چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان
ماکوان کەریم

کتێبی سێیەم
زنجیرەی ٦٨

گەڕامەوە بۆلای سامان و خۆم شۆردو ووتم زۆرم برسییە کاتژمێر ٩ شەو بوو لەگەڵ خۆم هەموویانم برد بۆ دۆنەرەکەی حوسێن، لەڕێگا سامان هەر دەستی بە مندا دەهێناو دەستی ئەخستە سەر سنگم و ئەیوت کاك ماکوان تۆ مرۆڤی؟ توخوا پێم بڵێ چی ڕویداوە؟
ماکوان: سامان گیان با تێر دۆنەری سەیدا حوسێن بخۆم ئەوکات هەموویت بۆ باس دەکەم، بەدەم ڕێگاوە هەر موجامەلە و قسەی خۆشم بۆ سەلامو اللە دەکرد، زۆرم خۆش دەویست منداڵێکی زۆر ڕۆح سوك بوو. تاگەیشتمە لای دۆنەرەکە کە سەیدا حوسێن بینیمی، پڕ بەدەمی هاواری کرد مەدەد یاللە مەدەد.
هات بۆ لامو باوەشی پێداکردم و ووتی: هەر دەمزانی دەێیتەوەو بەسەربەرزی اللە مەدەد، دەستی ماچ دەکردم و هەر دەیووت یارەب تەوبە، یارەب تەوبە، زۆر بەهێز بوو نەم دەتوانی دەستم دەربهێنم! بە هەردوو دەستی دەستی ڕاستمی گرتبوو دەستی ماچ دەکردم نە جارێك و نە دەجار، منیش توڕە بووم ووتم کاکە بەسە وانابێت ئەو خەڵکە تەماشامان دەکەن وا دەزانن هاوڕەگەز بازین! بیکە بەڕای خوا دەستم ئازادکە، من خوا ڕزگاری کردووم تۆ بۆ وادەکەیت، مردم لەبرسا دۆنەرێکی دەبڵم بۆ دروست بکەو بزانە جەماعەت چی دەخۆن .
حوسێن: دەمزانی دێیتەوە، دەمزانی ئەوانیش زەلیل دەکەیت.
ماکوان: زەلیلی چی؟ من ڕامکردوە! خۆ هیچ نەدەچوو بە مێشکیدا هەر ئەی گووت مەدەد اللە مەدەد
دوای بۆم دەرکەوت یەکێکە لە سۆفیەکان و زۆر دینداریشە.
حوسێن: چی دەخۆن بۆتان دروست دەکەم و ئاڵتونەکانیشت هێناوەتەوە ؟
ماکوان: نانم بۆ دروست بکەو ئاڵتونەکانیش سەلامەتن، بیخەمبە لای خاوەنەکەیەتی.
حوسێن: تەلەفون دەکەم بۆ ڕافی بابیت بۆ لامان، تەلەفونی هەڵگرتو بە ئەڵمانی دای بەیەکداو لەگەڵ ڕافی قسەی کرد.

گوێم لێبوو باسی شێخو موسڵمان و ئیسلامی دەکرد، بۆیە بە سامانم ووت حوسێن چی دەڵێت بە ڕافی؟
سامان: دەڵێت ڕافی پێم نەووتی ماکوان شێخە و لەدەست ئەوانە نیە بتوانن شتی لێبکەن، خۆم شتم لێدیوە ئەوە گەڕاوتەوە و ئەمانتەکەشی پێیەو وەرە بۆ لامان!
لە کاتی نانخواردندا بووین ڕافی خۆی کرد بەژوورا و هات بۆلامان، باوەشی کرد بەمندا بەئینگلیزی ووتی: پێدەچیت حسابت لەسەر بکەم!
ماکوان: سوپاس ڕافی هیوام وایە پیاوی باشی وەکو تۆش لەگەڵ خەڵکی باشدا بێت دوای مردنی، ووتم حوسێن بۆی بکە بە ئەڵمانی، حوسێن بۆی وەرگێرا.
