چیرۆک
  مەملەکەتی شەیتان -زنجیرە ٧٥
ماکوان کەریم
 
جەنگی ئێمەی موسڵمان  لەگەڵ ئەوانی جولەکە
 دوای ئەوەی کە حەزقیل   خۆی نیشاندامەوە  پیلانی  ڕافی ئاشکرا کرد بۆم  کەچەندە  قیزەونانە کارەکەی کردوە.  ماڵی حەزقیل و   جنەکانی تریش ئاوابێت  جێگاو شوێنی   ئاڵتونەکانی ئاشکرا کرد بۆم. شوێن و مەکانی تەزویرەکانیشی بۆ دەست نیشان کردم.
منیش تەلەفونەکەم نا بەگوێمەوە  بە لاتەنیشتمەوە  بە ڤیدۆ وینەی هەموو ناوچەکەو  شوێن و گەلەریەکە و بیناکەیم هەمووی گرت، نزیکەی  دە خولەك زیاتر وێنەم گرت.  لە دوکانەکدا بووم  کاکە باز هاتە لام پرسی: ئەوە چی دەکەیت؟ ئێمە  بۆ چی هاتووین و تۆ چی دەکەیت چاوەڕێی تۆن دەڵێن با بڕۆین بۆلای ئەو  کۆمەڵە کە ئاڵتونەکەیان لایە.
ماکوان:  بڕۆ حوسێنم  بۆ جیا بکەرەوە لە ڕافی و چاوت لە سەر  ڕافی بێت نەهڵیت بڕوات بۆ هیچ جێگایەك  خۆی وون نەکات، تۆزێك  خێرا بڕۆ بۆلایان.
ئەوان لە قاوەخانەیەك  لە برۆکسل  دانیشتبوون منیش  هاتبوومە دەرەوە دەگەڕام بەناوشاری برۆکسل و پێم ووتبوو کە  بڕیارتان دا بچن  بانگم  بکەن، دیار بوو ڕافی شوێنەکەی بە ئێمە نە ووتبوو نزیك بووین لە جێگاکەوە بۆیە پێویست بوو حوسێن بێتە لام و پلانەکەی بۆ ئاشکرا بکەم.
حوسێن: سەیدا ماکوان  چاوەڕی تۆین  با بڕۆین.
ماکوان:  هەڤاڵ  با  کارەکە دوابخەین  بڕۆ  بڵێ ماکوان  وون بووە بۆمان نادۆزرێتەوە، تەلەفونم  بۆ بکەن  بە سەیارە بگەڕێن بەشوێنمدا، بچنە ماڵی یەكێك لە هاوڕێکانت ڕافی  فێڵ و چاوبەستی لێکردووین دوای پێت دەڵێم چی دەکەین.
ئەوەی  کە زۆر منی سەرسام کردبوو سیقەو متمانەی حوسێن بوو.
هیچی نەووت ئەوەی پێم ووت  پیت  بە پیتی  پیادەکرد، ڕافییان بردە ماڵی هاوڕێیەکی حوسێن  نیو کاتژمێریان پێچوو  دوای ئەوە  تەلەفونم کرد  هاتن بە شوێن منیشدا و چووین بۆ ماڵی  هاوڕێکەی حوسین کە ناوی ئەحمەد بوو. 
ڕافی: لەسەر قەنەفەکانی ماڵی ئەحمەد دانیشتبوو مۆبیلەکەی لەسەر مێز لەگەڵ  پاکەتو چەرخەکەی دانا بوو، هەستایە سەرپێ خێراکەن با بڕۆین. 
بە پێکەنینەوە چوومە بەردەمی: ببورن  کاتم زۆرلێگرتن وون بووبووم باش بوو خۆم دۆزییەوە هەر وام ووت پاڵێکم پێوەنا لە جێگای خۆی دانیشت،  دەستم دایە تەلەفونەکەی  هەڵمگرت و خستمە گیرفانم و بە  کاکە بازم ووت نەهێڵن ڕاکات یەک دوانێکی پیا کێشە  با باش بترسێت. 
