بانگەواز
  ئیسلام و فەلسەفە: بەشی چوارەم
صلاح الدین احمد

جیاوازی ئیسلام و فەلسەفە

١٨. ئیسلام ڕون و ئاشکرایە و بێ گرێ و گۆڵە لە شتەنەگۆڕەکانی و سەوابیتەکان، بەڵام زۆرجار فەلسەفە ئەوەندە ناڕوون و موعەقەدە فەیلەسوفەکانیش لێی تێناگەن.

١٩. ئیسلام میانڕەوە دوورە لە کەم ڕەوی و زیادەڕەوەی، بەڵام فەلسەفە زۆر جار توشی کەم ڕەوی و زیادەڕەوی دەبێ، وەک ماددی و میسالی و شیوعی و سەرمایەداری......

٢٠. ئیسلام مرۆڤ دۆستە لەگەڵ مرۆڤ دێتەوە، بەڵام زۆر جار فەلسەفە دەبێتە دژی مرڤ و لە دژی دەوەستێتەوەو زیانی بۆی ھەیە، وەک فەلسەفەی مارکسی کە ئەوەندە مافی کۆمەڵگەی زاڵکر کردووە، تاکی لە بیرکردوە و مافی خواردووە و پێشلکردووە، یان سەرمایەداری ئەوەندە تاکی زاڵ کردوە و پیرۆزی کردووە کۆمەڵگەی لە بیرکردووە و کردوویەتیە قوربانی تاکە ھەلپەرست و خۆسەپێن و چاو چنۆکەکان.
٢١.ئیسلام سنوور دانەرە، لە زۆر شوێندا سنوور دادەنێ بۆ مرۆڤ لە بواری
فیکری و عەقیدەیی.
ئەخلاقی و سلوکی.
کردار و گوفتار و مامەڵە.
بەڵام فەلسەفە وانیە و سنووری نیە و نازانێ پیرۆز چیە و سنور چیە - مەگەر فەلسەفەیەکی ئاینی بێت - بەڵکو ھەر دەڕواو سنوری نیە.
٢٢. ئیسلام بەبێ بەڵگە قسە ناکات، جا یان بەڵگەی وەحی ، یان عەقڵی ، یان حیسی و ھەستی و تەجربی، یان ھەموویان بەیەکەوە، واتە ناکرێ لە خۆوە و لەو گۆڕە بەبێ بەڵگە و بە ھەواو ئارەزوو قسە بکرێ و ڕەیی دەڕببردرێ، بەڵام فەلسەفە (چونکە فکر و بیرکردنەوەی مرۆڤە) وانیە زۆر جار قسە دەکات و ڕەیی دەردەبڕێ بەبێ بەڵگە، یان دەکەوێتە ژێر کاریگەری ھەواو ئارەزوو ...... .

تێبینی
١. ئەوەی باسمان کرد دەربارەی ئیسلام، ئەوە وەک ئەسڵی دین و وەحی و پەیامی خوایی، نەوەک حەدیسی زەعیف و توراس و قسەی ئەو زاناو ئەم زانا.....
٢. ئەوەی باسمان کرد زەمی فەلسەفە نیە، بەڵکو بەراوردێکە لەنێوان فەلسە و ئیسلام، ئەوەی بگەڕیتەوە بۆ بەشەکانی پێشوو، سێ بەشەکەی (ئیسلام و فەلسەفە)، لەگەڵ دوو بەشەکەی (فەلسەفە چیە) زیاتر بەرچاو ڕوون دەبێت.
٣. ئەو بابەتە بەشێوەیەکی سادە نوسیومانە کە ھەموو کەسێکی خوێندەوار لێ تێی بگات، چوکە گەورەترین کێشەی بابەتە فەلسەفەیەکان ئەوەیە ئەوەندە قورس دەکرێن کەم کەس لێیا تێدەگات، بۆیە سادە کردنەوەی بابەتەکان لەم سەردەمەدا زۆۆۆر پێویستە چونکە لەزور ڕوەوە جیاوازە لە ساڵان و سەردەمانی پێشوو، ھەر بۆ نمونە ئەو لۆژیکەی (منطق)ە ی لەحوجرەکان دەخویندراو دەخوێندرێ ئەوندە قورس کرا بوو کەم کەس دەیتوانی وەک خۆی لێی تێبگات، یان أصول الفقه، علم الكلام، النحو، الصرف، البلاغة، .....، بۆیە زۆر پیوستمان بەسادەکردنەوەی زانستەکان و باتە فیکری و فەلسەفیەکان ھەیە، ئەگەرنا وای لێدێ کەم کەس دەستی دەیان گاتێ.
به‌روار: 15/12/2019
بینین: 475