ڕافی: تێناگەم مەبەستت چیە، بۆ دوای مردن؟
ماکوان: ئەی لەم ژیانەدا چەندە باش بیت، بەڵام تەرەفی خوا نەبێت هیچ ئەرزشی نیە.
ڕافی: ئێ منیش بڕوام بەخوا هەیە، زۆر بڕوام پێیەتی هەمیشە لەدڵمدایە.
ماکوان: وانیە تۆ بڕوات وایە خواکەت بەس نەوەکانی بەنی ئیسرائلی خۆش دەوێت، ئەو خوایە ئێوە تەنها چەند کەسێکی خۆش دەوێت.
ڕافی: ئەی خواکەی تۆش هەروایە، دەبێت تەنها موسڵمان بیت و ئیسلام هەڵبژێریت، ئەوانی تر بۆ ئاگرە وایە؟
ماکوان: بەدڵنیایەوە وایە، بەڵام پێوەرەکەت هەڵەیە کە پێوەری خوای خۆت بە خوای ئیسلام بکەیت، ئەزانی بۆ؟
ڕافی: بۆ هەڵە چیە لە پێوەرەکەمدا؟
ماکوان: هەڵەکە لەوەدایە کە خواکەی ئێوە خوای تەنها خانەوادەو خێزانێکە، بەڵام خواکەی ئێمە خوای کورد و عەرەب و فارس و ئینگلیزو هۆڵندی و ..هتد. هەموو دەتوانن ببنە خاوەنی خواکەی ئێمە کە پەروەردگاری ئیسلامە، بەڵام تۆ ڕازیت کورد یان عەرەب یان هەر گەلێکی تر ببیتە جولەکە؟
ڕافی: وایە دەبێت لە نەوەی ئیسرائیل بیت واتا یەهود بیت.
ماکوان: کەواتە خواکەی تۆ زۆر بچوکە، بەڵام خوای ئێمە خوای هەموو خەڵکیە، ئیسلام خانەوادە نیە ئیسلام مەنهەجە ئاینە دینە، ئەوەی هەڵیدەگرێت خاوەنیەتی تاپۆکەی لەسەر عەرەب نیە یان لەسەر گەلێکی تایبەت بێت، جیاوازی ئێمەو ئێوە زۆر گەورەیە ڕافی.
ڕافی: ڕاستە تا ئێستا بیرم لەوە نەکردۆتەوە.
حوسێن دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵ ڕافی و کەمێکی پێچوو سەیدا حوسێن دەستی دەکێشا بە مێزەکەدا خەریك بوو لێی بدات.
منیش هاوارم کرد بەسەریاندا بوەستن ئەوە بۆ وا توڕەن؟
سەیدا حوسێن: کاکە تەنها ووتومە خواکەی ئێوە بچوکەو منداڵە یەشتا گەورە نەبووە، میز دەکات بەخۆیدا ئەویش دەڵێت: منیش بە خواکەی ئێووە بڵێمەوە ، منیش ووتم وابڵێت وەکو دۆنەر ئەدەم لە شییش!
ماکوان: جا چۆن دەبێت وابڵێیت، ئەی کە وەك دۆنەر ئەیدەیت لە شیش، ئەویش ئەتوانێت بداتە بەر چەقو وەکو مەڕ سەرت ببڕێت، ئەمە لەکوێ ئیسلامدا هاتوە قسە بەخواکەیان بڵێیت، ئەگەر ئیسلامت خۆش دەوێت و ڕاستگۆیت دەبێت داوای لێبوردن لێبکەیت، سەیدا حوسێن لاخۆی تۆ سۆفیت، سۆفی دەبێت.
س: سینە ساف بیت
و: لە وویدو مەحبەت و خۆشەویستیدا بیت
ف: فانی بیت لەلات ئەم ژیانە بە پارەو سەروەت و سامانیەوە، فانی بەواتای فەنا بوون نا، بەڵکو بە واتای پشت تێکردن
ی: لە یادی خوای پەروەردگاردا بیت.