هەر وام ووت حوسین  پێش کاکە باز دەستی پێگەیاند  والێی دا بوراندیەوە.
ماکوان:  یەکجار وام نەووت، هەر ئەوەندە بیترسێنن شتێکی لێبێت چی بکەین.
حوسێن: داخی لە دڵی مندایە  ئەو بەس خیانەتی لە ئێوە نەکردوە، تەنها لە منی کردوە.
ماکوان: ئاو بێنن لێی بپرژێنن، ئەگەر کاك ئەحمەد بۆنی  زۆر تیژی لایە با بۆنی پیا بکات بەڵکو هۆشی بێتەوە ئەم سەگە، ئیشمان بەو دەڕوات، تەلەفونەکەی کۆدی لەسەرە بزانن کۆدەکەی لێناسێنین؟
هەرچۆن بوو هۆشی هاتەوە. 
ڕافی: بۆ وام لێدەکەن، مادام وادەکەن فەرموو بمکوژن و شوێنەکەتان پێناڵێم.
ماکوان:  پێویستمان بە شوێنەکە نیە، چونکە تۆ درۆت لەگەڵ کردووین.
ڕافی: درۆی چی  فەرموو با بڕۆین ئاڵتونەکان بهێنینەوە.
ماکوان: باشە بۆ ئەوەی متمانەت پێبکەم  تەلەفونەکەت بکەرەوە  با تەماشایەکی بکەم  بزانم کێ تەلەفونی بۆ کردوویت؟
ڕافی: باشە بەسەرچاو کۆدەکەی کردەوە بریتی بوو  لە  ١٩٤٨ کە من پێم وابوو ساڵی دامەزراندی دەوڵەتی یەهودە لەسەر خاکی فەلەستین.
تەماشای تەلەفون و نامەکانم کرد هیچی تێدا نەبوو، زانیم  پەیوەندیەکان  لە  تەلەفونەوە نەبووە. گەڕام  بەشوێن ڤایبەردا  هیچی تێدا نەبوو،  بیرم  کردەوە ووتم حەتمەن  فەیسبوکە. کە فەیسبوکەکەیم کردەوە  تەماشای مەسنجەرو نامەکانیم کرد  لەوێدا شتی زۆر تێدابوو، بە زمانی عیبری نوسرابوو. داوای کۆمپیتەرم کرد  لە  کاك ئەحمەد  لاپ تۆپی بۆ هێناین  لەگەڵ کاکە باز دەستمان کرد بە تەرجومەی  نامەکان  لە گوگڵ، یەکێکمان دۆزیەوە کە قسەی لەگەڵ دەکردبوو  بەناوی  ئاڕنێست بوو،  هەموو ئەو پلانەی کە حەزقیل باسی کردبوو بۆمن  بێ کەم  و زیاد لەگەڵ ئارنێست دا باسی کردبوو، نامەکانیش هەمووی مێژوەکەی دەگەڕاوە بۆ  رۆژێك و کە چوینە بەناو هەموو نامەکاندا گەڕاین و بینیمان کە هەردوو پلانەکە ئەوان دایانڕشتبوو.
پلانەکە  بەم شێوەیە دایانڕشتبوو کە دەچینە ناوەوە  تا پێنج کەسیش بین  دەست بەسەرمان دەکەن و لە دوای لێدانێکی زۆر  چەند  پارچەیەك  لە  مۆرفین و هێرۆین دەخەنە گیرفانمان و دوای ئەوە شکاتمان لێدەکەن و  ئەوەشیان باس کردبوو  کە کامێرەی و سسیتمەی کامێراکە لە کار دەخەن  بەناوی ئەوەی  نوێی دەکەنەوە.
 کە ئەوەمان  بینی  هەموومان توڕە بووین  حوسێن  وویستی لێیبداتەوە  هاوارم کرد نەکەی بۆ خاتری خوا دەیکوژی، کاکە باز تۆ پیای کێشە. ئەویش دەستی داهێنایەوە بکشێت بەدەمیدا هاوارم کرد لەویش بۆ خاتری خوا چی دەکەیت بکێشە بە پشتە ملیدا، کابرا ئەسیرە لەبەردەستماندا  جائیزنیە  ئاوای لێبکەن.
