە من دەکەن، تۆ و اللە بەخش؟
ئیقباڵ : حاجی عەلی ئەردەشیر زۆر باسی تۆی کردوە ووتی زۆر موسڵمانە، ئەو خزمی ئێمەیە.
ماکوان: باشە، با تەماشای بکەم.
هەمووی دەرهێناو یەکەیەکە تەماشام کردو دامەوە دەستیان سەلامو اللە کردیەوە شانی ، ووتم داینی با ئیسراحەت بکەیت، کەچی بەقسەی نەکردم زۆر ووریا دیار بوو.
بەدەم قسە کردنەوە گەیشتینە لای دۆنەرەکەی حوسێن و من و ئیقباڵ و منداڵەکەی دابەزین و بە سامانم ووت بڕوات سەیارەکە پارك بکات و بێتەوە بۆ لامان و حوسێن زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی کردین و ماستاوی عوسمانلی بۆ هێناین و زەڵاتەی تایبەت و بانگم کردە لای خۆم ووتم ئیشم پیتەو حەز دەکەم بەیەکەوە کاسبیەك بکەین، بەڵام سەر ڕاست بە لەگەڵمدا سودێکی باش دەکەیت و ڕزقێکی حەلاڵ ئەگەر خوای گەورە دای دەیخۆین بەیەکەوە باشە سەیدا حوسین؟
حوسێن: من لەخزمەتم لەم دەست بۆ ئەودەستم چیم پێدەسپێری دەیکەم، تۆ شێخی منیت و من موریدی تۆم.
ماکوان : نا- نا؛ استغفراللە ئێمە برای یەکین وامەڵێ پێم خۆش نیە، هەڵسام چومە سەر مێزێك خۆم و ئەو بەتەنها لەڕاستیدا حوسین پیاوێکی زۆر قەڵە و زل و بەهێز دیار بوو چوارجار ئەوەندەی من دەبوو، دانەویەوە دەستم ماچ بکات، پێم ناخۆش بوو دەستی ماچ کردم و منیش سەریم ماچ کرد.
حوسێن: تۆ لێم ڕازیبە و ئازارمان مەدە چی دەڵێیت بۆ دەکەم.
ماکوان: استغفراللە! خوای گەورە لێمان ڕازی بێت، من خزمەتکاری پیاو چاكو موسڵمانانم ئیتر لەوکاتەوە تێگەیشتم کە بۆچی زانایانی ئەم ئیسلامە کارکردنیان بە جنۆکە حەرام کردوە، چونکە فیتنە دروست دەکات. ئەوکەسەی کە کار بە جنی کافرو موسڵمان بکات هەر جائیز نیە، بەڵکو لوت بەرزی و خۆ بەزل زانی و پەنا بەخوا زۆر جار خۆی لێدەبیت بە خوا بیریشی ناکەوێتەوە کە مرۆڤێکی زۆر سادەو ئاساییە!
لەوکاتەدا سامان هات ویستی لامان دابنیشێت، بەڵام پێم ووت بڕوات بۆلای ئیقباڵ دانیشێت با ئەو بەتەنها نەبێت و زۆری لا سەیر بوو کە لەگەڵ ئەو بەتەنها دانیشتووم، دەستم کردەوە بە قسە کردن بۆ سەیدا وە بۆم باسکرد کە چیمان پێیەو چیمان هەیە، بەڵام وا تێمگەیاند کە ئێستا پێمان نیە و لە شاری نویس- ە ئەگەر موشتەری هەبوو ئەوە دەچم بۆی دەهێنم لە شوێنێك تەماشای دەکەین.
حوسێن: خەمت نەبێت موشتەریم هەیە و ئەگەر ڕاستی بێت هەموویت بۆ دەفرۆشم !
ماکوان: دڵنیابە ڕاستەو قسەی ڕاستی لە من دەبیستی.