چۆن قسە بەخواکەیان دەڵێت: منیش لەگەڵ ڕافی دەڕۆم دەستی ڕافیم گرتوو هاتینە دەرەوە، سەیدا حوسێن لەگەڵماندا هات و ووت باشە سەری منی ماچ کردو تەوقەی کرد لەگەڵداو ووتی بڕۆن دانیشن شیرین دەهێنم دەیخۆین.
منیش کۆتایم بە مەجلیسەکە هێناو ووتم: ئاگاتان لە ئیقباڵ بیت و من دەڕۆمەوە بۆ نەرویج و ئەوە فرۆشیارو موشتەری هەردوکتان لێرەن و من دەگەڕێمەوە نە پارەم دەوێت و نەهیچ و ماڵ و سەروەت و سامانی خۆتان بۆ خۆتان.
سەیدا حوسێن: ناهێڵم بڕۆیت، باسی تۆم کردوە لە تەکەیەی شێخ موستەفای نەهری دەچین بۆ لای ئەوان، خەتمێکمان بۆ دامەزرێنە!
ماکوان: براکەم من ئەو شتانە ناکەم و ناشیزانم، خێزانم بەتەنهایەو دوکانێکم بەسەردا جێهیشتوە دەبێت بەگەڕێمەوە بە زووترین کات هەفتە زیاترە لە کاتی خۆم بەسەر چووە، ناشمەوێت خێزانم بە تەنها جێبهێڵم ئەرکی زۆرە منداڵ و دوکان ..هتد، لەبەر ئەوە من بە خواتان دەسپێرم و خواتان لەگەڵ و ئیحترامی ڕافی بگرە. ماڵ ئاوایم کردو لە حوسێن و ڕافی و چووینەوە بۆ ماڵی سامان و زۆر سوپاسی سامانم کرد و ووتم ئەگەر برایەتی منت قبوڵە ، ئاگاداری ئیقباڵ بەو من بەخواتان دەسپێرم لە دوای نوێژی بەیانی دەردەچم و بە ئیقباڵم ووت هاوکاری ئەو خەڵکە بە کە هاوکارت دەکەن، جارێکی تر ڕەفیقایەتی من نەکەن منداڵی خۆتان بۆ کارو کەسابەت و پارە پەیداکردن بە کار بهێنن، بە اللە بەخش بڵێ ماڵی دنیا ژیانی منداڵێك ناهێنێت.

بۆ بەیانی دوای نوێژ دەرچووم خوا حافیزم کردو لەڕێگا سەیارەم پڕکرد لە بەنزینخانەیەک و قاوەیەکم کڕی لەو کاتەدا ویرسان لە پشتمەوە ئامادەبوو.
ویرسان: خۆت تێك مەدە هەر دەمەوێت قسە بۆبکەم.
ماکوان: لانەچیت ئەو قاوە دەکەم بەسەروچاوتا
ویرسان: هیچ نەکەیت دوای هەر دەبێت بڵێیت سۆری، ئایەم سۆری، بڕۆ پارەکە بدەو لەگەڵت سەردەکەوم قسەت بۆ دەکەم. باشە؟
ماکوان: نەوەڵا بۆت نیە سەرکەویت چووم بۆ لای کاشێرەکەو پارە بدەم قاوەکەم دانا، زۆر توڕە بووم ئافرەتەکە ووتی وەسڵەکەت دەوێت؟
لەژیانمدا وەصڵم وەرنەگرتوە، لەو کاتەدا لەخۆمەوە ووتم بەڵی دەمەوێ دایمێ بەبێ تەماشا کردن، خستمە گیرفانم و سواری سەیارەکەم بووم ئاوڕمداوە دانیشتووە.
ویرسان: بەس توڕە مەبە قسە دەکەین بەدڵت وەریگرە، بەدڵت نەبوو ئەڕۆم باشە؟
ماکوان: دەی شەکرەکەت بشکێنە.