کاکە باز: ئەسیری چی  خۆ لە شەڕدا نەگیراوە تا یاسای جنێفی بەسەردا بسەپێت، واز بێنە با بی تۆپێنم  ئەم سەگە، ئەزانی چ پلانێکی داناوە بۆ ئێمە سەری هەمومان بکات بە قوڕدا. 
ماکوان:  ئێمە خوامان  هەیە ئەوان کێیان هەیە؟ خوای گەورە ئاشکرای کرد بۆمان  بەدڵنیایەوە  ئەسیرەو لەشەڕدا گیراوە، ئەگەر نانمان خوارد دەبێت لە خواردنی خۆمانی بدەینێ،  پێداکێشانیش تەنها بۆ تەئدیبە  نەك قاچو دەستی بشکێنیت. خۆ بەعسی نین  ئێمە 
واز لەوە بهێنن   وەرن با خێرا نامەیەك بنوسین بە عەرەبی و تەرجومەی بکەینەوە بە عیبری  بۆ ئەوەی  وا نەزانن شتێک ڕوویداوە.
نامەیەکمان  نوسی  بە زمانی  عەرەبی  ترانسلەیتمان کرد بۆ زمانی عیبری،   لە نامەکەدا نوسیبووم  ئەو کوڕەی  کە خاوەن  و کەسی یەکەمی گوروپی  کوردەکانە  ناوی ماکوانە، وون بووە بەشوێن ئەودا دەگەڕێین  کە دۆزیمانەوە ئاگادارتان دەکەینەوە. بۆیە لە کاتی خۆی دواکەوتوین، هیچ مەجالی  نوسینم نیە بۆیە ناتوانم  بنوسم بەڵام  دڵنیاتان دەکەمەوە  کە پلانەکە وەکو خۆیەتی و هیچ نەگۆڕاوە.
وەڵامی نامەکەم بۆ هاتەووە.. 
سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت  هاوڕێکانمان  لێرە  لە دڵەڕاوکێدا بوون تا چوار کاتژمێری تر  دەتوانین چاوەڕێتان بکەین ئەگەر  هاتن ئێمە هەموومان ئامادەین لە گەلەریەکە.
ڕافیم بەستەوە  و کاك ئەحمەدم بەدیاریەوە دانا  حوسێن و کاکە بازم بانکردە ژورێکەوە وینەی گەلەریەکەم نیشاندان و  کە بەتەلەفونەکەم گرتبووم  لەبەرچاوماندا بوو هەمووی.
بە حوسێنم ووت  ١٠ کەسمان پێویستە  واتا ٧ کەسی ترمان پێویستە  ئەوان  تەنها حسابی سێ کەسیان کردوە، بەڵام دەبێت بە موفاجەئە ببینە ١٠ کەس  تا بتوانین شەڕ بکەین و ئەگەر بتوانن سیلاحیش پەیدا بکەن ئەگەرچی منداڵانەش بێت لەماوەی ئەم چوار کاتژمێرەدا، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەبێت  چەقۆ و بۆکس خنجەر  یاخود  تێڵا و دار بشارینەوە  هەرچی بێت پێمان بێت نەوەکو شەڕ ڕووبدات و شتی نەخوازراو بێتە پێشەوە، با بتوانین دەست بکەینەوە.
حوسێن: "ئەحمەدی بانگ کرد" پێویستمان بە  دەکەسە، چەند شك دەبەیت بێتە لامان لە ماوەی کاتژمێرێکدا.
ئەحمەد:   تەلەفونی کرد  دەست بەجێ  بۆ دوو دوکاندار لە برۆکسل  هەریەکە ٤ کەسیان نارد، پێمان ووت خۆمان پارەی ئیشەکانیان ئەدەینێ، تەلەفونیان کرد بۆ کەمپێك لە نزیك  برۆکسل ٣ تورك و کوردێکی تریش هاتن.