حوسێن: کەسێکی جولەکە دەناسم ئیشی ئەو کارەیە هەموو شتێکی شەرقی دەکڕێت، بەڵام لە هۆڵەندایە دەبێت بیهێنم بۆ ئێرە ئەبێت وێنەکانی بۆ بنێرم تاکو دێت، ئەتوانیت وێنەم بۆ بنێری؟

ماکوان: بەسەر چاو کە چوومەوە بۆ نۆیس لەوی بۆت دەگرم و بۆت دەنێرم بۆ ڤایبەرەکەت، باجارێ نانەکەمان بخۆین.
نانمان خواردو چووینەوە بۆ ماڵی سامان و لەوی ئیسراحەتمان کردو وێنەکانم گرت و ناردم بۆ حوسێن، دیار بوو ئەویش دەست بەجێ ناردبووی بۆ کابرای جولکە و ڕاستەو خۆ پەیوەندی پێوەکردبوو ووتوبوی من هەمووی دەکڕم چی تریان هەیە دەمەوێت، ئەگەر دەڵێن ئێستا لەشاری ئاڕنێمەوە لە هۆڵەنداوە دێمە لاتان.
ماکوان: ئێستا درەنگ ، هەوڵبدات بەیانی بێت.
حوسێن: ئەوشارەی ئەو دوور نیە دەتوانێت بێت.
ماکوان: ئاخر من لە هوتێلدام حەز ناکەم کەس بێت بۆ لام خۆم بەیانی دێم بۆ کۆلن، نەمهیشت بزانن لە ماڵی سامانم.
حوسین تەلەفونی کردەوە و ووتی بەیانی با هەموومان لە باخچەی ئاژەڵانی کۆڵن یەکتر ببینین ئەوێ گەورەیەو کافتریاشی لێیە دادەنیشین و مامەڵەی دەکەین، ئەمەش ناونیشانەکەیە (Cologne Zoological Garden).
منیش ئیقباڵم تێگەیاند پێشم ووت لەدوای ئەوەی کە ئەم وەجبەیەت فرۆشت هەوڵبدە خۆت مامەڵەی لەگەڵ بکەیت و بۆ ئەوەی ئیتر ئێمە تەرەف نەبین، باشە ؟
ئیقباڵ: باشە
ماکوان: ئەبێت ئەوە باش بزانیت ئەم جۆرە کڕین و فرۆشتنانە دەبێت پارەی زۆری لێخەرج بکەیت خەڵکی تەماعی تێدایە، دەبێت بەشی سامان بدەیت کە لەماڵی ئەودایت وە دەبێت بەشی حوسێن بدەیت کە موشتەری دۆزیوەتەوە. من نامەوێت ئەوەندە گرنگ نیە لەلام، بەڵام بۆ جارێکی تر کە بەردەوام بوویت باشە ئیقباڵ؟
ئیقباڵ: باشە دەزانم وە هاوکاری تۆش دەکەین، ئەم بەشەی کە هێناومانە تەنها بۆ ئەوەیە موشتەری بدۆزینەوە پارەکەی هەمووی بۆ تۆ، اللە بەخش ووتی بەپارەکەی با جەمەعاتمان بۆ دروست بکات ماکوان هاوکارمان بێت.
ماکوان: باشە کەواتە لە جۆری ئیشەکەو حاڵەت و تەبیعەتی کارەکە دەزانن ئەوەم پێخۆش بوو من خۆم تەماعم نیە، بەڵام خەڵکی لەم کارانەدا تەماعیان زۆرە.
ئیقباڵ: باش تێگەیشتووی خەمت نەبێت کاکا ماکوان.
بۆ بەیانی لەسەر مەوعیدو پەیمانی خۆمان بەرەو باخچەی ئاژەڵانی کۆڵن ڕۆشتین و دەستمان کرد بە قسە کردن و حوسێن لەدوورەوە هات سڵاوی کردو ووتی موشتەریەکەم ئامادەکردوە ئەوە لە کافتریایە دانیشتووە بڕۆن بۆلای کە ئاوڕمداوە نە ئیقباڵ دیارە نە سەلامو اللە!