ویرسان: ڕۆژێك لە ڕۆژان پرسیوتە ئەو گروپەی کەبانگت دەکەمە ناوی چییە؟
ماکوان: نا – چونکە پێویستم نەبووە و بەتاماش نیم بچمە ناوی ئیتر بۆ بپرسم، ئەوەی لائێوەی شەیتانەوە بێت کوفرە و بەتاڵەو هیچ ناهێنێت.
ویرسان: ئەی ئەگەر پێم ووتی ئەوەی تۆ دەستت دەکەوێت لەو گروپەدا زۆر لەوە گرنگترە کە دەست دەکەوێت لە لایەن ئیقباڵ و دوکان و هەموو ئەو سەروەتانەی کە ووجودی هەیە لەم ژینەدا.

ماکوان: کافر بوونی تێدایە تەڕەفی خوا نەبیت، هەموو ژیانم بدەیتێ و تەمەن بی پایانی واتا طولی عومر ئینجا نایگۆڕمەوە بەو سەروەت و سامانە.

ویرسان: کێ دەڵێت واز لە دینەکەت بهێنە؟

ماکوان: وەی کەشریفی!
ویرسان: ئەو گروپەی ئێمە موسڵمان و مەسیحی و جولەکەو بێدینیشی تێدا جێگا دەبێتەوە.
ماکوان: تەبعەن هەروایە، بەس من لەگەڵ ئەوانە جێگام نابێتەوە زۆر ببورە، بڕوام نیە ئەگەر کەسێك موسڵمان بێت لەگەڵ ئێوە ڕێگا بکات.
ویرسان: هەر نەتپرسی گروپەکەمان چیەو ناوی چیە؟
ماکوان: ئەگەر ئاوس بیت بە مانگایەکیش لێت ناپرسم.
ویرسان: ئەی پێت چۆنە ئێستا پۆلیس بتوەستێنێت و بتگرێت.
ماکوان: کاتێ خۆی ئێمە منداڵ بووین ئەگەر کەسێك قسەیەکی کەرانەی بکردایە یان نەشیاو بوایە دەمانووت فولەکەی دەستاڕەکە دەزانی؟ ئەویش دەیوت ئا یاخود نا. ئەگەر بیوتایە دەزانم دەمانووت بڕۆ لەوەی بیخولێنەرەوە، خۆ ئەگەر بیوتایە نایزانم دەمانووت بڕۆ بەشوێنیدا بەگەڕێ، تۆش پێم بڵێ فولکەی دەستاڕەکە دەزانی؟

ویرسان : تەماشای دواتەوە بکە پۆلیس بە شوێنتەوەیە!

بەخوا ڕاستی کرد پۆلیس بە شوێنمەوە بوو منیش بەئاسای ڕۆشتم و تۆزیکی پێچوو پێشم کەوت و لە شاشەی پشتی سەیارەکە نوسرابوو، شوێنم کەوە بە زمانی ئینگلیزی، منیش شوێنیان کەوتم تا یەك چارەك ڕێمان کرد و پاشان بردیانمە ناو بنکەیەکی پۆلیس و لە پارکێنیکەیدا وەستام دوو پۆلیس هاتن و منیش لە ناو سەیارەکەدا مامەوە یەکێکیان ووتی: پێش کاتژمێرێك لە بەنزینخانەیەك بەنزینت تێکرد؟
ماکوان: بەڵێ تێمکرد وەسڵەکەشم پێیە.
پۆلیس: بێزەحمەت با تەماشایەکی بکەین.
ماکوان: بفەرموو بە خۆشحاڵیەوە وەسڵەکەم دایە دەستی و تەماشای کرد.
پۆلیس: چیت کڕی لەوێ؟
ماکوان : سەیارەکەم پڕ کرد لە بەنزین و قاوەیەکیشم کڕی.
پۆلیس: چۆن پارەت داوە؟
ماکوان: نوسراوە بە ماستەرکارد.
پۆلیس: ئەوە نوسراوە تەنها پارەی قاوەکەت داوە!
ماکوان: ئەوە بەڕاستە؟
پۆلیس: بەڵێ وانوسراوە.