واتا نزیکەی ١٥ کەس دەبوین بە سێ سەیارە چووینە  ناو بازاڕ، پلانم ئاوا داڕشت..
من و حوسێن و  کاکە باز دەچینە سەرەوە  سێ کەسی تریش  پاسەوانیمان دەکەن لە پشتمانەوە هەر هەنگاوێکمان هەڵهێنایەوە تەنا دوو پلیکانە لێمان دوور دەبن، ٥ کەسیش بۆ خوارەوە لەوێ ئاڵتونەکانی تەزویر بهێنن ٢ دەڕوات سێدانە پاسەوانی دەکات، دوو کەس لە ناو گەلەریەکەدا بێت و دوانیش لە دەرەوەی گەلەریەکە. من جلەکانی خۆمم  گۆڕیەوە لەگەڵ کەسێك  زۆر لەیەك دەچووین  ئەوم دانا بچێتە ژێر زەمینەکەوە.
جلەکانی ڕافی م کردە  بەری کەسێکیان، پێم ووت لەدوورەوە لەگەڵ  ئەو کوڕە بە کە جلەکانی منی کردۆتە بەری و ئەوانی تر لە پێشەوە بڕۆن تەنها سەرەتا سێ کەس خۆی بکات بەژووردا، دوانی تر بەدوایدا  دەرگاکە کۆنترۆڵ بکەن  من و حوسێن و کاکە باز  لە کۆتایدا دەڕۆین، وامان دانابوو کە غەڵبە غەڵب و قەرەباڵغی دروست  بکەن  تا سەریان لێ تێك  بچێت و بچینە سەرەوە. ئەوانیش بۆ خوارەوە. دوو دەمانچەی منداڵانەمان دەست کەوت کە زۆر  منداڵانە دیار بوو  دەترسام لەوەی کە بە دەستیانەوە دیار بێت کە مناڵانەیە، بۆیە پێم وتن با هەوڵ بدەن دەرنەکەون وەکو لاشە بەڵام شکڵی دەمانچەکان دەربکەوێت بزانن  کە دەمانچەیە.
چووینە ناو مەنطیقەکەوە  چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد  یەك کاتژمێرمان مابوو لەو مەوعیدەی کە دایان نابوو لەگەڵ ڕافی  چوینە ژوورە  ناو گەلەریەکە  ئەوەی لەوێدابوو حەپاسبوون هەموو واقیان ووڕمابوو. نەك هەر دەستیان بۆ نەکراوە، بەڵکو خەریك بوو زیڕەیان دەکرد، هەردوو  ئاڵتونەکانمان هێناو  هاتینە دەرەوە بەبێ ئەوەی هیچ  ڕووبدات.
حوسێن خێرا سەرو ١٠٠ ئێورۆی دا بە هەریەك لەو کوڕانەی لە کەمپەوە هاتبوون، هەموو کارەکەیش نیو کاتژمێری نەخایاند. ئەوانەشی کە لەدوکانەکانەوە هاتبوون سەرو ١٥٠ ئێورۆی دانی و خواحافیزیمان لەوان کردو  ڕافی-مان هەڵگرتو ٥٠٠ ئیورۆشمان دایە  ئەحمەد و بەرەو ئاڕنێم  هاتینەوە  لە بەردەم ماڵی خۆیاندا  ڕافی-مان دابەزاند  بەرەو  ماڵی فریاد ڕۆشتین،  حوسێن  بە ئەڵمانی بە ڕافی ووت: بێیتە ئەڵمانیا  قاچو دەستت ئەشکێنم.
گەشتینەوە ماڵی  فریاد و  نزیکەی کاتژمێر ٩ شەو بوو، ئاڵتونەکەم پێبوو  دامە دەست حوسێن  ووتم  مافی خۆتی لێهەڵبگرەو بیفرۆشەو پارەکەی بدەرەوە بە ئیقباڵ.
