 چوار ژن سونه‌ته بۆ پیاو؟
چرۆ کەلاری
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره بیست و نۆ
فیكره‌ی چوار ژنه له‌مێشكی هه‌ندێ موسڵماندا بوه‌ته سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم هیچ بنه‌مایه‌كی نیه، هیچ سونه‌ت نیه ته‌نها ڕێگه پێدراوه له‌ئیسلامدا .مولحیده‌كانیش ئه‌م هه‌له ئه‌قۆزنه‌وه هه‌ندێ موسڵمانیش له‌به‌ر شه‌وق و زه‌وقی خۆی ئه‌یكات به‌سونه‌ت خۆی ئه‌سڵ له‌ئیسلامدا ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره یه‌ك ژنی بۆپیاو دروست كردوه پێداویستی ژنێك بۆپیاو كیفایهته به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره كاتێك حه‌زره‌تی ئاده‌می دروست كرد یه‌ك حه‌وای بۆدروست كردوه ئه‌گه‌ر پێویستی به‌چوار بوایه یاخود پێداویستی پیاو چوار ئافره‌ت بوایه چوار حه‌وای بۆدروست ده‌كرد كه‌واته هه‌موو پیاوێك ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه یه‌ك ژنی هه‌بێت به‌ڵام ڕێگه پێدراوه له‌ئیسلامدا چوار ژن. بیركردنه‌وه‌ی پیاو بیركردنه‌وه‌ی شه‌هوانیه وه‌كو ئافره‌ت نیه ئافره‌ت بیركردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه ئافره‌ت حه‌زده‌كات له‌سایه‌ی پیاوێكدا بحه‌سێته‌وه به‌خۆشه‌ویستی. ڕێگه دراوه له‌ئیسلام به پیاو چوار ژن بهینێت هه‌ستی شه‌هوه‌تی زیاتره به‌یه‌ك و دوان و سیان تێرناخوات ئه‌مه‌ش عه‌یبه نیه ته‌بعی پیاو وایه وه ته‌بعی ئافره‌تیش واهه‌ڵكه‌وتوه له‌لوتكه‌ی خۆشه‌ویستیه كاتێك كه ئینسان ماڵی یه‌كه‌می بۆناكرێت ناتوانێت ماڵی یه‌كه‌م به‌رێت به‌ڕێوه به‌باشی چۆن ئه‌توانێت ماڵی دوه‌م بكات دوای ئه‌وه سونه‌تی ئه‌مه له‌كوێیه له‌كوێ پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم ئه‌مری كردوه بهسهحابهكان كه بچن دوان و سیان ژن بهێنن له‌هیچ فه‌رموده و جێگایه‌كدا نه‌هاتوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم كه‌سێك خێزانێكی هه‌بێت ئه‌مری پێ كردبێت كه دوان و سیان بهێنێت كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وكاره‌ی ئه‌نجامداوه بۆخۆی ئه‌و پێغه‌مبه‌ری خوابوه كه سیانزه ژنی هێناوه باشه ئه‌مه بۆپێغه‌مبه‌ری خوا جائیز بوه خۆ بۆئێمه جائیز نیه هه‌ندێ شت هه‌یه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا جائیز بوه به‌ڵام بۆ ئومه‌ته‌كه‌ی جائیز نیه بۆنمونه پێغه‌مبه‌ری خوا شه‌و نوێژی له‌سه‌ر فهرزبوه ئه‌ی خۆ بۆ ئێمه فه‌رز نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری سیاسی پێغه‌مبه‌ری خوا جیاوازبوه له‌و سه‌رده‌مه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم هیچ كاتێك بۆی نه‌بوه له‌جه‌نگ ڕابكات ئه‌بوایه شه‌ڕی بكردایه هه‌ندێ شتی تریش تایبه‌ت بوه به‌پێغه‌مبه‌ری خوا كه تایبه‌ت نه‌بوه به‌سه‌ر موسڵمانان به‌گشتی بۆنمونه ڕۆژوی ویساڵ كه پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم حه‌فته به‌سه‌ریه‌كه‌وه بهڕۆژوبوه تایبه‌ت به‌پێغه‌مبه‌ری نازداربوه صل الله علیه وسلم سه‌حابه‌كان نه‌یانتوانیوه بیگرن وه‌هه‌روه‌ها زۆر شت هه‌بوه تایبه‌ت بوه به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌رج نیه تۆیهكسهر بڵێی ئه‌وه‌ی له حه‌زوئاره‌زوی تۆدایه بڵێی ئه‌مه سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه صل الله علیه وسلم چوار ژن ڕێگه پێدراوه ڕێزم بۆئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌یه كه دوسێ ژن و چوار ژنیان هه‌یه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه كارێكی خراپ بێت هه‌ركه‌سێك به‌گوێره‌ی توانای خۆی ئه‌گه‌ر ئینسان بتوانێت ماڵی یه‌كه‌م بباته‌ڕێوه ئه‌توانێت هی دوهمیشهوه بكات ئاسایه بۆئه‌و جۆره ئافره‌تانه‌ی گه‌وره له‌سایه‌ی پیاوێك بحه‌سێنه‌وه خێریشه به‌ڵام ئینسان نه‌توانێت ماڵی یه‌كه‌م ببات به‌ڕێوه چۆن ئه‌توانی ماڵی دوه‌م بكات ناهه‌قی به‌رامبه‌ر ماڵی یه‌كه‌م ده‌كات هه‌ندێ كه‌س ئه‌ڵێ گوایه هه‌رگیز عه‌داله‌ت دروست نابێت له‌نێوان دوو خێزان عهدالهتهكه له خۆشه‌ویستیدا نیه عه‌داله‌ت لهخۆشهیستی دروست نابێت خوای گه‌وره كه باسی عه‌داله‌تی یه‌كه‌م ئه‌كات ئه‌فه‌رموێت عه‌داله‌تی له‌ڕوی نهفهقهكهیه عه‌داله‌تی دوه‌م له‌خۆشه‌ویستیه ئێوه هه‌رگیز ناتوانن عه‌داله‌تی خۆشه‌ویستی بكه‌ن عه‌داله‌تی بكه‌ن له‌نه‌فه‌قه ئه‌گه‌ر زیاد له‌یه‌ك خێزانتان هه‌یه وه‌كو خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خواش نه‌یتوانیه‌وه له‌وه عه‌داله‌تی بێت چونكه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی وتیان لهخێزانهكانت كێت له‌هه‌مویان زیاتر خۆش ده‌وێت فه‌رموی عائیشه ڕەراو رەحمەتی خوای لێبێ له‌به‌ر ئه‌وه حاڵه‌تێكی ئاسایه.
بهروار: 15/01/2020
بینین: 2454
|