ماکوان: ڕاستە من چومەتە بەردەمی کاشێرەکە، بەڵام ئەوکەسەی لەسەر کاشیرەکەیە دەبێت بزانیت کە من لە کام سەیارە دابەزیوم و کامێرەی لەبەرچاودایە، قاوەکەم لەبەردەمدا داناوە هیچی نەپرسی لێم وامزاینوە دەزانێت، ئەگەر من مەبستم ئەوە بوایە پارە نەدەم ڕاستەوخۆ دەڕۆشتم، گریمان من بیرم چووە بۆ ئەو نەیپرسیوە؟
پۆلیس: ئەی تۆ تەماشای وەسڵەکەت نەکرد
ماکوان: من زۆر بەدەگمەن تەماشای وەسڵ دەکەم ئەمەش نازانم چۆن خستمە گیرفانم، چونکە زۆر سەرقاڵ بووم بە خۆمەوە بای ٢٠٠٠٠ ئێورۆ لەم وڵاتەی تۆدا کەرەستەم کڕیوە ناردومەتەوە بۆ وڵاتی نەرویج. بڵێی سومعەی خۆم بشکێنم بۆ ٦٠ ئێورۆ؟
پۆلیس: ڕاستە پێدەچیت کارەکە هەڵە بێت، بەڵام ناچارین دۆسیەیەکت بۆ بکەینەوە.
ماکوان: فەرموو جا ئەوەی بۆچیە ئەوان بە ژمارەی بانکیەکەیان بنێرن لە ماوەیەکی کەمدا لێرەوە دەیخەمە سەر حسابکەیان یان دوو ئەوەندە ئەدەم بۆ تۆ لەوێوە بیدە دەستیان.
پۆلیس: ئەوە ئیشی ئێمە نیە.
ماکوان: باشە خۆم دەیگەڕێمەوە.
پۆلیس: شکاتت لێکراوە ئەبێت دۆسیەیەکت بۆ بکەینەوە، چووم لە پرسگەکەیان وەستام تا دۆسیەکە بکەنەوە و سزای ماڵی بدرێم، بەڵام دیار بوو پۆلیسێك بە توڕەیەوە هات و داوای لێبوردنی لە من کرد و ووتی ببورە هەڵەکە لای تۆ نەبووە، بەڵکو تەماشای کامێرە کراوە لەو کاتەدا مۆزەفی بەنزینخانەکە گۆڕاوە و تۆش لەوکاتەیا بە تەلەفون قسەت کردوە.
ئازاد کرام بەرەو کیل ڕۆشتم و سواری کەشتی بووم بۆ دانیمارك و لەوەیشەوە بۆ سوید و لەوێشەوە نەوەستام تا نەرویج و شارەکەی خۆمی تێدا نیشتەجێم. کاتژمێر ٣ شەو گەیشتمە ماڵەوە لێ خەوتم.
بۆ بەیانی هەڵسام دوو ڕۆژ بوو ئەڵمانیام جێهیشتبوو، تەلەفونێکی زۆرم بۆ هاتبوو لای سامانەوە واهەستم کرد تەنها بۆ هەواڵ پرسین بووە.
تەلەفونم کردەوە بۆ سامان ئەویش بە پەلە وەڵامی دامەوە ووتی وەڵڵا هەموو ئاڵتونەکانیان لە ئیقباڵ دزیوە و بردوە.
ماکوان: سەلامی کوڕی سەلامەتە ؟
سامان: بەڵێ منداڵەکەی سەلامەتە، بەڵام ڕافی هەمووی دزیەوە پێدەچیت دەستی حوسێنیشی تێدابێت!
ماکوان: ئەوە موشکیلەی من نیە خۆتان ئازادن چی دەکەن.
ئیقباڵ: ماکوان چی بکەین باشە؟
ماکوان: تەشتێ قوڕ بهێنە بیکە بەسەری خۆتو باوکتدا، چوزانم عەمرت نەمنێتئەوە کێشەی من نیە خۆتان حەلی کەن!