 حوسێن:  ئەی  تۆ؟
ماکوان: من پارەم ناوێت، ئەگەر فرۆشتان بەشی کاکە باز و سامان  بدەن خۆ ئەگەر پێشتان خۆش بوو بەشەکەی من  بدەن بە منداڵی هەتیوو. من  سروشتم وایە ئەگەر زۆر بەدوای دەوڵەمەندیدا بگەڕێم  ئیتر فەقیرو زۆر هەژار دەبم .

حوسێن: من ناڕۆم لێرە  تا تۆ نەیەیتەوە بۆ ئەڵمانیاو لەماڵی مندا نان نەخۆیت و مەجلیسێکی زیکرمان بۆ بگریت، تەکیەمان هەیە  لە  کۆلن دەبێت بێیت بۆ ئەوێ، چونکە من باسی کەرامەتی تۆم بۆ شێخەکەم کردووە!

ماکوان: "قاقای  پێکەنیم لێدا" ووتم  کەراماتی چی  و شێخی چی؟ تۆ تەواوی  حوسێن گیان، من جنۆکەم لەگەڵدایە جنۆکە.
حوسێن: دەزانم، دەزانم! بەقوربانی خۆت و جنۆکەکانیشت بم،  ناڕۆم هەردەبێت بییت بۆ کۆلن. 
ماکوان: کاکە من نایەم بۆ کۆلن بەیانی زوو دەگەڕێمەوە.
حوسێن:  بەخوا ناڕۆم ، خۆ ئەگەر نەیەیت  ئەو ئاڵتونانەش دەخەمە ناو  ئەو بەحرەوە نامەوێت.
ماکوان:  باشە دێم، بەڵام  من لە زیکرو تەکەیەو ئەو شتانە نازانم  سەیدا حوسێن  بیکە بە خاتری خوا با توشی حوجبو لەخۆبایبوون نەبم، من کەسێکی سادەم برای خۆم دێمە ماڵەکەت نان دەخۆم و دەڕۆم، باشە؟
فریاد: وەڵڵا بەیانی جومعەیە و  منیش ناچم بۆ عەیادەو دێین بۆ کۆلن بۆ لای تەکیەکەی کاك حوسێن!
ماکوان: دەمادام وایە با سەیدا حوسێنیش نەڕوات  ئەم شەو بەیەکەوە دەبین و  بەیانی هەموو دەڕۆین.
حوسێن ڕازی بوو، تەلەفونمان کرد بۆ ئیقباڵ و زۆر خۆشحاڵ بوون ئەو شەوە من و  کاکە باز کۆنکەنمان دەکرد، زوو زویش فریاد بە حوسێنی دەوت  ئەوە شێخەکەتانە کۆنکەن دەکات!
بەیانی کەوتینە ڕێ  بەرەو کۆلن، حوسێن  بردینی بۆ دوکانەکەی خۆی  نان و چای بەیانیمان لای ئەو خوارد تا نیوەڕۆ من لە بازاڕ بووم لەگەڵ  کاکە باز و فریاد دا.
کاکە باز:   کاکە سور، توزاتی خوا منیش  حەز دەکەم  ئەو جنۆکانەی ڕەفیقت ببینم.
ماکوان:  ئاخر خۆ بەدەست من نیە.
کاکە باز: ئەی چۆن دێن بۆلات و ئەم زانیارانەت ئەدەنێ؟
ماکوان:  بەخوا نە بانگیان دەکەم  نە داواشیان لێدەکەم، هەر وەکو ڕەفیقایەتی دەیکەن. تۆ ئەگەر هاوکاری من بکەیت و بزانی پێویستم بەشتێکە پێویست دەکات  پێت بڵێم؟

کاکە باز: نەوەڵا کاکە سور لەخزمەتام. 
ماکوان: دەوەڵا  ئەوانیش لە خزمەتمان. 
کاکە باز:  ئەی چۆن بیانگرم و ببنە هاوڕێم.
ماکوان: بۆ وا دەزانی ڕیشۆڵەن  بیانگری؟ ئەوان ناچن  بۆلای  هەموو کەسێك ئەوەی خۆیان مەبەستیان نەبێت.