تەماشام کرد لە دوامەوە ئیقباڵم بینی دەگەڕا ڕەنگی تێكچوببوو، لێم پرسی چیبووە؟ ووتی: سەلامو اللە دیار نەماوە من و ئەویش دەزانین کە ئاڵتونەکان لەناو کۆڵەپشتەکەی ئەودایە.
کە لەدەرگاکە هاتمە ژوورەوە ئەو دووکەسەم بینی کە لە فڕۆکە خانە بینبوومن، بەڵام زۆر خەڵکی لێبوو قەرەباڵغ بوو واهەستم کرد ئەوان نەبوون، بەڵام بەدیار نەمانی سەلامو اللە دلنیا بووم کە ئەوان بوون، بە سامان و ئیقباڵم ووت بەدوای ئەو دوکەسە دا بگەڕێن سەلامواللە لای ئەوانە.
حوسین: چی بووە؟
بۆم باس کرد چی ڕوویداوە خوا هەڵناگرێ خێرا هات و دەستی کرد بەگەڕان.
حوسێن: منیش دێم ئەو منداڵە بوو دوێنی لەگەڵتان بوو؟
ماکوان: بەڵێ؛ بەس بڕۆ بۆ لای موشتەریەکە وەزعەکەی بۆ باس بکە بڵی لە کۆڵە پشتێکی منداڵانەدا بووە وە منداڵەکە دیار نیە با متمانە لە دەست نەدەین.
ئیقباڵ دەگریا و منیش بیتاقەت بووم خێرا سامانم ناردە لای چوونە دەرەوە و بوستێت و خۆشمان لە ناوەوە دەگەڕاین.
لەپڕ سامان تەلەفونی بۆ کردم ووتی ڕاکەن منداڵەکەیان فڕاند و نەمتوانی هیچ بکەم فریاکەون!
ڕامانکرد بۆ لای سامان دەمو چاوی هەر خوێن بوو، بەڵام ئاقڵ بوو بە تەلەفونەکەی ڤیدۆی گرتبوو تا ئەوکاتەی سواری سەیارەکەیان دەبن سەیارەیەکی دیسکەڤەری بوو، بەڵام لەدوای لێدانەکەی وێنەی گرتبوون بەشڵەژاوی.
ماکوان: سامان نەتناسین کێ بوون، چۆن بوون ؟
سامان: با ئەو دووکەسە بوون لە فڕۆکەخانە بینیمانن.

هەناسەیەکم هەڵکێشا و ووتم سەسیل، حەزقیل، راقی، برقان فریام کەون!
یەکسەر پەشیمانیم دەربڕی و هاوارم کرد استغفراللە، خوایە فریام کەوە خوایە فریام کەوە. خەریکە سەرلێشێواو گومڕابم، خوای گەورە کردی گەڕامەوە بۆ لای خوای خۆم.
ماکوان: ئیقباڵ ئەو دووکەسە ناناسیت؟
ئیقباڵ: نەوەڵڵا؛ نەمدیوەن لە ژیانمدا!
ماکوان: سەیرە!
سامان: بەس ئاگاداربە جانتاکە بە شانی سەلامو اللە وە نەبوو.
ماکوان: حەتەمەن بەجیا بردویانە، ئیقباڵ دەگریا زۆر بەزەیمان پێدا دەهاتەوە کابرای جولکەو حوسێنیش هاتن بۆ لامان، لەپڕ ڤایبەری من لێیدا تەماشام کرد اللە بەخشە. ووتم کەس قسە نەکات باجارێ ئەوهیچ نەزانی گوناحە.
اللە بەخش: ماکوان ئیقباڵم بدەرێ دەستیان کرد بە قسەو بەگریانەوە قسەی دەکرد، ئەوکەسانەی کە سەلامو اللەیان فڕاند بوو پەیوەندیان بە اللە بەخشەوە کردبوو.

چاوەڕوان بن ماویەتی...
به‌روار: 25/11/2019
بینین: 1108