سامان: کاك ماکوان من لەبەر خاتری تۆ لێرە هیشتومەتەوە، چی لێبکەم؟
ماکوان: عەمری تۆش نەمێنێت دەریکە با بڕواتەوە ملی بشکێنێت.
سامان: بۆ وا توڕەی.
ماکوان: ئەی سەرچۆپی بگرم بەهەواڵە خۆشەکانتان شێخانی بۆتان هەڵپەڕم؟
سامان: پرست پێدەکەین وەکو برا گەورە.
ماکوان: ئەوەی دەیڵێت جێگای پرسە لەبەرمن خەڵك لەماڵەکەتدایەو لەکاتی ناڕەحەتیدا دەری بکەیت؟
بەهەرحاڵ من دایدەخەمەوە ئەوە کێشەی خۆتانە چۆن چارەی دەکەن بیکەن؟
تەلەفونم داخستەوە زۆر بیتاقەت بووم و خەفەتم خوارد.
لەخۆمەوە ووتم با تەلەفونێك بکەم بۆ حوسێن، تەلەفونم بۆ کردو قسەمان کرد دیار بوو ئاگای لە دزیەکە نەبوو، چونکە سوێندی بۆ خواردم کە ڕافی دز نیە بەس وەکو تۆڵە لە ئێمە ئەو کارەی کردوە، خەڵکم بە شوێنیدا ناردوە بیهێنن.
ماکوان ئەی ئیقباڵ با لەماڵی ساماندا نەبێت، ئەو هەتیوە زۆر چروك دیارە.
حوسێن: بەخوا ئەیکوژم قسەی وا بکات، خۆ ئاگادارم ئیقباڵ شتیش دەکڕێت بۆ ئەویش.
ماکوان: بەهەرحاڵ هاوکاریان بکە تۆ سۆفیت.
خوا حافیزیم کردو سەرقاڵ بووم بە کاری خۆمەوە ڕۆژێك لەدوکان ئافرەتێکی کورد خۆی کرد بە دوکانەکەمدا و بە پێکەنینەوە ووتی تۆ ماکوانیت؟
ماکوان: ئەگەر خوای گەورە لێمان قوبوڵ بکات ئەوم ، ئەمرکە؟
ئافرەتەکە: من جلی ژێرەوەم دەوێت هەتانە؟
ماکوان: خوشکی من لێرە ئەوانە نافرۆشین.
ئافرەتەکە: ئەی ئەو بلوسانە بۆ من دەبێت؟
ماکوان: نازانم خۆت تاقی بکەرەوە، ئەوە ژووری خۆگۆڕینە.
خۆی کرد بە ژوری خۆ گۆڕینەکەدا بانگی منی دەکرد ماکوان، ماکوان وەرە بزانە لێم جوانە!
ماکوان: ئاوێنەی تێدایە خۆت تەماشا بکە وەرە دەرەوە با تەماشای بکەم.
ئافرەتەکە هاتە دەرەوە و تەماشام کرد ووتی جوانم؟
ماکوان: نەوەڵڵا زۆر ناشرینە ڕێك لە داهۆڵ دەچیت.
ئافرەتەکە: وەرە بە زەوقی خۆت دانەیەکم بۆ هەڵبژێرە.
ماکوان: من زەوقم بەکەڵك نایەت یەك خولەك بۆستە، تەلەفونم کرد بۆ خێزانم کاتی ئیسراحەتی بوو داوام لێکرد بگەڕێتەوە دوکان لەو بازاڕەکە لەگەڵ هاوڕێیەکیدا قسەی دەکرد ووتم با لەو فیتنەیە نەجاتم بێت، باش بوو خێزانم هات. ئەو ئافرەتە سەرەتای ناسنێکی خەتەر ناکە، هەرچەندە ئەو ڕۆژە ڕۆیشت بەڵام دوای ئەوە دێتەوەو پەیامیکی زۆر ترسناکی لایە.

لەگەڵمان بن بە ئافرەت شەڕمان لەگەڵ دەکرێت.
به‌روار: 28/11/2019
بینین: 1209