کاکە باز:  ئەی چۆن دێن بۆ لای تۆ بۆ تۆیان مەبەستە؟
ماکوان:  "بە پێکەنینەوە" ئاخر من لە زمانیان دەزانم.
فریاد:  هەر بەڕاستیمە ماکوان  ئەوانیش خاوەن زمانی تایبەتی خۆیانن  یاخود وەکو ئێمە قسە دەکەن؟
ماکوان:  لەگەڵ مندا بە زمانی  خۆمان قسە دەکەن، قسەیان لەگەڵ کردوم بە عەرەبی و کوردی و نەرویجی.
فریاد: ئەی خاوەن زمان و نوسینی خۆیانن؟
ماکوان: بەڵێ پێم وایە خاوەن زمان و نوسینی خۆیان بن!
فریاد: ناوی چییە  نوسین و زمانەکەیان؟
ماکوان: زمانی جنۆکە و نوسینی جنۆکە.
فریاد: چۆن بزانین و بیبینین؟
ماکوان:  یەك نوسخە هەیە ئەمریکا کڕویەتی لەوێیە، کاتی خۆی ئیسپانیا  ١٠٠٠دانەی لێ چاپ کرد یەك کتێبیان  لێفرۆشت  بە ٨٠٠٠ دۆلار!
فریاد:  باسی چی دەکات ئەو کتێبە؟
ماکوان: شەش بەشە.
بەشی یەکەم: باسی  گژو گیا و دەرمان و جۆری سیحرەکانی دەکات  گژو گیاکانی کە باسی دەکات زانایان لەسەر زەویدا تا ئێستا نەیاندۆزیوەتەوە.
بەشی دووەم: باسی فەلەك و گەردون ناسی دەکات، باسی دوانزە سەرچاوەی گەردونی دەکات لەگەڵ  تەختی زەوی بەخڕی و باسی بورجەکان دەکات!
بەشی سێیەم:  زیندەوەرزانی (احیاء) باسی  کۆمەڵێك ئافرەتی ڕوت دەکات کە بەستراون بەیەکەوە لەڕێگای بۆری ئاوە و وێنەی ناوسکی مرۆڤ کە هەموو ئەندامەکانی ناوەی لاشەی.
چوارەم: کێشانی وێنەی زەوی  بە تەختی و بە شێوەیەکی زۆر ئاڵۆز و وێنەو جوگرافیای زەوی  کە پێك هاتووە لە ٦ دورگەو وەکو پێناسە بێت بۆقاڕەکان.
بەشی پینجەم: بریتیە لە بەشی دەرمان سازی وینەی  جۆرە ڕەگ و گیا و جۆری دەرمانیکی عەطاری و لە بابەتی هاڕاو بەهارات!
بەشی شەشەم: پێناسە، هەر پێناسەیەك  و  ئەستێرەیەك  لە تەنیشتیەوە دانراوە!

فریاد: نوسینەکە چۆنە ؟
ماکوان: لە لای چەپەوە دەست  پێدەکات، بۆ لای ڕاست!
فریاد: تۆ لە کوێ بینیوتە؟
ماکوان: لە مەملەکەتی خۆیان .
فریاد: تێناگەم؟
ماکوان: مەملەکەتی  جنۆکەکان  
فریاد: چۆن چوویت؟
ماکوان: لە سلیمانیەوە  بۆ مەملەکەتی ئەوان.
فریاد: بۆ سلێمانی؟
ماکوان: بڕوابکە لە لە ئیسکانەوە لە نزیك مەکەتەبی کاوە  بردیانم!
لەوکاتەدا پیاسەمان دەکرد  ئەوەندەم نەزانی ویرسان بەرەو ڕووم هات!

چاوەڕوان بن بۆ بەشی داهاتوو . تێبینی  ووێنەکان  زمانی جولەکەن و ئەو کتێبەیە کە لە جنۆکەکانەوە وەرگیراوە ..
— with Peshraw A Karim.
به‌روار: 06/12/2019
بینین: 367