وەڵامدانەوەی گومانەکان
  لاوازی ئەو گوتەیەی کە دەگوترێت باوەڕ بە فەرموودە ناکەین، چونکە دوای ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ ساڵ نووسراوەتەوە:
هامنۆ هەورامی

سەرەتا بەستنەوەی فەرموودە و نووسینەوەی و زانینی وەک زانست و عیلمێکی دیاریکراو بە پاش ساڵی ٢٠٠ـی کۆچییەوە هەڵەیەکی زۆر زەقە کە کۆمەڵێکی زۆر لە هاوڕێیانی ڕەتکەرەوەی فەرموودەی تێدەکەون!
چونکە ڕوون و ئاشکرایە کارکردن لەو بوارەدا زۆر پێش ئەو وادەیە کراوە و بەرهەمەکانیشیان کراوەتە پەرتوکی گەلێک مەزن!
پێشەوا مالک لەنێوان ساڵانی ٩٣ بۆ ١٧٩ـی کۆچی ژیاوە، کوڕی هاوەڵی بەڕێز (ئەنەسی کوڕی مالک)ـە و الموطائی هەیە لە فەرموودەکانی پەیامبەردا، واتە هێشتا هاوەڵان و تابعین لەژیاندابوون کە پێشەوا مالک بوونی هەبووە و خۆی کوڕی هاوەڵای پەیامبەرە و لە مەسجدی نەبەویشدا وانەی گوتووەتەوە!
پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل لە ساڵی ١٦٤-٢٤١ ـی کۆچ ژیاوە، واتە کاتێک ژیاوە کە هێشتا تابعی تابعین و ئیمام مالکیش بوونی هەبووە و مسندەکەی خۆی نووسیوەتەوە کە یەکێکی دییە لە پەرتوکە گرنگەکانی بواری فەرموودە!

پێشەوا شافعی لەنێوان ساڵانی ١٥٠-٢٠٤ کۆچی ژیاوە کە ئەحمەد و مالکیش لەژیاندا بوون ئەوکات و الموطائی پێشەوا مالکیشی لەبەرکردووە و شارەزای زانستی فەرموودە بووە، تەنانەت قوتابی مالك بن أنس بن مالك الأصبحي المدني بووە واتە کوڕی ئەنەسی کوڕی مالکی هاوەڵ ڕەزای خوای لێبێت!
هەروەها قوتابی إبراهيم بن سعد بن إبراهيم الزهري بووە کە نەوەی عبد الرحمن بن عوفی هاوەڵی پەیامبەری خوایە (صلی الله علیه وسلم) و یەکێکە لەو دە هاوەڵەی کە لە دونیادا مژدەی بەهەشتی پێدرا "العشرة المبشرين بالجنة."


پێشەوا ئەبو حەنیفە لەنێوان ساڵانی ٨٠-١٥٠ـی کۆچی ژیاوە و مامۆستاکەی ئەنەسی کوڕی مالکی هاوەڵی پەیامبەر بووە صلی الله علیه وسلم!
واتە کاتێک ئەم ئیمامانە ژیاون هاوەڵان و تابعین و تابعی تابعین لەژیاندا بوون!


کۆتا هاوەڵ کە پەیامبەری خوای بینیوە لە ساڵی ١١٠ـی هیجری وەفاتی کردووە!
آخر الصحابة موتاً بالإجماع: أبو الطفيل عامر بن واثلة الليثي رضي الله عنه، توفي في مكة سنة 110 هجرية.


کۆتا کەس کە پێشەوا عەلی هاوەڵی پەیامبەری دیوە ساڵی ١٢٩ هیجری وەفاتی کردووە:
آخر من رأى علي بن أبي طالب رضي الله عنه من التابعين الحفاظ المكثرين من الحديث: أبو إسحاق السبيعي الهمداني، توفي في الكوفة سنة ١٢٩ هجرية، في آخر عهد الدولة الأموية.

کۆتا تابعین کە هاوەڵانی پەیامبەری خوایان دیوە ١٨١ ـی هیجری وەفاتیکردووە:
آخر التابعين موتاً خَلَفُ بن خَلِيفَةَ الكوفي المعمَّر، توفي سنة ١٨١ هجرية


واتە نێوانی کۆتا تابعین لەگەڵ موحەدیسێکی وەک پێشەوا بخاری تەنها ١٣ ساڵە!!!

وە پێشەوا بوخاری خۆشی قوتابی زانایانێکی گەورەی وەکو علي بن المديني، وأحمد بن حنبل، وإسحاق بن راهويه، ويحيى بن معين، والفضل بن دكين بووە.

کەواتە هیچ گومانێک نامێنێتەوە لەسەر فەرموودە مادام زانیمان فەرموودە نووسراوەتەوە لەکاتێکدا کە هاوەڵان و تابعینەکان بوونیان مابوو و زانستی فەرموودە بووبوویە بوارێکی بەناوبانگی ئیسلامی بەو ئاستەی کە ئیمام بوخاری بفەرمووێت:
كتبت عن ألف وثمانين نفساً ليس فيهم إلا صاحب حديث.
به‌روار: 25/11/2020
بینین: 1980